
وای له‌م شاره دڵ به‌ردینه
عه‌یامیکه له مۆته‌کاکانی جه‌سته‌م بێزارم
که‌وه‌ک دووانه‌یه‌ک لێم دانابڕێ و
بوونه‌ته پاڵه‌وانێکی خۆرکه
هه رجاره‌و گه‌ڵایه‌کی بێنازی ساوا له په‌رژینی ڕۆحم
ووش ده‌کا!
چیتر ناتوانم به‌رگه بگرم
وه‌ک داچۆرانی ئاوی قوراوی له‌گوێ سوانه‌ی خانوێکی گڵین
جوگه‌له‌و کانیه باریکه پێچاوپێچه‌کانی
خوێنم ،
لێ شێلو ده‌کا
ئیتر:
هیچ شک نابه‌م بۆمانه‌وه
دڵم هێنده بچوک بۆته‌وه که‌ئیدی نابێته‌وه مه‌نزڵی وشه عاشقانیهکان
رۆحی پهژمودهشم به‌شین گێریدا دیاره
باڵه فڕکهیهتی به‌ره‌و لوتکه‌ی چاولێک نان
ده‌رۆم،
ده‌ڕۆم وئیدی
مانه‌وه‌م له‌ژێر ئه‌و ئاسمانه کۆن و
زه‌ویه ره‌قه‌دا ده‌یانجار سه‌نگسار کردنی خۆمه
گوێم له هه‌نیسکه‌کانی ترپه‌ی دڵمه
که چۆن فرمێسکه قه‌تیس ماوه‌کان
شه‌ڵاڵی گریان ده‌کا
گریانێک له خوڕه‌ی چه‌مێکی شێت!
شێتروبهگوڕ تر تا ده‌گاته ترۆپکی
توانه‌وه له بێهوده‌ی دا
بێهوده‌یی:
له ئاوێته بوونی خه‌می ته‌نیا ی و جیا بوونه‌وه
له‌سینه‌ی خۆزگه‌دا
بۆ دوا جار ئالێره‌دا
له ده‌م قه‌راغ ئهبهدیهکدا
بۆ سبه‌ی یادگاریه‌کانم ده‌خرێنه دڵی ده‌فته‌رێک و
به ده‌م ئاهێکه‌وه
بۆ کۆتا وون ده‌بم و
ناگه‌ڕێمه‌وه!
ناگه‌ڕێمه‌وه!
شیعری : ئاڤان (گوڵی بی )