![به‌شی شه‌شهه‌م و کۆتایی( ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی میسۆلۆجییه‌وه( داستانه‌کان) به‌شی شه‌شهه‌م و کۆتایی( ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی میسۆلۆجییه‌وه( داستانه‌کان)](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/mahmudMuhamad_381008003.jpg)
به‌شی شه‌شهه‌م و کۆتایی( ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی میسۆلۆجییه‌وه( داستانه‌کان)
نووسینی: د حامد عه‌لوان……
و. مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان……
له بابه‌ته‌کانی پێشوو باسی ئه‌وه‌م کرد که یه‌کێک له‌و بیردۆزانه‌ی که سه‌رهه‌لدانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی خێڕا و بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر زه‌وی شیده‌کاته‌وه و هاوشێوه‌بوونی له سیفاتدا له‌گه‌ڵ مه‌یموونه‌کان، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که له فه‌زاوه هاتن بۆ گۆڕانکاری له پێکهاته جینییه‌کانی مه‌یموونی شه‌مپازییا، بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆرێکی نوێ که بتوانن گفتوگۆ و هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن له پێناوی ئه‌نجامدانی کاری جۆراوجۆر، چونکه ئه‌وانه‌ی له ئاسمانه‌وه هاتوون پێویستییان پێیه‌تی، ئه‌م بیردۆزه‌یشه به ناوی بیردۆزه‌ی گه‌ریده ئاسمانییه‌کان ( رواد الفضاء) ناونرا. خاوه‌نی ئه‌م بیردۆزه‌یه، زه‌که‌ریا سیتجنی ئه‌مرییکییه که له ساڵی 1920 له رووسیا له‌دایک بوو و له فه‌ڵه‌ستین گه‌وره بووه، ته‌ورات و مێژووی کۆنی خوێند پاشان بڕوانامه‌ی دکتۆرای له هه‌مان بابه‌ت هێنا له زانکۆی له‌نده‌ن وه خۆی ته‌رخان کرد بۆ پشکنین له‌سه‌ر ئه‌م بیردۆزه که به فراوانی بڵاوبووه‌وه پێش سی ساڵ. ئه‌م لێکۆڵه‌ره پسپۆری له زمانه کۆنه‌کان هێنا به‌تایبه‌تی زمانی سۆمه‌ری که بووه یه‌کێک له به‌تواناکانی ئه‌م زمانه، 13 په‌ڕتووکی بڵاوکرده‌وه، هه‌موویان باس له ره‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ ده‌که‌ن به پشتبه‌ستن به نووسینه سۆمه‌رییه‌کان، به‌قسه‌ی ئه‌م باسی هاتنی گه‌ریده ئاسمانییه‌کان ده‌کات بۆ سه‌ر زه‌وی و درووست‌کردنی یه‌که‌م شاری سۆمه‌ری وه‌ک ده‌بینین. په‌ڕتووکه‌کانی وه‌رگێرانه سه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌کان و هه‌روه‌ها بۆ زمانی (بریلی) که تایبه‌ته به نابینایان. یه‌که‌م په‌ڕتووکی ( دوانزه‌هه‌مین ئه‌ستێره) که له ساڵی 1976 چاپ‌کرا، به به‌ردی بناغه‌ی پیردۆزه‌که‌ی ئه‌ژمێرێت که هه‌ندێک له لیکۆڵه‌ره‌وان پشتیان پێبه‌ست و سه‌ڵامندنه‌کانیان زۆرتر کرد. ئه‌م بیردۆزه‌یه له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئه‌و زانیاریانه درووست بووه که له له‌وحه قوڕینه‌کانی سۆمه‌روه هاتووه. به ڕای سیتجن، زۆرێک له‌وانه‌ی که ئه‌و له‌وحانه‌یان وه‌رگێرا، که‌وتنه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه چونکه توانایان نه‌بوو به شێوه‌یه‌کی ورد له‌م زمانه تێبگه‌ن. هه‌رچه‌نده زۆرێک ئه‌م بیردۆزه‌یان ڕه‌تکرده‌وه، به‌ڵام هه‌ندی له دۆزینه‌وه زانسته‌کانی هاوچه‌رخ به‌لگه‌ی درووستی دا به‌ده‌سته‌وه له درووستی قسه‌کانی سیتجن.
بیردۆزه‌ی میوانه‌کانی فه‌زائی سه‌ره‌تاییه‌کان دژایه‌تی نییه له‌گه‌ڵ بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌نه‌د که له‌وتاره‌کانی پێشوودا ئاماژه‌م پێ‌کرد. به‌ڵام له تێگه‌یشتنی زینده‌وه‌رزانانه بۆ په‌رسه‌ندن جیاوازه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که ده‌خرێنه ڕوو بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌م جۆره بانگه‌شانه له‌و پاشماوانه کۆنانه‌وه دێن که دۆزرانه‌وه له شوێنانی جیاواز و ئاماژه به پێشکه‌وتنێکی ته‌کنه‌لۆجی گه‌وره ده‌که‌ن لای هه‌ندێک له گه‌لان که ناگونجێن له‌گه‌ڵ زانیاریمان ده‌رباره‌ی ئاستی شارستانییه‌تییان له‌و کاته‌دا. هه‌ندێکیشیان شیناکرێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وکاته‌ی که درووست بوون. نموونه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وانه نووسراوه‌کانی هیندی کۆن که ته‌مه‌نیان ده‌گاته چه‌ند هه‌زار ساڵێک و باسی که‌شتی ئاسمانی ده‌که‌ن یان فڕۆکه که ناویان نابوون فیمانا، و زۆر به وردی وه‌سفیان کردوون و هه‌ندێکیان دوو ماتۆڕی هه‌یه و هه‌یشه له‌وه زۆرتری هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌وه زۆرتر ڕۆشتن له وه‌سفی چۆنییه‌تی درووست‌کردنی و چۆنییه‌تی فڕینی. هه‌ندێ وێنه‌یان دۆزییه‌وه که ته‌مه‌نیان ده‌گه‌نه هه‌زاره‌ها ساڵ، ڕه‌سمی پیاوانیان دۆزییه‌وه به جلوبه‌رگ وکڵاوه‌وه له سه‌ر هاوشێوه‌ی جله‌کانی گه‌ریده ئاسمانییه‌کانن که ئه‌مڕۆ ناسراوه لامان، ده‌یان له‌م به‌ڵگانه‌ی تریش هه‌یه.
باسکردنی ئه‌م بیردۆزه‌یه پێویستی به وه‌سفی زۆرتر هه‌یه و پێویستی به باسکردنی نموونه‌ی زۆر هه‌یه که له وتارێکی کورت به‌م شێوه‌یه جێبه‌جێ ناکرێت، به‌ڵام من هه‌وڵده‌ده‌م به گوێره‌ی تونا ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که گه‌ڵاڵه بکه‌م و به‌تایبه‌تی چه‌خت له‌سه‌ر دوو په‌ڕتووکه‌که‌ی سیتجن بکه‌م به ناوی ( ئه‌ستێره‌ی دوازده‌هه‌م) و مێژووه‌کانی زه‌وی).
ئه‌م لیکۆڵه‌ره پشتی به ژماره‌یه‌کی زۆری له‌وحه قوڕینه‌کانی سۆمه‌رییه‌کان به‌ستووه که له ساڵی 1800 له نه‌ینه‌وا پایته‌ختی ئاشورییه‌کان دۆزییانه‌وه، تا ئه‌مڕۆ هه‌ندێکیان وه‌رنه‌گێڕاون. چه‌قی پیردۆزه‌که‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌ستێره‌ی نیبیرووه که سۆمه‌رییه‌کان وسفیان کرد ( پاشتر به مه‌ردۆخ ناسراوه لای بابلییه‌کان- ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره‌ی موشته‌ری نییه). نووسراوه سۆمه‌رییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که سیتجن وه‌ریگێرا، نیبیرو ئه‌ستێره‌ی دوازده‌هه‌مه، نۆ ئه‌ستیره‌که‌ی تر زانراوه له‌گه‌ڵ ڕۆژ و مانگ. نووسه‌رکه ده‌ڵێت: نیبیرۆ له مه‌ودای ئه‌هلیلیجی به ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه و هه‌ر خۆلانه‌وه‌یه‌کی 3600 ساڵی پێده‌جێت( مانای وایه ساڵه‌که به‌رامبه‌ری 3600 ساڵه له‌سه‌ر زه‌وی). ئه‌م ئه‌ستێره‌یه دای له ئه‌ستێره‌یه‌کی تر که سۆمه‌رییه‌کان پێیده‌ڵێن تیامات، ئه‌مه ئه‌ستێره‌یه‌که که له نێوانی مه‌شتری و مه‌ریخدایه، له ئه‌نجامی ئه‌م له‌یه‌کدانه ئه‌ستێره‌ی زه‌وی وپشتێنه‌ی ئه‌ستێرۆکه‌کان یان ئه‌ستێره‌کلکداره‌کان( شهاب) درووست بوون که هه‌تا ئێسته به‌ده‌وری مه‌شتری و مه‌ریخدا ده‌سوڕێته‌وه. ئه‌ستێره‌ی نیبیرو به گوێره‌ی ئه‌م بیردۆزه‌یه نیشتمانی ئانوناکییه یان ئه‌نجومه‌نی گه‌وره خوداوه‌نده سۆمه‌رییه‌کانه که له 50 خوداوه‌ند پێکاهتووه. ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌نۆ_ نا_کی وه‌رده‌گێرێت بۆ ( ئه‌وانه‌ی له ئاسمانه‌وه دابه‌زین بۆ سه‌ر زه‌وی). ئه‌م ئه‌نجومه‌نه کۆمه‌ڵێ له خوداوه‌نده ناسراوه‌کان له خۆ ده‌گرێت( ئسارۆ، ئسۆلیم، ئسارلۆدن، ئه‌نکی، نامرۆ، و توتو و ئه‌وانی تر). ئه‌م گیانله‌به‌رانه که سۆمه‌رییه‌کان ناویاننا خوداوه‌نده‌کان، له ئه‌ستێره‌ی نیبیروه‌وه به‌ره زه‌وی هاتن بۆ ده‌رهێنانی ئاڵتون که پێویستییان به بڕێکی زۆر بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌کانیان. سیتجیین ده‌ڵێت: ئه‌نۆناکی هه‌مان نیفیلیمن که له ته‌وراتدا باس کراون.
ئایه ئه‌ستێره‌ی نیبیرو بوونی هه‌یه به‌ڕاستی؟ که‌سێ نازانێت به‌ته‌واوه‌تی به‌ڵام ئاژه‌نسه‌کانی ناسا بۆ گه‌شتی ئاسمانیء له ساڵی 2005 ئاماژه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌کی زۆر دوورکرد، ناویان نا یسنا. به گوێره‌ی بیردۆزه‌که‌ی سیتجن، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له ساڵی 2014 بۆ جاری دووهه‌م نزیک ده‌بێته‌وه له زه‌وی، خوله‌که‌ی ئێستای ته‌واو ده‌کات به‌ده‌وری خۆردا. بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانین سیتجن لای خوێنه‌ر ڕۆشن بێت، به شێوه‌ی خاڵ باسی ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که درێژ نه‌بێت، جونکه من وتم زه‌حمه‌ته به وتارێکی کورت مافی ئه‌مه بده‌ین.
*_ 450000 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ: ئه‌ستێره‌ی نیبیرۆ به کێشه‌یه‌کی ژینگه‌یی تێپه‌ری که بووه هۆی هه‌ڕه‌شه‌کردن و نه‌مانی ژیان له‌سه‌ری وه له ناوچوون نزیک بووه‌وه. ئالا لو توانی به که‌شتییه‌که‌ی هه‌ڵبێت به‌ره‌و زه‌وی. بینی که‌وا زه‌وی ئاڵتونی لێیه و ده‌توانێت به‌کاری بهێنێت بۆ باشکردنی که‌شوهه‌وا له‌سه‌ر نیبیرو.
*_ 445000 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ: ئه‌نکی که کوڕی ئانووه ڕابه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵێک له ئه‌نونانکییه‌کان کرد به‌ره‌و زه‌وی هاتن و ده‌ستیان کرد به درووست‌کردنی یه‌که‌م ویستگه له زه‌وی به ناوی ئه‌ریدۆ.
