
شانۆ، وه‌ك مێژوو، وه‌ك وه‌رگێڕان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه شانۆییه‌كان ڕێژه‌یان كه‌مه و له ئاست ئه‌وه‌دا نین خوێندكاران و ئاره‌زومه‌ندانی بواری شانۆ بیكه‌نه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێكه‌یشتن و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ، زۆركات نه‌بوونی سه‌رچاوه شانۆییه‌كان به زمانی كوردی گرفتی خوێندكارانی شانۆیه، هاوكات ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا جێگه‌ی سه‌رنجه خوێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌م و سه‌رچاوه شانۆییه‌كانیش كه‌م و دیاریكراون، به‌وانه‌شه‌وه كه خۆیان خوێنكار یان ئاره‌زوومه‌ند یاخود هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆن و هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وان ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه و پێویسته ئاگاداری بن و هه‌روا به سانایی تێینه‌په‌ڕێنن.
مێژووی هونه‌ری شانۆ له كوردستان مێژوویه‌كی هێند كۆنی نییه، ئاشكرایه ئه‌م هونه‌ره‌ش له ڕێگه‌ی شانۆیی عێراقییه‌وه به ئێمه گه‌یشتووه‌و گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه ناكاته ئه‌وه‌ی كورد وه‌كو میلله‌تێكی دێرینی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه به‌تاڵ بێت له‌و كردارانه‌ی كه به‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی هونه‌ری شانۆ داده‌نرێن، له‌وانه (ڕاو و شكارو ئاگر و جه‌نگ و مانه‌وه له ئه‌شكه‌وت و به‌رهه‌ڵستی دژی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان) هه‌روه‌ها (سروته ئاینی و جه‌ژن و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و یارییه كلتورییه‌كان) كه ئه‌وانیش جۆرێك له ئاماژه و كرداری شانۆییان تێدا ده‌بینرێت، باسكردنی ئه‌م باسه په‌یوه‌ندی به بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌مانه‌وه نییه، هێنده هه‌یه ده‌مانه‌وێت بڵێین ئه‌م هونه‌ره نامۆ نییه به گیان و ڕۆحی ئێمه و گرنگی پێدان و قاڵبوونه‌و شاره‌زابوون لێی، كارێكی پێویسته به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مه‌یلیان لێیه‌تی و ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی زانستی به‌م هونه‌ره ئاشنابن.
كتێبی(مێژووی شانۆ) له نوسینی (ولیام جیمز دۆرانت)و وه‌رگێڕانی نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند (پێشڕه‌و حسێن)ه یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕان له دوو توێی (610)لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاویكردۆته‌وه.
ئه‌م كتێبه له نۆ وه‌رز پێكهاتووه و هه‌ر وه‌رزه‌و باس له قۆناغێكی مێژوویی دیاریكراوی هونه‌ری شانۆ ده‌كات، وه‌رزی یه‌كه‌م له ژێر ناوی (مرۆڤ و شانۆ)دا له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تی ئه‌دوێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه قوڵه ده‌خاته ڕوو كه مرۆڤ به هونه‌ری شانۆوه هه‌یه‌تی، سه‌ره‌تا مرۆڤ له ئه‌نجامی به‌ركه‌تنه جۆراو جۆره‌كانی له‌گه‌ڵ سروشت توشی هه‌ڵوێست و باری ده‌روونی جیاواز و ده‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نا ده‌باته به‌ر شێوه سه‌ره‌تاییه‌كانی گوزارشت كردن له ئازار و خراپی بار‌و دۆخ و غه‌مگینی و به‌خته‌وه‌رییه‌كانی، مرۆڤ بونه‌وه‌رێك خاوه‌نی جوڵه و ده‌نگ، كه‌واته بێ ویستی خۆی به‌شێك بووه له پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌می شانۆیی، ئه‌مه‌ش واده‌كات شانۆ به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ڕۆح و ده‌روونی مرۆڤدا یه‌كانگیربێت، جیاكردنه‌وه‌یان كارێكی زه‌حمه‌ت بێت.
له‌و ده‌روازه‌یه‌وه نوسه‌ر ده‌چێنه ناو باسه‌كه‌وه و ده‌یه‌وێت به‌شێك له مێژووی شانۆ بخاته ڕوو، چونكه مێژووی شانۆ شانبه‌شانه له‌گه‌ڵ مێژووی مرۆڤاه‌یه‌تی و له هه‌ر قۆناغێكی ژیاندا شانۆش قۆناغی خۆی هه‌یه، بۆ نمونه قۆناغی شانۆ له یۆنان كه به سه‌ره‌تایه‌كی مێژوویی گرنگ داده‌نرێت و شانۆ له‌وێوه فۆڕمی دیاریكراوی خۆی وه‌رده‌گرێت،(تێسپس)وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ر له‌وێوه سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ر له‌وێویشه‌وه(سۆفۆكل و یۆربیدس و ئه‌سكیلۆس) وه‌ك یه‌كه‌م تراژیدیانووس و (ئه‌رستۆفانیس)وه‌ك گۆمیدیانووس دروست ده‌بێت، دواتر كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان ده‌بنه بنه‌ما بۆ كاری شانۆیی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر تێكست و شێوازی نمایشه‌كانیان مه‌حاڵه بتوانین له‌م هونه‌ره تێبگه‌ین، هه‌ر له‌م قۆناغه‌شدا شانۆ به‌شێك بووه له ژیانی ئاینی خه‌ڵك و شانۆیان كردۆته سه‌رچاوه بۆ وه‌رگرتنی ئامۆژگاریی و په‌ند و زانیارییه ئایینیه‌كان.
هه‌روه‌ها شانۆ له ڕۆمانیاش له جوڵه‌دابووه و شوێنی نمایش و بینه‌ران و كه‌ره‌سته‌كانی شانۆكانیان جۆر و تایپی خۆی هه‌بووه و ئه‌وانیش خاوه‌نی مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی شارستانین و باسكردنی مێژووی شانۆ به بێ باسكردنی ئه‌وان كه‌م ده‌هێنێت، دیاترین شانۆنامه‌نوسانی ڕۆمانی هه‌ریه‌ك له (میناندرۆس و سینیكا)یه كه هه‌ر كامیان بگرین له قۆناغی خۆیاندا و بگره تا ئێستاش خاوه‌نی كاریگه‌ری تایبه‌تین به‌سه‌ر ڕه‌وتی شانۆی جیهانییه‌وه، ئه‌وه‌تا (سكالیژی ) باشترین ڕه‌خنه‌گری سه‌رده‌می ڕێنیسانس، سینیكا له یۆربیدس به باشتر ده‌زانێت، وه كاتێك ئه‌ده‌بی ئه‌و ده‌مه زیندوكرایه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بووه بنه‌مای ئه‌و شانۆنامانه‌ی به زمانێكی نوێ ده‌نوسران، سینیكا بوو، مه‌زنی و قوڵی ئه‌م نوسه‌ره له ئاستێكدابووه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر (شكسپیر) جێهێشتووه، بۆیه له كتێبی (مێژووی شانۆ)دا گرنگی تایبه‌تی به مێژووی شانۆی ڕۆمانی دراوه و له ژێر چه‌ندین ناوی جیاوازدا ده‌رباره‌ی هونه‌ری شانۆ له‌م وڵاته‌دا نوسراوه.
شانۆ له هه‌موو قۆناغێكدا شوێنێك بووه بۆ بینینی حه‌قیقه‌ت، هه‌ر قۆناغێكی مێژوویش كێشه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا هه‌بووبێت، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ شانۆشدا هه‌بووه.
سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیحیه‌ت له ئه‌وروپا ده‌بێته سه‌رده‌مێكی ناهه‌مووار بۆ ته‌واوی فه‌رهه‌نگ و و كۆمه‌ڵگا، ئه‌و ده‌م ئاین ده‌بێته ته‌نیا كه‌لێنێك بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت، هونه‌ری شانۆش له‌م نێوه‌نده‌دا و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری مه‌سیحیه‌ت له ئه‌وروپادا، به دۆخێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌جۆرێك شانۆ له ئه‌رك و په‌یامی خۆی داده‌ماڵرێت و ده‌كرێته هۆكارێك بۆ گه‌یاندنی گوتاری ئاینی مه‌سیحیه‌ت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌ره بوونی ڕاسته‌قینه‌ی نامێنێت و له تاریكایی كڵساكاندا له شێوه‌ی نمایشی بچوكی ئاینی و مه‌زهه‌بیدا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
دوای تێپه‌ربوونی ئه‌م قۆناغه‌و هاتنی شۆڕشی ڕێنێسانس كه كاریگه‌ری به‌رچاو له هه‌موو بواره جۆربه‌جۆره‌كانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ده‌كات و گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له دید و فیكردا ڕووده‌ده‌ن، شانۆش وه‌ك هونه‌رێكی زیندوو، به پشت به‌ستن به فیكری نوێ پێده‌نێته قۆناغێكی نوێوه‌و به شێوازێكی دیكه گوزارشت له خۆی ده‌كات.
له سه‌رده‌می (ئه‌لیزابێت)دا شانۆ له‌سه‌رده‌ستی مارلۆ(1564_1593)و شكسپیر(1564_1616) قۆناغێكی نوێ به‌یان ده‌كات، ئه‌وه‌تا جێگه ده‌ستی شكسپیری گه‌وره شانۆنامه‌نوسی به‌ریتانی به جۆرێك به‌سه‌ر شانۆی جیهانه‌وه دیاره، ڕۆژانه له وڵاته جیاوازه‌كانی جیهاندا له ڕێگه‌ی قسه و باس و لێگۆلینه‌وه‌ی وردی شانۆنامه‌كانییه‌وه، كۆد و نهێنی تازه ده‌دۆزرێته‌وه و به‌چه‌ندین شێوازی جیاواز نمایشنامه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كرێن و له چه‌ندین دیدگاوه ڕه‌هه‌ندی نوێ له كاره‌كانیدا ده‌خرێته ڕوو.
به‌و شێوه‌یه شانۆ له زۆرینه‌ی وڵاتانی دونیادا گه‌شه ده‌كات و هه‌ر وڵاته‌و به پشت به‌ستن و به داب و ئاین و كلتور و جوگرافیا و ڕۆشنبیریی خۆی شێواز و تایبه‌تمه‌ندی به شانۆ ده‌به‌خشێت، بۆ نمونه له (فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا‌و ئه‌ڵمان)دا شانۆ ده‌بێته هونه‌رێكی دیار و شان به‌شانی بواره‌كانی دیكه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت و چه‌ندین و نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و هۆڵ نمایشی شانۆی به ناوبانگ دروست ده‌بن و تا ئێستاش له جیهاندا باس ده‌كرێت و هه‌ندێك له‌وانه وه‌رچه‌رخان و داهێنانی تایبه‌تیان له شانۆدا كردووه و بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی تایبه‌ت به شانۆدا، له‌م كتێبه‌شدا به گرنگییه‌وه باس له كار و به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی ئه‌م وڵاتانه كراوه و خوێنه‌ر له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌دا به ته‌واوه‌تی له ورده‌كاری مێژوویی و گاریگه‌رییه‌كانی شانۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ تێده‌كات.
له ڕابردوودا كتێب و سه‌رچاوه ده‌رباره‌ی مێژووی شانۆ كراوته‌نه كوردی و هه‌ریه‌كه‌یان له كاتی خۆیدا خزمه‌تی به فێرخوازان و ئاره‌زوومه‌ندانی شانۆ كردووه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته هیچیان هێنده‌ی كتێبی (مێژووی شانۆ) له لایه‌نی مێژوویی شانۆدا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، ئه‌م كتێبه بایه‌خ و گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ فێرخوازان و دۆستانی شانۆ هه‌یه، لێره‌شه‌وه ده‌كرێت ده‌ستخۆشی له وه‌رگێڕی كتێبه‌كه(پێشڕه‌و حسێن)بكرێت و ماندووبوونی بنرخێنرێت، بۆ وه‌رگێڕانی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌ها كرنگ بۆ دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان و به‌هرمه‌ندانی هونه‌ری شانۆ.
داستان به‌رزان
Dastan.barzan@gmail.com