
ئێمه و ئێوه : ئێوه ده‌مان سوتێنن ، ئێمه‌گوڵتان بۆدێنین
شه‌ڕیان كێشه‌ی ناوخۆ : شه‌ڕ به‌و ململانێیه و توند‌و تیژیه ده‌وترێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ یان ده‌وڵه‌تێكی تر ڕووئه‌دات ، داگیركاری و سوتان چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی و سڕینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ، جه‌نگ داگیركاریه خاكی نیشتمانێكی تر زه‌وت ده‌كرێت ، سڕینه‌وه‌ی كلتور‌و زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه ، به‌ڵام كێشه ناوخۆیه‌كان نابنه ئه‌و هۆكارانه‌ی باسمان لێوه كرد ، به‌ڵكو ئاژاوه نانه‌وه‌و په‌لاماردان هۆكاره بۆ سه‌ركوت كردنی به‌رامبه‌ر ، داگیركردنی باره‌گاو سوتانی شوێنه گشتیه‌كان تائاستی لاوازكردن ده‌كرێ ، نه‌شیاوه ووشه‌ی كوشتن به‌كار بێت ته‌نها هه‌وڵه‌كان بۆ به‌چۆكدا كێشانه له‌كایه‌ی سیاسی و ململانێكاندا ، كاتێ له‌شاخه‌وه به‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆوه هاتنه‌وه شارلهناعیلاجیدا بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ست له‌ملان بوون ، به‌ڵام نه‌بوونه هۆكاری ئاشتی هه‌میشه‌یی ، به‌ڵكو شه‌و پیشه‌یه كرا بهكلتورێك بۆ لایه‌نه‌كانی تریش ، هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌شاخ و ده‌شت كێشه‌ی ئاڵۆز‌و بێچاره‌سه‌ریان هه‌بوو ، له‌ناوشاردا زیاتر قوڵ بوویه‌وه كه‌وتینه ناوبیریكی بێ بناغه تاگهردنمان لهلیتاو چه‌قی ، به‌تایبه‌تی كه‌دراو ده‌سه‌ڵات له‌دایك بوو هات و هاوارێكی تر ڕویدا ووتیان ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ركه‌س بۆ خۆی … با مافی ئێوه‌ی هاوڵاتی بخۆین ، كێشهناوخۆیهكان گه‌شته ئه‌و ئاسته‌ی له‌شاریش ململانێی نا شایسته دروست بكات له‌ئه‌نجامی یه‌كتر قبوڵ نه‌كردنه نانی ئێمه‌ش ده‌خۆن ، خۆبه‌خاوه‌ن زانین و به‌موسوڵمان تر ناساندن كێشه‌ی نوێی بۆ دروست كردن ، ته‌نانه‌ت تفه‌نگ نه‌ما ته‌قه‌ی پێنه‌كرێت و گه‌نجێك شه‌هید نه‌كا ، پهڕۆنهما به‌رز نه‌كرێته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه هه‌ر له‌شین و سه‌وزو سپی زه‌رد ، ئێسته‌ش هه‌ندێ كێشه‌ی ئیسلامی و عیلمانی بۆ سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵات دارێتی له نێوانتاندا سه‌ری هه‌ڵداوه ، ئه‌وه‌ش نابێته خه‌مخۆری بۆ خه‌ڵك كه‌واته ئێمه هه‌میشه ڕنج بهخهسارین ، گرفته‌كان بێ چاره‌سه‌رن هه‌وڵێكی تره بۆ كوشتنی ڕۆحی نیشتمان په‌روه‌ری ، له‌ساته‌كانی شاخه‌وه بێمتمانه‌یی دروست بوو كهبهیهكتاندا كێشا كوشتارگهتان دروست كرد ، هه‌ریه‌كه له‌ژێر دروشمێكی جیاوازدا كه‌ده‌بوو یه‌ك بن بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌مان ، ئێمه‌ش به‌پێ په‌تی به‌ناو ئاگری ململانێكاندا شوێنتان كه‌وتین نه‌مان زانی بیرۆكه‌ی چیتان له‌دڵدا قه‌تیس كردوه ، بۆیه چه‌ندین لاو پیرو مێرد منداڵ بوونه قوربانی چه‌نده‌ها گوند سوتێنرا ئه‌نفال ڕوویدا ، قریشكه‌ی ژن و گه‌وره كچ و منداڵ سه‌قفی سه‌مای شینی چنی، له‌دوای ڕاپه‌ڕین كێشه‌كان زه‌به‌لاح تربوون به‌مل پێوه‌نانی ڕۆژنامه‌نوسان ، ڕۆشنبیران ، ئه‌ده‌ب دۆستان ، دیبلۆماتكارانی ئیسلامی وعیلمانی ، له‌گه‌ڵ پشتیوانی كردنی ده‌سته ده‌ره‌كیه‌كانی ئێران ، توركیا ، سعودیه ، مسرو هه‌موو عه‌ره‌ب ، ئه‌ولایه‌نه سیاسیه‌ی گرفتیشی نه‌بوو وه‌ك عه‌نته‌ر كه‌وته ناو هاوكێشه‌كانه‌وه ، گه‌ر واتان نه‌كردایه دووحیزب نه‌یان ده‌توانی هاوكێشه‌یه‌كی كیمیاوی دروست كه‌ن بمان كهنه دوكه‌ڵ ، خۆتان هه‌ڵ قورتانه ناو كێشه‌كان بۆ قۆستنه‌وه‌ی فرسه‌ته‌كان ، لهپیاههڵ گژانهكانی ی، ن ، ك و پ، د ، ك دا بونه دووبه‌ره‌ی سه‌وزو زه‌رد ، به‌ره‌یه‌كیش به‌ناوی ئاشتیه‌وه خه‌ریكی خۆ هۆنینه‌وه و بنیات نان بوو ، ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ریان به‌لایه‌نگرانی هه‌ردوو حیزب ده‌كرد بۆ شه‌ڕگه‌كان ، لاوازه‌كانی ئه‌مرۆ له‌پێناو چه‌ند دراوێكدا ڕاسته‌و خۆ به‌شداری قات قڕی و گه‌رم كردنی مه‌یدانیان ده‌كرد ، دیاره كێشه‌ی هه‌ندێ ئهمڕِۆ خۆزاڵ كردنه به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وا سیاسیهكهدایه ئه‌وه كلتوری حیزبی كوردیه ، هیچ لایه‌نێك ناتوانێ پاڵه‌وانی ناو كێشه‌كان بێت یان به‌بێ گرفت ده‌سه‌ڵات داربێت ، كه‌سیش بێ عه‌یب نیه هه‌رچه‌نده به ڕێژه‌یه ، ساته‌وه‌ختێك كۆمه‌ڵگا فریودرا بۆ به‌شداری كێشه‌ی دوبهرهكه، ئه‌بێ كێ بێت پشكی خۆی به‌رنه‌كه‌وێ ئه‌و تاڵاوه نه‌نۆشێ ، كه‌واته ئه‌ركی لایه‌نه‌كانه هه‌وڵی ئاشته‌وای تاكی كوردی بده‌ن نه‌ك هه‌ندێك خۆی به‌شه‌ریف تر‌و داوێنپاكتر بزانێ ، ده‌كرێت پیاوی نه‌جیب و ئاشتی خواز‌و دیپلۆماتكاری ساڵه‌ح هه‌بێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردی و ئه‌قلانی تر هه‌وڵ بدات بۆ بۆچاكسازی ، ئه‌گینا كه‌سێك ووڵات بسوتێنێ كۆمه‌ڵگا ده‌خاته‌وه دۆزه‌خ ، ئه‌وانه‌ی به‌شه‌ڕ هاتون ئه‌بێت به‌سوتان له‌به‌ینیان به‌رن ، سوتان گۆڕستانێكی تری ئه‌وێت بۆ مه‌رگی گه‌له‌كه‌مان هه‌رچه‌نده ئێمه‌شتان سوتاند ، نه‌رم بڕكان له‌گه‌ڵ حورمه‌تم له‌كێشه‌ی نێوان یه‌كیه‌تی و پارتیدا ده‌ست نیشان كران ، به‌گواستنه‌وه‌ی قسه‌و قسه‌ڵۆك وای لێهات دووبهرهكه ووشه‌كانی خۆیان ده‌ناسیه‌وه ئه‌وه هه‌وڵ بوو بۆ ئاشتی و به‌هێزكردنی ڕه‌وتی دیموكراسی ، باشترین چاره‌سه‌ر باكێشهی سیاسی دوولایه‌ن نه‌كرێت به‌چاره‌سه‌ر بۆ گه‌نده‌ڵی ، كه‌سیش بهمهزڵوم دانه‌نرێ تابهڵگهكان نه‌دوێن لهڕووتاندا ، باشترین هه‌ل بۆیه‌ك بوون یه‌كتر قبوڵ كردنه له‌ڕێگه‌ی دیالۆك و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان ، له‌دووره‌وه توانج لێدان و زمانی زبر زیانی لایه‌نه‌كانی تریشی تێدایه ، كێشه بچوكه‌كان مه‌كه‌نه‌وه ئاگردان گۆمه‌ڵگای تێ هاون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان ، بیرله ئاسوده‌یی هاوڵاتیان بكه‌نه‌وه , ئه‌وه فێڵ و گه‌وجاندنه دروشمی ئاشی ئه‌ڵێنه‌وه هاوته‌ریبیش نین له‌گه‌ڵ غه‌می هاوڵاتی زوڵم لێكراو ، ووشه‌یه‌كی نوێشتان بۆ دۆزینه‌وه تا بۆتان بگرین كهزوڵم لێكراون ، هاها ئێمه وامان زانی ئێوه بۆ حاڵی به‌د به‌ختی ئێمه ده‌گرین ، نه‌مان بیستوه جه‌رگ سوتاوه‌كان سنگ بۆ مهزڵومێكی وه‌ك ژیله‌مۆ حه‌شار دراوی زاڵم بكوتێ و نای كوتین .
سه‌ید عه‌تا