
مۆبایل و نوكته و به سه‌رهاته‌كانی
ئه‌وكاته‌ی مۆبایل هاته ووڵاته‌كه‌مانه‌وه وه‌كو پیاوه به ته‌مه‌نه‌كه ووتی “شتێكی به‌نرخه به‌ڵام منداڵی ئه‌م حه‌سره نرخی نازانێت”
گه‌نجێكیش پێی وایه”نه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره هه‌موو قسه‌یه‌ك ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئیمرۆ ناژیت هه‌روه‌ك ڕه‌نگه منیش سبه‌ی هه‌مان قسه به نه‌وه‌ی ئیمرۆ بڵێم كه ڕهفتارهكانیم به دڵ نه‌بوو،بۆیه به‌لایه‌وه دوێنێ خۆشتربوو بۆیه ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لای ئه‌و بوینه‌ته ئه‌و لادی ئه‌م حه‌سره” له‌م رێپۆرتاژه‌دا نامه‌وێت ببێته شه‌ڕی نه‌وه‌كان،ِچونكه من ده‌مه‌وێت هه‌ردوو نه‌وه ساتێكی پێكه‌نیناوی بۆ چه‌ند چركه‌یه‌كیش بێت به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر به‌رین.مرۆڤ له ههرتهمهنێكدابێت ده‌بێ بۆ ئێستا بژیت نه‌ك كاتێكی نادیار.
هه‌وڵمدا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ببینم كهنوكتهیان لایه،له‌م ڕێپۆرتاژه‌دا بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ران بیان نوسمه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی نوكته خۆشه‌كانی مۆبایل ڕه‌شه‌بای له‌بیر چونه‌وه كاڵیان نه‌كاته‌وه.سه‌ره‌تا به‌و نوكته خۆشه ده‌ست پێده‌كه‌ین كه دكتۆره‌یه‌ك بۆی گێڕاینهوهو ووتی:
هاورێِیهكم بۆی گێڕامه‌وه كه(جارێكیان پیاوێك تیلفون بۆ هاوڕێیه‌كه‌ی ده‌كات،مۆبایله‌كه‌ی داخراوه به‌عه‌ره‌بی كۆمپیته‌ر جواب ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ”الهاتف لزی…….هتد”ئه‌ویش ده‌ڵێ توخوا خوشكێ ئه‌گه‌ر به زه‌حمه‌تی نازانی بیكه كوردی ئه‌من عربی نازانم).
ڕێبازمحمد كه له‌دایك بووی 1987كورێكی ڕۆح سوك و ڕۆشنبیره،به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ گێڕاینهوهو ووتی:
(ئێواره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌م كاتمان دیاری كرد شه‌و قسه‌بكه‌ین،زۆر چاوه‌روانم كرد نوكه‌یه‌ك بكات،كات 2ی شه‌و ناچار خۆم تیلم بۆكرد نه‌مزانی كه ئه‌و خه‌وتوه،براكه‌ی جوابی دامه‌وه منیش ووتم ببوره هه‌ڵه‌م كرد ئه‌م ژماره‌یه‌م لێداوه،براكه‌شی ووتی كوری باش ئه‌م ژماره‌یه به‌ناوی دڵه‌كه‌م تۆمار كراوه هه‌ڵه‌ی چی).
