پشوو ….عهبدولوههاب شوانی
Closed
من هەموو ساتێكم پشووە
هەموو ڕۆژێكم هەینییە
كە عەشق كارێك بە من نەدا منیش دەچم
نا گەڕێمەوە ئەو ئێوارانەى
سڵاوێك بانگى نەكردم
كوڵمەى خۆم نادەمە بەر لێوى ئەو سپێدانەى
جارێك ماچیان نەكردم
كە عەشق داوەت نامەى بەخشى
نامەیەكم بۆ بنێرە
منیش هەر لەو ناوەم
ناونیشانم گەڕەكى تەنیایى
كۆڵانى ژووان
تەنیشت سەنتەرى ماچ.