پشکنه‌ری مه‌زن ( مووفهتیشی گه‌وره ) به‌شی دووهه‌م و کۆتایی
رۆژدین راد…….
داستایۆڤیسکی، کاتێک ئه‌و به‌شه واته (مووفهتیشی گه‌وره ) له رۆمانه‌که‌ی ده‌نووسێت، بیر له قه‌ده‌ری مرۆڤێکی تا ئه‌و په‌ر بێچاره ده‌کاته‌وه که له ژێر سایه‌ی سیسته‌مه توتالیتارهکاندا، نه ته‌نیا ئازادی به‌لکوو بنه‌ماکانی مرۆڤ بوونیشی لێ زه‌وت ده‌کرێت و وه‌ک کۆیله‌یه‌ک به ئاگا یان بێ‌ئاگا زه‌ین و هوشیاری به یه‌ک ئاراسته‌دا ده‌برێت و ده‌بێ یان به‌نده‌یی بکات یان بمرێ.ئه‌و، له‌و چوارچێوه دا وه‌ک بیرمه‌ندێک، بیر له چاره‌نووسی مرۆڤ به گشتی ده‌کاته‌وه و چه‌ندین پرسیاری هه‌ستیاریش ده‌رباری تاک و کۆمه‌لگا ده‌خاته روو که له به‌شه‌ی یه‌که‌مدا ئاماژ‌م پێیان کرد. ئه‌ویکه لێره‌دا ده‌بێته هۆی ئیشکالییه‌ت و فکر و زه‌ین به وردی به خۆیه‌وه خه‌ریک ده‌کات، ئه‌وه‌یه که ئه‌و پرسیارانه هه‌تا ئێستاش چ له ئاستی تیۆری و چ کرداریدا کاران و له جیهانی ئێمه‌شدا، که له حه‌قیقه‌تدا جیهانی تراژیدکانه به مانا فه‌لسه‌فیه‌که‌ی،گه‌لێک سیسته‌می توتالیتار هه‌ن و گه‌لێکیش پشکنه‌ر به ناو نیشانی جۆراجۆر حوکم ده‌که‌ن.سه‌ده‌ی بیست له واقیعدا، سه‌ده‌ی به‌رهه‌مهێنانی مووفهتیشهکان و سیسته‌مه توتالیتاره‌کان بوو.لێره‌وه ئه‌و پرسیاره به‌رجسته ده‌بێت که ئایا سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک وه‌ک ناوزه‌د ده‌کرێت ده‌بێته سه‌ده‌ی له ناو چوونی مووفهتیشهکان و سیسته‌مه توتالیتاره‌کان..؟ ئایا سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک سه‌ده‌ی مه‌رگی دیکتارۆکانه.. ؟
ئه‌گه‌ر به وێنه‌ی داستایۆڤیسکی، به قوولی بچینه ناخی سروشتی مرۆڤه‌وه و ته‌واوی لایه‌نه‌کانی( فیزیۆلۆژی، سوسێولۆژی و سایکۆلۆژی ) بوونه‌وه‌رێک به ناوی مرۆڤ لێکدینهوه، تا ڕاده‌یه‌ک نا‌ئومێد ده‌بین. نائومێدییهکهش ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه نییه که مرۆڤ، له رووی ناهوشیاری و گومڕایی و ترسان له ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوون ، فریو ده‌خواو خۆی ده‌سپێرێت به ده‌سه‌لاتێک که ته‌واوی بنه‌ماکانی هومانیستی لێ زه‌وت ده‌کات، به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌یه که مرۆڤ خۆی هۆکاره بۆ دروستکردنی وه‌ها ده‌سه‌لاتێک .
ویلهلم ڕایش له کهتێبی "گوێ بگره پیاوی بچوک "دا، دوای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک ئه‌و مرۆڤه وه‌سف ده‌کات که جێگای فه‌لسه‌فاندن و هزراندنی بیرمه‌ندێکی وه‌ک داستایۆڤیسکی بوو.
ڕایش ده‌لێت: پیاوی بچووک ( که له لای من مرۆڤی بچووکه، واته ژن و پیاو )،هه‌ر ده‌م له ڕێگای په‌سند دان و چه‌پڵه لێدان و بژی بژیهوه، له رووی تێگه‌یشتنه‌وه بێ یان له رووی گومڕاییه‌وه، پشکنه‌ر ده‌ئافرێنیت و پیرۆزی پێده‌بخشێت.ئه‌وه ته‌رحکردنی ئه‌ندێشه‌یه‌که، که پێویستی به لێورد بوونه‌وه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، چۆن گڕێدراوه به سروشتی مرۆڤه‌وه.مرۆڤ له به‌ر نا روشنبیری و هه‌ستکردن به بچووکی (یان له واقیعدا"زاته‌ن" بچوک به مانا فه‌لسه‌فیه‌که‌ی ) ره‌وشتی ده‌بێته په‌سند دان و چه‌پڵه لێدان وبژی بژی،ئه‌ویش بۆ خزمه‌تکردن به درووستبوونی تاریکیه‌کی مه‌زن و بنیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تاک ره‌هه‌ند و تاک جهمسهرو له نههایهتیشدا تاک سلوول…
بیرۆکه‌ی ڕایش، له مهر وێنا کردنی مرۆڤێکی وه‌ها بێمایه و بێ خاسییه‌ت که ته‌نیا فکره‌کانی له ده‌وری زگ وبه‌ر زهگدا ده‌ور ده‌خوا و هه‌رگیز نابێته خاوه‌ن ئیراده و خاوه‌ن فکر و جیهانبینی خۆی،بیرۆکه‌یه‌کی جیهانشمووله و سه‌رجه‌می ئه‌و مرۆڤانه ده‌گرێته‌وه که خۆیان گرێده‌ده‌ن به خواست و ئیراده و ئه‌ندێشه‌کانی ڕێبه‌رێک یان تاکه فکرێکی دووگماوه .
نه‌ها وێرای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی پشکنه‌ره تا ڕاده‌یه‌ک گه‌وره‌که(ئاتاتورک) که مه‌خابن نه ته‌نیا له ئه‌ده‌بیات و توێژینه‌وه‌ی مێژوویی‌دا، به‌لکوو له به‌لگه‌نامه دووکومینتیهکانیشدا جێگایه‌ک بۆ ناساندنی که‌سایه‌تی له ڕاستیدا نه‌خۆش و جه‌نایه‌ته‌کانی ،(وه‌ک توێژینه‌وه و به دوکۆمێنتکردنی جه‌نایه‌ته‌کانی هیتلێر و ستالین و موسیلینی )و هه‌تا دوایی …دیاری نه‌کراوه ، باسێک له مووفهتیشی گه‌وره، ئیمام خومینی ده‌که‌ین.
کاراکته‌ری ئه‌و مووفهتیشه، وه‌ک زۆربه‌ی مووفهتیشهکان ئالۆزوو تا ڕاده‌یه‌ک ته‌ماوییه ،به‌لام گه‌لێک وێکچوون له نێوان ئه‌وه‌و مووفهتیشه نموونهییکهی داستایۆڤیسکیدا هه‌یه.ئه‌ویش به وێنه‌ی مووفهتیشهکهی داستایۆڤیسکی په‌روه‌ردی ناو حوجره‌کان یان عوزهکانه و هه‌ر به وێنه‌ی ئه‌ویش به ناوی خوا‌و ئیمانه‌وه هه‌ر کارێک که ئاره‌زووی کردبا به جێی ده‌گه‌یاند. خۆیایه که له ناو ئه‌و عوزانهدا ، چ له ڕابردوودا‌و چ ئێستاش، مرۆڤگه‌لێکی تا سه‌ر ئێسقان خورافی و تاک رهههندو گڕێدراو به مهبدهئێهکی مهتافیزیکیهوه په‌روه‌رده ده‌کران و ده‌کرێن. لێره‌دا، گرینگ‌ترین خاڵی هاوبه‌ش ( هه‌رچه‌نده خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌سقه‌فی ئیسپانیایی سه‌ده‌کانی ناوین و ئاخوندی ئێرانی سه‌ده‌ی بیست گه‌لێکن)، به‌لام گرینگ‌ترینیان چه‌مکی ( خوا / وه‌لی فه‌قی یان وه‌لی ئه‌سقه‌ف )ه. ئه‌و خاڵه، ئاشکرایه که ده‌سه‌لاتی ئه‌به‌دی ده‌به‌خشێت به پشکنهروو دیکاته وێنه‌ر و بیر که‌ره‌وه‌و قه‌سه که‌ری" ئوممه‌تێک"، به وێنه‌ی ئۆمه‌تی ئیسلام یان ئۆمه‌تی مه‌سیحی. واته، ئه‌وه ده‌سه‌لاتێکه که هیچکه‌س نه ته‌نیا بۆی نییه گومانی لێبکات، به‌لکوو ده‌بێت" چۆن له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه " یه و ده‌ستوره‌کانی وی له سه‌ر زه‌وی به‌ڕێوه ده‌بات مڵکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری بن.وه‌ها ده‌سه‌لاتێک له سه‌ده‌ی بیستدا، زۆر به ساده‌یی "ئه‌سقه‌فی ئیسپانیایی و سولتانه‌کان " وه‌بیر مرۆڤ ده‌هێنێته‌وه.ئه‌وه‌ش خۆیایه که به مانای کوشتنی ته‌واوی رووناکییه‌کان و داسه‌پاندنی تاریکی به مانای واقیعی تاریکی دێت. لێره‌وه، تاکه که‌سێک ده‌توانێت به جێگای میلله‌تێک بریار بدا، حوکم ده‌رکات و ته‌نانه‌ت یاسا و ڕێسای کۆمه‌لایه‌تیش دابهنێت.
