
كه‌مانچه …. گۆران ڕه‌ئوف
ماوه‌یه‌ك بوو خه‌یاڵاتی سه‌یر سهریهخهی پێگرتبووم، نه‌مده‌زانی هه‌ڵقوڵاوی چ دوورگه‌یه‌كن، كهووتبوومه بیری خه‌سڵه‌ته‌كانی ژیان، به‌ڵام له‌شێوه‌ی كه‌سێكی زۆر بێده‌سه‌ڵاتدا خۆمم ده‌بینی، چونكه له‌وكاته‌ی ژیانمدا یه‌كه‌مین كه‌س بووم كه به‌یانیان زۆر زووتر له‌هاوڕێكانم ده‌ڕۆشتمه سه‌ركار، وه كۆتا كه‌سیش بووم ده‌ستم له‌كار ههڵهدهگرت، شه‌وانه‌ش به‌ته‌نها و له‌سه‌ر شوێنی نوستنهكهم ده‌كه‌وتمه بیركرنه‌وه قوڵهكانم و هه‌ستم به‌ئازارێكی گه‌لێك له‌خۆم مه‌زنتر ده‌كرد، له‌كاتێكدا له‌ماناكانی ئه‌و بیركردنهوانهم نه‌ده‌گه‌یشتم، به‌ڵام ده‌مزانی كه بێ هۆكار نین و چه‌نده‌ها شتی شاراوه‌یان له‌پشته‌وه‌یه، هه‌ستم به‌و ڕاستییه كوشندانهش ده‌كرد كه ناخیان كرمۆڵ كردبووم و به‌جارێك وونیان كردبووم له‌ناو بریاره چه‌وته‌كانی سروشت و هه‌وه‌سه سه‌یر و بێ ویژدانیه‌كانی گه‌ردووندا.
رۆژانێكی بێ‌شومار و دوورودرێژمان به‌سه‌ر برد له‌ناو تهپو تۆز و گه‌رمیه سوتێنه‌ره‌كه‌ی گارگهدا، هه‌موومان له‌سه‌ره‌تای ڕۆژه‌وه به‌هیوایه‌كی دووباره و سه‌دباره ده‌ڕۆیشتینه سه‌ر كاری دووێنێمان و خۆڕاگرانه كارمان ده‌كر له‌پێناو ژیانێكی كه‌م مانادا، نازانم بۆ زۆربه‌ی هاوڕێ كرێكاره‌كانم به‌رده‌وام پێده‌كه‌نین… به‌ده‌م ئه‌و ئاره‌قه‌ی كه لهبازوو و مهچهكهكانیانهوه ده‌هاته ده‌ره‌وه، له‌وه ده‌چوو هه‌ستیان نه‌مابێت و به جارێك خۆ به‌خشانه خه‌ون و هیواكانیان سڕیبێته‌وه له ناخی گڕ گرتوویاندا، به‌ڵام من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه كه ڕۆشتم له‌و كارگه‌یه‌دا كار بكه‌م بڕیارمدا بوو دان به‌خۆدا بگرم له‌به‌رامبه‌ر ئازاره‌كانی كاركردندا، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌و ماڵه‌ی كه باوكه دڕندهكهم لێی كردبووین به‌و دۆزه‌خه‌ی باسیان لێوه ده‌كرد، نه‌كه‌ومه‌وه ژێر قسه ناخۆش و بێتامهكانی، له‌كاتێكدا له‌وماوه‌یه‌ی كه‌وتبوومه ئه‌و حاڵه‌ته نامۆ و تایبه‌ته‌وه، شه‌وانه به‌شێكم له‌و بیركردنهوانهم ته‌رخان ده‌كرد بۆ ئه‌و شاره ته‌پوتۆزاوییه‌ی كه لێوه‌ی هاتبووین له‌گه‌ڵ چه‌ند كوڕێكی هاوڕێَمدا، له‌وێشه‌وه ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ نێو ماڵه‌وه و بۆ ساتێكی خه‌مناك چاوه پڕ له‌قسه‌كانی دایكمم ده‌هاته پێشچاو، كه ڕۆحی دهتواندمهوه، له‌ولاشه‌وه نیگا سۆزاویهكانی خوشكه عازهبهكانمم ده‌بینی، وه لهنیگاكانی ئه‌وانیشه‌وه تێده‌گه‌یشتم له‌گشت هیوا و خه‌ونه‌كانی برا (هه‌شت) ساڵانه‌كه‌م، له‌و كاته‌دا ئیدی ئه‌سرینه بهخڕوو بهردهوامهكانم بیركردنهوهكانمی ده‌شێواند، له‌دوای ئه‌و بیر كردنهوانهم هه‌ر له‌سه‌ر جیگه‌ی نوستنهكهمهوه فرمێسكهكانمم ده‌سڕی و بیرم ده‌ڕۆشت به‌ره‌و عه‌شق و سۆزێكی پێناسه نه‌كراو، كهلهوپێشیش به‌شه‌رمه‌وه بیرم لێده‌كرده‌وه، یان به‌جۆرێك باوكه شهرمهزارهكهم هۆكار بوو بۆ پشت گوێخستنی ئه‌و سۆزه گه‌وریه‌ی ناخم، كهدڵنیا بووم له‌وه‌ی سه‌رجه‌م تواناكانمی پێوه به‌ندبوو، به‌ڵام ئێستا به‌خه‌نده‌یه‌كه‌وه به خۆم ده‌ڵێم:”ئیدی تواناكان له‌چاڵ نران و هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی ساواییانهوه بوو سه‌ریان پان كرایه‌وه”.
