
ده‌ووڵه‌تی كوردی له عێراقێك كه( مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كان)ە داوایه‌كی گونجاوه
عێراقی فیدراڵ بۆ جارێك تر خواستی پارچه‌بوونی هه‌یه ، له نه‌خشه دروستكراوه‌كه‌یدا كه‌چه‌ندین نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بی تێخزێنراوه لێك ده‌ترازێت ، به‌ره ڕووی ئه‌وشه‌پۆله ئازادیه ده‌بێته‌وه كه‌پێوسته‌یه‌كی ژیانی گه‌لانی زوڵم لێكراوه ، مێژووی گه‌لانی عێراقه پڕله‌نه‌هامه‌تی و كۆمه‌ڵ كوژی و قات و قڕیه ، هه‌مووان پێكه‌وه ڕاپه‌رین داوای به‌هه‌رێم بوون و ئازادی ده‌كه‌ن ، یه‌كێك له‌نه‌ته‌وه‌كان كه‌كورده تائێسته سه‌رقاڵی كێشه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یه ، له‌م هه‌ڵوێسته‌دا هیچ گرنگیه‌كی نه‌داوه به داواكاریه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كه جیابونه‌وه‌و به‌ده‌وڵه‌تی بوونه ، له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی پارچه پاچه كرا ، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ریش بناغه‌ی قه‌یسه‌ری له‌ڕوسیا هه‌ڵوه‌شاند ، هه‌لومه‌رجێكی نوێ له‌جیهاندا دروست بوو ، ده‌وڵه‌تانی ئینگلیز و ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا وه‌ك زلهێزێك هاتنه پێشه‌وه ، جیهانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دابه‌شكرد به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێ له‌گه‌ڵ قازانجی ئابوری و سیاسی و ستراتیجه‌كانیاندا ، له‌سه‌ر كه‌لاوه ڕوخاوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا چه‌ندین ( انتداب ) و ده‌وڵه‌تۆكه‌یان بێ سه‌ركرده و ژێرده‌سته‌یان دامه‌زراند ، وه‌ك عێراق ، سوریا ، لوبنان ، فه‌له‌ستین ، ئه‌رده‌ن ، سعودیه و میرنشینه‌كانی عه‌ره‌ب ، به‌جۆرێك سه‌ركوتیان كردن كه‌نه‌یان هێشت یه‌ك هه‌ناسه‌ی ئازادی وه‌رگرن ، لێره‌دا نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌خاك و نیشتمانه‌وه كرا به‌قوربانی و دابه‌شكرا به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی بێ سه‌ركرده و بێده‌سه‌ڵاتدا ، كاره‌ساتی به‌پشك كردنی كوردستان و به‌مه‌ولود كردنی كرا به‌یه‌كێك له‌كێشه‌گه‌وره و ئاڵۆزه‌كانی ناوچه‌كه ، عێراق له‌و كاته‌دا به‌ویست و خواستی ئینگلیز پێكهات ، نه‌كورد نه‌عه‌ره‌ب نه‌یان توانی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی شه‌ریف كرایه دیاری بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ، ئه‌و پێكهاته‌ی كه عێراقی تێدا له‌دایك ده‌بێت پێی ووترا ده‌وڵه‌تی مه‌تحه‌فی ئه‌جناس و مه‌زهه‌ب ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك كورد ، عه‌ره‌ب ، توركمان ، ئاشوری ، ئه‌رمه‌نی ته‌نانه‌ت فارسیشیان تێدا كۆكرده‌وه ، وه‌ك مه‌زهه‌ب موسوڵمان ، مه‌سیحی ، یه‌زیدی ، جوله‌كه و سوبیشی تێدا كۆكرایه‌وه ، ووڵاتێك به‌وشێوه‌یه به‌زۆر به‌بێ خواستی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كان پێكه‌وه‌ن نرابێ چۆن پێكهات ڕۆژێك به‌هه‌مان شێوه جیا ده‌بنه‌وه ، ووڵاتێك وه‌ك چێشتی مجه‌ور بێت هه‌رگیز دیموكراتیك نابێت هیچ مافێك یه‌كسان نابێ و هه‌مووانیش داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌یه هۆكاری بارگرژیه‌كان كه عێراق كراوه‌ته شه‌ڕگه‌یه‌كی گونجا و ته‌نانه‌ت جۆره‌كانی شیعه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كێشن ، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ردی بناغه‌ی شه‌ڕی شیعه‌و سونه‌ی تێدا چه‌سپاوه به‌ده‌یان ساڵی تر خه‌ریكی بڕینه‌وه‌ی یه‌كترده‌بن ، هه‌موو ڕۆژێك بیره‌وه‌ری شه‌ڕگه‌كانی سه‌فه‌ویه‌كان و عوسمانیه‌كان كه‌به‌ده‌یان هه‌زاری یه‌كتریان كوشتوه دێته‌وه‌یاد ، له‌مساته‌دا ووڵاتێكی توركیا گه‌ر پاڵپشتی جیابونه‌وه‌ی كورد نه‌بێت نیگه‌رانیش نابێ ، دوهۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ كاركردن له‌عێرقدا به‌بۆنه‌ی كوردوه‌كانه‌وه كاره‌كانی ده‌كات دیسان تۆڵه له ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ به‌هێزكردنی سونه‌كان ، ئارامی له‌م ووڵاته‌دا نایه‌ته‌دی تا هه‌موو لایه‌ك نه‌گه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی ، ئه‌م پێكهاته‌یه گرنگترین هۆكاره بۆ به‌هه‌رێم كردنی پارێزگاكان به‌بێ دودڵی ، ئینگلیز و ئه‌مه‌ریكاو فه‌ره‌نسا هه‌ڵه‌گه‌وره‌كه‌ی كردیان قه‌ره‌بوی ده‌كه‌نه‌وه به‌گێڕانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان بۆ سه‌روه‌ری و نیشتمانێكی ئازاد . هه‌روه‌ك بریمه‌ر دانی پێدا ناوه كه‌عێراق ده‌كرێته سێ ده‌وڵه‌ت ،
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر ده‌می هاشمیه‌وه تائێسته دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه كه‌خاكی عێراق به‌شێكه له‌نیشتمانی عه‌ره‌بی ، ئه‌ویه وه‌فای عه‌رب كه‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵه سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كاندا خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئازادی ووڵات ، سه‌ركرده‌كانی كورد( دۆگماتیسمانه ) واته بێ پرسیاركردن په‌یڕه‌وی یاسا‌و حوكمه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه‌ده‌بوایه هه‌وڵی جیابونه‌وه‌یان بدایه ، نه‌ك له‌به‌رخاتری برای عه‌ره‌بی چاوڕه‌شم له‌به‌شێكی گه‌وره‌ی كوردستان ببورن یان كۆمه‌ڵێ دراو له‌بری هه‌موو خاكی كوردستان بكه‌نه گیرفانیانه‌وه وه‌ك قه‌ره‌بوو ، پێویسته سه‌ركرده سیاسیه‌كان واز له‌وكلتوره تایبه‌ته بهێنن كه‌ساڵه‌هایه ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كه ئه‌بێ سه‌ركه‌وتوبن ، ئه‌م كارگه‌له سه‌ركرده‌ی دلێری ده‌وێت واز له‌هه‌موو داواكانی تربهێنی بۆ ئه‌وه سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی چنگ كه‌وێت ، نه‌ك ته‌نها داوای نه‌وت و غاز خواسته نزمه‌كان بێت ، بۆ نازانن ماف نادرێ كلتوری مافه‌كان سه‌ندنه به‌زۆر و به‌هێزده‌كرێت به‌كه‌سانی دیپلۆماتكاری بێ گیرفان و هه‌ڵۆ ئاسا ده‌سه‌نرێت ، ترس و دڵه‌ڕاوكێ سود ناگه‌یه‌نێ هه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی ناوچه دابڕاوه‌كان خه‌باتی نوێی نه‌ته‌وه‌ی كورده سه‌پاندنی ده‌وێت ، هه‌لومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پاڵنه‌رن بۆ ده‌وڵه‌ت بوون كه‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه دواكه‌وتوه ، میلله‌تێك كیانێكی فه‌رهه‌نگی و كلتورێكی جیاواز و زمانی ڕه‌سه‌ن و مێژووی هاوبه‌ش و خاك و ئابوری هه‌یه ئه‌وه‌ش بنه‌ما تایبه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ته ، نه‌ك حه‌شاردانی سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌ب گوایه گه‌ڕایه‌وه پشتگیریمان ده‌كات هه‌وێنی سه‌ربه‌خۆی بێت ، بۆ سه‌دام حوسێن پێشمه‌رگی له‌سه‌ر ئاستی سێ پارێزگاكه كوردی نه‌كرده ده‌وڵه‌ت ، هه‌موان به‌سه‌ر زاره‌كی له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به‌رگریان كرد عه‌لاوی و حه‌غفه‌ر ئێوه‌یان ماندوكرد ، به‌ڵێنه‌كانیان بڕناكات ته‌نها بۆ گه‌وجاندنی كورد و سه‌ركرده‌كانه پارێزگاری له‌یه‌ك بوونی نیشتمانی عه‌ره‌بیه .
سه‌ید عه‌تا