*_ 430000 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ: کۆمه‌ڵێ تر له ئه‌نۆناکییه‌کان هاتن بۆ زه‌وی و له‌نێوه‌ندیاندا خوشکی ئه‌نکی له دایکی که ناوی نین هیرسونجه تێدا بوو و پله‌ی ئه‌فسه‌ری بزیشکی هه‌بوو.
*_ 416000: ئاڵتون به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕۆشت له‌م ناوچه‌یه. ئان‌و ئه‌نلیل گه‌شتنه ئه‌ریدۆ وه‌بڕیاریاندا بگوێزنه‌وه بۆ خوارووی ئه‌فریقا بۆ ده‌رهێنانی ئاڵتوون. ئه‌نلیل بووه رابه‌ری ئه‌م کاره.
*_ 400000 : 7 کۆمه‌ڵگه‌یان له خوارووی عێراق درووست کرد و له نێوه‌ندیانه بنکه‌ی سیباری ئاسمانی، ناوه‌ندی ڕابه‌رایه‌تییه‌که نه‌بور بوو و ناوه‌ندی کانزا‌کان شوروباک بوو. ئاڵتوونه‌که له ڕێگه‌ی که‌شتییه‌وه له ئه‌فریقاوه ده‌گه‌شت و پاشان کانزا پاكکراوه‌کان له ڕێگه‌ی که‌شتی ئاسمانییه‌وه ئه‌گوێزرایه‌وه بۆ نیبیرو.
*_ 380000: به‌یارمه‌تی و پشتگیری ئاجیجی، نه‌وه‌ی ئالالو هه‌وڵیاندا زاڵ‌بن به‌سه‌ر زه‌ویدا. له‌و کێشمه‌کێشه کۆمه‌ڵی ئه‌نلیل( شه‌ڕی خوداوه‌نده کۆنه‌کان) سه‌رکه‌وتن.
* _ 300000: کرێکارانی ئالانونانکی ده‌ستاینکرد به مانگرتن به هۆی سه‌ختی کار و که‌می ژماره‌یان. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌نکی و نن هۆرسنج بڕیاریاندا گیانله‌به‌ری نوێ به به‌رهه‌مبهێنن بۆ به‌کارهێنانیان له‌ناو کارگه‌کان، بۆیه ده‌ستیان کرد به چاککردنی پێکهاته‌ی جیناته‌کانی مه‌یموونه‌کان به‌تایبه‌تی شه‌مبانزی، به‌وه‌ی جیناتیان هێنا له خانه‌کانی ئالانونانکی و خستیانه جیناتی مێینه مه‌یموونه‌کانه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سه له‌دایکبووه‌کان سیفاتی ئالانونانکیان هه‌بن ( پاشان مرۆڤه‌کان ئه‌مانه‌یان ناو نا خوداوه‌ند). ئه‌م گیانله‌به‌ره سه‌ره‌تاییانه نێردران بۆ عه‌ده‌ن( دوای بووه به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن یان دلمۆن ئه‌مه‌ش شوێنێکی پێشکه‌وتووه وه به‌ڵگه مێژووه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ده‌که‌وێته شوێنی به‌حرێنی ئه‌مرۆ) مه‌خلوقه نوێکانیان هێنا بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌و له‌سه‌ریان بکه‌ن بۆ زاوزێ که بوونه هۆی درووست‌کردنی یه‌که‌م مرۆڤ. ( تێهه‌ڵجوونێک: له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له‌یه‌کچوونی جیناته‌کانی شه‌مبانزی و مرۆڤیان دۆزییه‌وه، کرۆمۆسۆمی ژماره 2 لای مرۆڤ زۆر له‌گه‌ڵ کرۆمۆسۆماتی شه‌مبانزی له‌یه‌ک ده‌چن( له دوو به‌ش پێکهاتووه) ، به وتارێکی تایبه‌تی باسی ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که هه‌رچی سیتجن وتی به‌ڕێکوپێکی په‌ره‌یسه‌ندووه.
*_200000: پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر زه‌وی نزم بووه‌وه و سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌کی ده‌ستی پێ‌کرد و کاولبوونی ژیانی له‌گه‌ڵ خۆێدا هێنا.
*_ 100000: پله‌ی گه‌رما نه‌ختێ باش بوو. ئالانونانکی ( که ته‌ورات پێی ده‌ڵێن نفیلیم) ده‌ستیکرده زه‌واج له‌گه‌ڵ مرۆڤی مێینه.
