کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه یا قه‌ومی گه‌رایی و هۆویه‌ت ته‌ڵه‌بی
ئارێس زارعی…..
پێشه‌کی….
ئه‌م نوسراوه له نه‌قد و ره‌ت کردنه‌وه‌ی را و بۆچونی، محمد هاشمی، ئاسۆ سالح و عرفان قانعیفر(1) که له‌م ماوه‌دا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی له ئێران نوسراون و له سه‌ر وێب سایته‌کان بلاو کراونه‌وه.
ماوه‌یه‌ک له‌وه‌به‌ر له وێب سایتێکی ناوه‌وه‌ی ئێران، که سه‌ر به خوێندکارانی رێفورمیست و لیبرالی ده‌فته‌ری ته‌حکیمی وه‌حده‌ته نوسراوه‌یه‌کم له سه‌ر لوتفی ده‌بیری ده‌فته‌ری ته‌حکیمی وه‌حده‌ت له رابیته له گه‌ل ماف و خواسته‌کانی خه‌لکان و میلله‌تانی غه‌یری فارس زبانی ئێران خوێنده‌وه، وه هه‌ر ئه‌و کات رون کردنه‌وه‌یه‌ک و نه‌قدێکم له سه‌ر ئه‌و نوسین و "لوتف نامه‌یه‌ی" محمد هاشمی نوسی، به‌لام کێشه و گرفتی پێ.سێکه‌م وای کرد که هه‌ر شتێک که هه‌م بو پاک بێته‌وه. دوای چاک کردنه‌وه‌ی کامپیوته‌ره‌که‌م به دوای نوسخه‌ی نوسینه‌که‌ی محمد هاشمی له وێب سایته‌کان ده‌گه‌رام که، توشی ته‌ئید نامه و پێ هه‌ل گوتنی ئه‌و نوسراهی هاشمی بوم، ئه‌ویش له لایه‌ن رۆژنامه وانێکی کوردی دانیشتوی ئێران به ناوی ئاسۆ سالح بووم. نوسراوه‌که‌ی مه‌حه‌مه‌د هاشمی، ده‌بیری جه‌ره‌یانی ده‌فته‌ری ته‌حکیمی وه‌حده‌ت، به سه‌ر دێری "ئه‌وه ئیمه‌ین که دبێت موتمانه دروست بکه‌ین" له تاریخی 23ی رێبه‌ندانی 1386 له سه‌ر تۆری ئینترنێت بلاو بۆته‌وه. من به خویندنه‌وه‌ی قسه‌کانی ئاسو سالح، که سه‌راپا ته‌ید و جه‌راحی و ئه‌نالیزه‌ی دلخوازی خۆی له نوسینه‌که‌ی هاشمی بو، وام به باش زانی به زمانی کوردی باسێک له سه‌ر بۆچون و تێگه‌یشتنی ئه‌م گه‌رایش و رێبازه سیاسیه راسته لیبرالیه که ،عرفان قانعیفریش ده‌گرێته‌وه، بکه‌م.
لێره‌دا چه‌ند رسته له نوسینی محمد هاشمی و ئاسۆ سالح که به زمانی فارسی نوسراوه، ده‌نوسمه‌وه.
محمد هاشمی: گسترده شدن اعتراضات قوميتها و علني تر شدن مطالباتشان در کنار دست يافتن حاملين مطالبات به رسانه هايي محدود موجب شد تا بسياري از دموکراسي خواهان نگاهي جدي تر به جريانات هويت طلب و مطالبات آنها داشته باشند. دموکراسي خواهان بر آنند با در نظر گرفتن پيامدهاي بي توجهي و ناديده انگاري مطالبات اين جنبش ها به دنبال راه حل و پاسخي براي آنها باشند.
آسو سالح: " مقاله های از سنخ "ماییم که باید اعتمادسازی کنیم" از معدود مقالاتی هستند که هرچند سال یک بار ازسوی نخبگان مرکز نشین و در حمایت و تائید جنبش های قومیتی ایران نگاشته می شوند. این نوشته ها را، خارج از نشریات محلی، آن‌قدر کم مشاهده می کنیم که بلافاصله پس از انتشار آنها خواهیم دید که از سوی فعالین جنبش های هویت طلب در تائید آنها، یاددشت هایی به رشته تحریر در می آیند. در همین مورد آخر، بلافاصله بعد از رویت آن بر روی سایت روزآنلاین، تعدادی از سایت های محلی در نقاط مختلف ایران، اقدام به انتشار مجدد آن نمودند.
سته‌می میللی و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی‌خوا، و سیاسه‌تی شئونیسمی سه‌رمایه‌داری رو به‌م کێشه
کێشه و سته‌می میللی، یانی هه‌مو ئه‌و ههلاواردنانه که له بواره جیاجیاکانی وه‌کو: حه‌قوقی و سیاسی و ئابوری و کومه‌لایه‌تی و هیتد، به به بیانو و هۆی ئه‌وه که کومه‌ڵێک جیاوازی زمانی و که‌لتوری و هیتد هه‌یه له نێوان دانیشتوانی ولاتێکدا. له‌م مه‌نتق و نیزامه توتالیتاره ناسیونال شوئه‌نیسته‌دا، به که‌م گرتن و بێ حورمه‌تی به میلله‌تی که‌مینه و بند ده‌ست ، سه‌رنج نه‌دان به ژیان و خواستی سیاسی و ئابوری، رێگری و ته‌گه‌ره نانه‌وه له سه‌ر رێی گه‌شه و پێشره‌وی کومه‌لایه‌تی و ئابوری و کلتوری و سیاسی، پێ شیل کردنی مافه سه‌ره‌تایه ئینسانیه‌کانی، سه‌ر کوت و کۆ کوژی و میلیتاریسته کردنی مه‌لبه‌ندی ژیانیان به به‌هانه‌ی هه‌ر داوا و خواست و ئیعترازێک ، خه‌فه‌قان و سانسور و ئاواره‌ی و کونترۆڵی ژیانی شه‌خسی و خانه‌واده و قه‌ده‌غه کردنی خوێندن به زمانی دایک و هه‌مو چه‌شنه فه‌عالییه‌ت و هه‌ڵسورانێکی سیاسی و رێکخراوه‌یی وهیتد، ناسنامه و جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت و ستراتژی موشته‌ره‌کی هه‌مو رژیم و نیزامه دیکتاتور و فاشیسته وه‌حشیه‌کانه له به‌رانبه‌ر ئیعتیراز به زوڵم وه داخوازی مافی ئینسانی خه‌لکانێک که له که‌مینه‌ی حه‌شیمه‌تی دان .
له واقیع دا بی ماف کردنی خه‌لکانێک له مافه به ره‌سمی ناسراوو و بنه‌ره‌تی و ستاندارده‌کانی کۆمه‌لگای به‌شه‌ری موته‌مه‌دن و عه‌داله‌ت خوازی ئیمرۆ، به‌و بیانو و حوکمانه که له سه‌ره‌وه باسی لێ کرا، ناسراوترین و ئهسلیتین شوناسه‌ی سته‌می میللین.