ئه‌و منداڵییه‌ی خۆمم له‌یاده كه شه‌وانی هاوینان له‌سه‌ر سه‌كۆكه‌مان و له‌نزیك دایكهمهوه ده‌نوستم، له نیوه‌ی شه‌ودا به ئازاری باڵه سڕ بووهكانمدا به‌خه‌به‌ر ئه‌هاتمه‌وه، سه‌ره‌تا چه‌ند جارێك باڵه‌كانم به‌زه‌ویدا ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و تهزینهی كه زۆر كات تووشم ده‌بوو ڕزگارم بێت، به‌ڵام هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی چه‌ندین مێروو له‌ناو خانه‌ی باڵهكانمدا بێت، بۆ یه ده‌بوو كه‌مێك نوزه‌م لێوه بهاتایه, به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئازاره بهجێینهدههێشتم و هه‌ر له‌و كاتانه‌دا گوێم له وه‌ڕه وه‌ڕی سه‌گه بیرسیهكانی كۆڵان ده‌بوو، ده‌ترسام و ده‌گریام، له‌پاشاندا دایكم له خهوههڵدهستا و به‌سۆزێكی دایكانه‌وه ده‌یوت:”مه‌گری ڕۆڵه مه‌گری”، له‌دوایشدا كه‌مێك ئاوی پێده‌دام و پاشان به‌بێ ترسییه‌وه دهنوستمهوه تابه‌یانی، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌و حاڵه‌ته تایبه‌ته‌دا بووم به‌ته‌نها و به‌ته‌نها له‌سه‌ربانی گارگهكه ده‌نووستم و چه‌نده‌ها بیركردنه‌وه و خه‌یاڵاتی ته‌نهای ده‌هات به‌مێشكمدا، هه‌ر له‌حاڵی خوشكه بهشهرمهكانم و دایكه چاوتهڕهكهم و برا پرچ تۆزاوییهكهم تا بیركردنه‌وه له خۆم عه‌شقه ته‌ڵخه‌كه‌م، ده‌كه‌وتمه بیری توانایه‌كی گه‌وره‌ی ناخم كه زۆر زۆرم خۆش ده‌ویست، به‌ڵام باوكم له‌ناخمدا ده‌ری هاورد و فڕێی‌دا، هه‌تا ئیستاش لهگهڕاندام به شوێَنیدا، به‌ڵام ئه‌فسوس تائیستا نهم بینیوه‌ته‌وه، هه‌مووكات لهوشهوانهد به‌نیگای كه‌سێكی تكاكارهوه له ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانم ده‌ڕوانی و ههستمدهكر له‌و ناخه په‌رش و بڵاوه‌م تێده‌گه‌یشتن، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌م، له‌به‌ر ڕووناكی مانگ و ئه‌ستێره‌كاندا ده‌نوسمه‌وه، به‌ڵام جودا له‌ڕابردوو، نازانم بۆ ئه‌و بیر كردنهوانهم نه‌ماوه؟ یان پێَََدهچێت له‌ڕابردووشدا له‌و بیر كردنهوانهم نه‌بووبێت!! به‌ڵام چۆن له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌وتمه ئه‌و حاڵه‌ته تایبه‌تی و نامۆوه؟…، نازانم، پێده‌چێت هێنده ناخم ئاڵۆزبێت خۆشم لێیتێنهگهم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم هه‌مان هۆكار و هه‌مان حالًَهته واخه‌ریكه واملێده‌كات ئه‌و هه‌سته شه‌رمن و شاراوهیهم به‌م شپرزیه ده‌رببڕم.
