په‌یدۆفیل له باخچه‌ی ساوایان
په‌یدۆفیل ووشه‌یه‌کی گریکیه و به مانای حه‌زوئاره‌زوی سێکسی گهورهساڵیک به‌رامبه‌ر منداڵی بچوک دێت که جیاوازی ته‌مه‌ن له نێوانیادا زۆر بێت. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سکه‌نداڵ(ڕیسواییه‌ک)ی گه‌وره‌ی دایه‌نگا و باخچه‌ی ساوایان له هۆله‌ندا، ده‌ستدرێژی و به‌دره‌فتاری سێکسی به‌رامبه‌ر چه‌نده‌ها منداڵان له ئه‌مستردام ئاشکرا بوو. تاوانباری سه‌ره‌کیش، پیاوێکه به ناوی “ڕۆبه‌رت ئێم”، که له ساڵی” ١٩٨٣”،له ولاتی لاتفیا،Lettland له دایک بووه‌و له ٢٠٠٨ وه ڕه‌گه‌زنامه‌ی هۆله‌ندی وه‌رگرتوه. ڕۆبه‌رت وه‌ک کارمه‌ندێک له چه‌ند دایه‌نگاو باخچه‌ی ساوایان و شوێنی تردا له ساڵی ” ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠” له ئه‌مستردام و جێگای جیاوازی تر کاری کردوه. کاره‌که‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گروپی منداڵی ته‌مه‌ن(له چه‌ند هه‌فته‌وه تا٤) سالانه بووه. له ڵیکۆلینهوهکانی دادگای ئه‌مستردام، له ساڵی ڕابوردودا، ده‌رکه‌وتوه که تاوانبار( رۆبه‌رت) لاقه کردن و ده‌ستدرێژی سێکسی بهرامبهرچهندین منداڵی باخچه‌ی ساوایان ئه‌نجامنه‌داوه که کاری تێدا کردوه، به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ی کاره‌که‌ی خۆی، وه‌ک کارمه‌ندی باخچه‌ی ساوایان، خۆیی گه‌یاندۆته ئه‌و ماڵانه‌ی که پێوستیان به ئاگاداریکهری منداڵ هه‌بووه، هه‌ر له‌وێشدا به‌دره‌فتاری سێکسی به‌رامبه‌ر چه‌ندین منداڵی تر ئه‌نجامداوه به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س گومانی په‌یدۆفیلی ئه‌م فیگوره بکات.
دیاره ئاشکرابوونی ده‌ستدرێژی سێکیسی به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه بچوکانه ، هه‌ر دایک و باوکی قوربانیه‌کانی توشی شۆک و شڵه‌ژان و شپرزه‌یی نه‌کرده‌وه، به‌لکو ڕودانی تاوانه‌که له ناو جه‌رگه‌ی شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مستردام له لایه‌ک و کارکردنی کارمه‌ندێکی په‌یدۆفیل له سه‌نته‌ری منداڵپهروهردهکردن، که بانگه‌شه‌ی پاراستنی ده‌رونی و جه‌سته‌یی و په‌روه‌رده‌کردن ده‌کات، مایه‌ی سه‌رسوڕمان و تاڕاده‌یه‌کیش جێگای شه‌رمه‌زاریی و شووره‌یی بوو که چۆن پهیدۆفلیک بتوانێت ماوه‌یه‌کی زۆر و به به‌رده‌وامی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکرێت، له شوێن و کاتی جیاوازدا کاری خۆی تاوانی وا گه‌وره ئه‌نجام بدات و له‌وه‌ش بترازێت کۆی کاره‌کانی ده‌ستدرێژیه‌که‌ی بگه‌یه‌نیته تۆڕی ئینته‌رنێت و بۆ مه‌به‌ستی بزنسی پۆرنۆگرافی فه‌راهم بکات.
ڕاستیه تاڵه‌که له‌وه‌دایه که دایه‌نگاو باخچه‌ی ساوایان سه‌نته‌رێکه دڵنیایی و متمانه به دایک و باوک و کۆمه‌لگا ده‌به‌خشێت ، شوێنێکه ئاسایش و پاراستنی منداڵ له ئامێزده‌گرێت ، نه‌ک بنکه‌ی چێژ و ئامرازێک بۆ حه‌ز و ئاره‌زوی که‌سانی په‌یدۆفیل و تاوانباران بێت. سه‌نته‌رێک که تاوانی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر منداڵانی له ته‌مه‌ن چه‌ند مانگ و دووسالانه ئه‌نجام بدرێت. دیاره گه‌ر له پرۆفیلی په‌یدۆفیل وردببینه‌وه، ده‌شێت که ئه‌م جۆره فیگورانه کار‌و ئیشی ڕۆژانه‌یان له‌و بنکه‌و شوێنانه‌دا ده‌دۆزنه‌وه که منداڵی تێدا ئاماده‌یه . کارکردنیان به هوشیاری له‌و ده‌زگایانه وه‌ک ماسکێکه و ڕاستییه‌که‌ی ئه‌مانه ته‌نها به مه‌به‌ستی پڕکردنه‌وه و گه‌ڕان به دوای ئاره‌زوی سێکسی خۆیاندا عه‌وداڵن .
