کۆتایی پرسیاره‌کان …. بەیان سەلمان
که‌خاک شۆرشی به‌سه‌ر ئاوداکرد
سه‌ری بۆ هه‌ناسه‌ی مه‌رگ شۆڕکرد
پێان گووت وه‌ره‌وه تا سه‌رله‌نوێ
فێری ره‌فتاری ره‌واتکه‌ین و مافی
ئه‌و شه‌پۆلانه‌ت بۆ به‌گه‌ڕێنینه‌وه
که گه‌مه‌یان به‌خه‌ونه‌کانت کرد
په‌نات بۆ تاراوگه‌یه‌ک‌برد، ئه‌ویش
له‌گۆڕه‌پانێکدا نمایشتی کرد و
بۆ ئه‌به‌د ترپه‌کانی دڵتی راگرت
ده‌ژیایته‌وه و غه‌م چاوه‌ڕێتی ده‌کرد
رۆحت قوڵپیده‌دا و شه‌ڕیش ده‌هاته‌رێت
ئه‌گه‌ر ئه‌م خاکه نوێه‌تم بۆ هه‌ڵگیرا
ده‌یخه‌مه‌سه‌رشانم و دووباره
بۆ دۆڵی ره‌نگی ده‌به‌م و ده‌ستی
له‌برینی دژوار ده‌رده‌که‌م، ئه‌وجا
له‌ئاوێنه‌ی ژیاندا تێر سه‌یرت ده‌که‌م
خۆر ئاواده‌بێ و رۆژیش هه‌ر هه‌ڵدێ
ئه‌وسا به‌پێنووسی ئه‌و خاکه‌ت
رسته‌رسته له‌لێوی هه‌تاوه‌وه
ورده‌کاریه‌کانی ژیانت ده‌نووسمه‌وه
سڕم و به‌ر له‌کۆتاییت پرسیارێکم مابوو
چۆن گردێ به‌ردباران بکه‌م به‌خۆڵ؟
پاش تۆ، له‌رۆژی ساردا
چۆن رووم بێ بچمه‌به‌ر هه‌تاو
بۆ ته‌ماشای خۆم له‌ئاوێنه‌یه‌کدا بکه‌م
وێنه‌ی تۆی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌سڕیه‌وه؟
رێگا نه‌ما داینه‌خه‌م
شوێن نه‌ما نه‌فره‌تی لێ نه‌که‌م
چیتر پێی تۆی پێدا نا‌ڕوات
له‌و خاکه‌نوێه‌تدا
من و براکانت
من و خوشکه‌کانت
ئه‌وه‌تاین به‌سه‌ر دوا چڵی یادگاریته‌وه
ئه‌ی جوانترین سه‌ره‌تا
ئه‌ی دژوارترین کۆتایی
دڵم به‌چ رووبارێک پاکده‌بێته‌وه؟
چۆن له‌مه‌رگ خۆشبم؟
که‌نه‌یتوانی تۆ ببخشێ
تۆ نه‌گوڵت ده‌ویست تێکه‌ڵ به‌گڵ بێ
نه‌ئیشقت به‌سویراوی ژیانه‌وه‌ده‌ویست
تۆ به‌گومانه‌وه‌په‌نجه‌ره‌یه‌کت
له باخچه‌ی‌ئاسمان کرده‌وه و
ده‌رگای رۆحی منیشت داخست
له‌مه‌ودوا، من و تۆ ته‌نها
له‌خه‌وندا به‌یه‌ک ده‌گه‌ینه‌وه
به‌په‌تێکه‌وه‌هه‌ڵده‌وسارێن دوا
ته‌ماشای تۆ و دوا پێکه‌نینی منی ونکرد
ده‌ستیشم‌هه‌ر زیخی که‌ناره‌کان هه‌ڵده‌گڕیته‌وه
ئه‌گه‌ر خۆڵ بواری چاوی دای بڕوانه
ته‌نانه‌ت خه‌ونیش هه‌نیسک به‌ڕێ ده‌کات
ئیدی چۆن باوه‌ش بۆ هه‌تاو بکه‌مه‌وه؟
له‌چ ده‌رگای فیلمێکه‌وه‌بچمه‌وه‌ژووه‌ره،
وێنه‌ی تۆی له‌پاڵه‌وانه‌کانیدا هه‌ڵگرتبێ؟
تۆ رویشتی منیش بۆ ئه‌بد بزربووم.
پاریس، دیسه‌مبه‌ری 2011