
بۆ هه‌ڵچونی شه‌وێكم! …. گۆران ڕه‌ئوف
Closed
ئه‌مڕۆ زنجیری قه‌مسه‌ڵه‌كه‌م خراپبوو!
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه كچێك بووه ئاشنام!
… من له‌تاو درۆكانی ئه‌و كچه
فریانه‌كه‌وتم غه‌مێك بۆ
زنجیری قه‌مسه‌ڵه‌كه‌م بخۆم!
ڕۆژانێكی دواتر..
ڕۆژێك
ناخودئاگایانه ڕۆیشتمه
لای پینه‌چییه‌كی پیر و
زنجیری قه‌مسه‌ڵه‌كه‌م چاككرده‌وه!
شه‌وی هه‌مان ڕۆژ
ئیدی له‌درۆی كچه‌كه ڕزگارمبوو..
چ ڕێكه‌وتێكی سه‌یره ژیان!
چ درۆیه‌كی گه‌وره‌یه
مه‌ستبوون له‌باوه‌شی ژن‌دا!
چ گه‌مژانه‌یه
كه‌سانێكمان خۆش‌بووێت
هێنده‌ی زنجیری قه‌مسه‌ڵه‌یه‌ك
كاریگه‌ربن