ئاو به رووتی …. هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
هه‌رچی ره‌نگه
له ناومدا كاڵ بۆته‌وه
وه‌ك ره‌نگی ئاو له‌ناو شوشه
هه‌ر شه‌وه و
رهنگهخهوێك ئه‌كه‌م
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ره‌نگی خه‌ونه‌كانم
كه هه‌ڵئه‌ستم
نه ره‌نگ هه‌یه و نه خه‌ون
هه‌رچی تامه
له ناومدا رۆیشتووه
وه‌ك تامی ئاوی به‌ستوو
هه‌ر شه‌وه و
تامهخهوێك ئه‌كه‌م
بۆ دۆزینه‌وه‌ی تامی خه‌ونه‌كانم
كه هه‌ڵئه‌ستم
نه تام هه‌یه و نه خه‌ون
هه‌رچی ده‌نگه
له ناومدا كپ كپ بووه
وه‌ك ده‌نگی ئاوی مه‌نگ
هه‌ر شه‌وه و
دهنگهخهوێك ئه‌كه‌م
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ونه‌كانم
كه هه‌ڵئه‌ستم
نه ده‌نگ هه‌یه و نه خه‌ون
هه‌رچی بۆنه
له ناومدا بوونی نیه
وه‌ك بۆنی ئاوی ئازاد
هه‌ر شه‌وه و
بۆنهخهوێك ئه‌كه‌م
بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆنی خه‌ونه‌كانم
كه هه‌ڵئه‌ستم
نه بۆن هه‌یه و نه خه‌ون
باوڕ
به ده‌ریا و
رووبار و
كانی
مه‌كه‌ن
من ئاوێكم
خاكێك نیه ره‌نگم داتێ
بۆن و تام و
ده‌نگم داتێ
به‌دوای تۆدا ئه‌گه‌ڕێم و
ناتناسم
نامناسیت و
هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڵ خۆتدا ئه‌مخه‌وێنی
زۆر حه‌زده‌كه‌ی
له خه‌و هه‌ڵسی و
ماچه‌كانم له‌سه‌ر لێوه‌كانت دیار بن
جێی په‌نجه‌كانم
له‌ناو قژت به‌جێ مابن
مووه‌كانم
له نێو مه‌مكه‌كانت حه‌شار ئه‌ده‌یت
ته‌ڕ ته‌ڕ
له‌ناو جێگا دێیته ده‌رێ
٢٢ی ٣ی ٢٠٠٨