ده‌بێ نه‌ها ئه‌وه له بیر نکه‌ین که مووفهتیشی گه‌وره،په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌یه‌که، که له‌وێدا ئه‌ندێشه‌ی جیاواز‌و ره‌نگی جیاواز‌و کرداری جیاواز نه ته‌نیا بێمانان، به‌لکوو کوفر ئامێزیشن.ئه‌وه ،ئه‌و قوتابخانه‌یه که مووفهتیشه گه‌وره‌کان، له ڕێگای ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌وه که ڕایش وێنای ده‌کات، ده‌ئافڕێنێت.
پشکنه‌ری مه‌زن، له‌و قوتابخانانه‌وه و به‌و جیهانبینیی ئاماژ‌م پێدا، له ڕێگای شۆرشێکی بێ ئامانج و بێ پرۆژه‌وه، ده‌سه‌لات به ده‌سته‌وه ده‌گرێت و به وێنه‌ی زۆربه‌ی مووفهتیشهکان به ڕه‌نگ ئامێز کردنی درووشمه‌کان و بهلێنیدان و خاپاندنهوه ده‌ست به بنیاد نانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌کات که مهبستیهتی. ئه‌وه یه‌که‌مین کرداره که ته‌واوی مووفهتیشهکان تیدا هاوبه‌شن. ئه‌وان، سایکۆلۆژی" ئۆمه‌تی خۆیان" به باشی و هه‌تا دواین نه‌فه‌س و گه‌لێک باشتر له هه‌ر رهوانناسێک ده‌ناسن.دوای ئه‌وه، که تا ڕاده‌یه‌کیش کومێدیئامێزه، مووفهتیش ده‌ستده‌کات به ته‌تبیق کردنی ( تهوزیعول مه‌ساییل)ه‌که‌ی ده‌گه‌ڵ واقیعی کۆمه‌ڵگا. واته کۆمه‌ڵگا دێنێته ناو کهتێبهکهی و له گۆر مه‌به‌سته‌کانی خۆی له سه‌ره‌تاوه بنیادی ده‌نێته‌وه. نه‌ها مه‌به‌سته‌کانی پشکنه‌ر ده‌بێ چ بن و له سه‌ر چ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی و ئایینی و فه‌لسه‌فی دامه‌زرا بن؟ لێره ده‌بێ به‌لێم که به شێوه‌یه‌کی سه‌یرو دهروونگهرایانه،هیچ مه‌به‌ستێکی ئه‌خلاقی یان فه‌لسه‌فی له پشت مه‌به‌سته‌کانی ئه‌و مووفهتیشهدا نییه ، بێجگه له والا کردنی گرێکوێره‌کانی ده‌روونی و ره‌وانی نه‌بێت له ڕێگای داسه‌پاندنی ده‌سه‌لاته‌وه.مووفهتیش ،کاتێک ده‌بێته خاوه‌ن ده‌سه‌لات، ته‌واوی ئه‌و عوقدانهی له ده‌ورانی مندالی و لاوه‌تیدا ده‌گه‌لیان ژیاوه‌و هه‌ر ده‌م ئازاریان داوه به تۆڵه ستاندنه‌وه له ژێر ده‌سته‌کانی یه‌کلایی ده‌کاته‌وه.له لێکۆلینه‌وه ده‌رباری کاراکته‌ری زۆربه‌ی مووفهتیشهکان، ئه‌وه به روونی ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی کورت بده‌ینه سه‌ر که‌سایه‌تی هیتلێر و سه‌دام حوسێن و، نیگایه‌کی گوزه‌را به سه‌ر ژیانی مندالی و لاوهتییاندا بخشێنین، ده‌بینین که شه‌ری گه‌وری ئه‌و پشکنه‌رانه شهر بووه بۆ کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌کانی رووحی و ره‌وانی خۆیان. ..
