
ده‌سه‌ڵاتی كاریزمای بنه‌ماڵه‌كان ..1
1- 2
ئه‌زموونی حوكمڕانی له‌كوردستانا ههرلهكۆنهوه تاكو ئێستا بریتی بووه له حوكمڕانی بنه‌ماڵه‌كان , واتا هه‌ربزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی سه‌ری هه‌ڵدابێ ڕابه‌ره‌كه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه بنه‌ماڵه‌بووه , جا ئهوكهسایهتییه چ شێخ یان ئاغا یان سه‌رۆك عه‌شیره‌ت بووبێ , بێگومان ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ش هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌نێو كورده‌واریدا , بۆیه خه‌ڵك له ده‌ورو به‌ریاندا كۆبۆته‌وه‌و بۆته شوێنكه‌وته‌یان , ئایین و مه‌زهه‌ب و عه‌قڵی عه‌شائیری و خێڵه‌كی له به‌هێزترین كاریگه‌رییه‌كان بوونه , واتا ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردی ئه‌زموونێكی نه‌ریتیی بووه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه , چونكه ئێستاش ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه به‌ڕێوه ده‌چێت كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانییه , ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به شێخ و ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ ده‌ده‌ن نیو ئه‌وه‌نده گرنگی به مرۆڤی رۆشنبیر‌و ئه‌كادیمی و خاوه‌ن مه‌عریفه ناده‌ن , چونكه ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی هه‌میشه ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان به پاڵپشتێكی به‌هێز ده‌زانێ بۆخۆی نه‌ك تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا , ئه‌وه‌ش به‌زه‌قی له‌حیزب و حكومه‌ت و دهسهڵاتهكهیاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه , جیاوازی نێوان ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی و ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی هێزو توانای خۆی له عه‌شیره‌ت و تیره‌و بنه‌ماڵه وه‌رده‌گرێت و هه‌میشه ئه‌وانه به‌پاڵپشتی خۆی ده‌زانێ , به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی هێزو توانای خۆی له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌رده‌گرێت و ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به پاڵپشتی خۆی ده‌زانێ ,
له‌عێراقدا دوای چه‌ندین ساڵ خه‌بات و تێكۆشان و ڕاپه‌ڕین كه‌چی نه‌توانرا ئه‌زموونی حوكمڕانی بنه‌ماڵه‌كان تێك بشكێندرێ و كۆتایی به‌م نه‌ریته بێت , به‌ڵكو ئێستا له بهسڕاو عوماڕهوه تا ده‌گاته حاجی ئۆمه‌ران بنه‌ماڵه‌كان هه‌ر یه‌كه‌و له ناوچه‌ی خۆیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی كاریزمییان هه‌یه , ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ش هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی قوڕسایی عه‌شیره‌ت و مه‌زهه‌به‌كه‌یان له‌نێو كۆمه‌ڵگادا سه‌نگی خۆیان هه‌یه‌و پێگه‌یان به‌هێزتره له‌وانه‌ی كه مه‌زهه‌ب یاخود عه‌شیره‌تێكی گه‌وره لهپشتییانهوه نیه , له‌باشوردا بنه‌ماڵه‌ی سه‌درو بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم له باكوریشدا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی , ئه‌م بنه‌ماڵانه حوكمڕانی ته‌واوی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌موو یاسا‌و ڕێسا‌و فه‌رمانه‌كان له‌و بنه‌ماڵانه ده‌رده‌چن و به‌سه‌ر حیزب و حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا دابه‌ش ده‌كرێن , واتا بڕیاری ئه‌و بنه‌ماڵانه بڕیاری موقه‌ده‌سن و جگه لهوبنهماڵانه هیچ ده‌زگاو موئهسهسهیهكی تر بۆی نیه بڕیاری گرنگ ده‌ربكات , ده‌بێ حیزب و حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش گوێڕایه‌ڵی ئه‌و بنه‌ماڵانه بن و به خشوع و خزوعهوه فه‌رمانه‌كانیان جێبه‌جێی بكه‌ن , ئه‌و بنه‌ماڵانه هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ماڵه‌كانی تردا هه‌یه كه وه‌كو خۆیان ده‌سه‌ڵاتدارو ده‌ست ڕۆیشتوون , بۆنموونه كاتێ كۆمكاری عه‌ره‌بی پرۆژه بڕیارێكی دژی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ركرد , هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌فه‌رمانی بنه‌ماڵه‌كان بێده‌نگی نواند , واتا دژی خواسته‌كانی شۆرهشگێڕانی سوریا وه‌ستایه‌وه , كه ئه‌وه‌ش نه‌ده‌بوو ڕووی دابا چونكه كورد له‌هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه زیاتر زه‌برو زه‌نگی سته‌مكارانی دیوه , بۆیه نه‌ده‌بوا كورد له‌گه‌لێكی سته‌م لێكراوه‌وه ببێ به‌گه‌لێك كه پاڵپشتی له‌سته‌مكاران بكات , هۆشیار زێباری باشتربوو واز له‌پۆسته‌كه‌ی بێنی نه‌ك له‌هه‌ل و مه‌رجێكی وادا پشتگیری له‌ده‌سه‌ڵاتێكی ستهمكارو خوێن‌ڕێژ بكات , كه بێگومان ئه‌مه‌ش به ئیعازی بنه‌ماڵه‌كان بووه , له‌وانه‌یه خۆیشی قه‌ناعه‌تی پێ نه‌بووبێ , له‌جیهانی ئێمه‌دا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و یاسا‌و هه‌موو كایه‌كانی تر وه‌كو ته‌یرێكی په‌ڕوباڵ كراون و بێ ده‌سه‌ڵاتن , واتا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك دان , جیهانی نه‌ریتی و جیهانی دیموكراسی , واتا جیهانی خۆرهه‌ڵات و جیهانی خۆر ئاوا , له‌جیهانی خۆرهه‌ڵاتدا بڕیاره گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان له‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌و سه‌رۆك هۆزو مه‌رجه‌عه ئایینی یه‌كاندایه , ئه‌وانیش به‌پێی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه جوڵه ده‌كه‌ن نه‌ك به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی , به‌ڵام له‌جیهانی خۆرئاوادا یاسا‌و ڕێسا‌و بڕیاره‌كان له‌ده‌ستی مرۆڤی ئه‌كادیمی و پرۆفیشناڵ دایه ,له‌ده‌ستی ئهوكهسانهدایه كه خهلًك هه‌ڵیبژاردوون و به‌ده‌نگی جه‌ماوه‌ر گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی به‌رپرسیارێتی , ئه‌وانیش یه‌ك هه‌نگاو نانێن ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا نه‌بێ , كۆمه‌ڵگای خۆرئاوا بۆچی هه‌ره‌س ناهێنێ یاحود تووشی شكست و په‌شێوی نابێ , چونكه ئه‌وان به وردی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی خۆیان ده‌بینن و په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی و به‌رله‌وه‌ی ته‌شه‌نه بكات چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزنه‌وه , به‌ڵام ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی هه‌میشه قه‌یرانه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ین , یاخود له‌ئاست كێشه‌و قه‌یرانه‌كاندا خۆمان گێل ده‌كه‌ین و بهپهرۆشهوهنین بۆ چاره‌سه‌ركردنیان , نمونه‌ش ئه‌و هه‌موو كێشه‌و ململانێ و شۆره‌ش و خۆپیشاندانانه‌یه كه له‌نێو كۆمه‌ڵگاكانی خۆرهه‌ڵاتدا هه‌یه , كه‌چی سه‌ركرده‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌رم بیانگرێ و له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی گه‌لدا كرنۆش به‌رن و داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ن , به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان خه‌ڵك به گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌چی وه‌سف ده‌كه‌ن و تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌خه‌نه‌پاڵ كه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشتییانه‌وه‌یه , بێگومان ئه‌و ڕووداو و گۆرانكارییانه‌ی ڕوویان كردۆته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست كاردانه‌وه‌ی ئه‌و زۆرداری و سته‌مه‌یه كه بنه‌ماڵه‌كان ده‌یكه‌ن , ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ده‌یان ساڵه خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندووه‌و ده‌یانچه‌وسێننه‌وه , ئه‌و ڕووداو و گۆڕانكارییانه هه‌ل و مه‌رجێكیان ڕه‌خساندووه كه خه‌ڵك به‌بێ ترس و دودڵی به‌گژ جهللادهكانیاندا بچنه‌وه‌و له‌سه‌ر ته‌خت فڕێیاندهنه خواره‌وه , هه‌ندێك له ڕژێمه تۆتالیتاره‌كان له‌ناوچوون و هه‌ندێكی تریش له‌سه‌ر لێواری كهوتنهخوارهوهدان , هه‌ندێكی تریش هه‌ستاون به‌گۆڕینی هه‌ندێ به‌رپرسی حیزبی و حكومی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵیدا هه‌بووه به‌و مه‌به‌سته‌ی دڵی خه‌ڵك ڕابگرن , به‌ڵام ئه‌مه هێشتا به‌س نیه یاخود ئه‌مه دادیان نادات و ده‌بێ سیسته‌مه‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بگۆڕدرێت و به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێته‌وه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه‌كانی گه‌ل دابێ نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كان , خاڵی هه‌ره لاوازی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و سه‌رۆك حیزب و حكومه‌تانه ئه‌وه‌یه كه ڕاوێژكاره‌كانیان له‌گه‌ڵیاندا ڕاستگۆ نین , به‌ڵكو به‌درۆ ڕاپۆرته‌كانیان بۆ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك لهبێكاری و له‌برسانا بمرێت ئه‌وان چاوپۆشی لێ ده‌كه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایدركێنن , به‌ڵكو لهڕاپۆرتهكانیاندا یاخود له‌به‌رده‌م سهرۆكهكانیاندا ده‌ڵێن : قوربان كاروباری وڵات زۆر بهڕێكو پێكی به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌سایه‌ی سه‌ری تۆدا میلله‌ت له‌وپه‌ڕی خۆشی و كامه‌رانی دایه , ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ , یه‌كه‌میان بۆئه‌وه‌ی دڵی سه‌رۆكیان لێ نه‌ڕه‌نجێ , دووه‌میان بۆئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بپارێزن , هۆكاره‌كه‌شی هه‌مووی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌شوێنه بهرزهكانهوهن و میلله‌تیش له‌خواره‌وه‌یه , ته‌نها راوێژكاره‌كانیان ده‌نگ و باسی میلله‌تیان بۆ دێنن , بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رله‌هه‌ر چاكسازییه‌ك ڕاوێژكاره‌كانیان بگۆڕن و خه‌ڵكی ڕاستگۆ له‌شوێنیان دابنێن ,
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی
najataspindary@hotmail.com
تێبینی: ئه‌و بابه‌ته له رۆ ژنامه‌ی هاولاتی بلاو بۆته‌وه
ئه‌و به شی یه كه‌میه‌تی