ماوه‌یه‌كبوو دوای ئه‌و كاته هه‌ر له‌و بیركردنه‌وه و حاڵه‌ته نامۆیهمدا ده‌خولامه‌وه، به‌رده‌وام له كاركردنمدا له‌بیری ئه‌و توانا و بههرهیهمدابووم كه نه‌مده‌زانی له‌دوای فڕێدانی له‌لایه‌ن باوكمه‌وه كه‌وتوته كوێوه، له‌بیری ئه‌و سۆز و عهشقهمدابووم كهنهمدازانی بۆ چ شتێكه، له كاتێكدا شه‌وانه‌ش ده‌یگریاندم و دهیكردم به لاوازترین مۆرڤ له ئاستی عه‌شقدا، وه یه‌كه‌م هۆكار و به‌هێزترین هۆكار بۆ گۆشه‌گیر و كه‌م قسه‌یم له‌گه‌ڵ هاوڕێ كرێكارهكانمدابوو، یان هه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وانه بوو وایكرد نزیك ببمه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی توانا و به‌هره‌كانم، به‌ڵام بێهوده، له‌وێشه‌وه به بڕیارێكی چه‌وتی سروشت لێم ونبوویه‌وه، له‌كاتێكدا واخه‌ریكه هه‌مان حاڵه‌ت له‌لام دووباره ده‌بێتـه‌وه، به‌ڵام پێویسته هه‌وڵبده‌م ئه‌م جاره‌یان بگه‌مه كه‌مێك تێگه‌یشتن له‌و ناخه شپرزهیهم، كه دڵنیام چه‌ندان شتگه‌لی شاراوه‌ی تێدایه و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌ندروستی ده‌وێت بۆ دۆزینه‌وه و بهماددهكردنیان.
ئه‌و ڕۆژم به‌جوانی له‌بیره كه وامههستدهكرد به‌هره ونبووه‌كه‌ی خۆم دوزیوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕۆژه بۆ من زۆرشت بوو، چونكه وام هه‌ست ده‌كرد زۆرنزیك ببوومه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و به‌هره فڕێداراوهم، ئای له‌و ڕۆژه چه‌ند له‌ناو سۆزێكی گه‌وره‌دا بووم، چه‌ند هه‌ستم به شادی ڕۆحم ده‌كرد، وامده‌زانی له‌و بهههشتهدام كه باس ده‌كرێت، به‌ڵام له‌پاشاندا كه‌بیرم له‌ڕووه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه سه‌رجه‌مم لێدهبویهوه به‌خه‌ونێكی خۆش، به‌ڵێ خه‌ونێكی خۆش… ئه‌و ڕۆژه بۆ من جۆرێك بوو له قۆناغێكی نوێ، چونكه ئیستا تێده‌گه‌م كه له‌ده‌رگای كرانه‌وه‌ی به‌هره‌كانم ده‌چوو، له‌یادمه له‌به‌یانیه‌كی نوێ‌دا، وه‌كو ڕۆژه‌كانی ڕابردوو، هه‌موومان ڕۆشتینه‌وه سه‌ركار، من وه‌كو هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه له‌وێ تێم په‌ڕاندبوو، خه‌ریكی كاركردن بووم، كات كه‌مێك تێپه‌ڕی بوو له به‌یانی، واته خۆر گه‌رمییه‌كه‌ی به‌ردابوویه‌وه، له‌و كاته‌دابوو به‌ڕێوبه‌ره درێژ و ڕه‌نگ ئهسمهرهكهمان هات و بانگی له‌من و چه‌ند كرێكارێكی دیكهكرد، پێیوتین ئێوه بڕۆن تا ئه‌و كۆمه‌ڵه خشته ئاماده‌كراوه باركه‌ن و بشڕۆن له‌گه‌ڵیدا تا دایده‌گرن، ئێمه وه‌كو كارێكی هه‌میشه‌یمان ڕۆشتین دهستمانكر به‌ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌ی پێمان ووترابوو، سه‌ره‌تا كهنزیك بوومه‌وه لهماشێنه بارهه‌ڵگره‌كه‌وه پیاوێكی گه‌نجم بینی، كهپیدهچوو كوڕێش بێت هێنده گه‌نج ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام به‌گشتی دیاربوو كه ته‌مه‌نێكی تێپه‌ڕاندووه، نیگای چاوه‌كانی له مرۆڤێكی جیاواز ده‌چوو، جیاواز له‌و پیاوانه‌ی ڕابردوو كه ده‌هاتن، چونكه ئاگام لێ‌بوو هه‌ندیجار له‌و كاته‌ی كه ئێمه كارمانده‌كرد به‌دزییه‌وه و به‌سۆزێكی به‌زه‌ییانه‌وه ته‌ماشای ده‌كردین، هه‌ر له‌و كاتهشدابوو منیش لێمده‌ڕوانی، بۆیه سهیركردنهكانمان له‌لای یه‌كتر ئاشكرابوو… بۆئه‌وه‌ی له گومان دوورم بخاته‌وه خه‌نده‌یه‌كی بێئاگایانه‌ی كرد و منیش هه‌مان شتم بۆكرده‌وه.