بزوتنه‌وه‌کانی خه‌لکی کورد(ئێران،تورکیه،ئێراق،سوریه) له شوێنی جوگرافیایی ژیانی خۆیان و له ژێر کونترۆلی ده‌وله‌تانی حاکم، به هه‌مو جیاوازی له تاکتیک و شکلی موبارزاتی و زه‌رفیه‌ت و چوار چێوه‌ی تێکۆشان و خه‌باتیان، خه‌باتی سیاسی و کومولایه‌تی بووه بۆ به ده‌ست هێنانی ماف و داخوازیه ره‌وا ئینسانیه‌کانی خۆیان، که له ناو ستراتژی به ده‌ست هێنانی ده‌سه‌لاتی سیاسی و مافی چاره‌ی خۆ نوسین دا خۆی ده‌بینێته‌وه. خه‌لکی کورد له رێزه‌ی ئه‌و خه‌لک و بزوتنه‌وه ره‌هایی به‌خشانه بووه که تاکتیکی موبارزه‌ی چه‌کداری به حوکم و زۆری ماشینی سه‌رکوت و کوشتاری رژیمانی زالم و زال به سه‌ر شوێنی ژیاندا، به سه‌ردا سه‌پاوه‌و و ناچاره‌ن وه‌ک ئاخرین ئامارزی به‌رگری و تاکتیکی پشتیوانی خه‌باتی سیاسی و کومه‌لایه‌تی په‌سه‌ندی کردوه و تا ئه‌م مه‌کینه جه‌نگی و نیزامه له کایه دابێت و جوابی خواست و داواکانی خه‌لک به گوله و ترور و شه‌ر بداته‌وه، وه‌ک تاکتیکێک و بازوێک چاوی لێ ده‌کرێت.
به‌لام با بێینه سه‌ر ئه‌سلی مه‌تڵه‌ب
مه‌حه‌مه‌د هاشمی سه‌روکی رێکخراوی ده‌فته‌ری ته‌حکیمی وه‌حده‌ت، له سه‌رتای باسه دره‌نگ وه‌خته‌که‌ی دا که، کا ئاسۆ سالحی توشی ئالۆزی فکری و په‌له نوسین کردوه، ده‌نوسێ: "به‌ر بلاو بون و گشتگیری ناره‌زایه‌تی قه‌ومیه‌ته‌کانی ئێران وه راشکاوانه‌تر بونی خواسته‌کانیان… بو به هۆی ئه‌وه که زۆرێک له دیموکراسی خوازان ئاورێکی جیدی‌تر له جه‌ره‌یاناتی و گروپه هۆویه‌ت ته‌له‌ب و خواسته‌کانی ئه‌وان بده‌نه‌وه".
له هه‌موی ئه‌و چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که ئه‌و "دێموکراسی خوازانه" له خه‌وه ورچینه دا بون و گه‌رمایی و رووناکی شۆرش و موبارزاتی کومه‌لانی ئازار چێشت‌و و بێ حورمه‌تی پێکراو رایچله‌کاندون و به‌م شه‌پرێویه که‌شفیان کردوه " جریاناتی قه‌ومی" خواستیان" هه‌ن و ئه‌و خواست و داوایانه‌ش ئێستا ئاشکرا بون و ده‌بێت ئه‌وان ئاوڕی "جیدی" لێ بده‌نه‌وه؟!!.( ئه‌لبه‌ت خۆ له‌وه نادات که تا ئێستا له سه‌ر داخوازی و ته‌له‌ب کردنی ئه‌م موتالباته "قه‌ومیانه‌ش" چیان به سه‌ر ئه‌و "قه‌ومانه" نه‌هێناوه، رژیمه‌که‌یان و هاو فکر و هاو مه‌کته‌بیه‌کانی لانی که‌م له ماوه‌ی یه‌ک ده‌هه حاکمیه‌تی جه‌ره‌یاناتی دوی خوردادی).
جولانه‌وه و داخوازیه‌کانی خه‌لکی کورد، قه‌بیله‌یی و خێله‌کی و قه‌ومی نین. کار و تێکۆشان بۆ به ده‌ست هینانی مافی به ره‌سمی ناسینی خۆی وه‌ک ئینسان ده‌کات و داوای مافی یه‌کسان له گه‌ل سه‌رجه‌م ئینسانهکانیتردا ده‌کات، ئه‌گه‌ریش وه‌ک ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا و ،نیزامی کالا و قازانج په‌رست، لازم بکات شورش و خه‌بات ده‌کات بۆیان. له‌م پێناوه‌شدا سل له هیچ کاردانه‌وه و تومه‌ت وتوقاندنێک ناکات و نه‌یکردوه.
به پێی هه‌م پێوه‌ر و فاکته کومه‌ل ناسی و کولتور ناسی وه له‌مانه ئهساسیتر و گرینگتر، به پێی خواست و " موتالبه‌کانیان" کومهله خهلکێکن که بۆیان هه‌یه خۆیان به میلله‌ت بناسێنن و له‌م پیناوه‌شدا کاراترین و گونجاوترین ئامراز و رێگا و تاکتیک بۆ گه‌یشتن به مافه ئینسانیه‌کانیان هه‌ڵبژێرن. فاکتیکیتری شه‌رم هێنه‌ر بۆ کومه‌ڵگای نیزامی ئیمپریالیستی سه‌رمایه‌داری قازانج په‌رست ئه‌وه‌یه که، خه‌لکی کورد گه‌وره‌ترین میلله‌تی بێ ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مرۆکه‌ی جیهانه که حه‌شیمه‌تیکی ده‌یان میلیونیه. به‌لام نازانم بۆ لای هاشمی و سالح و باقی "دێموکراسی خوازان( ناشزانین دێموکراسی خوازانی کوێ ده‌لێن) خه‌لکانی ژێر چه‌پوک و چه‌وساوه‌ی ئێران وه له وانه خه‌لکی کوردی زه‌حمه‌ت کێش و سته‌م دیتوی دور خراوه له ماف و نهعمهتهکانی ئه‌مرۆی کومه‌لگای به‌شه‌ری، ده‌بێت به کوتکی "قه‌وم بون و قه‌وم په‌رستی" هه‌ر داوا و مافێکی ئینسانییان ده‌بێت له فیلته‌ر و هێله‌کی "نیگا و ئاوری جیدی دێموکراسی خوازان" تێپه‌ر بێت!؟. وه پاشانیش که ئه‌و تێکۆشانه بۆ سه‌ره‌تایترین خواست و مافه‌کانیان، خراپ ته‌شخیس درا و به "ئه‌منیه‌تی میللی و سه‌ر به‌خۆیی وڵات زه‌ره‌ری گه‌یاند"، ئه‌وه ده‌بێ سه‌ره‌تاییترین ئازادی و مافه ستاندارده به ره‌سمی ناسراوه‌کانی ئه‌مری کۆمه‌لگای به‌شه‌ری، له کوردستاندا، به بێروحمانهتهرین شێوه سه‌رکوت بکرێن و ئیعترارز و شادیهکانیان ده‌بێ به کۆت و به‌ند و کوشتن و گریان کۆتای بێت!؟ له کوردستانی ئێران به درێژایی هه‌مو ته‌مه‌نی رژیمه توتالیتار و فاشیسته سه‌رمایه‌داره‌کانی مه‌حه‌مه‌د ره‌زای په‌هله‌وی و کوماری ئسیلامی جینایه‌ت پیشه، خه‌لکی کورد به شیده‌ت و هه‌تا بڵی درندانه له ژێر سه‌ختترین سته‌مه‌کان و سه‌ر کوتکان دا، تا کو ئیمرۆکه جودا له هێندێک ده‌وران و په‌ریود، داییم راشکاوانه و به‌ر ده‌وام له سه‌نگه‌ره جیاجیاکاندا بۆ به ده‌ست هێنانی مافی ئینسانی و ژینی سه‌ر به‌رزانه و یه‌کسانی خۆی خه‌بات و تێکۆشانی کردوه. مانای سیاسی و جیدی ئه‌و وتاره‌ی هاشمی و ته‌ئیدئ ئاسۆ سالح جودا له ئاماتور بونی نوسه‌رانی به نیسبه‌ت بابه‌ته‌که‌وه، وه بێ ره‌بتی ناوه‌رۆکه‌که‌ی به سته‌م و موبارزه و خواسته کانی خه‌لکی کورد، لێواوڵیوه له چه‌واشه‌کاری و ئه‌دره‌سی هه‌ڵه دان به خوینه‌ر و به‌ره‌ی "دێموکراسی خوازیان" و… که زۆر ئاشکرایه که ئه‌مه سیاست و جیهان بینی شوێن و مه‌کانی چینایه‌تی و ستراتژیکیانه له‌م مه‌سئله و مه‌یدانه‌دا. ده‌نا بۆ خه‌لکی ئازادی خواز و دژه زولمی ئێران و کوردستان به گشتی و تێکۆشه‌ران و بزوتنه‌وه‌ی خۆرسک و وشیاری رادیکال و رزگاری خوازی ئینسان، له هه‌لاواردن و چه‌وسانه‌وه زۆر له‌مێژه پێچ و قۆرته‌کانی بینیوه‌و ئاشنایه به شۆرش و ویست و مافه ره‌واکانی خه‌لکی کورد. ده‌نا ئه‌و جۆره ناشی گه‌ری ئاسو سالح و به ئه‌نقه‌ست به لا رێ دا بردنی ئامانج و خواسته‌کانی خه‌لکی کوردستان، له لایه‌ن محمد هاشمی و بێ ناوه‌رۆک کردن و دابه‌زاندنی بۆ سه‌تحی نزمی " هویه‌ت ته‌له‌بی و قومی" جا چ له لایه‌ن ئه‌م دو "دوسته عه‌زیزانه" و باقی دیموکراسی خوازانه‌وه" بێت و چ له لایه‌ن لیبرال و شئونیست و پان ئیرانسیت و سه‌رمایه‌داره‌کانی ئێرانه‌وه، به کورد و فارس و… بێت ته‌قه‌لایه‌کی پوچ و بێهوده وه له هه‌مان کاتیش‌دا کایه کردن به ئاگره و نابهخشهنیه به راستی.
تێکه‌ڵ کردنی مه‌قوله‌ی مافی چاره‌ی خۆ نوسین له گه‌ل قه‌وم قه‌وم کردن و "هۆیه‌ت ته‌لب" ناساندن و دابه‌زاندنی شورش و موبارزاتی بێپسانهوه و پر هه‌زینه‌ی ئینسانی و مادی بزوتنه‌وی شورشگێرانه‌ی کوردستان، بۆ کۆتای به هه‌ر چه‌شنه چه‌وسانه‌وه و زوڵمیک و دامه‌زراندنی کۆمهلاگایهکی ئه‌من و تێر و ته‌سه‌ل و بێ هه‌لاواردنی میللی و چینایه‌تی و جنسی و هیتد، له لایه‌ن نئولیبرال و رێفورمیست و ناسوینالیسته قازانج په‌رست و نا شۆرشگیره‌کان، خۆڵ به چاو هه‌ڵ پرژاندنی بیر‌و رای گشتی و سوک کردنی خواستی خه‌لکی کوردستانه. پرسیارێکی‌تر ئه‌وه‌یه له‌م " دژه قه‌ومانه"، جا له هه‌ر به‌ره و تیره و مه‌کته‌بێک بن، بۆ ئه‌و گروپه "ئینسانه" که قه‌وم پێک دێنن، ئینسان نین؟ ئایه له ده‌ستگای فکر و باوه‌ری ئێوه‌دا مافی ئینسانه‌تیان وه‌ک ئینسانه‌کانیتر که "خوا" پێداون، شایان نیه و مافی ژیانی سه‌ربه‌ست و شاد و دور له هه‌ژاری و به‌رده‌ییان پێ ره‌وا نییه؟ وه‌ڵام چیه؟
له‌م په‌یوه‌ندی و بواره‌دا ئه‌م دوستانی دێموکراسی خوازه ده‌بێت زه‌حمه‌ت به خۆیان بده‌ن چه‌ند نا رووشنی له سیاست و به‌رنامه‌ی سیاسیان بۆم مه‌سه‌له و کێشه‌یه روون بکه‌نه‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه که: باشه بۆ ئه‌و مێژوه دور و پر نه‌شێو و خویناویهی خه‌لکی کورد ،له‌وانه له ئێران، لایه‌ن تازه‌یه و ئێستا به‌و هونه‌ر و که‌شفه گه‌یشتون که چاو و نیگاهێکی جیدی لێ بکه‌ن؟ باشه هه‌ده‌فی ئه‌م "دیموکراسی خوازانه" چیه له‌وه که موبازرات و تێکۆشانی ئاشکراو رادیكاڵی بزوتنه‌وه‌یه‌کی عه‌زیمی وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی کوردستان بۆ ئازادی و حاکمیه‌تی یه‌کسانی و دارشتنی ژیانیکی دور له زندان و خوێنرشتن و… نێو لێ ده‌نێن"جه‌ره‌یاناتی" هۆویه‌ت ته‌له‌ب"؟
خواسته سه‌ره‌تایی و کونکرێته‌کانی گونجاو له 8 ماده دا، له لایه‌ن ده‌سته‌ی نمایه‌نده‌گی خه‌لکی کورد له سالی 1358ی هه‌تاوی دا، له گه‌ل رژیمی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ،به‌زۆر داسه‌پاو به سه‌ر خه‌لکی ئێران‌دا، ئه‌وه "هۆیه‌ت ته‌له‌بی جه‌ریاناتی قه‌ومی" بو یا خواست و داوای مافی ره‌وای جه‌ماوه‌ری ملوێنی خه‌لکی کوردستان بو؟ کۆچی گشتی خه‌لکی شاری مه‌ریوان به دژی ئه‌شغال گه‌ری و جینایه‌ت و میلیتاریسته کردنی ئه‌و شاره ، شه‌ری 24 رۆژه‌ی خه‌لکی شاری سنه بۆ مل نه‌دان به سته‌م گه‌ری و مل هۆری رژیمی ئیسلامی و داوای ئازادی و خواستی ئینسانی خۆ کردن، موقاومه‌ت و خۆ راگری بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی کومه‌لایه‌تی و سیاسی و نیزامی خه‌لکی کوردستان له سه‌ره‌تای به هێز بونی رژیمی ئسیلامی تا ساله‌کانی جێگیر بونی ئه‌و رژیمه هاره له کوردستان دا، رژانه شه‌قامی به میلیونان جه‌ماوه‌ری کوردستان له دژی تروریزمی نێدهولهتی له سه‌ر رفاندنی عهبدهلا ئوجه‌لان رابه‌ری پارتی کریکارانی کوردستان، و خۆپێشاندان و ئاپوره و ئیعترازاتی خیابانی جه‌ماوه‌ری و دوا به‌دوای ئه‌ودا، مانگرتنی گشتی له روژی 16ی گه‌لاویژی 1385ی کومه‌لانی ملوێنی خه‌لکی کوردستانی ئێران به ره‌هبه‌ری کومهله و حیزبی کمونیستی ئێران، له دژی سیاستی جینایه‌تکارانه و میلیتاریسته کردنی کوردستان و ئێعدام و هه‌لس وکه‌وتی جینایه‌تکارانه‌ی حکومه‌تدارانی "دیموکراسی خوازی نوخبهای ده‌وله‌تی بورژووایی ئیسلامی ئه‌و کات به سه‌روکایه‌تی رێفورمیستهکانی 2ی جۆزه‌ردان و ده‌فته‌ری ته‌حکیمی وه‌حده‌ت و… ئه‌وانه‌ش ساز کراوی " جه‌ره‌یاناتی قه‌ومی و…ن؟! شه‌رم و ویژدان دو تایبه‌ت مه‌ندی پێویستی مه‌کته‌ب و سیاستی ئێوه‌ن، به‌لام داخه‌که‌م!!!