هه‌ر بۆیه ڕۆبه‌رت ئێم خۆی خزاندبۆه ئه‌و جێگا‌و شوێنانه که منداڵی تێدا بووه. بۆ نمونه کاتی خۆی که له کینیا بووه، له مهیتهمێک کاری کردوه‌و که له ئه‌لمانیاش ده‌بێت هه‌ر له دایه‌نگا کار ده‌دۆزێته‌وه.
له ڵێکۆلینه‌وه‌ی*دادگای ئه‌مستردام ده‌رکه‌وتوه که ژماره‌ی حاله‌ته‌کانی ده‌ستدرێژی سیکسی رۆبه‌رت که ئه‌نجامی داوه نزیکی ٨٧ منداڵه، به‌ڵام له به‌ر زۆر بچوکی ته‌مه‌نی منداڵه‌کان، وه‌ک له ته‌مه‌نی( ساڵ و دوو ساڵ) ، که‌یسه‌کان زۆر ئالۆز بوه، نه‌توانراوه هه‌موو حاڵه‌ته‌کان بپشکنن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا هه‌ندێک له دایک و باوکی قوربانیان ده‌ستیان له سکاڵا هه‌ڵگرتوه و له به‌ر فشاری ده‌رونی خۆیان وازیان له تۆمار کردنی سکاڵاکه هێناوه.
به‌ڵام ڕۆبه‌رت ئێم دانی ناوه به تاوانه‌که‌ی که به‌رامبه‌ر (٥٢) منداڵی کوڕ‌و (١٥) منداڵی کچی ده‌ستدرێژی سێکسی ئه‌نجام داوه. له یه‌کێ له منداڵه‌کان نزیکی(٢٠٠٠) فۆتۆ و(١٣٨) فلیمی ڤیدۆی گرتوه ، تاوانبار ئه‌م ماتریالانه‌ی به مه‌به‌ستی کاری پۆرنۆگرافی به‌کاری هێناوه. به گوێره‌ی زانیاری وه‌زاره‌تی داد فۆتۆکانی که به مه‌به‌ستی پۆرنۆگرافی له کاتی ده‌ستدریژی سێکسی ئه‌م منداڵانه گرتویه‌تی (٦٠٠٠ ) و (٤٧٠) فلیمی فیدۆین .
* کۆی ئه‌و ماتریالهنهی که له کۆمپیته‌ره‌که‌ی ڕۆبه‌رت ئێم ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراون : (٤٦.٧٧٥) فۆتۆ ، (٣٦٧٢) فلیمی ڤیدۆن.
هه‌لسوکه‌وت و ئه‌نجامدانی کاری سێکسی په‌یدۆ به‌رامبه‌ر منداڵ کاریگه‌ر و کاردانه‌وه‌ی خراپ و نیگه‌تیفی بۆ سه‌ر گه‌شه‌کردنی منداڵ ده‌بێت، له روی کۆمه‌لایه‌تی ومۆراڵهوهکارێکی نه‌گونجاو ونه‌شیاوه ، ده‌چێته خانه‌ی پێشل‌کردنی مافی منداڵ، ئه‌نجامدانی کرداره‌که تاوانه و له روی یاساوه سزای به‌رامبه‌ره. ئاشکرایه له به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌که تا ئێستا تابووه شوره‌یه‌کی گه‌وره‌ی له خۆگرتوه،ئه‌وه‌نده‌ی پێویست لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر په‌یدۆفیلی نه‌کراوه، به‌و مانایه‌ی ڵیکۆڵینهوهیهکی وا چروپڕ نه‌کراوه که هه‌مو فاکته‌ره‌کانی گه‌شه‌کردنی مێشک پێش و پاش له‌دایک بوون و فاکته‌ره‌کانی خێزانی به وردی بگرێته خۆ.