*_75000: جارێکی تر پله‌ی گه‌رما دابه‌زیی و هه‌موو زه‌وی به‌فر دایپۆشی، مرۆڤ ده‌ستیکرد به کۆچکردن به‌ره‌و ناوچه جیاوازه‌کان.
*_ 49000: ئان‌کی و ننهورسنج مۆڵه‌تیان دا به مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی حوکمی شوروباک بکات. ئه‌نلیل به‌م کاره توڕه بوو و بڕیاریدا که مرۆڤایه‌تی له‌ناوببات.
*_ 13000: ئه‌نلیل هه‌ستی کرد ئه‌گه‌ر نیبیرۆ له فه‌له‌کی زه‌وی نزیک بێته‌وه ده‌بێته هۆی شه‌پۆلێکی به‌رزبوونه‌وی بێوێنه، سوێندی ئالنونانکی دا که ئه‌م زانیارییه نهێنی بێت و نه‌گاته لای خه‌ڵک، مه‌به‌ستی له‌وزانیارییه که دبێته هۆی کاره‌سات له‌سه‌ر زه‌وی.
*_ 11000 پێش زاینی: ئان‌کی به‌ڵێنه‌که‌ی شکاند و ئاگاداری زیوسودرای( پاشان بووه نوح) کرده‌وه که ئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی که‌شتییه‌ک درووست بکات چونکه لافاوێکی زۆر گه‌وره هه‌موو شتێک کاول ده‌کات. ئه‌و کاته‌ی لافاوه‌که بوو، ئالانونانکیان له‌سه‌ر که‌شتییه‌که‌یان له بازنه‌ی زه‌ویدا چاودێرێ کاولکارییه‌کانیان ده‌کرد. ئه‌نلیل ڕازی بوو که توێ ڕووه‌ک ببه‌خشێ به‌و مرۆڤانه‌ی که ماون، بۆ ئه‌وه‌ی فێری کشتوکاڵ بن، هه‌روه‌ها ئان‌کی هه‌ستا به به‌خێوکردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه وه‌ک کاوڕ.
*_ 10500: نینورتا که کوڕه گه‌وره‌ی ئه‌نلیله، ده‌ستی کرد به درووست‌کردنی به‌ربه‌ستی ئاوی و ئاوه‌ڕو و بووه هۆی ئه‌وه‌ی جارێکی تر خوارووی میزۆبۆتامیا باش بێته‌وه، به‌ڵام ئان‌کی ڕووی کرده دۆڵی نیل. نیمچه دورگه‌ی سینای به‌کار هێنا بۆ جێگیربوونی که‌شتییه‌کانی ئالانونانکی( خوداوه‌نده‌کان). هه‌روه‌ها ده‌ستی کرد به درووست‌کردنی ناوه‌ندێکی ڕابه‌رایه‌تی له‌سه‌ر شاخی مۆریا که دواتر ده‌بێته شاری قودس( ئۆرشه‌لیم)
*_ 9780_8670_: رع، که (به‌رامبه‌ره‌که‌ی ناوی مه‌ردۆخه) ده‌سه‌ڵاتی دۆڵی نیلی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر ئوسیرس و سیس. سیس تاکڕه‌وانه ده‌سه‌ڵاتی گرده ده‌سته‌وه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ئوسیرسی له میسر دوورخسته‌وه. هۆرۆس که کوڕی ئوسیرسه، له تۆڵه‌ی باوکی یه‌که‌م شه‌ڕی ده‌ستپێکرد که به‌شه‌ڕی یه‌که‌می ئه‌هرامه‌کان دا ده‌نرێت و سمیسیش هه‌ڵهات بۆ ئاسیا. به هۆی ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نگرانی ئانکییه‌وه له‌سه‌ر کارگه فه‌زائییه‌کان، ناڕه‌زاییه‌تی توند په‌یدا بوو، بۆیه ئه‌نلیلییه‌کان شه‌ڕی دووه‌می ئه‌هراماتیان ده‌ستپێکرد. نینۆرتا ده‌ستی کرد به چۆڵکردنی هه‌موو ئه‌و چه‌کانه که له‌ناو ئه‌هرامه گه‌وره‌که‌دا بوو. نن هۆرسانج که خوشکی ئان‌کی و ئه‌نلیله له دایکییه‌وه، کۆنگره‌یه‌کی ئاشتبوونه‌وه‌ی سازدا، به گوێره‌ی ئه‌مه زه‌وی دابه‌شکرا له نێو ده‌سه‌ڵاتداراندا. میسر درا به توس له جیاتی رع یان مه‌ردۆخ و ده‌ستکرا به درووست‌کردنی هیلۆبۆلس.
