
سایكۆلۆژیای دیكتاتۆره‌كان … سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د*
دیكتاتۆره‌كان ئه‌گه‌رجی بهڕۆحو جه‌سته وه‌كو هه‌ر بنیاده‌مێكی تر وان ، به‌ڵام له‌ڕوی بیركردنه‌وه‌و سایكۆلۆژیاو ره‌فتارو مامه‌ڵه‌دا له‌گه‌ڵا خۆیان‌و ده‌وروبه‌ریاندا له‌هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی جیاوازترن..
دیكتاتۆره‌كان له‌ڕوی پێكهاته‌و بونیاده‌وه له‌مرۆڤی تر جیاواز نین، به‌ڵام سروشتی ژیان‌و ئاینده‌و چاره‌نووس‌و ته‌نانه‌ت شێوه‌و شوێنی مردنیشیان له مرۆڤی ئاسایی جیاواز تره ، كه‌مێكیان نه‌بێت، زۆرینه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی‌و به‌مه‌رگی خوا نامرنو له‌زێدو نیشتمانی خۆشیاندا نانێژرێن..
دیكتاتۆر ئه‌و كه‌سه‌یه كه نه‌ك هه‌ر له‌ده‌وروبه‌ر ، به‌ڵكو نه‌خۆشی نه‌گه‌یشتووه. به‌مانایه‌كی دی، دیكتاتۆر به‌ته‌واوی ماناوه كه‌سێكی له‌خۆنامۆیه. لهخۆنامۆبوونیش به‌پێی زانستی سایكۆلۆژیا نه‌خۆشییه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت ، نه‌ك حوكمڕانی بكات..
دیكتاتۆره‌كان واده‌زانن كه كه‌سانێكی خۆشهویستو رێزدارو خانه‌دانن، به‌ڵام له‌لای زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵكی كه‌سانێكی بێزراو‌و گرگنو بوده‌ڵه‌ن..
دیكتاتۆر واده‌زانێت كه‌سێكی زۆر فامیدهو تێگه‌یشتوو پێگه‌یشتووه، نازانێت كه ئه‌مه وه‌همه.. ئه‌و ئالوده‌یه به هه‌ڵبزڕكانی تێفكرین‌و تێگه‌یشتن.. هه‌رگیز ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی راست‌و دروست له شته‌كان تێبگات، هه‌رواش ناتوانێت لێكدانه‌وه‌یه‌كی دروستی بۆ خۆیی‌و بۆ ده‌وروبه‌ری هه‌بێت..
دیكتاتۆر واده‌زانێت كه‌سێكی زانا‌و دانایه، بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك ماف به‌خۆی ده‌دات كه رای هه‌بێت.. رایهكانیشی راسته‌وخۆ ده‌بن به‌یاساو ده‌ستورو جۆرێك له‌پیرۆزی دروست ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌نده زانا نییه كه تێبگات نازانێت، واده‌زانێت ده‌زانێت، كه‌چی هیچ نازانێت.!
دیكتاتۆر واده‌زانێت كه‌سێكی زۆر ئازا‌و بهجهرگو قاره‌مانه، بۆسه‌لماندنی ئه‌مانه هه‌میشه باسی شۆڕشگێڕی‌و رابردووی خۆی ده‌كات.. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری دیكتاتۆره‌كان یان به‌كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست.. كوده‌تاش نه‌ك هیچ شههامهتو شكۆیه‌ك به‌ده‌ست ناهێنێت، به‌ڵكو له‌ڕوی یاساییه‌وه ده‌بێت دادگایی بكرێت، نه‌ك گوێڕایهڵیو حوكمڕانی. یان كه‌شێكی دیموكراسییان قۆستۆته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی شه‌رعی یان ته‌زویره‌وه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوون، به‌ڵام دواجار له‌پێش هه‌رشتێكدا كه‌شی دیموكرسییان له‌ناو بردووه.. واتا ته‌نها لهدژایهتیو دوژمنیایه‌تی دیموكراسیدا ئازا‌و به‌تواناو تێكۆشه‌رن.. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ناڕهزاییو خۆپیشاندان‌و ده‌نگی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكیدا زۆر ترسنۆك‌و بوده‌ڵه‌ن..
دیكتاتۆره‌كان هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن روخسار‌و سیمای خۆیان وانیشان بده‌ن كه زۆر نیان‌و دهلالو ئێسك سوكن..لهئارایشتكردنو خۆڕازاندنهوهشدا زیادهڕهویو چه‌واشه‌كارییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ڕاستیدا دیكتاتۆره‌كان له‌جوانیدا عهشتهبایان پێنییه‌و شه‌نگ له‌ڕوو بڕاون.
له‌نووسینی تریشدا ئاماژه‌م پێكردووه كه دیكتاتۆره‌كان هه‌رچه‌نده جوان بن رێك له‌و بوكه ناشرینه ده‌چن كه ده‌یانه‌وێت به‌ئارایشتی زۆر روخساری ناشرینی خۆیان جوان بكه‌ن.. به‌ڵام ئاشكرایه كه هه‌موو بوكێك ئاریشت ده‌كرێت، لێ هه‌موویان شه‌نگ نین..
دیكتاتۆره‌كان ئه‌گه‌رچی هه‌رچی داموده‌زگای راگهیاندنو ئهمنیو سه‌ربازی خۆیان هه‌یه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه كه‌سانێكی ئازا‌و بهههیبهتو خاوه‌ن شكۆن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر نووسینی (بڕوخێ)ی سه‌ر دیوارێك، یان دروشمێكی ئازادیخوازانه، یان به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییدا سه‌رتاپایان دێته له‌رزه‌و ته‌واوی داموده‌زگاكانیان ده‌كه‌ونه ئاماده‌باشییه‌وه.. له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌تا بنووسی سه‌ر دیواره‌كه ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه تاوانباره، سه‌دان كه‌سی بێتاوانو بێ‌ئاگا له‌و نووسینه ده‌ستگیرده‌كه‌ن ، زیندانی ده‌كه‌ن، له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن..
به‌كورتی بڵێین: دیكتاتۆره‌كان ئه‌گه‌رچی ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنن كه كه‌سانێكی میهرهبانو له‌خۆبردوون، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن ئه‌مه بكه‌ن.. چونكه ئه‌وان لهتێفكرینو ره‌فتاری رۆژانه‌یاندا له‌گه‌ڵا ده‌وروبه‌ره‌و له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر دڵڕهقو بێبهزهیین..سڵا له‌هیچ كوشتوبڕو وێرانكارییه‌ك ناكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه‌هه‌میشه بیانووی نابهجێو بێبناغه‌ی خاڵی لهویژدانو عه‌قڵی مرۆیی، بۆتاوانو كرده نه‌شیاوه‌كانیان ده‌هێننه‌وه.. له‌مه‌ش ئه‌سته‌متر ئه‌وه‌یه كه زۆرجار ئه‌م كوشتوبڕه وه‌ك نیشتمانپهروهریو ئازایهتیو شه‌هامه‌ت به‌خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه. زۆرجار ئه‌م حاڵه درێژده‌بێته‌وه تاده‌گاته دۆخێكی ئێجگار ترسناك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌له‌ڕوی سایكۆلۆژییه‌وه دیكتاتۆر هه‌ربه‌ڕاستی واده‌زانێت كه كارێكی زۆر باش‌و پیرۆزی ئه‌نجام داوه، لهههستو نه‌ستی به‌شێك لهجهماوهریشدا ئه‌م بێدادییه ده‌بێت به‌دادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و یاسایی‌و وه‌ك دیفاكتۆیه‌ك قبوڵی ده‌كه‌ن.. ئه‌م حاڵه درێژده‌بێته‌وه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه هۆشیاری جه‌ماوه‌ر پێدهگاتو ئیراده ده‌نوێنن بۆ گۆڕینی دیكتاتۆر. جارجاره‌ش دیكتاتۆره‌كان كاتێك خوێندنگه‌یه‌ك ، یان نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دروستده‌كه‌ن، یان رێگه‌وبانێك جاكدهكهن، یان به‌بڕیارێك بڕێك ئاو‌و كاره‌با بۆ هاوڵاتییان زیاد ده‌كه‌ن.. هه‌موو ئه‌مانه وه‌كو مه‌كره‌مه‌و بهخششو خێرخوازی‌و میهره‌بانی