
ڕۆمان له نێوان هزر‌وشاردا
رۆمان وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی مۆدێرن, به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب, مێژووێكی هێنده كۆنی نییه, له رووی سهرههڵدانو ده‌ركه‌وتنیه‌وه.ته‌نانه‌ت زۆرجار رۆمان به به‌رهه‌می شۆرشی پیشهسازیودهركهوتنی سهرمایهداریو چینی بۆرژوازی ده‌ناسرێت. به‌وپێیه‌ی ژانرێكی نوێیهودهرهنجامی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی شار‌و ململانێ كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه. به‌ده‌ربرینێكی تر زۆرجار ژانری رۆمان به ته‌نیا وه‌ك به رههمی شار دهناسرێتو له گه‌ڵ دهركهوتنو په‌یدابوونی شار سه‌ری هه‌ڵداوه.لێره‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژانره وه‌ك به رههمی مۆدێرنێته‌و شۆرشی پیشه‌سازی وێنا ده‌كرێت, ئه‌وه‌نده وه‌ك به رههمێكی هزری مرۆڤ كه ره‌نگدانه‌وه‌ی دنیابینیوخهیاڵو ئه‌ندێشه‌كانی نووسه‌ره وێنا ناكرێت. به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه, ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه بۆ رۆمان راست بێت‌و به رههمی شۆرش‌و شارودیارده نوێكانی سه‌رده‌می مۆدێرنێته بێت, ئایا رۆمانه‌كانی به‌ر له‌و قۆناغه كه له چوارچێوه‌ی فۆرمێكی ساده دانه,چ پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرن؟ بۆ نموونه وه‌ك دۆن‌كیشۆت؟به‌ده‌ربرینێكی تر ئه‌گه‌ر رۆمان به‌ته‌نها هونه‌ری نووسینی شار بێتودهرهنجامی راده‌ی په‌ره‌سه‌ندوویی پێشكه‌وتنی كۆمه‌لگا بێت, ئایا ده‌كرێ ئێمه‌ی كورد بڵێین ژانری رۆمانمان هه‌یه؟ یاخود هه‌ر كۆمه‌لگایه‌كی دیكه‌ی سه‌ره‌تایی؟ بۆیه ناساندنی رۆمان وه‌ك هونه‌رێكی شاری, یاخود پیشهسازیوتهكنهلۆژی به بۆچوونی من, پێناسه‌كردنێكی نالۆژیكیه. به تایبه‌تیش چ له‌و سهردهمو چ له سه‌رده‌می به‌ر شۆرشی پیشه‌سازیش ئێمه هونه‌رێك به ناوی نووسینی رۆمان, له مێژووی فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تیدا ده‌بینین.
بێگومان نه‌ك ته‌نیا رۆمان, به لكو كۆی ژانره ئهدهبیو داهێنانه زانستیوفیكریومرۆڤایهتیهكانیش, به‌ر له‌وه‌ی به‌رهه‌می دیارده‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌لگه‌و په‌ره‌سه‌ندوویی هزری مرۆڤایهتیونوێكاریهكانی سه‌رده‌م بن, ئه‌وا له به‌راییدا به‌رهه‌می هزری مرۆڤن به ته‌نیا. به‌و مانایه‌ی هه‌ردیارده‌یه‌كی مۆدێرن‌و تازه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌ركه‌وته سه‌ره‌تایه‌كانی, بۆ هزری مرۆڤ دهگهرێتهوهولهوێوه چهكهرهدهكاتو وه‌ك بیرۆكه‌یه‌ك بونیاد ده‌نرێت, دواترله چوارچێوه‌ی ژینگه‌ی كۆمهڵگاو پێشكه‌وتن, فۆرمی نوێتر به خۆوه ده‌گرێت. بۆ یه ههرداهێنانو نوێكاریه‌كی مرۆڤایه‌تی, له هه‌ر روێكه‌وه بێت به رلهوهی به‌رهه‌می شۆرشودیاردهی شارگهراییو مۆدێرنێته بێت, بیگومان به رههمی هزری مرۆڤه. كاتێكیش به مێژووی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو روه‌كانه‌وه دادهچینهوه ده‌بینین, كۆی داهێنانه‌كان سه‌ره‌تا وه‌ك بیرۆكه مرۆڤ كاری له سهركردوه, به شێوه‌یه‌كی ساكار. دواتر له گه‌ڵ پێشكهوتنوپهرهسهندنی كۆمه‌ڵگه‌و كرانه‌وه‌ی زیاتری هزری مرۆڤه‌كان, بوه‌ته داهێنانێكی مۆدێرنوتازهی كۆمه‌ڵگه. له‌و روانگه‌یه‌وه به بۆچوونی من رۆمان وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی به رلهوهی به‌رهه‌می هزری شارگهراییو هه‌ر شۆرشێك بێت, ئه‌وا به‌رهه‌می هزری ساده‌و ساكاری مرۆڤ بوه له سه‌ره‌تادا. به تایبه‌تیش كه به رله رۆمان, كه هه‌میشه وه‌ك ژانرێكی نوێ ده‌ناسرێت, چه‌ندین ژانری دیكه‌ی وه‌ك داستانی میللی‌و چیرۆكی فۆلكلۆری ده‌بینرێن, كه ته‌نانه‌ت بونیادی هه‌ندێكیان پێكدێت له هه‌زاره‌ها به‌یت.به‌ومانایه‌ی به‌رله رۆمان داستان هه‌بوه, كه هونه‌رێكی زۆر كۆنتره له رۆمانوههمان ئه‌و بنه‌مایانه‌ی تێدایه كه ته‌كنیكی رۆمان پێكدێنن, به شێوه‌یه‌كی ساكار. كه‌واته له نێوان هزر‌وشاردا ده‌كرێ بڵێین رۆمان به‌رهه‌می هزره به رلهوهی به‌رهه‌می شاربێت. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر له په‌راوێزی ئه‌و لێكدانه‌وه‌و بروانینه رۆمان‌و به‌به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی پیشهسازیو شاری بناسێنین, كه‌واته چۆن ده‌توانین به رههمی ئه‌ده‌بی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی هێشتا نه‌چوونه‌ته نێو قۆناغی پێشكه‌وتویی ژیاریه‌وه به رۆمان بناسێنین؟ به تایبه‌تیش كاتێ سه‌رنجی ئه‌و رۆمانانه ده‌ده‌ین ده‌بینین هێندێكیان شاكاری جیهانین له رووی داهێنانه‌وه,كه چی نووسه‌ره‌كانیان له نه‌ته‌وه‌یه‌كن, هێشتاش خێڵه‌كی دواكه‌وتوون. بۆ نموونه شاكاره‌كانی وه‌ك(هه‌زار خۆری دره‌وشاوه/منداڵانی گه‌ره‌ك/وه‌رزی كۆچ به‌ره‌و باكور/نانی رووت/كۆلاره‌باز/خوانێك بۆ گژو گیای ده‌ریا/ په‌ڕ/هه‌ره‌س/ تۆڵه /شار/ پێده‌شتی كارمامزه كوژراوه‌كان/شاری مۆسیقاره سپیه‌كان..تد)ئه‌و رۆمانانه‌ن كه بابه‌ته‌كانیان ره‌نگدانه‌وه‌ی كێشه كۆمهڵایهتیومرۆییو په‌روه‌رده‌یه‌كانی كۆمه‌ڵگا دواكهوتوهكاننوبابهتهكانیان گوزارشت له خهموژیانی ساكاری ئه‌و مرۆڤانه ده‌كات كه له‌و كۆمه‌لگایانه ده‌ژین, كه چی ده‌بینین ئه‌و به‌رهه‌مانه نه‌ك هه‌ر به‌رۆمان هه‌ژمار ده‌كرێن, بگره وه‌ك وتمان شاكاری جیهانیشن.ئه‌گه‌ر بهوپێوهرهبێتو رۆمان ته‌نها له‌و زه‌مینانه بنووسرێت,كه پێشكه‌وتوو پیشهسازیومۆدێرنن, ئه‌ی چۆن ئه‌و رۆماننووسانه توانیان ئه‌و شاكاره ئه‌ده‌بیانه بنووسن؟ئاخۆ ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئه‌و ئاماژه یه ناگه‌یه نێت,كهرۆمان به‌رله‌وه‌ی به‌رهه‌می شار‌و هه‌ر شۆرشێك بێت,به‌رهه‌می هزری مرۆڤه, به‌ده‌ر له‌وه‌ی له چ ژینگه‌و شوێنێك ده‌ژیت, پێشكه‌وتوو یادواكهوتو.ناوه‌رۆكی ئه‌و رۆمانانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان, هه‌موویان ده‌لاله‌ت له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌لگه‌و دیارده دواكه‌وتوه‌كان ده‌كه‌ن. وێناكردنێكی دیكه‌ی كۆمه‌لگایه, له‌فۆرمی تێكستێكی ئه‌ده‌بیانه‌ی جوان كه ژانری رۆمانه. ئه‌و رۆمانانه ههولێكن بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌لگه له چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیانه‌ی جوان. به راده‌یه‌ك كاتێ ده‌یانخوێنینه‌وه ئیدی ئاشنای واقیع‌و ژیانی ئه‌و كۆمه‌لگایه ده‌بین. له راستیدا هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی وه‌ك رۆمان, ناتوانێ ببێته ئاوێنه‌ی كۆمه‌لگا. به‌و مانایه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌وگرفته‌كانی ژیانی مرۆڤ بێت. له رۆمان‌دا چونكه پانتایی ده‌ق به‌به‌راورد له گه‌ڵ ژانره‌كانی تر له ئاستێكی به‌رفراوانتر دایه.بۆیه‌شه ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌رخسێنێت, كه بهوردیوچڕی تیشك بخرێته سه‌ر بابهتهكان. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه, رۆمان ده‌لیڤه‌یه‌كی چاكه كه لێیه‌وه مرۆڤ, واقیعی كۆمه‌لگاكانی دنیای لێیه‌وه بخوێنێته‌وه. ده‌شێ له رێی رۆمانه‌وه خه‌مه كانی ژیانی مرۆڤ له‌و كۆمه‌لگایانه ببینینوپێیهوه ئاشنا بین.بۆنموونه رۆمانه‌كانی وه‌ك (ههزارخۆری دره‌وشاوه)و(وه‌رزی كۆچ به‌ره‌و باكور)ئه‌و رۆمانانه‌ن كه له كێشه‌و گرفته‌كانی ژن دهدوێنوباسی مهینهتیونههامهتیهكانی ئه‌و ره‌گه‌زه ده‌كه‌ن, له كۆمه‌لگاكانی خۆیاندا. كاتێ خوێنه‌ر ئه‌و رۆمانانه ده‌خوێنێته‌وه,هه‌ست ده‌كات كه ژن چ بوونه‌وه‌رێكی چه‌وساوه‌و سته‌م لێكراوه. ئه‌و رۆمانانه نه خشاندنی وێنه‌ی ژیانی ژنه وه‌ك مرۆڤ, كه له چ نههامهتیو مه‌رگه‌ساتێك ده‌ژیت. به ته‌نیا خوێنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانانه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌واقیعی كۆمهڵایهتیوپهروهردهیی ژیانی ژن بگه‌ین له‌و كۆمه‌ڵگایانه.له كاتێكدا ئه‌و رۆمانانه له ئاستی ژینگه‌ی نووسیندا,به‌رهه‌می خودی ئه‌و كۆمه‌لگا دواكه‌وتوانه خۆیانن‌و رۆماننووسهكانیان له‌وێ ده‌ژین. كه‌واته ده‌كرێ بڵێین رۆمان به‌رهه‌می شارێكی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی مۆدیرن نییه به ته‌نیا, به قه‌د ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هزرودنیابینی مرۆڤه له چوارچێوه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا ده‌ژیت.كۆی ژانره ئهدهبیهكانو له نێویشیاندا رۆمان به‌رله‌وه‌ی به‌رهه‌می ژینگه‌یه‌كی بابه‌تی بن, له سه‌ره‌تادا به‌رهه‌می هزرو بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه بۆ ده‌وروبه‌رو رووداوه‌كانی ژیانی. هه‌موو ئه‌و رۆمانانه‌ی ئاماژه‌مان پێكردن, نووسه‌ره‌كانیان به رههمی ژینگه‌یه‌كی مۆدێرنوپیشهسازیو پێشكهوتوونین, به پێچه‌وانه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆماننووسانه به‌رهه‌می كۆمهلگایهكن, كه كۆمه‌لگایه‌كی خێلهكیودواكهوتوو ناپهرهسهندوونو هێندێكیان هێشتاش بروایان به چه‌و سانه‌وه‌ی ژن هه‌یه. ژیان له‌و كۆمه‌لگایانه‌دا ژیانێكی ساده‌و ساكاره‌و, به رهنجامی پێشكه‌وتوویی پیشهسازیو سهرمایهداریو شاریی نییه,كه چی ئه‌و رۆمانانه كه‌وه‌ك شاكارێكی ئه‌ده‌بی وێنا ده‌كرێن به رههمی ئه‌و كۆمهلگایانهن. كه‌واته به بۆچوونی من لۆژیكی نییه رۆمان ببه ستینه‌وه به ژینگه‌ی شار‌و ژیانی نوێ.یاخود بۆ چوونمان وابێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك رۆمانی وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی هه‌بێت, ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه مۆدێرن‌و پیشه سازی‌و پێشكه‌وتوو بێت.ئه‌ی ئه‌و كۆمهلگایانهی له قۆناغی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی دانینهو رۆمانیشیان ههیهچ پێناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرن؟ به بۆچوونی من له‌و جۆره كۆمه‌لگایانه‌دا چونكه كێشه كۆمهڵایهتیوپهروهردهییومرۆییهكان زۆرن, ئیدی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ده‌بنه كه‌رسته‌ی سه‌ره‌كی نووسینوجێگهی رامانی نووسه‌رانه‌وه.به‌و مانایه‌ی له دووتوێی رۆمانهكانیاندا تیشك ده‌خه‌ن سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌و له بونیادی ده‌قدا به رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن.ئه‌وه‌ی له نووسینی هه‌ر ژانرێكی ئه‌ده‌بیدا گرنگه, سه‌ره‌تا دنیابینیوههڵوهستهو روئیاكانی نووسه‌ره بۆ دیارده‌كانی ژیان, نه‌ك ژینگه كۆمهڵایهتیوژیارییهكان. ئه‌و رۆمانانه‌ی له خهموخولیاوكێشهكانی مرۆڤ ده‌دوێن, له رووی ژینگه‌ی نووسینه‌وه به رمهبنای ژینگه‌یه‌كی ژیارییوپیشهسازی پێشكهوتوونین,كه چی ئه‌وه‌نده ئستاتیكیو بابه‌تیانه‌ش نووسراون كه له كاتی خوێنه‌وه‌یاندا, خوێنه‌ر رووبه‌رووی هه‌زاره‌ها پرسیاروگومانولێكدانهوه ده‌كه‌ن. وێرای ئه‌مه‌ش كه خودی ئه‌و رۆمانانه وه‌ك شاكارێكی جیهانی دهناسرێنوبۆ سه‌دان زمانی زیندووی دنیا وه‌رگێردراون.كه‌واته ئه‌وه‌ی لهرۆمانوههر ژانرێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی گرنگه, بابه‌تی نووسینه نه‌ك ژینگه‌و هه‌ڵومه‌رجی نووسین له ئاستێكی پێشكه‌وتوو یادواكهوتوودا.بۆنموونه دوو سه‌ده به‌رله ئێستا رۆماننووسی به ناوبانگی جیهانی(فیكتۆرهۆگۆ) رۆمانێكی به ناوی (كوره‌كه‌ی نوتردام)نووسیوه. ناوه‌رۆكی ئهورۆمانه باس له مرۆڤێكی بچوكوبسته باڵا ده‌كات كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته. واته بونیادی فسیۆلۆژی‌و بایۆلۆژی به شێوه‌یه‌كه جیاواز له مرۆڤه ئاسایه‌كان. ئیدی به‌و هۆیه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی مرۆڤه‌كانی تر‌و گاڵته‌ی پێدهكهنوتوانجی تێده‌گرن.وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ نهبێتوجیاوازبێت له ئه‌وان.ئه‌و رۆمانه له رووی ژینگه‌ی نووسینه‌وه, به‌رهه‌می كۆمه‌لگایه‌كی پێشكهوتوونییه به مانا مۆدیرن‌و پیشه سازیه‌كه‌ی,كه چی هۆگۆ ئه‌وه‌نده مرۆڤدۆستانه‌و هونه‌ریانه ئه‌و رۆمانه‌ی نووسیوهوله خه‌می ئه‌و مرۆڤانه دواوه كه كهموكورتیهكی جه‌سته‌یان هه‌یه, كه خوێنه‌ر حه‌ز ده‌كات چه‌ندین جار ئه‌و رۆمانه بخوێنێته‌وه.له‌رووی ژینگه‌ی نووسینه‌وه, رۆمانێكی له‌وشێوه‌یه, په‌یوه‌ست نییه, به قۆناغێكی پێشكه‌وتووی ژیاریومرۆڤایهتی,كه‌چی ئه‌و رۆمانه یه كێكه له‌و شاكاره جیهانیانه‌ی,ئێستاش له ئاستی خوێنهوهوچێژی ئه‌ده‌بیدا, خوێنه‌ران به تاسه‌وه ده‌یخوێنه‌وه.واته وێرای چه‌ندین ساڵ به سه‌ر نووسینیدا, كه‌چی له ئێستاشدا ده‌خوێنرێته‌وه.كه‌واته رۆمان په‌یوه‌سته, به هزرودنابینی نووسه‌ره‌وه, نه‌ك ژینگه‌و شار.
رۆماننووسی به ناوبانگی جیهانیوبراوهی خه‌ڵاتی نۆبل, له ئه‌ده‌بیاتدا(گابریل ماركیز) له دیمانه‌یه‌كدا, كه له باره‌ی ئه‌زموونی ژیانوسهرهتاكانی نووسینی خۆی ده‌دوێت, ده‌ڵێت( سه‌رچاوه‌ی هه‌موو چیرۆكورۆمانهكانم, داپیره‌م بوو! كه به منداڵی داستانوچیرۆكی بۆ دهگێرامهوه, منیش به كاتژمێر گوێبیستی ده‌بوم). بێگومان ماركیز,كه یه‌كێكه له رۆماننووسه هه‌ره به ناوبانگه‌كانی جیهانو شاكاره‌كانی, بۆ ده‌یان زمانی زیندووی دنیا وه‌رگێردراون,به‌م شێوه‌یه باس له ئه‌زموونی نووسینی خۆی ده‌كات.له په‌راوێزی ئه‌و بۆ چوونه‌ی ماركیزه‌وه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه رۆمان وه‌ك هه‌ر ژانرێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی, له بنه‌ره‌تدا به‌رهه‌می خهیاڵوئهندێشهو تێروانینه‌كانی مرۆڤه بۆ ژیان, نه‌ك به رههمی پێشكهوتنومۆدێرنه.ئه‌زموونه‌كانی مرۆڤێكن كه له ژیاندا بینیویه‌تی,له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ژینگه كۆمهڵایهتیوژیاریهی تێیدا ده‌ژیت. ئه‌و بۆچوونه‌ی ماركیزیرۆماننووس ده‌یسه‌لمێنێت, كه رۆمان ئه‌زموونێكی خودیه به‌رله‌وه‌ی بابه‌تی بێت. تێروانینودنیابینی نووسه‌ره بۆ هه‌موو ئه‌و كردارورووداوانهی, له ده‌وروبه‌ری ئه‌ودا روودهدهنودواترشێوازێكی چیرۆك به خۆوهدهگرن.لێره‌وه ئێمه به‌و راستیه ده‌گه‌ین, كه ره‌گه‌زه ئه‌ده‌بیه‌كانی وه‌ك, چیرۆكی ئه فسانهییوداستانی میللیوحیكایهتی مێژوویی له رووی دهركهوتنوسهرههڵدانیانهوه زۆر ده‌كه‌ونه پێشه‌وه‌ی رۆمان. به‌ومانایه‌ی هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زه فۆلكلۆریو ئه‌ده‌بیانه, رۆَلیان هه‌بوه, له دهركهوتنوسهرههڵدانی رۆمان‌دا.ئه‌مه له‌لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه, ئه‌گه‌ر رۆماننووس وه‌ك كاره‌كته‌رێك, له بنه‌ره‌تدا خۆی به‌هره‌و ئه‌ندێشه‌ی نووسینی نه‌بێت,ئه‌وا ئه‌سته‌مه به ته‌نها ئه‌زموونه‌كانی ژیان فێری رۆماننووسینی بكه‌ن.ماركیز له كاتێكدا ئه‌و رۆماننووسه به‌ناووده‌نگه جیهانیهیهورۆمانهكانی به شاكاری جیهانی ده‌ناسرێن,كه‌چی خۆی دانی پێدا ئه‌نێت, كه سه‌رچاوه‌ی رۆمانه‌كانی له سه‌ره‌تادا داپیره‌ی بوه.وێرای ئه‌مه‌ش ماركیز وه‌ك رۆماننووسێك زادهوبهرههمی كۆمه‌لگایه‌كه كه‌نه‌ك هه‌ر پێشكهوتووپیشهسازی نییه, بگره دواكهوتوشه. ماركیز به‌رهه‌می كۆمه‌لگایه‌كی حه‌شیشه خۆروتلیاك خۆروتهنانهت مرۆڤ كوژیشه, كه‌وڵاتێكی ئه‌مریكای لاتینه. كه چی ئه‌و رۆماننووسه به ناوبانگه‌ی جیهانیشه. رۆمانه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره گوزارشت له جوگرافیاوسروشتورووداوبه سه‌رهاته‌كانی كۆمه‌لگایه‌ك ده‌كات,كه ده‌یان كێشه‌ی سیاسی‌و پهروهردهییوكۆمهڵایهتیوجڤاكی ههیهوبه هه‌موو پێوه‌ره‌كانه‌وه,ناچێته نێو خانه‌ی كۆمه‌لگایه‌كی پیشهسازیوبۆرژوازی پێشكه‌وتوو.كه‌چی ده‌بینین رۆمانه‌كانیشی سنووری لۆكاڵیانهی خۆیان بریوهوبوونهته شاكاری جیهانیوبه ملیۆنان خوێنه‌ریان هه‌یه.كه‌واته ده‌كرێ بپرسین نهێنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی رۆماننووس له كوێدایه له نووسینی ئهوشاكاره جیهانیانه؟له كاتێكدا وه‌ك باسمان كرد, رۆماننووس له رووی ژینگه‌ی كۆمهڵایهتیوژیاریهوه زاده‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن‌و پێشكهوتوونییه. بێگومان ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه ئه‌زموونی نووسینی رۆمان زاده‌و به‌رهه‌می خهیاڵودنیابینی رۆماننووس خۆیه‌تی.وه‌ك چۆن ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیش, به رههمی دنیابینی‌و ئه‌ندێشه‌ی نووسه‌رن.مه‌رج نییه به ته‌نها, له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێشكه‌وتوو ژیارین, به ماناتهكنهلۆژیو پیشهسازیهكهی رۆمان بوونی هه‌بێت.به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه په‌یوه‌سته به ئه‌زموونی نووسینوداهێنانی ئه‌ده‌بیه‌وه. بۆ نموونه هه‌موو وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا كه له‌و په‌ڕی پێشكهوتنوكرانهوهوژیاریدان, به قه‌د وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین, شاكاری جیهانیان له بواری رۆمان‌دا نییه‌و رۆماننووسی ههڵكهوتوویان تێدا نییه.كه چی ئه‌ده‌بی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین, به‌یه‌كێك له‌و ئه‌ده‌بیاتانه داده‌نرێت, كه زۆرترین خوێنه‌ریان له ئاستی جیهانیدا هه‌یه‌و شاكاری به ناو بانگنوبۆدهیان زمانی زیندووی دنیا وه‌رگێردراون.له كاتێكدا ئاستی پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه,به‌به‌راورد له گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوادا زۆر له دواوه‌یه. وه‌لێ شاكارو داهێنانی ئه‌ده‌بیان نموونه‌یه‌كی هه‌ره دیار‌و زیندووی ئه‌ده‌بیاتی جیهانن. كه‌واته له پشت رۆمانوههموو ژانره ئهدهبیهكانوداهێنانه زانستیوفیكریهكان, هزرێك ئاماده‌یه كه به رههمی خهیاڵوئهندێشهو دنیابینی مرۆڤه,نه‌ك ژینگه‌ی شار‌و پێشكه‌وتنی پیشه سازی‌و ته‌كنه‌لۆژی…
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
sadiqrwandze@yahoo.com
*تێبینی/به دووبه‌ش له‌رۆژنامه‌ی هه‌واڵ, ژماره‌كانی(451)و(452)له‌رۆژانی 17و24/12/2011بڵاوكراوه‌ته‌وه…