لهباركردن ته‌واوبووین، هه‌موومان له‌گه‌ڵ خشته باركراوهكاندا ڕۆیشتین، نه‌مده‌زانی بۆ چ جێگایه‌كه و بۆ كوێیه، به‌ڵام ئه‌وه پرسیارێكی گرنگ نه‌بوو بۆمنی كرێكار، چونكه له‌وه‌وپێشیش هه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌م ئه‌هات به‌بیردا و له‌بیرم ده‌كردن، چونكه دڵنیابووم به‌گه‌یشتنمان به‌شوێنی ئاماده‌كراو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م وه‌رده‌گرم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لام سه‌یربوو ئه‌وه‌بوو زۆر حه‌زمده‌كرد بزانم ئه‌وجاره‌یان ئه‌بێت بۆ كوێ بێت؟ هێشتا لهڕێَگادابووین، چه‌ند جارێك ئه‌و پرسیاره‌م له هاوڕێ كرێكاره‌كانم كرد‌و و ئه‌وانیش نه‌یانده‌زانی، به‌ڵام وه‌كو من به تاسه‌وه نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كوێیه، ماوه‌یه‌ك بوو ماشێنه‌كه به‌رده‌وام بوو له‌ڕۆیشتن له‌ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاردا، تائه‌وه‌ی گه‌یشتینه نزیك بینایه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش، هه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌و بینایه‌دا ڕاوه‌ستاین و ده‌رگامان بۆ كرایه‌وه تا بڕۆینه ژووره‌وه، من تائه‌وكاته نه‌مده‌زانی چ جێگایه‌كه، هیچ گومانیشم نه‌بوو كه ده‌بێت كوێ بێت؟، ته‌نها له‌بیری ئه‌وه‌دا بووم پاش كه‌مێكی تر تێده‌گه‌م كاری ئه‌مجاره‌مان بۆ كوێ بووه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی كهڕۆیشتینه ناو حه‌وشه‌ی بیناكه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆرم تێدا بینی، هێنده زۆر بوون سه‌ره‌تا نه‌مده‌زانین كێن و چ كاره‌ن، له‌دوایدا بۆم ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌میان لاون وه‌كو ئێمه، به‌ڵام ئه‌وان وانهدهخوێنن و ئێمه‌ش كرێكار!!! ئای به‌و لێكدانهوهیهم چه‌ند بیر و خه‌یاڵاتم ده‌ڕۆشت، به‌ڵام گوێم پێنه‌یاو به‌جۆرێك خۆمم لێ گێل كرد و ده‌ستم كرد به‌كاركردن و داگرتنی خشته‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێ كرێكارهكانمدا، له‌كاتی كاركردنماندا یه‌كێك له‌و كوڕانه‌ی كه به‌رده‌وام له‌قسه نه‌ده‌كه‌وت به‌چرپه‌وه گوتی:”ئاگاتان له‌و كچ و كوڕانه‌یه”؟، له‌دوای ئه‌وه یه‌كێكی تر له كوڕه‌كان وه‌كو وه‌ڵامێك گوتی:”باسی كوڕه‌كان مه‌كه، سه‌یری ئه‌و كچه شۆخ و شه‌نگانه بكه‌ن چه‌نده ناسك و جوانن”، دواتر یه‌كێكی تر له كوڕه‌كان سه‌یرێكی منی كردوو گوتی:”جا به ئێمه چی!؟ با كاره‌كه‌مان بكه‌ین باشتره ئه‌ی وانی یه”؟، منیش به‌و خه‌یاڵ و بیركرنهوانهمهوه به‌هێمنی وتم بهڵێََ وایه…وایه.
