
خوێندنه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژیانه بۆ….
خوێندنه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژیانه بۆ:-
رووداو(شۆڕش!!)ه له‌ناكاوه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی!
محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
شۆڕشه‌كان هه‌میشه دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره گه‌وره بوونه و له كه‌ڵه‌كه‌بوونی دنیایه‌ك رووداوی جۆراوجۆر كه‌وتوونه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ش هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه كه سات به سات تا ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌ته‌قنه‌وه له گهییندابوون.
مه‌به‌ستم له (ناكاو) ئه‌وه نییه كه یه‌ك به یه‌كی ئه‌م رووداوانه بكه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان دیار نه‌بووه و وه‌ك زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك دوور له ئاگایی خه‌ڵكه‌كه روویان داوه به قه‌د ئه‌وه‌ی كه سه‌یری و سه‌مه‌ره‌یی خاڵی ته‌قینه‌وه‌كان رووداوی رۆژانه و ئاسایی بوونه و به‌رده‌وام مرۆڤه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌یان بینن و كه‌متریش ئه‌م حاڵه‌تانه به گرفت زانراون.
كاتێك پۆلیسێك له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆیدا عهرهبانچییهك له شوێنێك ده‌رده‌كا و دووری ده‌خاته‌وه هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه ئه‌م فه‌رمان پێكردنه له په‌رچه‌كردارێكدا ده‌بێ به چه‌رخێك و گڕ له ئه‌مبارێك له رق و تووڕه‌یی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌رده‌دات و دواتر هه‌ر له‌و ئاسته ناوه‌ستێ و وه‌ك پوولی دۆمینۆ چه‌ندین سیستمی سیاسی به دوا یه‌كتردا ده‌ڕوخێنێ.
له‌وانه‌یه پۆلیسهكهی فه‌رمانی به بووعه‌زیزی كرد له‌وێ دوور كه‌وێته‌وه كادرێكی رێكوپێكی رێكخستنی بازاڕ بووبێ و وه‌ك جێبه‌جێكارێكی یاساش به دڵسۆزیی ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام دابێ، و ئه‌گه‌ریش زانیبای ئه‌م زلله‌یه به‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌وێ و سه‌ره‌نجام زه‌ین ئه‌لعابدین به ئاسمان ده‌خا و تووڕ بۆ سعوودییه‌ی هه‌ڵده‌دا ئه‌مه‌ی نه‌ده‌كرد و پێشی نه‌ده‌كرا، ئاگاشی له‌وه نییه كه ئه‌م عه‌ره‌بانچییه ده‌رچوویه‌كی زانكۆیه و قه‌ده‌ر وای كردووه بۆ نانی رۆژانه‌ی خۆی پاڵ به عه‌ره‌بانه‌وه بنێ و له ناخی خۆشی‌دا بووه به بۆمبێكی مرۆیی و هه‌ر كاتێك بته‌قێته‌وه سه‌دان و بگره هه‌زارانی دیكه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌و رووداوگهلهی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وه‌شی كه لێیان ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه نه سیستمه سیاسییه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد به‌م سه‌ره‌نجامه هه‌م كۆمیدیی هه‌م تراژیدییه بگه‌ن و نه خه‌ڵكه‌كه‌ش پێشتر خۆیان بۆ ساته وه‌خته‌كانی رووداوه‌كان ئاماده كردبوو، ئه‌م خافڵگیرییه یه‌كه‌م نیشانه‌ی نا چالاكیی عه‌قڵی سیاسییه چ له لای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌وه چ له لای كۆمهڵگهكانیانهوه كه ئه‌وه‌نده‌ی بوونهوهرگهلێكن رق و توند و تیژیه‌كان رێكیان خستوون ئه‌وه‌نده له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌گه‌لی گۆڕانخوازیدا رێك نه‌خراون.