خولقاندنی چه‌ندها روداو و تراژیدی بۆ کومه‌لگای کوردستان هه‌ر به به‌هانه‌گه‌لی موغریزانه و له چوارچیوه‌ی سیاسه‌ت و فورمولی سواوی شوئێنیستی "جه‌ره‌یاناتی هویه‌ت ته‌له‌ب و قه‌ومی" ئه‌مانه‌دا جێی گرتوه و گونجاندویانه؟!!! ئاشکرایه که له کاتاگۆری مه‌کته‌بی دێموکراسی خوازی ئێه‌مانه‌دا ئه‌م دونکیشودیسمه بۆ بردنه پێشی پروژه و سیاسه‌تی دیاری کراوی شومیان لازمه. به‌لام راستیه‌که ئه‌وه‌یه که براده‌رانی "دێموکراسی خوازی نیگا مودێرن بۆ کێشه‌کان"، له ژێر ته‌وژم و جه‌ماوه‌ری بونی موبارزات و خه‌باتی جیدی و رادیکالی بزتنه‌وه‌که وه‌خه‌به‌ر هاتون و خه‌ویان لێ زڕاوه بێچارانه، وه پێویست ده‌کات هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له حاست خۆیه‌وه له زه‌رفیه‌تی چه‌واشه‌کاری و فریوده‌رانه و ماست مالی کردنی راستیه‌کان و هه‌ڵ ته‌کاندنی خواستی خه‌باته‌که له رادیکالیزم و ئینسان گه‌رایی و دابه‌زاندنی و قه‌ناعه‌ت پێهینانی به قه‌بولی هێنده‌ک ئیمتیازی سواڵکه‌رانه‌ی "فه‌رهانگی و قه‌ومی" نیشان بدات. وه هه‌روه‌ها، ئه‌رکی خۆی بۆ پێش گرتن له توفان و گه‌رده لولێک که له رێدایه و گومانی ئه‌وه که گشتیان رامالیت و نوقمیان بکات زۆره، ده‌بێت ئه‌دا بکات. خۆ ده‌نا هی به‌رز بونه‌وه‌ی حه‌راره‌ت "نیگای مودێرن و هه‌ستی "دێموکراسی خوازی و ئال‌و گۆر له مه‌نتق و سیاسه‌تیاندا نیه.
به‌لام به نیسبه‌ت ئازادیخوازان، روناک بیران و "دێموکراسی خوازانی کوردستان
ئاسۆ سالح ده‌بو به ده‌لایلی حزوری راسته‌و خۆی له ناو جه‌رگه‌ی کێشه‌که و ئاشنا بون به خواسته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌ی کوردستان وه هه‌روه‌ها له‌مس کردن و دیتنی سیاست و کرداری جینایه‌ت کارانه‌ی رژیمه کونه‌په‌رستی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی له به‌رانبه‌ر ئه‌م کومه‌لگایه و بزوتنه‌وه‌که‌ی و هه‌ڵسواراوانی بواره جیاجیاکانی خه‌باته‌کی، وا ساده ئه‌ندێشانه، له نه‌وعی چه‌واشه کاریه‌که‌ی عیرفانی قانعیفر( له ژێر ناوی رون کردنه‌وه و گه‌رانتی دان به فاشیست و جانیه‌کانی ده‌سه‌لاتداری ئسلامی له ئیران که به‌لێ نیگه‌ران مه‌بن، بزوتنه‌وه‌ی شورشگیرانه‌ی کوردستان، شورش گێر نیه و به هه‌ر شتێکیشتان باوه‌ره سوێند ده‌خۆم " جودایی خواز نیه")، نه‌که‌وێته داوی وه‌ها سیاست و نیگایه‌کی که‌سیکی تازه له دونیای ده‌وروبه‌ری حالی بوو. وه له مه‌ش ده‌رد ناکتر، به قسه و باسی کۆن و بێ مه‌سره‌ف، بکه‌وێته شوێنی رچه‌یه‌کی رو به هه‌ڵدێرو، سه‌ر مه‌ستانه ئاوی بۆ له بۆچونه‌کان بکات. ئاسو سالح، له ده‌ست پێکی نوسینه‌که‌ی را تا کۆتایی بێ ئه‌وه‌ی شتێکی نوی و موفید و جیاوازی له‌وه‌ی هاشمی بۆ خوێنه‌ر پئ بێت، به شاخ و بالی هاشمی و ره‌وتی دیمکراسی خوازیان له قوماشی مودرێرنی ئه‌مرۆکه‌یان دا هه‌ڵ ده‌ڵێت و هۆبالی بۆ ده‌کێشێت و شاهیدی بۆ ئه‌دات که ئه‌وه‌ی هاشمی ده‌یلێت زۆر راسته و هه‌ر وایه و زۆر چاکی بۆ چویت و هیواش ده‌خوازێت نمونه‌یان زۆر بێت؟! بۆ ئاسو سالحهکان که خۆشیان زه‌بر و زه‌نگی ئه‌م نیزام و ساسه‌ت و گه‌رایشه کونه پارێز و حکومه‌ت مه‌داره‌یان چێشتوه، ده‌بو ورد بینتر و وشیارتر و رادیکال بن. ئه‌لبه‌ت به‌و مه‌رجه به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی رێگات پێبدات.
راستی من کاتێک قسه‌کانی ئاسو سالحم بینی، هه‌ر له سه‌ر پێ داگریه‌که‌ی ئه‌و که گۆیه ئه‌م نوسراوه‌یه‌ی هاشمی، شتێکی کۆدی و سیحری تێدایه، سه‌رنجێکی ترم دا. به‌لام نوسراوه‌که هه‌ر ئه‌وه بو که من پێشترنه‌قدم کرد بوو، وه به‌داخوه تێدا چو، وه من هیچ شاکارێک و نوی کاری و "مێهرێکی نوخبهگانهی دێموکراسی خوازانهم" تێدا نه‌بینی و تێدا نابینم، به غه‌یری تکراری ورتار و بۆ چونه سواو و چه‌واشه کاریه‌کانی شئونیستیه ئێگۆیست و پاوان خوازه‌کانی ده‌سته و دایارهی تهمامیهت خوازانی خاکی "موقه‌ده‌سی" ئیران له رابوردوی و ئێستادا. کاتێک نوسینه‌که‌ی هاشمی و سالح له گه‌ل یه‌ک روبه رو ده‌که‌یته‌وه ئاشکرا دیاره که ئاسۆ سالح له به‌ر "نایاب بون و دیمکراسی خوازی" نوسه‌ر توشی ئالۆزی فکری و ته‌مه‌رکوزی هۆش بووه. وه له زۆر شوینیش ده‌ستی داوه‌ته ئاوه‌ژو کردنه‌وه‌ی "خوش نیهتانهی" ده‌قی نوسراوه‌که‌ی هاشمی و ته‌عبیر و بۆ چونی خۆی به تێکه‌لێک له وه‌رگێرانێکی "زۆر" ئازاد له جێگای ئامانج و سیاسه‌تی نوسه‌ری ئورژینال داناوه.
خواست و ئامانجی بزوتنه‌وه شورشگێره رزگاری خوازه‌کان و سیاسه‌تی حاکمیه‌ت، دو هێڵی دژبه‌ر
آسو سالح: این اظهارات و عملکرد حاکمیت در قبال جنبش های هویت طلب و قومیتی، نشان از رویکردی نابخردانه دارد که تنها پیامد آن محروم ساختن کشور در استفاده از بخش گسترده ای از پتانسیل کاری و فکری می باشد. و این یعنی بی به‌ره بودن بلوچ ها، عرب ها، کردها و دیگر گروه های قومی از مدیریت کلان کشور و بازتولید مطالبات آنها.
راستی ده‌ىیت مه‌نزورو و هه‌دهه‌فی ئه‌مانه له به کار بردنی واژه و ووشه‌ی"جنبش های هویت طلب و قومیتی" چی بێت و بۆ کام پروژه و سیاسه‌تی دۆراو بی ناوه‌روک و قێزه‌ونی به کار به‌رن و بیکه‌نه ئه‌بزاری خزمه‌ت به کام ستراتژی و ئامانجی زیدی ئینسانی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل مسئله و کێشه‌ی میللی له گشت ئێران و تایبه‌ته‌ن کوردستان دا؟!
ملیونان ئینسان له کوردستان به خاتری زمان و کۆمه‌لێک داب و نه‌ریه‌تی جیاواز، له سه‌ره‌تاییترین مافی ژیانێکی ئینسانی سه‌ده‌ی 21 و بگره 20یش، چ له بواری ئابوری، چ له بواری ئازادی و سیاسی و کلتوری، چ له بواری گه‌شه و پروه‌رده، چ له بواری ره‌خساندنی بار و دۆخی گونجاو بۆ پێشره‌فتی شکل و مکانیزمی ژیان وه له ئیختیار نانی ئیمکانات و ئامرازی گه‌شه و روشتی پیشه‌یی و مودیریه‌تی و خۆ به‌رێوه‌به‌ری له بواراه جواراو جوره‌کاندا و… بێ به‌ش کراون و زالمان و حاکمانی نزمی کویله‌تی سه‌رمایه، به‌مه‌شه‌وه نه وه‌ستاون و نان په‌یا کردن له رێگای زه‌راعه‌تی و ئاژه‌ل داری سه‌ره‌تایی و نا میکانیزه‌وه، که تاکو ئێستاش بژیوی به‌شێکی زۆری خه‌لکی زه‌حمه‌تكێشی کوردستان له‌و رێگایه‌وه به ده‌ست دێت، هه‌ر ده‌مه به بیانو و یاسایه‌کی گلاوه‌وه یا به‌شێک له‌مه‌شیان لێ ده‌برن یا ده‌ست ره‌نج و حاسلاتی سالیان به غاره‌ت ده‌بن له رێگا گه‌لی جوراوجوره‌وه. باشه ئه‌م هه‌مو زو‌لم و زۆریه له پای چی و بۆ؟ باشه به قه‌ولی ئێوه " قه‌ومێک" که تا ئێستاش پله‌ی میلله‌تتان پێ نه‌به‌خشیوه بۆ ده‌بێت هێند لێی "بترسن" و ئاوا بێ به‌زه‌یانه ته‌حقیری بکه‌ن و حه‌تا لێشی نه‌گه‌رێن که به زه‌حمه‌ت و ره‌نجی خۆی، خۆی به‌خێو بکات و گه‌شه به ژیانی خۆی بدات؟ باشه "کۆنه پارێز و ئوسول گه‌راکان" به رێگای خۆیان! به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ له ماوه‌ی نزیک به یه‌ک ده‌هه حاکمیه‌تی " ریفورم خواز و دیموکراسی خوازه‌کانی"مه‌رکه‌ز نشین و ناوچه نشین( ئه‌لبه‌ت "بوختان" نه‌بێت به ناو ناوچه نشین بون ده‌نا…) نه ته‌نیا هیچ بۆ خه‌لک نه‌کرا، بگره سه‌رکوت و وه‌دوا خستنی به ئه‌نقه‌ستی هه‌مه چه‌شنه له کوردستان دا به چاو سوری "فراکسیون و نوێنه‌رانی" کورد زمان له هه‌ره‌می قودره‌تدا، سیستماتیک و درندانه چۆته پێش و بالا و جه‌سته‌ی کومه‌لگای ئنسانی و سروشتی کوردستانیان لاواز تر و نه‌خۆشتر کرد. بۆ مه‌گه‌ر ئه‌و کاتێش جه‌لایی پوره‌کانی قاتلی کار کوشته‌ی خه‌لکی کوردستان و شوێنه‌کانیتری ئێران سه‌ر راستتر و روونتر له‌م قسه بێ بایخ و ئیکس پایرانهی هاشمیان نه‌کرد؟ مه‌گه‌ر جارێکیان به ناوی پارێزه‌رانی "ئینقلابی ئیسلامی" و خه‌تی ئیمامی و جاری دوایش به ناو "ریفورمیست" له قالب کارشوناس و تهحلیلگهری مه‌سایلی کوردستان چیها جینایات و کرده‌وه‌ی وه‌حشیانه‌یان له دژی خه‌لکی کوردستانیان نه‌کرد؟
باسی "هۆویه‌ت ته‌له‌بی" با بکه‌ین
هۆویه‌ت و هۆویه‌ت ته‌له‌ب یانی چی وکێ به راستی؟ بۆ مه‌گه‌ر خه‌لکی کورد تازه له دورگه و جهنگهلهکان دا دۆزراوه‌ته‌وه یا که‌شف کراوه که قه‌راره ئێوه پێناسه و هه‌ویه‌ی بۆ دروست بکه‌ن؟ باس له کام هۆویه‌ت ده‌که‌ن؟ هۆویه‌ت یا ناسنامه‌ی خه‌لکی کورد لای ئێوه جیاوازه له گه‌ل خه‌لکان و گهلانیتری جیهان که ئێستا یا سه‌ر به‌خۆن یا به‌یه‌که‌وه به مافی یه‌کسان له په‌نا یه‌کتر ده‌ژین؟ مه‌به‌ستان هۆویه‌ت ته‌له‌بی ئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌یان هه‌وێت جل و به‌رگ و زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان لێ زه‌وت نه‌کرێت و به کوردی راگه‌یاندن و مه‌دره‌سه و حاکم و شاره‌وانی و ئوستانداری و… هه‌بێت؟ بۆ مه‌گه‌ر هه‌ر ئێستاش که‌م تا زۆر ئه‌م "هۆه‌یه‌تانه" نین؟ مه‌گه‌ر له ئاستی بالادا که‌سانی کورد زمان کار گێر و مودیر و کار به‌ده‌ستی رژیم نه‌بون و نین؟ ئه‌و هۆه‌یه‌ته‌ی ئێوه مانان باسی لێوه ده‌که‌ن و پیشاتان وایه ساله‌های ساله شورش و ته‌لاش و خوین دانی خه‌لکی شورشگێر و جه‌سوری کوردستان بۆ ئه‌م شتانه بووه، زۆر خراپی لێتێگهیشتون و ئه‌مانه، نه کاره، نه نانه، نه ئازادی و عه‌داله‌ت و یه‌کسانی ئابوری و کۆمه‌لایه‌تیه و ئاسایش و ئارامش و ره‌فاهه و… ته‌نها به‌لگه و ئامرازی ده‌رخۆنه دانانه له سه‌ر راستیه‌کان و به‌س.