* 8500: ئالانۆنانکی چه‌ند ویسگه‌یه‌کیان درووستکردن بۆ که‌شتییه ئاسمانییه‌کان وه‌ک ویستگه‌ی جیریکۆ.
*_ 7400: به بۆنه‌ی به‌رده‌وامبوونی ئارامی و ئاشتی، ئالانۆنانکی ماوه‌یدا به مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک مه‌عریفه‌یان ده‌ستکه‌وێت، نیوه خوداوه‌نده‌کان( ئه‌وانه‌ی که نیوه‌یان خوداوه‌نده و ئه‌و نیوه‌که‌یان مرۆڤه) حوکمی میسریان کرد.
* 3800: له سۆمه‌ر ئاوه‌دانی په‌ره‌یسه‌ند دوای ئه‌وه‌ی ئالانونانکی ژیانی خسته‌به‌ر شاره کۆنه‌کان وه‌ک ئه‌ریدۆ و نیبور. بۆ پێشوازی کردنی ئان‌و که هات بۆ زه‌وی شاری ئورۆکیان درووست کرد، ئانۆ، په‌رستگای شاره‌که‌ی کرده شوێنێک بۆ ئه‌وه‌ی کچه‌زاکه‌ی ئانانا ( عه‌شتار) نیشته‌جێ بێت.
* 3760: ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ ده‌ستیپێکرد دوای ڕه‌زامه‌ندبوونی خوداوه‌نده‌کان( ئالانونانکی)، کیش بووه یه‌که‌م پایته‌خت بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته. یه‌که‌م ڕۆژمێر به‌کارهێنرا له نیبور و شارستانییه‌ت له سۆمه‌ر په‌ره‌یسه‌ند ( ناوچه‌ی یه‌که‌م ده‌سه‌لات).
* 3450: جێبه‌جییه‌کراوه‌کانی پێشوو گویزرانه‌وه بۆ نانار(سین). مه‌ردۆخ ده‌سه‌ڵاتی خۆی ڕاگه‌یاند به‌سه‌ر بابلدا که به ده‌رگاوانی خوداوه‌نده‌کان دائه‌نرێت. له‌م ماوه‌یه‌دا ڕووداوی قووله‌ی بابلی به‌ناوبانگ ڕوویدا. مه‌ردۆخ یان رع گه‌ڕانه‌وه بۆ میسر. دیمۆزی خوشکی به ڕووداوێک گیانیله‌ده‌ستدا. مه‌ردۆخ زیندانیکرا له هه‌ره‌مه گه‌وره‌که و پاشان ئازاد کرا و دوورخرایه‌وه بۆ یه‌کێک له مه‌نفاکان.
* 3100: فه‌وزا ده‌ستی پێ‌کرد له میسر بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یک، به درووست‌کردنی حوکم له ممفیس کۆتایی هات. شارستانییه‌ت پێی ناوه ماوه‌ی دووه‌می.
*2900: ده‌سه‌ڵات له سۆمه‌ره‌وه گوێزرایه‌وه بۆ ئوروک. حوکم درا به‌ده‌ستی ئانا له دوڵی ئالاندو( کیشوه‌ری ئه‌مریکا) شارستانییه‌تی سێهه‌م ده‌ستی پێ‌کرد.
* 2371: ئانانا عاشقی سه‌رجون( شیروکین) بوو، سه‌رجون پایته‌ختی خۆی درووست کرد ئه‌ویش ئه‌که‌ده، ئیتر ئیمراتۆرییه‌تی ئه‌که‌د ده‌ستی پێ‌کرد.
ڵێکۆڵه‌ره‌که به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ناو و مێژووی ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له سۆمه‌ردا ڕوویدا، به پێویستی نازانم باسی بکه‌م چونکه هه‌موو باسی مێژووی زانراوی میزۆبۆتامیا ده‌کات تا ده‌گاته ساڵ 2123 پێش زاینی که ئیبراهیم له نیبور له دایک بوو، باوکی قه‌شه بوو ناوی تیراح بوو، به کاژاوه‌یه‌کی پاشایه‌تی هات بۆ ئور و پاشان له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ڕۆشتن بۆ حه‌ڕان به هۆی کوشتنی ئور_نامۆواو له شه‌ڕیکدا.
ڕووداوه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن تا ساڵی 2024 پێش زاینی ئه‌و کاته‌ی مه‌ردۆخ هێڕشێکی گه‌وره‌ی کرده سه‌ر سۆمه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی سۆمه‌ر به فراوانی کاولبوو. ئه‌نلیل له‌م کاره‌یه توڕه بوو و بڕیاریدا که مه‌ردۆخ سزا بدات ئه‌نکی ڕازی نه‌بوو به‌ڵام سه‌رجونی کوڕی ئه‌م بیرۆکه‌ی به دڵ بوو. نابۆ سوپاکه‌ی نارد که له که‌نعانییه‌کان پێکهاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بنکه‌ی ئاسمانییه‌که کۆنترۆل بکات، ئه‌لێره ئلانونانکی چه‌کی ئۆتۆمی به‌کار هینا. نرجال و نینورتا بنکه ئاسمانییه‌کان و شاره‌کانی که‌نعانییه‌کانی کاولکرد. له ساڵی 2023 پێش زاینی، ڕه‌شه‌با ماتریاڵه تیشکداره‌کانی هه‌ڵگرد بۆ سۆمه‌ر، خه‌ڵک به شێویه‌کی زۆر نائینسانیانه مردن هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵیش و بووه هۆی پیسبوونی ئاو و که‌شوهه‌وا. شارستانییه‌تی سۆمه‌ر په‌رشوبڵاوبوو. لێکۆڵه‌ره‌که به‌رده‌وام ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان به کۆچی ئیبراهیمه‌وه ده‌ستی پێده‌کات که پێشکه‌وتنی زانستی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد و گویزایه‌وه بۆ ئسحاقی کوڕی. ئه‌وه‌ی بییه‌وێ به درێژی ئه‌مانه بخوێنێته‌وه با بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ردوو په‌ڕتووکه‌که‌ی سیتجن ( عه‌ره‌بانه‌ی خوداوه‌نده‌کان) و مێژووه‌کانی زوه‌ی) له‌گه‌ڵ په‌ڕتووکی یه‌که‌می به‌ناوی ( ئه‌ستێره‌ی دوازده‌هه‌م). هه‌روه‌ها ده‌یان په‌ڕتوک و سه‌دان وتار ده‌رباره‌ی ئه‌م نووسراوه.
له‌وانه‌یه ئاسان نه‌بێت باوه‌ڕ به‌م زانیارانه بکه‌ین، هه‌ندێ که‌س وای ئه‌بینێت به‌شێکه له خه‌یاڵ یان جۆرێکه له کوفر بۆ ئاینه‌کان و خه‌ڵق، له‌وانه‌یه به‌م شێوه‌یه ڕووی نه‌دابێت یان به شێوه‌یه‌کی تر، به‌ڵام له‌بیری نه‌که‌ین که نووسینه کۆنه‌کانی سۆمه‌رییه‌کان به‌درێژی زۆر ئاماژه ده‌کات به چیرۆکی درووست‌کردنی مرۆڤ له لایه‌ن ئه‌و خوداوه‌ندانه‌ی که له ئاسمانه‌وه هاتن، خوداوه‌ندێک که مرۆڤ پێیوه‌ندی مادیانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌بوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌م به‌وه کرد که لیکۆڵینه‌وه‌کان بۆ جیناتی هاوچه‌رخ ده‌یسه‌ڵمێنێت که پێوه‌ندیه‌کی به‌هێز هه‌یه له نێوان مرۆڤ و شه‌مبازیا ( که ئالانونانکی هه‌ڵیانبژراد وه‌ک دایه‌نێک( حاضنة). به شیوه‌یه‌ک ناتوانین ئینکاری لێ بکه‌ین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئایندا ناگونجێت. 2008/3/28