
سه‌فه‌رێكی ڕه‌ش و سپی… ئارام شێخ وه‌سانی
له شیعردا وێنه هه‌یه، به‌ڵام ئایا وێنه‌كه ڕه‌ش و شپییه یاخود ڕه‌نگاو ڕه‌نگه؟ ڕه‌نگه‌كان خاوه‌نی دنیایه‌ك مانای بێ سنوورن، مرۆ له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی دنیاوه سه‌رقاڵه به شڕۆڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری مانا له ڕه‌نگه‌كاندا…ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شڕۆڤه‌یه زیاتر دوو ڕه‌نگن، ئه‌وانیش : ڕه‌ش و سپی…ده‌كرێ له سه‌ره‌تادا دنیا به‌شێوه‌ی ڕه‌ش و سپی بووبیت..یان ده‌كرێت بڵین ئه‌و دوو ڕه‌نگه له‌سه‌ره‌تاوه گه‌وره‌یی و پیرۆزی خۆیان به‌سه‌ر ڕه‌نگه‌كانی دیكه‌دا سه‌پاندبێ..خالق له هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگه‌كاندا وا به‌ئاسانی بڕیاری نه‌داوه كه فریشهكانی ڕه‌نگی سپی بپۆشن.ڕه‌نگه لێره‌وه دژایه‌تی كهوتبَته نێوان ڕه‌نگی سپی و دژه‌كه‌ی. قسه‌كردن له‌سه‌ر دنیای ره‌نگه‌كان ده‌مانگه‌یه‌نیته سه‌ر ڕامانی ئه‌ودیوی مانایی ره‌نگه‌كان.. له‌م ده‌قه شیعریه‌ی دلاوه‌ردا (به‌یاز) من هه‌ست به ره‌شبوونی سپی ده‌كه‌م. یاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ڕه‌نگه به‌هایه‌كی گرینگی به‌خشیوه به‌مانا..ده‌كرێت شاعیر ته‌واو قووڵ بووبیته‌وه له ماناكانی ره‌نگی سپی..بۆیه وینه‌ی دنیا به ڕه‌نگی به‌فر داده‌پۆشێت. له دیدی دلاوه‌ره‌وه دنیا پێویستی به سپیبوونهوهیهكی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه.ئه‌م دنیایه پڕه له قه‌ڵغان و شمشێرو چه‌كی ژه‌نگاوی كه مێژوویه‌كی ڕه‌ش و یادگارییه‌كی ڕه‌شیان پێبه‌خشیووین. له‌ناو ئه‌و دنیا سپییه‌ی شاعیر پۆلێ ڕیشۆله كه جیاوازن له ڕیشۆلهكانی سه‌رزه‌وی چونكو ئه‌وانیش وه‌ك به‌فر سپی ڕه‌نگن و له‌ناو بیركردنه‌وه و ڕامانی قوولێ شاعیردا له سه‌فه‌ردان. ئه‌و ڕشۆلانه خه‌وتوون تا دنیا سپی نه‌بیته‌وه ههڵنافرن..شاعیر به ئاگاییه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌ڵنیشتنی ڕیشۆله سپیه‌كان. له‌ناو ئه‌و ده‌قه‌دا هه‌ست به سه‌فه‌رێكی ته‌نیا ناكه‌یت.ئه‌گه‌رچی هه‌بوونی یار شتێكی له غه‌ریبی شاعیر نه‌گۆڕیوه. شاعیر و یار له سه‌فه‌ردان بهوشكانیهكی سپی‌دا.شاعیر ترسی خۆی له ره‌نگی مردن نه‌شاردۆته‌وه و گۆڕستانیشی به‌سپی داپۆشیووه. له‌ناو یاری ژیان و مه‌رگدا ڕه‌نگی ره‌ش و سپیش هاوشانی یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن.شاعیر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ڕه‌نگی ره‌ش به دۆڕان بدات و ئاسمان و زه‌وی بكاته یه‌ك پارچه‌ی سپی..بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ڕشۆلهكانهوه ده‌ست پێده‌كات.له‌م هه‌وڵه‌دا شاعیر ده‌كه‌وێته به‌رده‌م سپیبینی و ڕه‌شبینی…وێڵ رۆجه‌رز ده‌ڵێت((ڕه‌شبین گهشبینیكی بهتهجروبهیه)) له دنیابینی ئه‌م ده‌قه‌وه دلاوه‌ر گه‌شبینه، به‌ڵام چ گه‌شبینیه‌ك؟ گه‌شبینیه‌ك پڕ له ته‌جروبه‌ی ڕه‌شبینی، چونكه ترس هه‌یه ڕیشۆلهكانی جاریكی دیكه بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر ره‌نگی خۆیان. ترسێكیش هه‌یه كه لای شاعیر شاراوه‌یه و به‌په‌نهانی ماوه‌ته‌وه، به بۆچوونی من ئه‌و ترسه جۆرێكه له گومان له بوونی دنیایه‌كی سپی، شاعیر ده‌ترسێ له‌به‌رده‌م به بیركردنه‌وه له محاڵ، بۆیه له دوا دێڕدا ده‌لێت به‌فرێكی زۆر باری بوو زۆر زۆر..ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ نزیكبوونه‌وه له حه‌قیقه‌ت و به‌دیهاتنی خه‌ونی شاعیر ئه‌گه‌ر بۆیه‌ك چركه‌ش بێت دنیا به‌سپیه‌تی ببینیت و ریشۆلهكانیش به مردووی یان به زیندووی به ره‌نگی سپی ده‌ركه‌ون.
دیوێكی دیكه‌ی ئه‌م تێكسته قسه‌كردنه له‌سه‌ر جێگۆڕكێ شته‌كان..گۆڕستان و به‌فرو ڕیشۆله و ئاسمان و سه‌فه‌ر، ئه‌م چه‌مكانه له‌شوێنی خۆیان جووڵاون. ئه‌م جۆره یاریكردنه له‌پاڵ یاری ره‌نگی ره‌ش و سپی دۆخێكی ته‌واو غه‌ریبی چێ كردووه. له‌م غه‌ریبه‌یه‌دا كه هه‌رده‌م شاعیری پێ ده‌ناسرێته‌وه هه‌ست به ئاوازێك ده‌كه‌ین كه له بوونی هه‌مووماندایه. كێشه‌ی غه‌ریبی مرۆڤ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌بوونی مرۆڤ خۆیه‌وه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوانه‌شه‌وه هه‌یه كه حه‌تمییه ده‌بی ڕووبده‌ن، به‌تایبه‌ت سه‌فه‌ر بۆ گۆڕستان.