* به‌ڵام له‌م سالانه‌ی دواییه‌دا، له سه‌ر جیاوازی ستره‌کتوری مێشک له په‌یوه‌ند به پهیدۆفیلدا،به MRI ده‌رکه‌وتوه. که ماده‌یه‌کی ڕه‌ساسی( خانه‌ی مولوله‌ی مێشک)، له چه‌ند به‌شیکی مێشک‌دا وه‌کو له”* Hypothalamus”،”Amygdala”، له پهیدۆفیلدا که‌متره. “Amygdala” ، ئه‌و به‌شه‌ی مێشکه که له شێوه‌ی باده‌مه و په‌یوه‌سته به هه‌ستی ترس و شه‌ره‌نگێزی. تا چه‌ند “Amygdala” بچوک بێت، ریسکۆ بۆ ئه‌نجامدانی کاری په‌یدۆفیلی زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتوه بۆ نمونه له پێشاندانی فۆتۆی ئرۆتیک و سۆزداری که‌سێکی کامل به که‌سێکی په‌یدۆ، ده‌بینرێت،به‌شی مێشکی Hypothalamus، Prefrontale cortx، ی په‌یدۆفیل که‌متر به فۆتۆکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشک واته که‌متر هه‌ستی ده‌روژێت، ئه‌مه‌ش نه‌بوونی هه‌ست و حه‌زی په‌یدۆ به‌رامبه‌ر که‌سی کامل ڕونده‌کاته‌وه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا گه‌ر ڕه‌سمێکی منداڵیک پیشانی پهیدۆیهک بدرێت،ده‌بینرێت که به‌شی مێشکیAmygdala کاریگه‌ری ده‌بێت وزیاتر ده‌روژێت . به واتایه‌کی تر ستره‌کتوری مێشکی که‌سێکی په‌یدۆفیل جیاواز تره له که‌سێکی ئاسایی. په‌یدۆفیلی تێکچونێکه له مێشکدایه و پێوستی به چاره‌سه‌ری تایبه‌تی هه‌یه. له ساڵانی ١٩٣٨ تا ١٩٦٨ له هۆله‌ندا ٤٠٠ په‌یدۆفیل له ڕێگای میتۆدی خه‌ستاندن چاره‌سه‌ر کراون. له ئه‌لمانیا له ڕیگه‌ی نه‌شتگه‌ری مێشک، به‌شی Hypothalamus یارمه‌تی دروان. به‌لام ئێستا ڕێگا چاره‌سه‌ری تر دانراوه.
بێگومان سکه‌ندالی ده‌ستدرێژی سێکسی باخچه‌ی ساوایان، له ماوه‌یه‌ی رابوردواد بوه خاڵی لێدوان و گفتوگۆی کارمه‌ندانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی فێربوون،پرسیار ده‌کراو چۆن وچی بکرێت بۆ نه‌هێشتنی سهکهنداڵی گه‌وره‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی به‌رامبه‌ر منداڵ، ئایا دانانی کامێرا ، وه‌ک دوو چاو، بۆ کۆنترۆلکردن، له دایه‌نگاو و باخچه‌ی ساوایان، ڕێگاگرتنێکه له پهیدۆفیلهکان و پاراستنی منداڵ به‌هێز ده‌کات؟ ئایا لۆکال و ژوره‌کان له جیاتی دیوار بکرێنه شوشه و هاوکات له هه‌موو گروپێکدا نۆرم بێت که پیاوێک و ژنێک پێکه‌وه کار بکه‌ن،ئیتر کێشه‌که بنبه‌ست ده‌کرێت؟ به‌و شێوه‌یه متمانه و باوه‌ری دایک و باوکانه‌ی که منداڵه‌کانیان بوونه قوربانی ده‌ستدرێژی سێکی چاک ده‌بێته‌وه؟ دیاره له سه‌ر ئه‌م خاڵانه گفتوگۆ زۆر کراوه و ڕێگاچاره‌سه‌ری جیا جیای بۆ دانراوه که لێره‌دا شوێنی ئاماژه کردن نیه.
په‌یدۆفیلی له هه‌مو کۆمه‌ڵگایه‌کدا بوونی هه‌یه. به‌تایبه‌ت له کوردستان، له ناو خێزان و له قوتابخانه‌و و شوێنی سپۆرت و کوچه‌و کۆلان و نادییهکاندا تا ڕۆژی ئێستا،به به‌رده‌وامی منداڵان ده‌ستدرێژی سێکیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
گرنگه زیاتر هه‌ڵمه‌ت بدرێت بۆ پاراستنی منداڵ و له ده‌ستدرێژی کردنی پهیدۆفیلیهکان بپارێزرێن. ئیتر ئایا کرداره‌که له لایه‌ن مامۆستای ئاینی ئه‌نجام بدرێت، یاخود له لایه‌ن مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیارو و به‌رپرسه‌وه بێت، له ناو خێزان و ماڵ وشوێنی سپۆرت و نادیه‌کان بێت، پهیدۆفیلهکان ده‌بێت ڕێکاری یاساییان له گه‌ل بکرێت و ڕاده‌ستی دادگا بکرێن هاوکات چاره‌سه‌ری تایبه‌ت بکرێن.
* NRC , 11-1-2011
*NOS 25-11-2011
*Dick Swaab
* Hypothalamus : ئه‌و به‌شه‌ی مێشکه، ئۆرگانیسازی هه‌لسوکه‌وت ده‌کات، رۆلی گه‌وره ده‌بینێت له مانه‌وه و به‌رده‌وامی ژیانی مرۆفدا وه‌کو خواردن، جوت بوون، شه‌رکردن، هه‌لاتن…..
*Prefrontale cortx: به‌شیکی پێشه‌وه‌ی مێشکه په‌یوه‌سته به فرمانی ژیری و سۆزی وه‌ک بریاردان، پلاندانان، هه‌لسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆنترۆلکردنی کڵپه و حه‌ز
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید