ئاگر ….به‌ندی عه‌لی
له‌شێوه‌دا
سیحرێکی شێتانه‌ی هه‌یه
کۆکتێلێ له‌سۆزی عیشق و
شکۆی پادشایه‌کی دڵڕق
له‌له‌نجه‌دا
جارێ سه‌مای بالێی ئه‌کاو
جارێ به‌ده‌م زیکری خواوه
هاتۆته فێ و ده‌ف ئه‌ژه‌نێ
له‌ناخیدا
هه‌زاران کورته‌چیرۆک و
سه‌دان شیعر‌و ده‌یان ڕۆمان
سه‌ری خۆیان حه‌شارداوه‌و
به‌قرچه‌ی ژان
به‌چرپه‌ی سوێ
هه‌ر یه‌که‌یان نهێنیه‌ک
ئه‌دا به‌گوێی شنه‌بادا
ده‌شێ ئه‌و له‌چیرۆکێکدا
فریادڕه‌سی ڕێبوارێ بێ
کڕێوه‌ی وه‌رزێکی حه‌سره‌ت
ڕێی سه‌فه‌ری لێگرتووه‌و
هه‌ر لێوی ئه‌م بۆی ئه‌خه‌نێ
یان ده‌شێ ئه‌و له‌شیعرێکا
کڵپه‌ی دڵی شاعێرێ بێ
زیندانی تاریکی بکات
به‌چراخانی ئازادی و
چاوه‌ڕێی هیچ
گوڵی پاداشتێکیش نه‌کا
ده‌شێ ئه‌و له‌ڕۆمانێکا
پاڵه‌وانی داستانێ بێ
له‌ڕۆژانی چاخه به‌ردینه‌کانه‌وه
له‌به‌رکه‌وتنی دوو به‌ردی
گچکه‌وه له‌دایک بووبێ و
له‌ئه‌شکه‌وته نسرمه‌کانی مێژووا
عومری پشکۆ به‌سه‌ربه‌رێ
یان ئه‌شێ ته‌لیسمی نوری
خودابێ لای زراده‌شت و
شه‌وی یه‌ڵدای روحی بکا
به‌ڕۆژی ڕوون
که‌بوو به‌پیری موغانیش
له‌سه‌رده‌می حوکمڕانیی
میری به‌میراتی والی
ده‌شێ به‌ده‌ر له‌ویستی خۆی
ببێ به‌دارعه‌سای ده‌ستی
نیرۆنێکی هه‌وه‌سبازو
ته‌ڕو ووشک و
گوناهبارو بێ گوناهیش
به‌ده‌ردی کوپه‌ی شه‌راب و
ڕه‌شماڵی نه‌یاران به‌رێ