ئاغای سالح له درێژه تائید نامه‌کیدا بۆ هاشمی و به قه‌ولی خۆی به "پشتوانی" له بزوتنه‌وه "هۆویه‌ت خواز و قه‌ومیه‌کان"، دلسوزی له راده به‌ده‌ری خۆی و نا یه‌کسانی به نیسبه‌ت دلسوزی بۆ بزوتنه‌وه "هۆویه‌ت خواز و قه‌ومیه‌کان"، ناشارێته‌وه و ئاگاداریان ده‌کاته‌وه که ئه‌و "روانگه وکردارانه‌ی حاکمیه‌ت به نیسبه‌ت ئه‌و"قه‌ومانه" ته‌نیا و ته‌ینا ده‌بێته هۆی مه‌حروم یا بێ به‌ش کردنی ولات یا کیشوه‌ر له که‌لک وه‌ر گرتن و ئیستیفاده له به‌شیکی عومده و به‌ر فراوان له پوتانسیه‌ل و توانای کاری و فکری ئه‌و خه‌لکانه". ئه‌وه ده‌قی بۆچون و دلسوزی ئاسو سالحه بو خه‌لکانی ئازار چیشتوی که‌مینه میللیه‌کان؟!. هه‌م له ناڵ دان و هه‌م له بزماردان، له ناو بۆچون ونوسینه‌کانی ئه‌م گه‌رایش و ته‌یفه له سه‌ر ئه‌م مه‌قوله موشه‌خه‌سه شتێکی تازه نییه، به‌لام ئه‌وه‌ی ئاسو سالح ته‌راوزی زۆر خوار کردوه به لای سه‌رکوت گه‌ران و دوژمنانی ئازادی و عه‌داله‌ت و یه‌کسانی دا. له‌م بیروکهیهدا مه‌حرومیه‌ت و بێ به‌ش کردنی خه‌لکی کوردستان و شوێنه‌کانیتری ئێران، له سه‌ره‌تایترین ئازادی و حقوقی ئینسان وه بێبه‌ش کردن له حاسل و به‌رهه‌می ماندو بون و کار و ده‌ست ره‌نجی خۆیان و داهاتی و خه‌زینه‌ی میللی ولات، شوین و پله‌یه‌کی نیه و وا دیاره ئه‌وی زولمی لێ ده‌کرێت و مه‌حروم ده‌کرێت، چینی سه‌رمایه‌دار و حاکمی ولاته که باش و ئاقلانه ئیستیفاده له توانا و ئه‌نێرژی خه‌لکی زه‌حمه‌ت کێشی "قه‌ومه‌کان" ناکات و زیاتر له‌وه‌ی که هه‌یه شیره و هێزی گیان و تاقه‌تیان ناكێشێت و خوێنیان له ده‌فر ناکات؟!.
بۆ قه‌راره تا چ راده‌یه‌ک " پوتانسیه‌لی کاری و فکریمان" له خزمه‌ت به سابوتاژ کردنی بن چینه‌کانی زیندومانه‌وه‌مان به کار به‌رن و بۆ هێز و توانای هه‌ناسه هه‌ڵکێشانیشامان کیسه هه‌لدرون؟؟!!
ئینسان یانی کالا، ماف، ئامرازی سه‌ودا بۆ سازان له سه‌ر کالا
راستی کا ئاسۆ، تۆش له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره دژی ئینسانی و به‌ربه‌ریه‌ت مه‌نشه‌ی مه‌کته‌بی نئولیبرالیسمی، که ئینسانیه‌ت و به‌ها و ئه‌رزشی ئینسان له سه‌ر ئه‌ساسی فورمولی کرین و فروشتنی نیرو و هێزی کار و، به پێوانه‌ی کالای بونی ئینسانه‌کان وه به به‌کار گیری هێزی فیزیکی و فکریان هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنی؟!! باشه خه‌ڵکی کوردستان له کام پوتانسیه‌ل و نیعمه‌تی ولات که‌لکیان وه‌رگرتوه و، تا چ ئه‌ندازێک له سفره‌ی داهات و ئیمکاناتی "کیشوه‌ر" به‌شیان پێ دواوه تا وا " عادلانه"و " ئاقلانه و سه‌نجیده‌تر" خویننان بکه‌ن به ئاوی زمزم بۆ خواردنه‌وه و فتوا له سه‌ر حه‌رام و حه‌لالی هه‌ر ماف خوازی و نافه‌رمان و یاخی بونێکیان به زیندان و کۆکوژی ده‌ر بکه‌ن؟ یانی به کورتی نوسخه‌ی " حه‌قی ته‌عینی سه‌رنویشت" کاتێک مانای بۆتان هه‌یه و ده‌بێت بهئامراز و میکانیزمی گونجاوی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، که مه‌جال بدات به حاکمان بۆ که‌لکی باش له هێزیان وه‌رگرتن بۆ موحکه‌م کردنی پایه‌کانی قودره‌تی ئیستبدادی خۆی وه هه‌ر وه‌ها ده‌ستی بورژواکان و سه‌رمایه‌دارانی مه‌رکه‌ز نشین و مه‌حه‌لی نشین ئاواله بکات بۆ"باشتر به کار بردنی پوتانسیه‌لی کاری و فکری چینی زه‌حمه‌ت کێش و کرێکاری ئه‌و کومه‌لگایانه تا به هه‌رزانتر و ئاسانتر له‌وه‌ی که هه‌یه هێز و توانای کاریان وه‌ک هه‌ر کالایهکیتری بازاری نئولیبرالیستی ئیمپریالیسمی هار بکرن و بفرۆشن!! یانی ئینسان کالایه و هێز و توانا فیزیکی و فکریه‌که‌ی کالای باش و پوتانسیه‌ل داره، وه بۆ ئه‌وه ئیزنی زیندو مانه‌وه‌ی پی بدرێت ده‌بێت کالاکه‌ی، که وجود و هێزی ژیان و گیانی خۆیه‌تی، به "دیموکراسی خوازه مودێرن بیر که‌ره‌وه‌کان " بفروشیت ، ده‌نا ئه‌وه ئیتر " شورشی و جوادایی خوازه و ده‌بێت سزا بدرێت!!؟؟ یا ئه‌گه‌ر داوای هه‌ر مافێکیان کرد، ده‌بێت مه‌عامه‌له‌ی له سه‌ر بکرێت و له ژێر زه‌خت و قودره‌تی تۆقاندنی ئه‌م نیزامه قازانج په‌رسته‌دا بۆ هه‌راج کردنی کالاکه‌ی و خۆ ته‌سلیم کردنی، سه‌ودای له سه‌ر خواست و مافه‌کان بکه‌ن ده‌نا نه ماف هه‌یه و ئه‌گه‌ریش زۆری لس سه‌ر برۆن ده‌بىیت سه‌رکوت و سزا بدرێن ؟؟!!
