دوعا‌و هاوشێوه‌کانی هێمایه‌ک بوون بۆ خۆشه‌ویستی و ئازادی
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن……
پێم وانیه هیچ ژنێک ئه‌گه‌ر له‌ژێر زه‌خت و زۆری پیاو و فه‌رهه‌نگی باوی کۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌بێت، بییه‌وێت هیج کام له دینه‌کان قبوڵ بکات، چونکه سه‌رجه‌م دینه‌کان نێردراوی پیاوه و ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و پیاودایه، و پیاو وه‌ک سه‌ربه‌رزترین چاو لێده‌کات. ژنانیش ته‌نها به حه‌ز ده‌رکه‌ری خواسته‌کانی پیاو له ناو دینه‌کاندا جیگایان بۆ دیاری کراوه.
ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای کوردستانه به ئازادی خوازهیهوه، تا ده‌گات به‌و په‌ڕی پیاوانی کۆنه‌په‌رست و مێشک ژه‌نگ گرتوی سه‌ده تاریکه‌کان. لێره‌دا ئه‌وه‌ی زۆر جێگای تێڕامان و هه‌ڵوێسته کردنه، ئه‌و ڕه‌خنه دیاره‌یه به نێو چه‌وانی هێزودهسهڵاتێک پاش 17 ساڵ له ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی نه‌یتوانی ته‌نها هه‌نگاوێکیش بنێت بۆ گۆڕانێک که به قازانجی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه بێت و بتوانێت لانی که‌م مێژویه‌ک بۆ خۆی دیاری بکات، تا هیچ نه‌بێت نه‌وه‌کانی ئاینده بتوانن به ڕاشکاوانه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له مێژودا به‌رز بنرخێنن.
ئه‌مه بۆخۆی لای که‌سانێک که ماهیه‌تی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵات و تێگه‌یشتنه‌کانی سیاسه‌تی ناسیۆنالیزمیان لا ڕوونه هیج گرفت نیه که ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه به شوێن چ ئامانج و مهبهستێکهوهن له ژیانی سیاسی خۆیاندا. به‌ڵام بۆ خه‌ڵکانێک که ئایندهی خۆیان بۆ جێخستنی ئازادی خوازیه‌ک هه‌موو عومری خۆیان گرێدابوو به‌و ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزمه‌وه، ده‌کرێت ئیتر له‌مه به‌دوا به ئاگا بێنه‌وه که سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزم و خێڵه‌کیه‌کان ته‌نها یه‌ک ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش فریودانی خۆزگه‌کانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه، به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان. ئه‌وه‌ی له نێو ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌دی هات دوای له نێو چونی ڕژێمی ته‌نها یه‌ک دیکتاتۆری سیستمێک له عێراق و کوردستاندا، نه‌ی توانی ببێت به به‌دیهێنه‌ری کرانه‌وه‌ی ئه‌و زیندانیه گه‌وره‌یه‌ی که بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و کوردستان دروست کرابوو. به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه له جێگای یه‌ک سیستمی دیکتاتۆری چه‌نده‌ها گروپ و میلیشیا و ئه‌حزابی دینی و قه‌ومی جێگه‌یان گرته‌وه و ئه‌وه‌ی خوازیاری بوون بۆ ده‌ستکه‌وته‌کانی ژیانی خۆیان پێی گه‌یشتن و کۆمهڵگهشیان له نێو به‌ربه‌ریه‌ت و ئه‌وپه‌ڕی بهرهڵایهتیدا به جیهیشت.
ره‌نگه بپرسن یان گله‌یی ئه‌وه بکه‌ن کامه به‌ربه‌ریه‌ت و کامه جۆر لهبهرهڵایهتی یه‌خه‌ی به کۆمه‌ڵگا گرتوه؟ من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئیشاره‌ت به بارودۆخێک بکه‌م که ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ده له‌وه و پێشی نێو ژیانی خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی و کوردستانیش به‌تایبه‌تی ،چاوه‌نواڕی نه بوون سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ته‌وژمه له گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی کۆنه‌پارێزی و زیندوو کردنه‌وه‌وی ئه‌و جیهان بینیه له ترس و تۆقاندنه بوو دژی ژنان و سه‌رجه‌م ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خوازیاری ئازادی ده‌ربڕینی خواسته‌کانی خۆیان بوون، بۆ که‌سێک که ناوی پیاوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م مێژووی چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا به‌دی کرا، بوو به زیندانیه‌کی گه‌وره و ته‌وا و دژه ژنی له کوردستاندا. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ژمارێکی سه‌رجه‌م ئه‌و ئافره‌تانه بکرێت که له ژێر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف و ناموسپه‌رستیدا کوژراون و له نێو بردراون به شێوازی جۆراو جۆر. ڕه‌نگه ژماره‌کان هێند زیاد بن، جێگای شه‌رمه‌زاری ته‌واو بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌موو مێژووی خه‌باتی خۆی دانابوو بۆ ڕزگار کردنی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی به ئه‌نجام گه‌یه‌نرا و به‌دی هات ڕێک پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی خۆزگه و خواسته‌کانی خه‌ڵکی به شمهینهتی کوردستانه‌وه بوو. من ده‌مه‌وێت ئێستا له سه‌ر بابه‌تێک بدوێم که سه‌رجه‌م دین و ده‌سه‌ڵاته ناڕه‌واکانی ئه‌م ڕۆی کۆمه‌ڵگای عێراق و کوردستان تێیدا تاوان بارن و به هه‌رچ شێوازێک بیانه‌وێت ناتوانن خۆیان له‌و تاوانه ڕزگار بکه‌ن که هه‌مویان وه‌ک به شداربویهکی سیاسی و ناسیۆنالیزمێکی ناشیرین و قێزه‌ونانه بوون به شه‌ریک و به شداربوویهکی کوشتنی ئه‌و ئینسانه‌ی ویستی خۆی ته‌نها موڵکی خۆی بێت نه‌ک موڵکی سیاسه‌ته‌کان و دینه‌کان!
