
دیزایینی مه‌زن … ستێفن هۆوکینگ و لیۆنارد ملۆدینۆ
پێشه‌کیی وه‌رگێڕه‌کان:
بۆچیی گرینگه ئه‌م کتێبه بخوێنیته‌وه؟
خوێنه‌ری هێژا:
کتێبی دیزایینی مەزن، که هه‌نووکه له‌به‌رده‌ستدایه کتێبێکی ئاسایی نییە، ئەم کتێبە دووان لە هەڵکەوتووترین زاناکانی ئەم سەردەمە نووسیویانه، لە پشت هەر رستەیەکه‌وه دنیایەک زانیاریی بوونی هەیە. ئه‌و زانیارییانه‌ی بەرەو ناخی ئەو پرسیارانه‌ت دەبه‌ن کە بە درێژایی مێژوو، مرۆڤی کۆن و مرۆڤی مودێرن لە خۆیان کردووە. پرسیاره‌کان هه‌مان پرسیارن، بەڵام وه‌ڵامەکان ته‌واو جیاوازن. لێرەدا مەبەستمان ئەوە نییە بڵێین ئەم کتێبە دەتوانێت بە تەواویی مێشکت ئاسوودە بکات و وه‌ڵامی پڕ بە پێستت بداتەوە، بەڵکو مەبەستمان ئەوەیە، بڵێین ئەم کتێبە دەتوانێت پەلکێشت بکات بۆ شێوازێکی تر لە بیرکردنەوە، بیرکردنه‌وه‌یه‌ک تا رادەیه‌کی به‌رچاو، زۆربەمان پێی نامۆین. یان لای کەم بەرچاومان لە بەرامبەر ئەو وه‌ڵامانەی کە پێشتر بۆ پرسیارەکان وەرمانگرتوونه‌ته‌وە زیاتر روون دەکاتەوە و لەوانەیە قەناعەتەکانی پێشوومان تووشی داڕمان بکات.