به‌شێك له ده‌قی (خه‌ونه ئیلاهیه‌كان) …. جوتیار
هێڵێكی وه‌نه‌وه‌شیی له نێوان من و ڕوئیاكانمدا ده‌بینم
هێڵێكی سه‌وز له نێوان من و ویژدانمدا ده‌بینم
هێڵیكی زه‌رد له نێوان من و هه‌سته‌كانمدا ده‌بینم
هێڵیكی شین له نێوان من و ئازاره‌كانمدا ده‌بینم
هێڵێكی سور له نێوان خۆم و خودادا ده‌بینم
ئه‌و هه‌موو هێڵكارییه به‌سه‌ر خولیای كائینێكه‌وه زۆر جوانترن
له سروشتی په‌لكه‌زێرینه‌كانی باران،
جوانتر له ئیحای گریانی دوو ئه‌ڤیندار، شۆختر له ڕاستگۆیی هه‌موو كاهینه دوڵبه‌ره‌كانی ئیلاه ،
بۆ سه‌رسام نه‌بین به جوانی ئه‌و هێڵانه‌ی كه له هه‌موو ساتێكی
بێده‌نگیماندا له گه‌ڵماندا پێده‌كه‌نن و كه‌چی نازانن ئێمه كێین
نازانم كامیان سپی‌ترن.. كه‌لوه‌كانی (به‌فر) یان ماچه‌كانی تۆ ئه‌ی شۆخ ؟
نازانم كامیان ڕاستگۆترن په‌نجه‌كانی ئێوه یان شوێن پێیه‌كانی (شه‌یتان)؟
له نێوان په‌نجه‌كانتا‌ن و شوێن پێیه‌كانی شه‌یتاندا پانتاییه‌ك شكنابه‌م بۆ نیشتنه‌وه‌ی ڕۆحی به ته‌رزه‌بووی خۆم ،
هه‌ناسه‌یه‌ك نیه له مه‌ودای په‌نجه‌كانی ئێوه‌و شوێنپێیه‌كانی شه‌یتاندا بۆ پشوو
جگه له فێنكایی دڵۆپه شه‌ونمێك كه له لێوی ته‌نكی گه‌ڵای دره‌ختی (میهره‌بان)دا ڕژاو هه‌موو ئه‌و هێڵه ڕه‌نگیانه‌ی له سه‌ر نه‌خشه‌ی بیابانی دڵ و هه‌ناسه‌مدا به درۆ دروستكرابوون بۆ ئه‌به‌د سرینه‌وه..
جوتیار
پایزی 2009