به قه‌ولی یه‌کێک له شێعره مه‌زنه‌کانی هاورێ ئه‌حمه‌د بازگر که ده‌لێ: مافت ده‌وی؟! تاوان باری، دیاره دژی ئیستعماری، هه‌ژار پێت خۆشه سه‌ر که‌وێ، تێکشکانی ئێمه‌ت ده‌وێ(2)
موددیریه‌ت و بازته‌ولیدی(به‌رهه‌م هینانه‌وه) یعنی چی؟
به راستی مه‌به‌ستی چیه له‌م مه‌قوله‌یه؟ چینی بورژوا و دارای کورد وه باقی ئهوخهلکانهیتر که به میلله‌تانی غه‌یری فارس ناسراون به درێژایی مێژوی بوونیان له ئێران‌دا و تایبه‌ته‌ن ئێستا به‌نا به به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌سله‌حه‌تی چینایه‌تیان دایم له گه‌ل حاکمان هاو په‌یمان و هاو باوه‌ر وهاو سو بون و قه‌تیش له "مودیریه‌ت" و قودره‌ت و سود به‌ش کردندا بێ به‌ش نه‌کراون. موتالباکانیشیان له هه‌ر سه‌رده‌م و ده‌وره‌یه‌ک له زه‌ماندا، له رێگای "مه‌جلیس و پارلهمانهکهیانهوه" باس کردوه و به به‌شداریان له هه‌مو پروژه و سیاسه‌ته ئابوری،سیاسی، ئه‌منیه‌تی، فه‌رهه‌نگی و کومه‌لایه‌تیه مال و ژایان وێران که‌ره‌کانی رژیم و بردنه پیش و به ئیجرا کرد و به کرده‌وه ده‌رهینانی گشت سیاسه‌ت و پلانه جینایی و نا ئینسانیه‌کانی هاو چین و هاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له حاکمیه‌دا و له ده‌ره‌وه‌ی حاکمیه‌ت به ده‌ست هێناوه. به‌لام، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له نزیک به 90% ی خه‌لکی ئه‌و کومهلگایانهیه که باسمان کردن، ئه‌وه خواست و داواکانیان و بگره خه‌بات و ناسنامه‌یان زۆر له قه‌زاوه‌ت و ماهیه‌تی باس و دل خۆشیه‌کان و لوتفی دێموکراسی خوازانه‌ی محمد هاشمی و هاو فکرانی ئیمرۆی و دوێنی له سنخ و به‌ره جوراجوره‌کانی ناو پوزیسیون و ناو ئوپوزیسیون دووره. دلنیاش بن هیچ کات ئاویان به جۆگێک دا ناروات و ره‌بتیشی به خواستی دابین کردنی مافی دیاری کردنی شکل و شێوه‌ی حاکمیه‌ت و رێگا چاره‌ی رزگاری خه‌لکانی سته‌م دیتوی ئێران وه له‌وانه خه‌لکی شورشگێر و زه‌حمه‌ت کێشی کوردستانه‌وه نیه . له ماوه‌ی حاکمیه‌تی ره‌شی سرمایهداری ئیسلامی له کوردستان دا، جا هه‌ر مه‌لا و سه‌یدێک که له هێرومی مه‌کینه‌ی جنایی و سه‌رکوت قه‌راری گرت بێت تا به ئه‌مرۆکه گه‌یشتوه، جگه له بێ به‌ش و مه‌حروم کردن له مه‌جال وکه‌ره‌سه‌ی مه‌وجود له کوملگا و ولتدا و ئیمکانی ژیانی ئینسانی سه‌رده‌م، هه‌ژاری و بێ‌کاری، زندان و سێداره، گوله و مین، وه ده‌یه‌یان پلان و پرۆژه‌ی ئه‌منیه‌تی و سیاسی ژێر به ژێری دژی مروفانه و مال وێران که‌رانه وه به ئه‌نقه‌ست و به پێی ستراتژی شومی شئونیستی سرمایه‌دارنه وه‌داوا خستنی ئه‌و ناوچه‌یه ، هیچ نیعمه‌تێک و خدمه‌تێکی بۆ خه‌لکی کوردستان نه‌بوه و ناشی بێت.