سه‌رجه‌م ئێوه تاوان بارن خێڵی ده‌سه‌ڵاتدار و پیاوانی کهلهپوتی نێو دینه‌کان و خێڵه‌کان. ئێوه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که خۆتان زۆر بچوکتر و نامرۆڤ ترن له ئه‌و هێز و که لهڕهقیهتهی که مێشکتان داده‌گرێت و به‌وپه‌ڕی لاوازی خۆتانه‌وه به‌رده‌بنه جه‌سته‌ی ئینسانێک که شه‌وانه خۆتان ناچرن په‌نیان بۆ ببه‌ن تا شه‌هوه‌تی خۆتانیان تیا به‌تاڵبکه‌نه‌وه. من تف له‌و که‌لتور و فهرههنگهتان ده‌که‌م. نه‌عله‌ت له خۆتان‌و سیاسه‌ت و سه‌رجه‌م دینهکانتان ده‌که‌م، تا ده‌گات به خوایه‌ک که ئه‌گه‌ر له مه‌نزوری ئێوه‌دا هه‌بێت هه‌ر بۆ ئێوه‌ی پیاوی دڵڕه‌ق و دواکهوهوتووه.. نازانم ئه‌وه کامه مرۆڤدۆستی و کامه ڕه‌وشتی نێو دینهکانتان بوو ئاوا به‌و شێوه‌یه و به ئه‌و نائینسانی بونهتانهوه به‌ر بوونه گیانی ئه‌و دوعایه‌ی که ته‌نها ئومێدی خۆشه‌ویستی که سێکی پیاوی وه‌ک ئێوه بوو. ئه‌و ده‌یزانی خۆشه‌ویستی بکات ، ئه‌و نه‌یده‌ویست پابه‌ندبێت به ڕیش درێژی نێو عه‌شیره‌ته‌که‌یه‌وه و خوازیاری ئه‌وه نه‌بوو دینه‌که‌ی بێت بڕیاری له‌سه‌ر بدات که کامه جۆر له خۆشه‌ویستی ده‌بێت هه‌ڵبژێرێت.
ئاخر ئێوه چۆن ده‌توانن وه‌ڵامی ئه‌و دایکه‌ی بده‌نه‌وه که ته‌نها خواستی ئێستا بووه به‌وه‌ی که کچه نازداره‌که‌ی شه‌وێک بێته خه‌ونی تاساتێک له گه‌ڵیدا شادمان ببێته‌وه.! به‌ڕاستی ئێوه و ته‌واوی به‌شدار بوانێک له نێو ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا به هیچ شێوازێک ناکرێت ناوی مرۆڤتان لێبنرێت.
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کسانی خواز و دوور له ڕقی دینه‌کان و سیاسه‌ته ناسیۆنالیزمه‌کان ، ڕۆژێک له ڕۆژان توانیان ئێوه‌ی راسیزم و ڕقپهرست و دژه ژن وه‌لا بخه‌ن، ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ژنانه‌ی تیرۆرکراون، له جێگای سه‌ربازی وون ئه‌وان په‌یکه‌ره‌ی به ڕێزترین و شایسته ترین ئینسانیان بۆ بکرێت! چونکه سه‌رجه‌م ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بن به نێچیری ده‌ستی خێزان و دین و که‌لتوور و فه‌رهه‌نگه ڕزیوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا، ده‌بێت له ئاینداده وه‌ک به‌ڕێزترین ئینسان حورمه‌تیان لێبگیرێت.
ئه‌و که‌سانه خه‌ڵکانێکن خوازیاری خۆشه‌ویستی و ئازادین، ئه‌وانه که سانێک نین دژی خواسته به‌رزه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سکولار بن. ئێوه‌ی نه عه‌داله‌ت خوازی پیاو، هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌موو گرفته‌کانی ژیانی ژنان و کچانن. خۆ ئه‌گه‌ر پیاوی که‌پت و داوێن پیسی کۆمه‌ڵگای ئێمه نه‌بێت هیچ کات پێم وانیه ژنان خۆیان ئاره‌زویان له سوکردنی خۆیان بێت. ژنان به گشتی زۆر ئینسانتر و سۆزدارترن له پیاوان. چونکه تا ئێستاکه سونه‌ت و سیستمی پیاو سالاری حاکمیه‌تی ژیانی به‌ده‌سته، له‌گه‌ڵ دینه‌کاندا که ته‌نها بۆ قازانجی پیاو نوسراونه‌ته‌وه، هه‌موو له شفرۆشی و ئیهانه‌کردنێک به توخمی ژنان ده‌سه‌ڵات و پیاوانی نێو کۆمه‌ڵگه لێی به‌رپرسیارن.
کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به گشتی له مێژوی خۆیدا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بووه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاته‌کان وه‌ک پیشه‌ی کۆنیان و هاوته‌ریب بوون به شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه‌وه خۆیان له نێو پیرۆزی دینه‌کان و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خێڵ و عه‌شیره‌تدا دووباره کردۆته‌وه و ئه‌م سونه‌ته ناچیزهیان به‌رده‌وام وه‌ک دڕکێک بۆ نێو گیانی خه‌ڵکانی ئازادی خواز و یه‌کسانی خواز زیندوو ڕاگرتوه. ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه، ده‌مانتوانی ئێستا دوای ڕوخانی ڕژێمێکی دیکتاتۆر، جۆرێکی دیکه له ژیان و جۆرێکی تر له ئازادیخوازی و چاندنی نه‌مامێکی نوێمان ببینیایه، به پێچه‌وانه‌وه له جیاتی ئه‌و گۆڕانه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک به‌دی هێنرا هه‌روه‌ک سه‌رده‌می کۆنی ده‌یه‌ها سه‌ده له‌مه و پێش و ئه‌وه‌ی دوێنی نه‌توانرا به‌دی بهێنرێت دژ به خواسته گشتییه‌کانی خه‌ڵکی ساده ئه‌مڕۆ زۆر به جیدی کاری بۆ ده‌کرێت و به پلان و به‌رنامه‌وه خه‌ریکی کوشتنی هه‌موو خۆشهویستیهکهوهن که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه بیه‌وێت له نێو ئه‌و قه‌یرانه‌ی بۆ دروست کراوه ڕزگاری ببێت. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که زۆرترین ڕاده‌ی کچان و کوڕان تێیدا بێچارهنوسن و نازانن چۆن خۆیان یه‌کلای بکه‌نه‌وه له نێو ئه‌و ههموگرفته قورسانه‌ی ڕوبه‌ڕویان کراوه‌ته‌وه. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک زۆرترین ژنی بێپیاو زۆرترین منداڵی بێ‌باوک و په‌که‌وته‌ی تێدا جێکه‌وتووه. ئه‌مه هه‌رهه‌موی ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته بۆ چاره‌سه‌ر کردنیان، ئه‌گه‌ر خۆی به خه‌مخۆری کۆمه‌ڵگه بزانێت و وه‌ک به‌رپرسیارێک بیه‌وێت خۆی له‌و ئه‌رکه نه‌دزێته‌وه. چونکه سه‌رجه‌م گرفته‌کانی ژیانی نێو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا فه‌رهه‌نگ و که‌لتور و دینه‌کانن. به شی سه‌ره‌کی ئه‌و ناڕه‌وایانه‌ن که ڕوبه‌رووی ژیانی تاکه‌کان ده‌بنه‌وه و ڕۆژگارێکی بێئایندهیان بۆ دیاریده‌کات، و ئه‌و سێ پایه‌یه‌ش به‌شێکی سه‌ره‌کین له ده‌سه‌ڵات و ، ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره.
دوعا، سه‌لماندی خۆشه‌ویستی هیچ دین و که‌لتور و ناسیۆنالیزمێک ناناسێت و ته‌نها ئامانج لای ئه‌و ئینساندۆستی و ڕای ئازادی خۆیه‌تی. بۆیه سه‌رجه‌م دینه‌کان و فه‌رهه‌نگ و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌مڕۆی ژیانی مرۆڤایه‌تی، به‌شێکن له ڕق و ناعه‌داله‌تی دژ به چینێک که هه‌میشه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و ده‌کرێن به خۆراکی گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و سیستمی سه‌رمایه‌داری.
هۆڵه‌ندا
30/03/2008