هه‌ر له‌كاتی كاركردندا بوو كه ئه‌و جێگایه‌ی نه‌مده‌زانی كوێیه تێگه‌یشتم (په‌یمانگای هونه‌ره جوانهكانه)، ئه‌وكات كه‌وتمه بیری ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی پیاسه‌یان ده‌كرد به‌كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ ئاخۆ ده‌بێت چه‌نده خۆشحاڵ بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن به‌هره‌كه‌یان چیه، ئای له‌و كاته‌دا چه‌نده حاڵم شپرزه بوو، هه‌ستم ده‌كرد به‌هره فڕێدراوهكهم زۆر له‌وی ئه‌وان گه‌وره‌تره، ده‌مگوت:”ده‌بێت چۆن بیدۆزمه‌وه”؟ به‌ده‌م ئه‌م بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵاتانه‌وه كارمده‌كرد و ده‌مبینین دوو دوو سێ سێ له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه وه‌ستابوون و قاقا پێده‌كه‌نین، هه‌ستم بهقوڵپێك له‌گریانی نه‌كراوه ده‌كرد، چه‌نده‌ها بیركردنه‌وه‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌هاتن به‌مێشكمدا و لهبیرمدهكردن هه‌ستم به‌كه‌مێك تێگه‌یشتن ده‌كرد له‌و حاڵه‌ی ئه‌و كاته‌م و ڕابردووشم، بۆیه له‌ناخه‌وه به‌خۆمم ده‌گوت”نانا ئه‌وه ڕاسته‌قینه‌ی من نییه به‌ڵكو ژیانی ڕاسته‌قینه‌م، باوكه بێسۆزهكهم و كاركردنی به‌رده‌وامم و درێژه پێدانی ڕابردووه”، به‌و بۆچونه‌م ڕازی نه‌ده‌بووم و هه‌زاران بۆچوونی دیكه ده‌هاتن به‌بیرمدا، به‌هیچیان ڕازی نه‌ده‌بووم… ماوه‌یه‌كبوو هه‌ر به‌رده‌وام كارمانده‌كرد هێشتا بڕێك له كهرهستهكهمان مابوو ته‌واو دایبگرین.
له‌به‌ر گه‌رمی هه‌تاودا هه‌ستم به‌ماندوبوونی خۆم ده‌كرد، بۆیه ڕۆشتم تائه‌وه‌ی كه‌مێك ماندوێتیم ده‌رچێت، كهڕۆیشتم له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌یه‌كدا شوێنێكی ئاوخواردنهوهم بینی و كه‌مێك ئاوم لێخوارده‌وه، له‌كاتی ئاوخواردنهوهكهمدا بوو، به‌ڵێ ئه‌و كاته‌بوو، گوێم له‌ده‌نگی پارچه‌یه‌ك مۆسیقای دڵڕفێن بوو، كه‌وام هه‌ستده‌كرد ئه‌و ده‌نگه نزیكه لێمه‌وه، بۆیه سه‌رم به‌رزكرده‌وه و كه‌مێك به‌ده‌وری خۆمدا ڕوانیم، سه‌ره‌تا هیچم نه‌بینی، له‌دوایدا سه‌یری په‌نجه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌مم كرد، بینیم كچێك ڕووبه‌ڕوو له‌به‌رامبه‌رمدا بهكهمانچهكهی ده‌ستییه‌وه مۆسیقا ده‌ژه‌نێت و چاوه‌كانی دوور دوور ڕۆشتوون، دڵنیابووم ئه‌و ده‌نگه مۆسیقایه له‌لام نامۆ نه‌بوو وامده‌زانی له‌ڕابردوودا گوێملێبووه، ماوه‌یه‌كی كاتی بیرم كرده‌وه كه‌ی و له‌كوێ گوێم لێبووه؟، به‌ڵام نه‌مزانی، هه‌ربۆیه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌م له‌یادكرد، له‌جێگای خۆمدا وه‌ستام و گوێم له‌و پارچه مۆسیقایهگرت كه كچه‌كه‌ی به‌رامبه‌رم ده‌یژه‌نی، به‌جارێك بردمیه خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌وه، بیركردنه‌وه لهبههرهكهم، بیركردنه‌وه له‌و عه‌شقه‌ی ناخم، ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه‌ش له‌و كچه‌ی كهكهمانچهكهی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، به‌ڵام چ بیركردنه‌وه‌یه‌ك بوو؟ نازانم ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كهوتبومه نێو دونیایه‌كی پڕخهیاڵات و ئاڵۆزه‌وه، كه‌وتبوومه ژیانێكه‌وه هه‌ستم بهشاودومانی ڕۆحم ده‌كرد تیایدا، له‌وكاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و كاتی، هاته مێشكمه‌وه”كه پێده‌چێت به‌هره‌و توانای من له كه‌مانچه‌یه‌كی سورباودا بێت، یان تێكه‌ڵی ڕۆحم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه مۆسیقایه‌دا ئه‌و بۆچونه‌م پشت ڕاستناكاتهوه”؟، ئه‌وه‌شم نه‌ده‌زانی، بۆیه ئه‌و بیركردنهوهیهشم له‌یادكرد و به‌ته‌واوی وه‌كو گوێگرێك خۆم ده‌رخست، له‌كاتێكدا كچه‌كه به‌رده‌وام بوو لهژهنین، لهچاوهكانییهوه دیاربوو كه له بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵدا بوو، چونكه چاوه‌كانی به‌ڕاوه‌ستاوی هێشتوبویهوه له‌و شوێنه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تاوه لێی ده‌ڕوانی، له‌وكاته‌دا بوو، ئاگام لێ‌بوو كه كوڕێك ده‌رگای ئه‌و ژووره‌ی كرده‌وه كه كچه‌كه كه‌مانی تێدا ده‌ژه‌نی، هاته ژووره‌وه، له‌دواییدا كچه‌كه‌ش لهژهنینهكهی ڕاوه‌ستا و هه‌ردووكیان به‌خه‌نده‌وه له‌یه‌كتریان ڕوانی، له پاشان كوڕه‌كه به‌سۆزێكی ناسكه‌وه ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت و ڕۆشتنه ده‌ره‌وه‌و، تائه‌وكاته من به‌ته‌نها له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كه‌دا وه‌ستابووم، نه‌مده‌زانی له‌بیری چی دام؟، به‌ڵام دڵنیا بووم له‌وه‌ی كه‌زۆر ماندوبووم، چونكه ناخم ئاگرێكی شێتانه‌ی لێبه‌رز ببوویه‌وه، ده‌سته‌كانم ده‌له‌رزین و هه‌ستم بههێزێًكی بكوژ ده‌كرد تێیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا توڕه‌ییه‌كی نه‌زانراو هاتو چۆی بوو له‌مێشكمدا، به‌ڵام ئه‌و شتگه‌لانه هه‌مووی ساتێكی كاتی بوولهلام و دووباره هه‌ستم به‌كۆمه‌ڵێك له‌و خه‌یاڵه ڕاسته‌قینانه كرده‌وه، كهدهمزانی ئه‌و ڕاستیانه‌ی نزیكی ژیانی منن، نه‌وه‌ك ئه‌و خه‌یاڵاتانه‌ی كه‌له ئه‌ندێشه‌یه‌كی شێواوه‌وه دێنه‌ده‌ره‌وه، بۆیه به‌شێوازێكی هێمنانه‌وه ڕۆشتمه‌وه به‌ره‌و لای هاوڕێ كرێكاره‌كانم، كه‌بینیم هه‌موویان له‌چاوه‌ڕوانی مندان، وادیاربوو كاره‌كه‌یان تازه ته‌واو كردبوو، ڕۆشتمه لایان و وتم نه‌ڕۆین؟ ئه‌و كوڕه‌ی كه‌زۆر قسه‌ی ده‌كرد له‌سه‌ر ئاوازێكی پێاهه‌ڵدان گوتی:”هێشتا زوونییه جه‌ناب، له‌كوێی”؟، من پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵام به‌مه‌وه یه‌كێكی ترلهكوڕهكان گوتی:”بابه په‌له‌تان چییه بۆخۆتان سه‌یری ئه‌و كچه جوانانه بكه‌ن”، به‌ڵام من ههرهیچم نه‌وت و مه‌ستی ئه‌و ڕووداوه‌ی پێشتر بووم، كوڕێكی ترله كوڕه‌كان به‌ئاوازێكی بێزارانهوهگوتی:”بابڕۆین”.
