
نه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م په‌شیمانی
ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێسته و ئه‌وه‌ی پێش ئێمه‌ش هاتن و ئه‌وانه‌ی ئێسته به‌ڕێوه‌ن و خه‌رێكن ئێمه‌ش تێپده‌په‌ڕێنن، له‌دووڕیانی ترسناكییه‌كی گه‌وره‌دان، ئه‌ویش نائومێدییه، هه‌ر یه‌ك له‌و نه‌وانه به سێ نائومێدی گه‌وره تێپه‌ڕیوون، نائومێدی له‌وه‌ی كه كردوویانه‌و به‌ره‌كه‌یان نهدوورییووه، نائومێدی له‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه و بڕوا و خه‌بات و شۆڕش و هه‌وڵه‌ی داویانه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی كه‌سانێك كه ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی نائومێدییه‌كان بوون، نائومێدی له‌وه‌ی دووباره له ناخه جوانهكانیاندا نائومێدی هه‌میشه‌ی ده‌ڕوێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر سێ جاریش به‌رامبه‌ر به هه‌ر كارێك كه ده‌یكه‌ن په‌شیمانی بچنه‌وه حه‌قیانه، ژیان بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ په‌شیمانی كه ئه‌مه‌ش شیعره‌كه‌ی حه‌زره‌تی نالیم وه‌بیر دێنێته‌وه كه ده‌ڵێ “دوێنێ چ بوو ده‌تدا به زوبان لافی كه‌رامه‌ت
ئه‌مڕۆ نه‌ده‌مت بوو، نه‌ده‌مت بوو، نه‌ده‌مت بوو”
ئه‌وه‌ی دێڕی دووه‌می ئه‌م شیعره به وردی بخوێنێته‌وه تێ ده‌گا كه ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ نه ده‌م و نه زمانمان هه‌یه بتوانین داوای ئه‌و شتانه بكه‌ینه‌وه كه لێمان زه‌وت كراوه، ئه‌وه‌شی لێمان زه‌وت ده‌كرێ، خه‌تای خۆمان بوو، چونكه خه‌تامان فه‌رموو كاتێ ده‌ستی خۆمان دایه ده‌ستی ئه‌و كاروان كوژه‌ی كه ئێمه‌ی به‌ره‌و نێو هه‌ڵدێر و نێو رێگای به به‌فر داپۆشراو برد، ئێسته‌ش سه‌رده‌م سه‌رده‌می ئێمه نییه، چونكه نه ئێمه له زمانی نه‌وه‌ی پاش خۆمان و نه نه‌وه‌ی پێش ئێمه‌ش له زمانی ئێمه ده‌گه‌ن، بۆیه چه‌ند زمانێكی نامۆ كه‌وتووه‌نه‌ته مقۆمقۆ، كاتێك كه نه‌وه‌یه‌ك هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ “په‌شیمانین، په‌شیمانین، په‌شیمانین” له‌وێوه ئه‌و هاواره دێته ده‌رێ كه ئه‌و په‌شیمانییه هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه: ئه‌و زمانه‌ی پێی ده‌دوێین هی خۆمان نییه، ئه‌و عه‌قڵه‌ی بیری پێده‌كه‌ینه‌وه، ره‌دووی شته‌كانی پشتی خۆمان كه‌وتووه، ئێمه تووشی شاگهردانییهك بووین نازانین له چ سه‌رده‌مێك دروست بووین و به‌ره‌و چ سه‌رده‌مێك ده‌ڕۆین.
ئه‌گه‌ر نالی له عه‌شقدا ئه‌و دێڕه‌ی گوتیبێ، ئه‌وه چاك به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌دا ده‌گونجێ، ئه‌وه‌تا شۆڕش و خه‌باتی كورد زیاتر له 60 ساڵه ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه له‌و ساته‌وه شۆڕش و سیاسه‌تی ده‌ست به‌ده‌ست داوه‌ته ده‌ست نه‌وه‌كانی تر به‌ده‌ستی ئه‌وه‌وه ده‌ناڵێ كه چۆن بیر بكاته‌وه و چۆن نه‌خشه دانێ و چۆن ببێ به‌كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئاگربكوژێنێتهوه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه دروست بووه، به‌م نه‌وه‌یه‌ی كه ئێسته‌ش ده‌ست ده‌ده‌نه سه‌ره گوریسی شۆڕش و خه‌باتی نه‌وه‌كه‌ی تر، تازه ئاگر ده‌كه‌نه‌وه، تا گڕ به‌رده‌ده‌نه بیركردنه‌وه و دایه‌لۆگ، تازه هێوری ده‌كه‌نه ژاوه ژاو و ئارامی ده‌شێوێنن، تازه ئه‌و دنیایه دروست ده‌كه‌نه‌وه كه زۆر پارچه‌ی دنیا خه‌ریكه بیری ده‌چێ، ئه‌و نه‌وه‌یه تووشی نهدامهتهكهی نالینمان ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌ك له بازنه‌ی نهدامهتهكهی نالی ده‌ربچێ و ده‌نگێكی تۆزێ جوان و وشه‌ی زێوینی لێ بێته ده‌رێ، نایه‌ڵن ئه‌و ده‌مه قسه بكات و نه ده‌نگی ده‌بێ و نه كه‌سیش له مینبه‌ره‌كانی خۆیه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی خێری بۆ ده‌دا.
ئه‌مه‌یه تراژیدیای نه‌وه‌یه‌ك و سێ په‌شیمانی، ئه‌و مێژووه نه‌دامه‌تی دروست كردووه، نه‌ك كه‌رامه‌ت، من ئه‌وه‌نده ره‌شبین نیم له پێشكه‌وتن و دووباره هه‌ڵكردنه‌وه‌ی شنه‌بای جوانی و هێنانی بۆن و بهرامی عه‌تر و گوڵا و به‌سه‌ر رۆح و دڵمان، به‌ڵام ئه‌وه‌تا له‌م ساته كه ئیتر خه‌ریكه ژیان له سنووری بیركردنه‌وه‌ی سه‌رزه‌وی ده‌چێته ده‌رێ و بیر له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی ده‌كرێته‌وه، لای ئێمه نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه، رقی له جوانی و خۆشی و پێكه‌نین و خه‌یاڵه، نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی بوار بۆ دڵداری و جوانی و پێكه‌نین و فڕینی رۆح بخوڵقێنێ، شۆڕشی قین و ره‌تكردنه‌وه ده‌خوڵقێنێ.
ئه‌مڕۆ تراژیدیا و كۆمیدییه‌كان تووشی شاگهشگهیان كردووین، له نێو ئه‌و دوانه نازانین چۆن دهههنمان بجوڵێنین، نالی ئاسا دڵمان بووه‌ته ئاو و له چاوماندا ده‌كات عبوور، نه‌ك له خه‌می ئه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌مان بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وت و چاره‌نووسمان تێده‌چێ، نه‌خێر له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناخی نه‌وه جوانهكهدا په‌شیمانی دروست ده‌بێ، په‌شیمانی و نه‌دامه‌ت، ئه‌وه‌ی پێش زیاتر له سێ چاره‌كه سه‌ده له شیعرێكدا رۆحی نالی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مڕۆ له ناخی نه‌وه‌یه‌ك په‌شیمانی هه‌میشه‌یی جێگیر ده‌بێ، ئه‌و په‌شیمانییه‌ی كه چیتر جورئه‌تی ئه‌وه ناكرێ به چاوی گه‌ش بڕوانرێته ئه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ.
دروستبوونی په‌شیمانی و نه‌دامه‌ت له ناخی نه‌وه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین تراژیدیایه كه ده‌كرێ ئاوڕی لێ بدرێته‌وه، ئه‌و په‌شیمانییه، به هیچ هاوارێك ناڕه‌وێته‌وه، دروستبوونی په‌شیمانی له دڵ، دروستبوونی په‌شیمانییه له مێژوو، بۆیه ئه‌م مێژووه خه‌ریكه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات تا ببێته مێژووی په‌شیمانی، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا نائومێدی ده‌ڕوێنێ، ئه‌و نائومێدییه، چووه‌ته نێو ده‌ماره‌كانی نه‌وه‌یه‌ك كه له ماڵه‌وه گوێی منداڵه‌كانی راده‌كێشێ و پێیان ده‌ڵێ ئه‌وه نه‌كه‌ن كه ئێمه كردمان، ئه‌و خه‌ونه مه‌كه‌نه خه‌ونی هه‌میشه‌ییتان كه ئێمه كردمان، له‌و ده‌رگایه مه‌ده‌ن كه ئێمه لێمان دان، به منداڵه‌كان، هاوڕێكان، خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌ڵێن، هه‌تا بۆتان ده‌كرێ رابكه‌ن و له‌و نیشتمانه دووركه‌ونه‌وه، ئه‌م نیشتمانه چیتر دایك نییه، وه‌ك باوهژنێكی خراپی لێ هاتووه، ئه‌م نیشتمانه چیتر بۆ ئێمه سه‌كۆ نییه، ته‌گه‌ره‌یه‌كه و له سه‌ر رێگامانه و پێمانی پێدا هه‌ڵده‌كه‌وێ و سه‌رسم ده‌ده‌ین. ئه‌مه‌یه به‌ری ئه‌و په‌شیمانییه‌ی زیاتر و زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا شتی خراپتر ده‌هێنێ، دیواره‌كانی ماڵه‌كه‌ی ره‌ش ده‌كات و ده‌رگا و كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی به تووندی داده‌خات، نه‌وه‌ك ده‌نگێك بانگی بكات و پێی بڵێ وه‌ره و بۆ وڵاته‌كه‌ت خۆت بكوژه.
دروستبوونی ئه‌و نه‌وه‌یه، دروستبوونێكی ترسناكه، نزایه‌كه ده‌یڵێمه‌وه نه‌بێ و نه‌بێ، ورده تیشكی ههتاوهكان ده‌یانه‌وێ دزه بكه‌نه نێو دڵه تاریكه‌كانی ئه‌و نه‌وه‌یه، به‌ڵام په‌شیمانی به‌ری ره‌شی گه‌وره‌یه و رێگره له‌به‌رده‌م ئه‌واندا.
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵــهوان