
که‌سایه‌تییه‌کانی ناو یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان
تێگه‌یشتن بۆ من خۆره، که ته‌واوی شمه‌که ناسراوه‌کان به ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه. واته هه‌رشتێک به ده‌وری تێگه‌یشتندا بسوڕێته‌وه ڕاستییه‌که بۆ خودی ئه‌و شته، لێ هه‌رگیز ڕیالیتێتی تێگه‌یشتنه‌که نییه. ئێمه ئه‌و ڕاستییه به‌وشێوه‌یه ده‌بینین، که بوونی هه‌یه نه‌ک به‌وشێوه‌یه‌ی، که حه‌زمان لێیه. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی مرۆڤ له‌وه‌دایه، که هه‌وڵی بینینی ڕاستییه‌کان به‌وشێوه‌یه بدات، که خۆی حه‌زی لێیه به‌وشێوه‌یه بێت، نه‌ک، که ڕاستییه‌که به‌وشێوه‌یه‌ی خۆی بوونی هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه به ئه‌پاڕاتێکی ئاسترۆنۆمیی ته‌ماشای هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ک بکه‌یت، ئه‌وا له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند شمه‌کێک به‌دی ده‌که‌یت، که پێتوایه ئه‌و شتانه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ن، که تۆ ده‌ته‌وێت بیبینیت، لێ ئه‌مانه‌ی، که سه‌ره‌تا ده‌بینرێن، بریتیین له چه‌ند هێڵێکی ڕووناک یاخوود تارمایی یان هه‌ر ڕاستییه‌کی تر، که له چرکه‌ساتی تێڕوانینه‌که‌ی تۆدا بوونی هه‌یه، لێ هیچیان ئه‌ستێره‌که نین. تۆ کاتێک به ئه‌ستێره‌که ده‌گه‌یت، که پێشتر چه‌ند ڕووناکیی و تارماییه‌کی ترت لێبووبێت به ئه‌ستێره‌که. ئێمه ده‌شێت خاوه‌نی بیرکردنه‌وه بین، لێ بیرکردنه‌وه‌کانمان هه‌رگیز ڕیالیتێتی ئه‌و بوونه نییه، که بۆی ده‌گه‌ڕێین، به‌ڵکوو بیرکردنه‌وه‌کانمان ئامڕازن به‌ده‌وری ئه‌و ڕیالیتێته‌دا ده‌سوڕێنه‌وه، که بۆی ده‌گه‌ڕێین، لێ هه‌مووشیان له خۆیاندا ڕاستییه‌کن بۆ خۆیان نه‌ک بۆ ڕیالیتێت. خۆر چه‌قه و هه‌موو ئه‌ستێره‌کانی تریش به ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه. مرۆڤ ناتوانێت ڕیالیتێت به ده‌وری بیرکردنه‌وه‌دا بسوڕێنێته‌وه به‌ڵکوو هه‌میشه بیرکردنه‌وه به ده‌وری ڕیالیتێتدا ده‌سوڕێته‌وه.
ڕیالیتێتی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان شتێکه و بیرکردنه‌وه‌شمان له یه‌کێتیی شتێکی تر، بیرکردنه‌وه‌کانمان وه‌ک ڕاستیی بوونیان هه‌یه، لێ هه‌رگیز ڕیالیتێتی یه‌کێتیی نین. له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانییدا شتێک نییه ناوی ڕاست و هه‌ڵه بێت، به‌ڵکوو هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کان بریتیین له ڕاستیی ده‌وری یه‌کێتیی. یه‌کێتیی بۆ خۆی ڕیالیتێتێکه، له‌ناو ئه‌ودا ته‌نها ڕیالیتێت بوونی هه‌یه، نه‌ک کۆمه‌ڵێک ڕاستیی و هه‌ڵه. کێ له ئێمه ڕیالیتێتی یه‌کێتیی نیشتیمانیی ناسیوه، وه‌ک خۆر؟ کێ له ئێمه ڕووناکیی و تارماییه‌کانی ده‌وری یه‌کێتیی لێبووه به ڕیالیتێتی یه‌کێتیی؟ ڕیالیتێتی یه‌کێتیی له چییدایه؟ چلۆن ده‌گه‌ین به ڕیالیتێتی یه‌کێتیی نیشتیمانییی؟ وه‌ڵام: له ڕێگای ناسینی بوونه‌وه‌ره‌که‌یه‌وه. چلۆن بتوانین بوونه‌وه‌ری یه‌کێتیی بناسین؟ وه‌ڵام: له ڕێگای ناسینی که‌سایه‌تییه‌کانییه‌وه. چلۆن بتوانین هه‌وڵبده‌ین، که ڕاستییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی ناو یه‌کێتییمان لێ نه‌بێت به ڕیالیتێتی که‌سایه‌تییه‌کان خۆیان؟ وه‌ڵام: له ڕێگای که‌ڕاکته‌ریانه‌وه ده‌گه‌ین به ڕیالیتێتی که‌سایه‌تییه‌کانیان.
که‌سایه‌تییه‌کان شێواون، شێواندنیشیان کروونی به‌وه‌ی، که هه‌ن. وه‌ک ئه‌و که‌سایه‌تییه‌شی، که هه‌ن، به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌که‌ن، که که‌ڕاکته‌ریان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات. به‌هۆیانه‌وه نه‌ک به ته‌نها یه‌كێتیی نیشتیمانیی زیان ده‌کات و کردوویه‌تی، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵیش ده‌بێته خاوه‌نی زیان هه‌روه‌کوو چلۆن له‌سه‌ر ده‌ستیان زیانیان پێکه‌وتووه. ئێمه کاتێک قسه له‌سه‌ر شێواندنی که‌سایه‌تییه‌ک ده‌که‌ین، ده‌بێت ستراکتووری که‌سایه‌تییه‌که بهێنینه پێشچاوی خۆمان، که شکڵێکی پێداون به‌هۆیه‌وه بوونه‌ته خاوه‌نی ئازار و کۆنفلیکتێک، که ده‌ربازبوون لێی کارێکی سانا نییه بۆیان. هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه‌کان خاوه‌نی نۆیرۆز “تێکچوونی به‌خته‌وه‌ریی” و شێواندنی که‌سایه‌تییشن. له هه‌ندێکیاندا زۆرینه‌یجار چ فۆبی و چ ترسیش به‌دی ده‌کرێت. خوێنه‌ر پێویسته جیاوازیی نێوان فۆبی و ترس پێبزانێت، با فۆبی بتوانین وه‌ربگێڕینه سه‌ر ترس، لێ فۆبی زیاتره وه‌ک له ترس، چونکه ئه‌م ترسه ته‌واوی به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤه‌که ده‌شێوێنێت، لێ ترسێکی تر ته‌نها ترسه به‌بێئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤه‌که هیچ زیانێکی پێبگات. بۆ نموونه مرۆڤێک، که فۆبی زه‌رده‌واڵه و ئینسێکتی به‌گشتیی هه‌یه نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ر مێروویه‌ک لێی جا زه‌رده‌زیڕه بێت یان جاڵجاڵۆکه ته‌واوی به‌خته‌وه‌ریی ده‌شێوێنێت و بۆ ڕزگارکردنی خۆی له‌م مه‌ترسییه ده‌شێت زیانێکی گه‌وه‌ره له ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بدات. ئه‌م مرۆڤه ویستی نییه هیچ زیانێک بخاته‌وه، به‌ڵام تێکچوونی به‌خته‌وه‌ریی ئه‌م به‌هۆی هه‌بوونی فۆبی ئینسێکته‌وه وه‌ها ده‌کات، که زیان به ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بگه‌یه‌نێت. هه‌ر هه‌مان مرۆڤ ترسی له تاقیکردنه‌وه هه‌یه، ده‌شێت مرۆڤێکی زیره‌کیش بێت، لێ ترسه‌که‌ی له تاقیکردنه‌وه وه‌ها ده‌کات، که هه‌موو زانیارییه‌کانی بیربچێته‌وه، لێ ئه‌م ترسه‌ی چ نابێته هۆی تێکچوونی به‌خته‌وه‌رییه‌که‌ی و چ زیانیش به ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت. تاکی کورد زۆر باس له فۆبی ده‌کات، لێ هیچ کاتێک من هیچ سیمپتۆمێکم له هیچ که‌سێکدا نه‌بینی، که به‌ڵگه‌بێت بۆ هه‌بوونی فۆبی. بۆ نموونه له هه‌راکه‌ی به‌رده‌رکی سه‌رادا، به‌رده‌وام باس له ئاگۆرافۆبیی ده‌کرا، به‌بێئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌کانیان بزانن باسی چییده‌که‌ن، لێ ڕۆژێک له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رادا نه‌مبیست و نه‌مخوێنده‌وه، که تاکێک به‌هۆی هه‌بوونی فۆبییه‌وه به‌خته‌وه‌ریی تێکچووبێت و هه‌وڵی خۆڕزگارکردنی له‌و قه‌ره‌باڵغییه دابێت و نه‌یتوانیبێت ده‌ربچێت، پاڵه‌په‌ستۆی خۆێنی به‌رزبووبێته‌وه و له‌هۆش خۆی چووبێت. مرۆڤ ده‌بێت بزانێت، که چه‌مکی فۆبی به‌کارده‌هێنێت بۆچیی به‌کاری ده‌هێنێت.
هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه‌کانی یه‌کێتیی خاوه‌نی ترسن له هێزێک، ئیدیۆلۆگییه‌ک، ده‌زگایه‌ک …هتد. ترسه‌که‌یان وه‌هایلێکردوون، که هه‌میشه له بیرکردنه‌وه‌دا بژیین بۆ هێشتنه‌وه‌ی خۆیان چ له ژیاندا و چ له پۆست و پایه‌ی خۆیاندا. ئه‌م ترسه‌ی ئه‌مان ترسی ده‌سته‌ڵاته، واته ئاماده‌ی خستنه‌وه‌ی زیانن به ده‌وروبه‌ر و خه‌ڵکیی. شێواندنی که‌سایه‌تییه‌کان له‌ناو یه‌کێتییدا بووه‌ته هۆی شێواندنی خودی یه‌کێتیی، شێواندنی یه‌کێتییش بووه‌ته هۆی شێواندنی سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تی هه‌رێم، شێواندنی سیاسه‌تی و حکومه‌تی هه‌رێمیش بووه‌ته هۆی شێواندنی ئاسایش و ژیان له به‌خته‌وه‌رییدا. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، کێ تاوانباره له شێواندنی که‌سایه‌تییه‌کاندا؟ وه‌ڵامی کورت و پووخت و تاڵ بریتییه له دایک و باوک. بریتییه له په‌روه‌رده، بریتییه له هه‌لومه‌رجی ژیانی سێ ساڵی یه‌که‌می کۆرپه.
من “یانزده”، „11“ که‌سایه‌تییم هه‌ڵبژاردووه، که له ڕێگایانه‌وه ده‌توانین بگه‌ین به بوونه‌وه‌ری یه‌کێتیی خۆی، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
(1) که‌سایه‌تیی ئه‌ناکاست و سه‌پێنراو: ئه‌م مرۆڤانه له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا خه‌ڵکانی ته‌واو و ڕێکن، مرۆڤی به‌ئاگان له ناسینه‌وه‌ی باشه و خراپه‌دا، به‌تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌کانی خۆیاندا. ئه‌م مرۆڤانه خاوه‌نی (“له‌سه‌رومن”، Über-Ich)ێکی به‌هێزن، پاکن به‌رانبه‌ر به پرینسیپ. په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ نۆیرۆزی سه‌پێندراو وه‌ک خوڕه‌ی ئاوه.
(2) که‌سایه‌تیی دێپرێسیۆنراو: ئه‌م که‌سایه‌تییه دێپرێسیڤه خاوه‌نی ستراکتوورێکه، که له ڕێگایه‌وه ئارامبوونی خۆی وه‌ک مرۆڤ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، دووره‌په‌رێزه، خاوه‌نی شێواندنێکی ڕۆحیین. زۆرینه‌یجار ڕه‌شبینین و هه‌ندێکجاریش گه‌شبین، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گازگرانه و سارکاستیستن “ته‌وس و توانج”. هۆکاری شێواندنی ئه‌م که‌سایه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵیی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی دایک و باوک، که منداڵه‌کانیان به‌خۆیانه‌وه به‌ستۆته‌وه و چێوه‌یه‌کی ته‌سکی ئازادیی و جوڵه‌یان پێداون.
(3) که‌سایه‌تیی هێستریی ـ مێژوویی: ناو‌کی سیمپتۆمی ئه‌م که‌سایه‌تییه وا له‌ناو هه‌بوونی ده‌رکه‌وتنی خود له‌پێش خود و خه‌ڵکانی تریشدا وه‌ک له‌وه‌ی، که که‌سایه‌تییه‌که تێیدا ده‌ژیی یاخوود توانای تێدا ژیانی هه‌یه. که‌سایه‌تیی هێستریی مێژوویی خاوه‌نی فانتازیایه‌کی به‌هێزه، که تێیدا ده‌ژیی، له‌ناو ئه‌م ژیانه‌دا خاوه‌نی ماتۆڕێکی بزوێنه‌ر و داواکه‌ری ویستێکی خۆپیشانده‌رانه‌یه، که به‌هۆیه‌وه ده‌یکاته خاوه‌نی داخ و خه‌م له بچووکتریین کێشه‌دا. حه‌زی به‌ته‌نگه‌وه چوون هه‌میشه ڕایده‌کێشێت، هه‌بوونی کۆنفلیکت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ردا به‌شێکی ژیانی ڕۆژانه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که کۆی په‌یوه‌ندیی و کۆنتاکته‌کانی ته‌نها بوونی ڕووکه‌ش بێت و چیدی نا. به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان لاوازن هه‌تا پله‌ی زوو بچڕان، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که که‌سایه‌تیی ناوبراو هه‌میشه له به‌ستنی په‌یوه‌ندیی و کۆنتاکتی نوێ‌دا بێت.
(4) که‌سایه‌تیی ئاساندڕان، یان ناسک „Sensitiv“ ، “خود ـ نادڵنیا”: ئه‌م که‌سایه‌تییه سێنزیتیڤه ناسکه به زۆرینه پیاوان ده‌گرێته‌وه. ئه‌م مرۆڤانه ناسکن و ئاسان ده‌توانرێت کاریگه‌رێتییان له‌سه‌ر دابنرێت. ئه‌مانه خاوه‌نی توانایه‌کی خراپی هێزی پراکتیزه‌کردنن. هه‌ستی خه‌م و کێشه تێیاندا ده‌رنابڕدرێت یان پیشانی که‌سی ناده‌ن، تێدا ژیان و کۆنفلیکته‌کانیان ناشارنه‌وه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ هه‌موو شوێنێک و له هه‌موو کاتێکدا له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیده‌گرن. ئه‌م که‌سایه‌تییانه خاوه‌نی خاوه‌نی هێزێکی که‌می ڕێژه‌یین، که له هه‌لومه‌رجێکدا کار له گرژییه ڕۆحییه‌کانیاندا بکه‌ن، هه‌ربۆیه له بچووکتریین به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژییدا ئه‌م که‌سایه‌تییانه وه‌ک بۆمبا ده‌ته‌قنه‌وه.
چیرۆک یان مێژووی خێزانی ئه‌م که‌سایه‌تییانه زۆرینه‌یجار وه‌ک باوک لاواز یاخوود خاوه‌ن هه‌ڵه ده‌ڕوات به‌ڕێگاوه، وه‌ک دایک به‌شێوه‌یه‌کی دی، چونکه دایک هه‌میشه داوای چ کچ چ کوڕێکی ئیدیالیزه ده‌کات و چاوه‌ڕوانی زۆر له کچ و کوڕه‌که‌ی ده‌کات، به‌شێوه‌یه‌ک، که کچ و کوڕه‌کان پابه‌ند ده‌کات به په‌سه‌ندکردنێکی ده‌ره‌کییه‌وه.
(5) که‌سایه‌تیی پاسیڤ ـ ئه‌گره‌سیڤ “تووڕه”: ئه‌گره‌سیڤیتێتی یاخوود تووڕه‌بوونی ئه‌م که‌سایه‌تییانه ئاشکرا پیشان نادرێت، به‌ڵکوو پاسیڤه. بینینی تووڕه‌بوونی ئه‌م که‌سایه‌تییه له ڕێگای سیمپتۆمه‌کانیانه‌وه ده‌ناسرێته‌وه، که ئه‌ویش بریتییه له: ناڕێکیی له ده‌رکه‌وتندا واته له ته‌رمینێکدا، له‌بیرچوونه‌وه وه بوغزێکی ئارام. هۆکاری ئه‌م که‌سایه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵیی، منداڵان له سه‌رده‌می منداڵییدا له‌لایه‌ن دایک و باوکه‌وه له شوێنه کراوه‌کاندا “کۆڵان، گۆڕه‌پانی یاریی، قووتابخانه ..هتد.” له‌سه‌ر ده‌ربڕیین و نیشاندانی ستراکتووری بیرکردنه‌وه، قسه‌کردن و مامه‌ڵه‌کانیان سزا ده‌درێن.
(6) که‌سایه‌تیی هیپه‌رتیم: ئه‌مانه هه‌سته‌کانیان له‌سه‌رو خۆیانه‌وه نیشانده‌ده‌ن، نه‌ک خودی خۆیان. واته خاوه‌نی هه‌ستی ڕووکه‌شن، هه‌میشه ساماڵ له مامه‌ڵه و ده‌ربڕیینی هه‌سته‌کانیاندا به‌دیده‌کرت، خاوه‌نی تێمپرامێنتێکی به‌هێزن، زۆر چالاکن، خاوه‌نی ڕۆحێکن بۆ زۆر قسه‌کردن. هه‌موو ئه‌م هه‌ستانه وه‌ها ده‌کات، که ئه‌م که‌سایه‌تییانه بکاته خۆشه‌ویستتریین که‌سایه‌تیی له کۆمه‌ڵدا. هه‌مانکاتیش به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌م هه‌سته زۆرانه‌وه هه‌ندێکجار ئه‌م که‌سایه‌تییانه زۆر ده‌چنه سنوری تایبه‌تی ژیانی خه‌ڵکی تره‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک، که هیچ دیستانسێک له‌نێوانی خۆیان و سنوری پریڤاتی ئه‌وانی تردا ناهێڵنه‌وه.
(7) که‌سایه‌تیی پارانۆید و فه‌ناتیک. ئه‌م مرۆڤانه ناسکن، ناسک به‌و واتایه‌ی، که زۆر زوو هه‌ست به بریینداربوون ده‌که‌ن، زۆر زوو هه‌ست به شکاندنی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌م مرۆڤانه له بچووکتریین ڕه‌تکردنه‌وه‌یاندا هه‌ست به بریینداربوون ده‌که‌ن هه‌ربۆیه نه‌خۆشانه و شه‌ڕانگێزانه وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه. ئه‌مانه خه‌ڵکانی فه‌ناتیکن، به‌ئاسانیی هه‌موو مافێکی مرۆڤی تریان بیرده‌چێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێتوو بیرکردنه‌وه و جوڵه‌یان له ئینته‌رێسه‌ی ئه‌واندا نه‌بێت، ئینجا بیرکردنه‌وه بێت له ئیدیۆلۆگییه‌ک یان له تێڕوانین بۆ جیهان، مرۆڤ، سروشت، خودا ..هتد. ئه‌م مرۆڤانه له‌کاتی هه‌ستکردن به بریینداربوونی خۆیاندا ئاماده‌ن په‌نا بۆ هه‌موو ڕێگایه‌کی ئێکسترێم به‌رن.
(8) که‌سایه‌تیی شیزۆید: وێڕای لێکچوونی شێواندنی ئه‌م که‌سایه‌تییه له‌گه‌ڵ شێزۆفرێندا، لێ نه سه‌ر به شیزۆپسیشۆزه‌یه نه قۆناغی پێش شیزۆفرێنه. نیشانه‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تییه بریتیین له: ده‌رکه‌وتنی بوونه‌وه‌رێکی Cool و کارتێکه‌ر، خاوه‌نی هه‌ستێکه بۆ کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌ستیارانه، کێشه‌ی به‌ستنی په‌یوه‌ندیی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که ئه‌م مرۆڤانه به‌رده‌وام به‌ته‌نها چ کار بکه‌ن چ بژیین.
هۆکاره‌کانی لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه به‌پێی تێگه‌یشتنی قوڵانه‌ی ده‌روونناسیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه ناگوونجاوه‌کانی سه‌رده‌می منداڵیی. دایک له‌به‌ر نه‌خۆشبوونی خۆی کاتی بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان خۆی و منداڵه‌که‌ی نییه. په‌یوه‌ندییه‌ک، که منداڵ پێویستی به هه‌سته‌کانی دایکیه‌تی، ئه‌گه‌ر دایک له ماوه‌یه‌کی کورتیشدا ئه‌م په‌یوه‌ندییه بوونی هه‌بێت ئه‌وا خێرا بچڕاوه و له‌ناو چووه. به‌مشێوه‌یه په‌یوه‌ندیی نێوان دایک و منداڵ هه‌میشه له گۆڕاندا ده‌ڕوات به‌ڕێگاوه، په‌یوه‌ندییه‌ک له نزیکبوونه‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه‌دا له‌یه‌کتریی. مرۆڤی شیزیۆید به‌لایه‌وه گه‌لێک گرانه بۆچوونه‌کانی فۆڕمه‌له‌بکات، ئینجا ڕه‌خنه بێت یان خۆشه‌ویستیی و په‌سه‌ندێتیی. ژیانی منداڵیی خۆی له‌گه‌ڵ دایکیدا به‌رده‌وام دووباره ده‌کاته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا هه‌میشه له گۆڕاندایه له نزیکبوونه‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه‌دا.
(9) که‌سایه‌تیی ئاماده بۆ کارتێکردن: که‌ڕاکته‌ری ئه‌م که‌سایه‌تییه بریتییه له هه‌ستێک بۆ ده‌رپه‌راندنی جوڵه‌یه‌کی ناوه‌کیی و ڕۆحیی، که هه‌ڵسوڕاندنی زۆرینه‌یجار پێوراو نییه. بۆ نموونه مامه‌ڵه‌کانی که‌سایه‌تییه‌کی ئاوها ده‌توانێت پابه‌ندبێت به ئالکهۆله‌وه و به‌هۆی کاریگه‌رێتیی ئه‌لکۆهۆلیشه‌وه تووندوتیژییان لێبکه‌وێته‌وه. زۆرینه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییانه له سه‌رده‌میی منداڵییدا زیانێک به مێشکیان گه‌یه‌ندراوه.
(10) که‌سایه‌تیی دیسۆسیال و ئه‌نتی سۆسیال: له‌لای ئه‌م مرۆڤانه شێواندنی ئاوێته‌بوون له کۆمه‌ڵدا له پێشی پێشه‌وه‌یه‌وه. ئه‌مانه که‌م ئاماده‌ی وه‌رگرتنی هه‌ستن و ئاماده‌ی وه‌رگرتنی هه‌ستی به‌رپرسیارێتییش بۆ خه‌ڵکانی تر نین. نۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵ و یاسا له‌لایه‌ن ئه‌م که‌سایه‌تییانه‌وه ڕه‌تده‌کرێته‌وه. که‌سایه‌تیی دیسۆسیال خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی گه‌لێک که‌من، که له ئه‌زموونه‌کانی ژیانیانه‌وه شتێک فێربن. خاوه‌نی ترسێکی که‌من، خاوه‌نی کشانێکی که‌متری هه‌سته‌کانن وه‌ک له خه‌ڵکانی تر. ئه‌م که‌سایه‌تییانه خاوه‌نی ستراکتوورێکی خێزانیی شێواون. له منداڵییاندا به‌هۆی شێواندنی ستراکتووری خێزانه‌کانیانه‌وه، گرنگییه‌کی که‌متریان داوه به خوێندن و له‌لایه‌ن دایک و باوکیشه‌وه پشتگیریی درێژه‌دان به خوێندن نه‌کراون. له منداڵییاندا زۆرینه‌یجار نه‌چوونه‌ته‌وه بۆ قووتابخانه، له ماڵه‌وه ڕایانکردووه، زۆر زوو له منداڵییدا ده‌ستیان به دزیی بچکۆلانه کردووه، له منداڵییه‌وه ئاگاییان بۆ ئاوێته‌بوون له کۆمه‌ڵدا له‌کیسداوه و تووشی شێواندنێکی ئاوێته‌بوون بوون.
(11) که‌سایه‌تیی بۆده‌رڵاین: ئه‌م که‌سایه‌تییه خاوه‌نی شێواندنێکه، که خه‌ڵکانی تر ڕیالیستانه هه‌ڵبسه‌نگێنێت. ئه‌مانه خۆیان له‌نێوان ئیدیالیزه‌کردن و خولانه‌وه به‌ده‌وری بازنه‌ی ده‌وروبه‌ر و که‌سیی خودی خۆیاندا ڕاده‌ژه‌نن. ئه‌م سوڕه شه‌یتانییه‌ی ژیانیان وه‌ها ده‌کات، که هه‌میشه له‌ناو تووڕه‌بوون و هه‌ستی خۆکووشتندا بژیین.
کێشه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئه‌مجۆره که‌سایه‌تییانه نه‌ک زیانن بۆ خودی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌ڵکوو زیانن بۆ نیشتیمانێک. که‌سایه‌تییه‌کان به‌ده‌ست خۆیان نییه، که ئاوهان، ئه‌وان کراون به‌و بوونه‌وه‌ره‌ی، که ئێستا هه‌ن. که‌سایه‌تییه‌کان پێویستیان به یارمه‌تیی هه‌یه، لێ به‌بێئه‌وه‌ی خۆیان ئاماده‌ی ئه‌وه‌بن یارمه‌تیی وه‌ربگرن ناتوانرێت هیچ یارمه‌تییه‌کیان بدرێت. باوه‌ڕیشم نییه هیچ کام له‌مانه ئاماده‌ی ئه‌وه بن، که ددان به‌وه‌دا بنێن، که ئه‌مان خاوه‌نی کێشه‌یه‌کی که‌سایه‌تیین. بوونه‌وه‌ری یه‌کێتیی نیشتیمانیی شتێکه و که‌سایه‌تییه‌کانی ناو یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان شتێکی تر. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، کامیان کامیان به‌کارده‌هێنن؟ وه‌ڵام: به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه که‌سایه‌تییه‌کان یه‌کێتیی. یه‌کێتیی ئامڕازێکه بۆ گه‌یشتن به سه‌رمایه و ده‌سته‌ڵات، هه‌ربۆیه نرخی یه‌کێتیی گرانتره له زێڕ و دیامانت.
له که‌رتێکی ساده و ساکاره‌وه بیگره هه‌تا ده‌گه‌یت به مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی، چه‌نده‌ها که‌سایه‌تیی ئاوها ده‌بینیت، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک بیری له‌وه‌کردبێته‌وه ئاخۆ چلۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیاندا بکه‌ین؟ ئه‌مانه ده‌توانن چیی بۆ یه‌کێتیی و بۆ کورد بکه‌ن؟ چه‌ند زیان به یه‌کێتیی و به کورد ده‌گه‌یه‌نن؟ دروست ئه‌م یانزده که‌سایه‌تییه‌ی، که من هه‌ڵمبژاردووه وان چ له ده‌سته‌ڵاتی گه‌وره‌ی یه‌کێتییدا و چ خاوه‌نی پۆستن له حکومه‌تدا، به‌ڵام چه‌نده‌ها که‌سایه‌تیی تر هه‌یه، که له‌م وتاره‌دا باسم لێنه‌کردوون، که به‌شێکیان له هه‌نده‌ران ده‌ژیین، ئه‌مانه نه‌ک زیانیان به یه‌کێتیی گه‌یاندووه زیانیان به شانازیی و شکۆی کورد گه‌یاندووه، په‌رله‌مانتاره شیته‌کان نموونه‌یه‌کی بچکۆلانه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ن.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه یه‌کێتیی ده‌توانێت چیی بکات، که که‌سایه‌تییه‌کانی ناو یه‌کێتیی له خزمه‌تی یه‌کێتیی و نیشتیمان‌دا بخاته‌گه‌ڕ نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه؟ یه‌کێتیی ده‌توانێت چیی بکات، که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م که‌سایه‌تییانه له‌دوای لێبوونه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه که‌رتکه‌رتتر نه‌بێت؟
07.01.2012