شاڵاویش ووتی منیش ئه‌گه‌ر دلبهرهكهم به فریام نه‌هاتبا به‌ڕاستی ناخۆشمان ده‌كرد،باش بوزوو قوتارم بو كه‌هه‌ر خه‌تای ئه‌ویش بو
(خۆشه‌ویسته‌كه‌م به مۆبایلی باوكی نوكهیهكی بۆ كردم پاش ده ده‌قیقه بۆیم كرده‌وه له‌جیاتی خۆی باوكی هه‌ڵی گرت نه‌مده‌زانی چی بڵێم ئه‌وه‌نده نه‌بێ ووتم هاوڕێین ئه‌ویش باوه‌ڕی نهدهكردو ده‌یپرسی بزانێت من كێم منیش نه‌ده‌بوایه خۆم ئاشكرا كردبا چونكه ده‌یناسیم هه‌تا كچه ووتی باوكه ڕاست ده‌كات هاوڕێین.ئه‌و كچه هه‌تا ڕازیم كرد ڕه‌قی لێم بوو ژماره مۆبایلی له‌ترسی من گۆڕی،پاشان به مۆبایلی باوكی تیلی بۆ ده‌كردم منیش كه باشتر ناسیم له‌ترسی ئه‌و ژماره‌كه‌ی خۆم گۆڕی)
ڕزگار ئه‌و كوره گه‌نجه‌یه كه له‌به‌ر خاتری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه ئێستا هاوسه‌ریه‌تی مۆبایلی زۆر خۆش ویستوه،به‌ڵام ئه‌و باسی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ناكات و باسێكی تر ده‌گێرێته‌وه‌و ووتی(نزیكه‌ی نیو سه‌عات ده‌بوو مۆبایله‌كه‌م به گوێوه بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم به رێگادا ده‌ڕۆیشتین،به‌ناو گیرفانهكانمدا ده‌گه‌ڕام هاوڕێیه‌كه‌م ئیشاڕتی ده‌دامێ كه‌من له‌چی ده‌گه‌ڕێم منیش ووتم مۆبایله‌كه‌م، ئه‌ویش ووتی ئه‌ی ئه‌وه نیه به گوێتهوهیهو قسه‌ی پێده‌كه‌ی) ڕزگار ئه‌وه‌شی گێرایه‌وه كه :
(ئه‌و كاتی خانوومان ده‌كرد خه‌ریكی چاككردنی زێرابهكه بوم،مۆبایله‌كه‌شم له سه‌ر هه‌زه بوو،نایشارمه‌وه من له مشك زۆر ده‌ترسم،لهنهكاوێك مشك له زێرابهكه ده‌رپه‌ڕی و هه‌زه‌ی مۆبایل له گیرفانم لێدا وه‌خت بوو بتۆقم سه‌رم كێشا به لێواری زێرابهكه)
كامه‌ران حمید خۆشناو كه ئێستاش كارمه‌ندی بورجی ئاسیاسێڵه له چوارقوڕنه،ووتی(ئه‌وسا مۆبایل كه تازه هاتبۆوه ووڵاته‌كه‌مانه‌وه
گوێم له پیاوێك ڕاگرتبو ده‌یویست په‌یوه‌ندی بكات،ئه‌و ژماره‌یه‌یی داوای ده‌كرد داخرابوو كۆمپیوته‌ر وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌و كابراش لێیی نه‌ده‌زانی به كچه‌ی كۆمپیوته‌ری ده‌وت درۆ ده‌كه‌یت وهڵائهو كه‌سه‌ی من ده‌مه‌وێت ئێستا بێرهداڕۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی چی)
ووتی نوكته‌یه‌ك ده‌گێرمه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی ناوم مه‌نوسه،منیش به‌ڵێنم پێیدا و ئه‌ویش ووتی
( براده‌رێكم له مۆبایلی نه‌زانی بوو فێریان كردبوو ئۆكه‌ی بكات و دایبخاته‌وه،ده‌چێت له بازار كارتی باڵانس بكڕێت ده‌رباره‌ی به‌كارهێنان پرسیاری زۆر لهدووكاندارهكه ده‌كات،ئه‌ویش كه‌ده‌زانێ لێیی نازانێت ده‌ستكاری ده‌كات،ئه‌و به‌سته‌زمانه ده‌چێته پرسه‌ی هاوڕێیه‌كی له‌ناكاو ده‌نگی زه‌ڕه‌زه‌ڕی كه‌ر به‌رز ده‌بێته‌وه،ئه‌ویش نازانێت مشغوڵی بكات بۆیه تا له پرسه دهێته ده‌ر مۆبایله‌كه‌ی وه‌ك كه‌ر ده‌زه‌ڕێنێت)
گۆرانیش بۆی گێڕامه‌وه‌و ووتی(خزمێكمان ده‌مێك بوو نهم دیبوو به به‌رده‌می دووكانه‌كه‌م دا گوزه‌ری كرد‌و به په‌له سه‌لامێكی كرد‌و بۆی ده‌رچو،به‌س فریای ئه‌وه كه‌وتم داوای ژماره مۆبایله‌كه‌ی لێ بكه‌م ئه‌ویش ووتی شه‌و ته‌له‌فونم بۆ بكه تا ژمارهكمت بده‌مێ)
هه‌ر گۆران گێڕایه‌وه‌و ووتی(شه‌وێك هه‌وڵێكی زۆرمدا به‌رنامه‌ی بێدارانی شه‌و وه‌ربگرم بۆم وه‌رنه‌ده‌گیرا،له‌نه‌كاو وه‌رمگرت و رێك ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه‌م كرد،وامزانی كاك ئیدریسی بێدارانه له‌وه بێئاگابووم كه په‌یوه‌ندیه‌كه بۆ ژماره‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م ڕۆیشتوه،گوێم له ژنێك بوو كه جوێن بارانی كردم و ووتی هه‌تیوه به‌م شه‌وه شێت بووی ته‌له‌فون بۆ ماڵان ده‌كه‌یت)
كورێكی تر به ناوی پشده‌ر گێڕایه‌وه‌و ووتی(ژماره‌یه‌ك به هاندی ئۆباما ماوه‌یه‌ك بوو به سه‌وتی كچانه ڕایدهبوار،هه‌ندێك له برادهرهكانمی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو باڵانسی باشی لێ سه‌ندبوون،باش بوو زوو ده‌ركه‌وت كه كوڕه ده‌نا من له‌وان باشتر نه‌بووم چی داوای كردبایه بۆیم جێ به‌جێ ده‌كرد)
ته‌نیا ئه‌و كوڕه خوێن شیرینه كه له‌دایك بووی 1987بۆی گێڕامه‌وه كه ده‌توانێت ده‌نگی خۆی وه‌كو ده‌نگی كچان لێبكات به‌كوڕان ڕابوێرێت،(جارێكیان كوڕێك كه‌وته داوه‌وه‌و شتێكی زۆرم پێیی كڕی و شوێنێكمان بۆ ژووان دیاری كرد،پاش نیوو كاتژمێر ته‌له‌فونم بۆی كرد كه میوانمان هه‌یه له جیاتی خۆم كوڕێكی هاوڕێم ده‌نێرم تا دیاریه‌كان به‌ودا بۆم بنێرێت،كه شته‌كانم بۆ هات سه‌رم سوڕما له گه‌مژه‌یی ئه‌و كوڕه چونكه بڕی150هه‌زار دینار‌و مۆبایلێكی”ِدی 500″و ملێكی زیوو گواره‌یه‌كی زیوو كامێڕایهكی ته‌سویر و كارتێكی30دۆلاری ناردبوو)ته‌نیا ووتیشی(ئه‌وه جاران به‌ڵام ئێستا بۆ خۆشی جارجار بهبرادهرێك ڕاده‌بوێرم)
“ڕه‌نجه‌ر صاڵح”ی شانۆكاریش گێڕایه‌وه‌و ووتی(ڕۆژه‌كه‌ی زۆر ماندوو بووم هه‌ر له ئێواره‌وه خه‌وتم،نیوه شه‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌م تیلی بۆ كردم زۆر خه‌وم ده‌هات له نائاگایدا قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرد،بۆ شه‌وی دواتر كه بۆیم گێڕایه‌وه ئاگام لێیی نه‌بوه ئه‌گه‌ر قسه‌م له‌گه‌ڵی كردوه‌و ووتی هه‌ستم ده‌كرد كه له نائاگایدایی به‌ڵام چی لێت ده‌مپرسی به جوانی وه‌ڵامت ده‌دامه‌وه)