سیستمه سیاسییه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا فێری ئه‌وه نه‌بوون كه كاری ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌یه له قۆناغێك له قۆناغه‌كان پڕۆژه‌ی حوكمداری و راپه‌ڕاندنی به‌رنامه‌یه‌ك كه پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌نجام بده‌ن و دواتر ئه‌مانه‌ته‌كه كه خه‌ڵكه‌كه پێیداون بگێڕنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان و پاشان بیده‌ن به كه‌سانی شایسته‌تر، خه‌ڵكه‌كه‌ش میراتێكی تاك په‌رستی و گروپ په‌رستی و هۆز و تایه‌فه په‌رستی و حیزب په‌رستی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و ئه‌گه‌رچی به قودره‌تی قادیر و له ژێر شه‌قی مۆدێرنه‌دا له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی و جوگرافی ئاخنراون به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش ئینتیماكانیان له خۆیان و گروپ و عه‌شیره‌ت و حیزب و تایهفهكانیانی تێنه‌په‌ڕاندووه و نه‌یگه‌یاندۆته ئاستی نیشتیمان و نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی چالاك. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هه‌م نه‌ته‌وه به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی ئه‌و كولتووره‌دا كه‌سی ملكه‌چ و راكردوو له ئازادییه‌كانی خۆی به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش پێیوابووه كه به‌راست كه‌سه‌كان تا زیاتر ملكه‌چ بن ئه‌وه‌نده له قازانجی ئه‌واندایه وه‌ك تاك و كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدار، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌م سیستمه به‌هاییه كۆمه‌ڵگه‌ی تا ناواخن و هه‌ناوی خۆی نه‌خۆش خستووه و توانای بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینی رای خۆیی و موماره‌سه‌كردنی ئیراده‌ی سهلبكردووه و نه له ئارامییدا هاوسه‌نگه و نه له ته‌نگانه‌شدا ده‌توانێ ئاگای له هه‌نگاوه‌كانی خۆی بێت. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وا وه‌یلا بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وه‌نده دڵی به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ملكه‌چ خۆش بێت و هه‌میشه‌ش بیه‌وێ له ئاست ئه‌ودا تا بچووكترین شت بچوك بێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا ده‌بوو سیاسه‌ت له دوای قه‌واره‌گرتنی ناسیونالی له پانتاییه‌كی جوگرافیدا كه نیشتیمانه و رێك له زه‌مه‌نی بوون به كۆماردا هه‌میشه له خه‌می نوێكردنه‌وه‌ی فۆڕمه جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات بووایه و هه‌رگیز نهیهێشتبا تاكه‌كان له نێو نیشتیمان‌دا له نرخ و به‌هایان كه‌م بێته‌وه و چۆك بۆ سیمبوولهكان دابده‌ن و خۆیان به غه‌ریب بزانن.
ئه‌م (غه‌ریب بوونه‌یه) ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه ئۆرگانێكی به‌رهه‌مهاتووی خه‌ڵكه‌كه‌یه گه‌یاندۆته ئاسمان و خه‌ڵكه‌كه‌شی له سه‌ر زه‌مین وه‌ك بوونه‌وه‌ری ژماره‌یی و نێرگه‌ل و مێگه‌ل هێشتۆته‌وه و ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش غه‌ریبتره هیچ كامێكیان نه خه‌ڵك نه ده‌سه‌ڵات حه‌ز به‌وه ناكه‌ن ده‌ست له‌كاری یه‌كتر هه‌ڵقورتێنن و هه‌ر لایه‌ی به كاسبیی خۆیه‌وه خه‌ریك بووه.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه كه‌مكردنه‌وه‌ی هێز و تینی گۆڕانكاریی نییه له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه و ئه‌وه‌مان لا به‌ڵگه نه‌ویسته كه ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه بوونێكی زیندووه و به‌رده‌وام له بارێكه‌وه بۆ بارێكی دیكه وه‌رده‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی ئێمه‌یه چۆنییه‌تی گۆڕانه‌كه و ئاستی رێك و پێكی و سیستماتیكبوون و له‌و لاشه‌وه سه‌ر لێشێواوییهتی.
ئایا ئه‌م رووداوانه تا ساته وه‌ختی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كانیان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی شۆڕشگێڕییدا بوون؟ یا ئه‌وه‌تا هه‌ل و مه‌رجه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی هه‌میشه ئاماده‌بووه و ئه‌وه خه‌ڵك و رێكخراو و پارته سیاسییه‌كان بوونه نه‌یانتوانیوه پێشه‌وایه‌تییه‌كی رێكی بكه‌ن و له چوارچێوه‌یه‌كدا كه بناسرێته‌وه كه شۆڕشه بئاخنرێت؟
ئایا شۆڕش وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌لته‌رنه‌یتیڤ له به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌ی دیكتاتۆره‌كاندا هه‌میشه وه‌ك جه‌سته و رووحێكی ئاماده و كارا ده‌ركه‌وتووه؟ یا ئه‌وه‌تا هه‌ر گرووپ و پارت و تایه‌فه و لایه‌نه‌ی پڕۆژه‌ی خۆی هه‌بووه و پێیوابووه ئه‌وه هه‌ر ئه‌وه ده‌توانێ ببێ به سیستمی به‌دیل و ئه‌وانه‌ی تر له‌و ئاسته نین؟ .
بێگومان هه‌ر دوو جۆره پرسیار و هه‌ر دوو وه‌ڵامه‌كه‌شیان ته‌واو به‌سه‌ر واقیعی ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه پێیده‌وترێت (به‌هاری عه‌ره‌بی) ده‌چه‌سپێت،
جارێ هیچ یه‌ك له‌م رووداوانه له به‌هاردا نه‌بوون( ئه‌مه‌یان وه‌ك راستكردنه‌وه‌یه‌كی تهقویمیی) و له به‌ر ئه‌وه‌ش كه هیچ كه‌س و گرووپ و لایه‌نێك ئه‌وانی تری به‌رامبه‌ری ناخوێنێته‌وه و شه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر ههریسهكهن پێناچێت فۆڕمه تازه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاتانه له‌وانه‌ی پێش خۆیان جوانتر بن ئه‌مه له كاتێكدا هه‌میشه ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه پێشبینی ئه‌وه‌یان لێده‌كرا كه رۆژگارێك دێت به ده‌ردی مه‌سعوود محه‌مه‌د ده‌یگووت له خاڵێكی ته‌نگه‌تاودا لێیان بقه‌ومێت و ته‌ختیان لێوهرگهڕێت ئا به‌م شێوه‌یه‌یه‌ی بینیمان.
رووداوه گه‌وره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌میشه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه له‌و كۆمه‌ڵگه جودا جودایانهدا زه‌مینه‌ی سایكۆلۆژی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند و تیژ له ئارادا بووه و تاكه‌كان له به‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی كولتوورێكی هه‌ره كۆنی سهلبكردنی ئیراده و عه‌قیده و ئازادییه‌كانی خۆیاندا گوزه‌راندوویانه و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌موو كاتێك ده‌سه‌ڵاته جۆراو جۆره‌كان به ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریه‌وه ئازادییه‌كانی تاكیان به‌ستۆته‌وه به‌و ئازادییه ده‌سته جه‌معییه‌ی كه له رێگه‌ی كوده‌تاكان و شۆڕشه‌كانه‌وه وه‌دیدێت نه‌وه‌ك له رێگه‌ی بزاوتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوسه‌نگ و له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن(گه‌شه پێدانی مرۆیی) . ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه تاكه‌كانی خۆی په‌روه‌رده كردبێ و تا ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت هه‌روا بڕوات، ئه‌وا گۆڕانه‌كان هه‌میشه له ونبوونی هه‌ندێ ده‌م و چاو و ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك ده‌مووچاوی تر زیاتر نابن. هه‌ر ئه‌مه‌شه پێمان ده‌ڵێت نابێت ئه‌وه‌نده پڕ ئومێد بین به‌وه‌ی رۆژی ئه‌وه هاتووه ئیدی له مه‌ولا دیموكراسیی له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا ده‌خۆین!.
ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه مادامه‌كێ گۆڕانه‌كان له‌م وڵاته ترادیسیۆنیانهدا له چوارچێوه‌ی ململانێی گروپ و تاقمهكاندان و نه‌په‌ڕیونه‌ته‌وه نێوه‌نده‌كانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئیدی با كه‌س له شوێنی خۆی نه‌جوڵێ و ته‌سلیمی قه‌ده‌ری دیكتاتۆر و تاغوته‌كان بن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی راسته ئه‌وه‌یه ئیدی له‌مه‌ولا به‌ر له‌وه‌ی حزب و گروپ و رێكخراوه سیاسییه جۆراوجۆره‌كان تیری خۆیان ئاراسته‌ی سیستمی سیاسیی بكه‌ن با خۆیان له‌سه‌ر دیالۆگ رابهێنن و فێری یه‌كتر قبوڵكردن بن و به یه‌كه‌وه پڕۆژه‌ی به‌دیلی سیسستم گه‌ڵاڵه كه‌ن و دوای ئه‌وه ئینجا خۆیان به وهعییهوه خاڵی ته‌نگه‌تاو ده‌ست نیشان بكه‌ن، نه‌وه‌كا له پڕ رووداوێك وه‌ئاگایان بێنێته‌وه.
عه‌لی حه‌رب كه من پێشتر و ئێستاش پێموابووه یه‌كێكه له رۆشنبیره گه‌ره‌كانی لوبنان و عه‌ره‌ب له نوێترین كتێبی خۆیدا كه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیی نووسیویه‌تی به ناوی( شۆڕشه‌كانی هێزی نه‌رم له جیهانی عه‌ره‌بی) دا ده‌ڵێ:- ئه‌وه‌ی ئێستا له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا رووده‌دات راپه‌ڕینێكی فره ره‌هه‌نده، مه‌ده‌نییه و سیاسیی و ئابووریشه و به قه‌د ئه‌وانه‌ش ته‌كنۆلۆژی و عه‌قلی و مۆڕاڵیشه و دواتریش جیهانییه به‌ر له‌وه‌ی عه‌ره‌بی بێت.