بۆخۆیان تۆمار دهكهنو هه‌میشه وه‌كو منه‌ت به‌خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه.. بناغه‌ی ئه‌م تێفكرینهش ره‌گێكی فكری‌و ئایدیۆلۆژی‌و سایكۆلۆژی هه‌یه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هه‌ر به‌ڕاستی واده‌زانن كه له‌وڵاتدا خاوه‌نی هه‌موو شتێكنو خه‌ڵكیش بهتاكو هه‌موو ده‌سته‌و گروپه‌كانییه‌وه خاوه‌نی هیچ نین، به‌ڵكو سروشت‌و پێكهاته‌یه‌كی مێگه‌لییان هه‌یه.. ده‌بێت قوربانیی بن بۆ شكۆ‌و ده‌سه‌ڵاتی مه‌زنی دیكتاتۆر. له‌م ڕێگه‌یه‌وه دیكتاتۆره‌كان ده‌یانه‌وێت به‌خه‌ڵكی بڵێن: ئێمه بۆ ئێوه له‌هه‌ر كه‌سێك زیاتر دڵسۆز‌و خۆنهویستو به‌خشنده‌ین، له‌ڕاستیدا له‌هه‌ر كه‌سێك خۆپهرستو چروكو چاوچنۆك ترن. چونكه خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دیكتاتۆره‌كان و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سامانی بێشومار‌و به‌فیڕۆدانی سهروهتو گه‌نجینه‌ی وڵات له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا.. دروستكردنی ده‌یان كۆشك‌و ته‌لارو ڤێلای جۆراوجۆر له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات، باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆپهرستیو چروكیو چاوچنۆكی دیكتاتۆره‌كان.
خاڵێكی تر كه‌له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای دیكتاتۆره‌كاندا ره‌گێكی قوڵی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هه‌میشه بانگه‌شه‌ی نیشتمانپهروهریو فیداكاری لێده‌ده‌ن.
نیشتمان له‌لای دیكتاتۆره‌كان جێگایه‌ك نییه بۆ دابینكردنی ئاسایش‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئازادانه‌ی تاكه‌كان، ده‌سته‌و گروپه‌كان، هێزه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.. به‌ڵكو ئاسایشی نیشتمان یه‌كسانه به پاراستنی سهروماڵاو ده‌سه‌ڵاتی ره‌های دیكتاتۆر.. هه‌ركاتێك ئه‌م ئاسایشه كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وه‌ی هیچ بایه‌خێكی نامێنێت، ئاسایشی نیشتمان‌و پاراستنی سهروماڵاو دابینكردنی ئازادییه بۆ هاوڵاتییان. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو دیكتاتۆره‌كان كاتێك به‌هۆی شۆڕش‌و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌رییه‌وه له‌نیشتمان وه‌ده‌رده‌نرێن، ئه‌وا ئه‌وان به‌هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن نیشتمان بكه‌ن بهسوتماك.. نه‌ك هه‌ر مرۆڤه‌كان به‌ڵكو به‌ئاوو خاك‌و داروبه‌ردو جادهوبانو كارگه‌و كۆمپانیاكانه‌وه لهناوبهرنو نغرۆو كاولی بكه‌ن.. بێفهڕیو خیانه‌تی دیكتاتۆره‌كان له‌به‌رامبه‌ر نیشتماندا له‌هه‌ركاتێك زیاتر له‌كاتی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌چه‌ند بێبهزهیینو رقیان له نیشتمانه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه.
له‌په‌راوێزی ئه‌م چه‌ند دێڕدا ده‌مه‌وێت بڵێم: دیكتاتۆره‌كان له‌گرتنه‌ده‌ستی دهسهڵاتو ته‌مه‌نی حوكمڕانییاندا هه‌میشه مژده‌ی دروستكردنی به‌هه‌شت له نیشتماندا به‌خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، به‌ڵام مێژووی دیكتاتۆره‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ئه‌وان جگه لهدۆزهخێك هیچی تریان دروست نه‌كردووه.
*مامۆستا له‌زانكۆی سلێمانی
samadahmd@yahoo.com