رۆژنامه‌وانیی / به‌رده‌نگ هاوكاتیی شوێن
Closed
هـه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك به سه‌رله‌به‌ری پێكهاته‌كانییه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی راست و دروستیی هه‌واڵ، رووداو، ئه‌ندێشه و… تاد بۆ تاك و یه‌كه‌یه‌كه‌ی پێكهێنه‌رانی كۆمه‌ڵ، به‌شێوه‌ی هه‌ستكردانه نیازی به ئامراز و داموده‌زگا و هۆكارانێك هه‌یه. له‌پشت ئه‌و گواستنه‌وه‌یه که له‌واتا راسته‌قینه‌که‌ی بڕوانین، هیچ مه‌به‌ستێ بێجگه له ئاگاداربوونه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه و زانیاریی گه‌یاندن یان دروستكردنی که‌شوهه‌وایه‌ک بۆ پێوه‌ندیگرتن و دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگ ده‌ستنیشان ناكرێ. ئه‌مه‌ش به گشتی لێره‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی چییه‌تی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگا وێنا ده‌كرێ.