دیاره کاراکته‌ری مووفهتیشهکهی ئێمه‌ش، جێاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له‌و باره‌وه ده‌گه‌ل کاراکته‌ری هیتلێرو سه‌دام دا نه‌بوو. ئه‌و،ده‌ورانی منداڵی و لاوه‌تیی خۆی به پێچه‌وانی زۆربه‌ی مووفهتیشهکان له عوزهکاندا برده سه‌ر و بێبه‌ش بوو له ته‌واوی جوانی و ئه‌شقه‌کانی ئه‌و دوو ده‌ورانه.هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش، پشکنه‌ر، سه‌وداسه‌ری قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ورانه بوو له ڕێگای وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لات و مووماره‌سه کردن به ده‌سه‌لاته‌وه و له‌و ڕیگایه‌شدا تا کۆتایی هێڵ ڕۆیی. یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و مووفهتیشه که لێره‌دا جێگای ئاماژه پێکردنه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێژوو بوو بۆ دواوه . ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ره‌نگه تا ڕاده‌یه‌ک نازانستی بێت، چۆن مێژوو به پێی یاسایه‌کی دیالیکتیکی ده‌بێ بۆ پێشه‌وه بروات به‌لام له ڕاستیدا پشکنه‌ر، مێژووی ناچار کرد که بگه‌رێته‌وه سه‌ده‌کانی ناوین. لێره‌وه ، ئێران وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی جوگرافی به زۆر به یه‌که‌وه ڵکێنراو، له کۆمه‌ڵگایه‌کی مودێرنه‌وه له ژێر سێبه‌ری مووفهتیشدا ده‌بێته کۆمه‌ڵگایه‌ک که به ئایدییا و ره‌وشتی سه‌ده‌کانی ناوین به‌رێوه ده‌چێت.مرۆڤ و هزرو کرداری، وه‌ک جیهانێکی بچکۆله ، له ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئایدییایهدا هیچ مانایه‌کی نامێنێت . له‌و سیسته‌مه دا به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی سیسته‌مه توتالیتاره‌کان نه ته‌نیا هزراندن به‌ڵکوو ئاکاری ساده‌ی رۆژانه‌ش ده‌بێت به ژێر سایه‌ی ئادییا و ده‌زگای تایبه‌تی مووفهتیشدا تێپه‌رن.
مووفهتیش، له ژێر عه‌باکه‌یه‌وه هه‌موو شتێک کونترۆل ده‌کاو جیهانێک ده‌ئافرێنێت که مووفهتیشهکهی داستایۆڤیسکی ئافراند بووی، لێ به چه‌ند جیاوازی گرینگه‌وه . یه‌که‌میان: به‌رد بارانکردن وه‌ک سزای پاکبوونه‌وه له گوناهی دنیایی . دووهه‌میان :ته‌جاوزکردن به کچانی زیندانی پێش گولله بارانکردن ، ئه‌ویشیان هه‌ر وه‌ک سزای پاکبوونه‌وه له گوناهی دنیایی و قه‌بوڵکردنیان له به‌هه‌شت. .. بێگومان تاوانه‌کانی ئه‌و پشکنه‌ره، ئه‌گه‌ر به هێوری ته‌ماشایان بکه‌ین و خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردمان بۆیان هه‌بێت، له هی گه‌لێک پشکنه‌ر مه‌زنتر و کاراترن. من له‌و وتاره بچکۆله دا و تا ڕاده‌یه‌کیش به په‌له ، ته‌نیا توانیم تیشک بخه‌مه سه‌ر به‌شێک له که‌سایه‌تی و ئاکاری ، له ڕاستیدا پیاوێکی نه‌خۆش که هه‌رگیز پێنهدهکهنی.
لێره‌وه، هه‌مان پرسیاری به‌شی یه‌که‌م به شێوه‌یه‌ک دوو پاته ده‌که‌مه‌وه و ده‌لێم: ئایا ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش(کورد) وه‌ک زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، مووفهتیشێکی گه‌وره یان پشکنه‌ره بچوکه‌کان ده‌ئافرێنێت( یان هه‌تا ئێستا ئافراندوونی ) و ده‌بێته هۆکار بۆ به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌مێکی توتالیتاری ..؟!ئه‌و پرسیاره گرینگییه‌کی ژیانهواری هه‌یه و پێویسته هه‌ر که‌سێک نه‌ک ته‌نیا جارێک به‌ڵکوو چه‌ندین جار له خۆی بکات. ..