چوار مینی‌ماڵ … تێکۆشه‌ر خالید
-4-
یاری منداڵان
خوێنی کوژراوه‌که به شۆسته‌که‌وه مه‌یبوو، منداڵانیش که یارییان ده‌کرد؛ سودیان لێ ده‌بینی.
‘ده‌مانچه ته‌خته‌که‌ی ده‌ستدایه’ و کوتی:
ده‌ی به گاڵته‌وه تۆ باوکمی، وه‌کو ئه‌و لای خوێنه‌که‌یه‌وه پاڵکه‌وه
تاق… تاق… تاقــ
-2-
که‌ناری
“که‌ناری”یه‌که دڵخۆش بوو به‌وه‌ی به‌و زستانه هێلانه‌یه‌کی گه‌رم شک ده‌بات بۆ به‌خێوکردنی بێچووه‌کانی.
ئه‌و هه‌میشه له بیری ده‌کرد که له قه‌فه‌سدایه.
-3-
24ساڵ
دوای بیستوچوار ساڵ ته‌باشیره‌که‌ی بۆ مامۆستاکه‌ی برده‌وه.
-مامۆستاکه چاوه‌کانی کز ببوون، مه‌حاڵبوو لاوه‌که‌ی گه‌نجیی بناسێته‌وه.
به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌کانی له‌گه‌ڵیدا گریاندی.
-1-
ش، ع
ته‌وقه‌کانمت له سه‌ر مێزه‌که داده‌نێیت و نازانیت ئه‌مڕۆ به کامیان قژت ببه‌ستیت. ده‌سته‌کانت ده‌خه‌یته ژێر چه‌ناگه‌ته‌وه؛ چۆن بتوانیت له‌گه‌ڵ من منداڵێک درووست بکه‌یت.
به ده‌نگی دایه… دایه… کوڕه‌که‌ت به ئاگات ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ که (من) له‌به‌ر ده‌رکه چاوه‌ڕێتم بۆ قوتابخانه‌ت بگه‌یێنم.