بۆ وێنه به پێی کۆڵێک دوکومێنت و به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵ نه‌گری زۆر سامناک، سه‌رده‌می 2ی خوردادی و خاتمی و ئێسلاحات خوازه دێموکراسی خوازه‌کانی ورد و درشتی لیبرالی ره‌نگا و ره‌نگی کورد و فارس و ئازه‌ر و بلوچ و عه‌ره‌ب و…( زیاتر له هه‌مو ده‌ورانێکی ده‌سه‌لاتی جمهوری ئیسلامی، سه‌رمایه‌داران و چینی زالم و که‌وا سوری به‌ر لشکری جانی رژیمه‌که‌ی نوێنه‌ری خوا، "مودیران و موده‌برینی" کوردی، ئازه‌ری، عه‌ره‌بی و بلوچی و هیتد له ده‌سه‌لات و حاکمیه‌تدا به‌شداریان کرد) له به‌ر شومترین ده‌ورانی خوێناوی و وه‌حشه‌تناک و موزیری رژیمی ئیسلامی بووه، له هه‌مو بواره‌کانی سیاسی، ئابوری و ئازادی و قه‌تل و ترور و هیتد بۆ کومه‌لگای ئیران به گشتی و کوردستان تایبه‌تی. گه‌رای ئه‌و پروسه ترسناکه به پته‌و کردنه‌وه‌ی پایه‌کانی رژیمی جینایه‌ت پیشه‌ی ئیسلامی سه‌رمایه ده‌ستی پێ‌کرد، به رابه‌ری ته‌یفی "رێفورمیسمی" دێموکراسی خوازانی ئه‌مرۆ، و به قه‌تڵه "مه‌خفیه" زنجیره‌یه‌کان قول بۆوه و به کوشتاری خه‌لکی شورشگێری شاری سنه و سادر کردنی ماده سر که‌ره‌کان به هه‌رزانی و خۆ رایی بۆ هه‌مو ئیران و کوردستان، تایبه‌تی تر لێره‌شدا، و ده‌ر کردنی سه‌دان هه‌زار کرێکار له سه‌ر کاره‌کانیان و دانانی ده‌یان یاسا و قانونی دژی ئینسانی کرێکاری له چه‌شنی قانونی کارگاکانی ژێر 10 که‌سه و قه‌رارداد و پروتوکولی کاتی، گوله باران کردنی کرێکارانی کانیه‌کانی خاتون ئاوا(معدن مس خاتوان آباد)، زیاد کردنی رێژه‌ی بێ‌کاری ونه‌داری وهه‌راج کردنی گورچیله و باقی ئه‌ندامه‌کانی له‌شی خه‌لکی زه‌حمه‌ت کێش و ده‌یان کار و به‌رنامه وسیاسه‌تی گلاو و ترسناکی نه‌هێنی و درندانه له دژی موخالیفین و ماف خواز و ئازادی خوازان و موبارزینی مه‌یدانه جوراوجوره‌کانی خه‌بات و هیتد به لوتکه‌ی خۆی گه‌یشت. ئه‌م ره‌وته بۆ که‌شفی بزوتنه‌وه و گه‌رایشه رادیکال و ئاشکرا کردنی ئینسانه موخالیف و نارازیه‌کان به‌م نیزامه هاته مه‌یدا. به‌لێ ئه‌وه بو نیعمه‌ت و هه‌دیه‌ی خێڵی لیبرالیسته "دێموکراسی خوازه‌کان"ی کون و تازه، بو خه‌لکی ئێران و کومه‌لگای کوردستانی ئێران. به‌لام به قه‌ولی مه‌عروف، شوشه تا بشکێت تیژتر ده‌بێت!
باشه مه‌گه‌ر سه‌ر چاوه‌ی داهات و بژیوی خه‌لکی کریکار و زه‌حمه‌ت کێشی کوردستان به‌شێکی زۆر گه‌وره‌یتری، جوادا له کاری که‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری، له رێگای کرێکاری رۆژ موزد و کوره په‌ز خانه و وه هه‌ر وه‌ها هاتو چۆ کردن بۆ سه‌ر سنوره‌کانی جیرانیان و هیتد دابین نابێت؟ هه‌ر چه‌ند ئه‌ویشیان لێ قه‌ده‌غه کراوه‌و ناوی "قاچاغ چیه‌تی" له سه‌ر دانراوه و به‌م به‌هانانه، به هه‌زاران کاسب کار و جوتیاری هه‌ژار و زه‌حمه‌ت کێش له سایه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته شومه بونه به قوربانی مین رێژی و بونه به گۆشتی ده‌می تۆپ و گوله باران کردنی مه‌زرا و شوێنی ژیان و که‌سب و کاریان. وه به سه‌دان ئینسانی شه‌ریف و هه‌ژاری کوردستان وێل و وه‌یلان به دوای پاروه نانێک و پولی قه‌له‌م و کتێبێکی منالهکهییان، یا که‌م ئه‌ندام بون و ئیتر بۆ تا سه‌ر له نان ئاوه‌ری مال که‌وتون و بونه مه‌سره‌ف کار، یا خود گیانیان له ده‌ست داوه. ئه‌م به ناو دێموکراسی خوازه لیبراله پان ئێرانیستانه و رژیمه‌که‌یان کام رێگا حه‌ل و ده‌رمانی رزگاری له‌م نه‌هامه‌تی و سته‌مانه که هه‌ر ئه‌وان و چینی بالا ده‌ست و زۆرداری حاکم به سه‌ریدا سه‌پاندون، بۆ دۆزیونه‌ته‌وه؟
شتێکیتریش جودا له ناوه‌روک و سیاسه‌تی پشت وتاره‌که‌ی محمد هاشمی که ئاسو سالحی وه هه‌یه‌جان و په‌له‌ی خسه‌رتوه، خودی نوسه‌ره‌که و گه‌رایش و جێگا‌و شوێنیه‌تی. نوسینی "دۆستێکی ئازیزی "ذیموکراسی خوازی" ته‌حکیم وه‌حده‌تیه!؟ پرسیار ئه‌وه‌یه که : ده‌بی کا ئاسۆ، یه‌که‌م جاری بێت که نوسینی له‌م چه‌شنه ده‌بینێت یا خود وای حه‌ز لێیه هه‌ل بره‌خسێنیت بۆ به‌یان و باسی موردی نه‌زه‌ری خۆی و له ژێر تایدی نامه‌ی "دوسته عزیزه‌که‌ی"، به یاره‌کی خۆی هه‌ل بلێت؟ بێ شک ئاسۆ سالح پێی خۆش بێت یا نا، ئه‌و وتاره‌ی ئه‌و له پشتیوانی رێچکه و فازێک که هاشمی له سه‌ری ده‌روات، نه ته‌نیا شاکار و که‌شف نیه، به‌لکو پێش ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی کومه‌لانی سته‌م دیتوی کوردستان دابێت و یارمه‌تی ده‌ری پێک هێنانی که‌ش و هه‌وایه‌کی روون و واقیع بینانه له مه‌ر کێشه‌ی خه‌لکی کورد وه هه‌ر وه‌ها سیاسه‌ته خه‌سمانه‌کانی رژیم و سیستمی زال له ئێران دابێ وه په‌نجه‌ره‌یه‌ک بۆ دیالوگی سالم و جدی له سه‌ر ماف و خواسته‌کانی خه‌لکی کوردستان بکاته‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندی سیاست و ستراتژیه‌ک دایه که هیچ کات له چاره سه‌ری گرفتی خه‌لکی کوردستان راست گۆ و جیدی نه‌بوه و ناش بێت و جگه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و هه‌ڵداشتن چی باشی پێنیه.
به هزاران ئینسانی یه‌کسانی خواز و ئازادی خواز، به ده‌یان جار بێ وچان پشت گیران له موبارزات و تێکۆشانی بزوتنه‌وه‌ی شورشگێرانه کوردستان بۆ به ده‌ست هێنانی مافه ره‌وا و ئینسانیه‌کانیان و له پشتی خواسته کانی خه‌لکی کورد راوه‌ستاون تا حه‌دی جودای، به لام بۆ ئه‌وان نابێنێت!؟ به‌ره‌ی دانیشجوانی چپ و یه‌کسانی خوازی دانشگاکانی سه&z