له‌وانه‌یه له‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لی حهربدا بین كه راپه‌ڕینه، به‌ڵام بێیت و ئه‌م هه‌موو سیفه‌ته سیستماتیك و به‌یه‌كه‌وه بهستراوهییهی بده‌یتێ ، ئه‌وه جگه له زیاد رۆیشتنێكی هه‌ڵچوونانه زیاتر چیتر نییه، مه‌ده‌نی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی هۆز و قه‌بیله و تایه‌فه و مه‌زهه‌به ئاینییه‌كان رۆڵی تیادا ده‌بینن نیو ئه‌وه‌نده جڵه‌وه‌كه له‌ده‌ستی ئه‌وانه نییه كه ئومێدی دیموكراتیزه‌كردنی سیستمیان لێده‌كرێت، سیاسیش نییه به مانا فراوان و سۆسیۆلۆژییهكهی چونكه ئه‌وه‌نده‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیی تیایدا كاراكته‌ری ژماره (یه‌ك) ن نیو ئه‌وه‌نده كار له ده‌ستی پیاو و كه‌سه خۆماڵییه‌كان نییه، ئابووریش نییه چونكه له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه بێنه پێشێ ئه‌وه‌ی پێیده‌وترا بازاڕی ئازاد هه‌ر به هه‌مان ئاراسته ره‌د و به‌ده‌لی ئابووری ده‌كرێت و ئه‌مانه‌ی دوای سیستمه كۆنه‌كان هاتوون هیچ سیستمێكی به‌دیلیان لا نییه و چوون ئه‌وان سیاسه‌تیان له چوارچێوه‌ی گرووپگه‌لی و ناوچه‌گه‌ریی پێ ناچێته دیوێكی تر ئه‌وا له‌مه‌شیاندا هه‌ر له بازاڕه ناوچه‌ییه‌كانی زیاتر نابه‌ن، تهكنۆلۆژیش نییه چوون ئه‌گه‌ر پێوه‌ر به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و كۆمپیوته‌ر بێت ئه‌وا ئه‌لقاعیده‌ی ئوسامه و زه‌واهیری له هه‌موو كه‌س و گروپێك باشتر و جوانتر ئه‌م ته‌كنیكه ته‌نانه‌ت له ئه‌شكه‌وته‌كان به‌كار ده‌هێنن و ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجهكهشیان ته‌ئصیل و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ فۆڕمه هه‌ره كۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده نیشاندانی شتێكی تازه نییه.جیهانیش نییه چوون هه‌ر له‌و ناوچه‌یه چه‌قیو و قه‌تیسه و زیاتر یه‌خه‌ی ئه‌و سیستمانه‌ی گرتووه كه له زۆربه‌ی خهسڵهتهكانیاندا به یه‌كتر ده‌چن و خاڵی هاوبه‌شیان هه‌م له بونیادی سیاسیی ده‌سه‌ڵات و بونیادی عه‌قڵی و به‌هاییدا له نێواندا هه‌یه.
راسته جوڵانه‌وه‌كان و نه‌خشه سیاسی و حیزبی و ئایدیۆلۆژییه‌كان به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌نه‌خشێننه‌وه و قوربانییه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن له ناخه‌وه ده‌مان هه‌ژێنن، وه‌لێ ئه‌وه‌ی له‌وه سامناكتره ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌ش كاراكته‌ره سیاسییه‌كان له رووی سایكۆلۆژییه‌وه هه‌مان چێژه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌یانخه‌ڵه‌تێنێ و مه‌ستیان ده‌كات و بونیادی ده‌روونی ئه‌م ئه‌كته‌ره تازانه‌ش له هه‌مان سیستمی مۆڕاڵی و به‌هایی ئه‌وانی پێش خۆیان هاتووه.
ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م خوێندنه‌وه سایكۆلۆژییهدا پێویسته كورته سه‌رنجێكی تێگرین ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه نا سیاسی و نه‌خۆش و په‌رت و بڵاوه‌كانی ئه‌م ناوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه نه‌توانن ئه‌و به‌رگه بدۆزنه‌وه كه له خۆیان دێ و به به‌ریانه‌وه ده‌چێ ، به‌ڵكو ده‌چنه نێو به‌رگی دیكه‌ی ئه‌وتۆ كه كه‌سانی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بۆیان ده‌دوورن.
ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینانه‌ی ئه‌مڕۆ پێویستیانه ئه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی ئاشبوونهوهی سیاسیی له نێوان ئۆرگانه جیاجیاكان بێته ئارا پێویسته جۆرێك له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و فه‌رهه‌نگی سه‌ر هه‌ڵبدات چوون له بنچینه‌دا ئه‌مانه ستراتیژگهلێكن سه‌دان ساڵه له‌و ناوه پشتگوێخراون و ئه‌وه‌ی تر كه سیاسه‌ته هۆكارێكه هه‌میشه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئه‌م ئامانجه دوورانه رێك ده‌كه‌وێته‌وه و راسته رێ ده‌بێت.