لهگهڕانهوهدابووین به‌ره‌و كارگه، من زۆر حاڵم په‌شێوبوو، هه‌ستم بهبێزارییهكی گه‌وره ده‌كرد، به‌ڵام هه‌وڵمدا دانبه‌خۆدا بگرم تائه‌وه‌ی له‌شتێك تێده‌گه‌م، سه‌ره‌تا بیرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه كه‌پێده‌چێت به‌هره‌كه‌ی خۆمم دیبێته‌وه، هه‌ربۆیه له‌و كاته‌دا كهمانچهیهكم ده‌بینی خۆی به‌شه‌رمه‌وه نیشان ده‌دام، من له‌وه‌وه لێكدانه‌وه‌یه‌كی خێرام كردوو شێتانه به‌خۆمم گوت:”به‌هره‌ی من لهكهمانچهیهكدایه، به‌ڵێ…به‌ڵێ به‌هره‌ی من كهمانچهیهكه و نه‌زیاتر”!
ئه‌و ڕسته‌یه‌م له‌مێشكمدا ده‌وته‌وه و حه‌زم ده‌كرد شتی دیكه بێت به‌خه‌یاڵمدا، به‌ڵام جگه له‌وه‌ی هه‌ستم به‌ناڕه‌حه‌تییه‌كی ناخم ده‌كرد، جگه له‌وه‌ی تێكه‌ڵییه‌كی ئازاراویم لا دروست ببوو، هیچی دیكه نه‌بوو، له‌و ساته‌دا بڕیارمدا كه پێویسته كهمانچهیهكم هه‌بێت، چونكه وامههستدهكرد به‌هره‌ی من له كهمانچهیهكدایه، وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بههرهیهشم لێ وون نه‌بێت كه‌مانچه‌یه‌ك كیفایهته، به‌ده‌م ئه‌م خه‌یاڵاتانه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و ڕێگه‌یه‌دا بیرم له‌لایان بوو گه‌یشتینه‌وه كارگه و سه‌رجه‌م هه‌سته خهیاڵییهكانم لێ ون بوو دووباره، جارێكی دیكه ده‌ستم كرده‌وه به‌كاركردن لهژێرگهرمی خۆردا و به‌یه‌كجاری هه‌موو بیركردنه‌وه و خهیاڵاتهكانم به‌جێهێشت و به‌بێ ده‌نگییه‌كه‌ی ڕابردوومه‌وه ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانم ده‌سڕی و كارم ده‌كرد…
ئێستاش وام له‌هه‌مان ئه‌و جێگایه‌ی كه ئه‌وحاڵه‌ته نامۆییانهی له‌لام دروستكرد، هه‌نووكه‌ش له‌بیری ئه‌و دهستهواژهیهدام “ئایا به‌هره‌ی من لهكهمانچهیهكدایه”؟، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه نازانم، نازانم!!! پێده‌چێت وابێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی”تائه‌به‌د قسه ناخۆش و بێتامهكانی باوكمم له‌بیر ناچێت، كه‌مانچه‌م ناوێت، وه‌یان له‌به‌رئه‌وه‌ی سروشتییه‌ن نه‌گه‌یشتمه به‌هره و تواناكانم، ئه‌و كهمانچهیهم ناوێت كه وێنه‌كه‌ی لهئهندێشهم دایه‌و شه‌وانه به‌ده‌م ژهنینیهوه خه‌وم لێده‌كه‌وێت”، هه‌ندێجاریش له‌كاتی كاركردندا و له‌ژێر ئه‌و خۆره گه‌رمه‌دا چه‌ندین شت وه‌كو كه‌مانچه‌كه‌ی خه‌یاڵم ده‌بینم به‌ڵام كه‌لێی نزیك ده‌بمه‌وه ته‌نها سه‌رابێكه و هیچی تر.
واده‌زانم ئێسته‌ش باشتره بنووم بۆئه‌وه‌ی به‌یانی له‌كاتی خۆیدا بچمه سه‌ركار له‌گه‌ڵ هاوڕێ كرێكارهكانمدا.
كۆتایهات
goranrauf@yahoo.com