
كۆتایی چیرۆكه‌كه: تۆب بێ مێنیفێست
كۆتاییهاتنی مێژوو
Historiens slut
و:ڕێبوار ڕه‌شید…….
هه‌ندێك لایه‌نی دیكه زیاتر سه‌رمه‌ستی سه‌ركه‌وتن بوون. به‌ری ڕاست خه‌ریكی سازكردنی ئاهه‌نگی پیرۆزبوونی سه‌رمایه‌داریی بوو و له سوێد كارل بیلدت Carl Bildt زۆری نه‌خایاند توانی ڕابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه به‌ره‌و سیاسه‌تی "تاكه ڕێگا" بكات. چونكه [به پێی ئه‌و بیره] سه‌ركه‌وتنه‌كه كاتیی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌تاهه‌تایی بوو. ساڵی ١٩٩٢ فرانسێس فۆكۆیاما تیئۆریسیه‌نی سیاسیی ئه‌مه‌ریكایی ڕوونی كرده‌وه كه مێژوو كۆتایی پێهاتووه . [به ڕای ئه‌م] دیموكراسیی خۆرئاوایی و ئابووری بازاڕی ئازاد نیشانیان دابوو كه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا دوا پلیكانه‌ی ناو گه‌شه‌ی ئایدیۆلۆژیین. دیموكراسیی لیبرالیی به‌سه‌ر هه‌موو ڕهقیبهكانیدا زاڵ بووبوو و سه‌رده‌ستانه باشترین زامن بوو بۆ ئاشتی و باشبژیهتی. كاتێك فۆكۆیاما گوتی كه مێژوو كۆتایی پێهاتووه مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو كه ئیتر چیدی ڕووداوی گرینگ و جێ بایه‌خ ڕوو ناده‌ن، به‌ڵكو مه‌به‌ستی له‌وه‌یه كه "مێژوو" وه‌كوو "تاكه پرۆسه‌یه‌كی گه‌شه‌ی پێكهوهگرێدراو" ئیتر گه‌یشتووه‌ته كۆتایی خۆی. به هه‌مان شێوه كه ماركس مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه هیچ شێوازێكی به‌رهه‌مهێنانی نوێ له قۆناخی كۆمۆنیستیدا ئیتر په‌یدا نابێت، ئێستا فۆكۆیاما مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه سه‌رمایه‌داریی و دیموكراسیی لیبرالیی بێ میراتگر و بێجێگر ده‌مێننه‌وه. فۆكۆیاما هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو پێ دابگرێت كه ده‌وڵه‌ته دیموكراتیه جیاوازه‌كان بێخه‌وش و كامڵن یان بێدادی و نادادی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان تێدا نییه. [فۆكۆیاما مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو] كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی دیموكراتیی جیاواز نه‌یانتووانیوه پرینسیپگهلهكانی دیموكراسیی لیبرالیی سه‌باره‌ت به ئازادیی و یه‌كسانیی فه‌راهه‌م بكه‌ن، خه‌تای ئه‌و پرینسیپانه خۆیان نییه و له خۆیدا نابنه دهلیلهێنانهوه دژ به‌و پرینسیپانه. كه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت له‌وه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتوو ده‌بن كه بگه‌نه دیموكراسیه‌كی سه‌قامگیر و ده‌كه‌ونه‌وه دۆخی دیكتاتۆرییه‌وه، هیچ دهلیلهێنانهوه نییه دژ به‌وه كه ئایدیالی دیموكراسیی لیبرالیی له باشتركردن نایه‌ت.
ژان فڕانسیۆس لیۆتارد، فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسیی، ئه‌ویش هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه ڕمانی دیواری به‌رلین دوایین كۆتایی ماركسیزم و هه‌موو ئه‌و پێوابوونانه بوو كه سه‌باره‌ت به هه‌بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالیستی بوون. پێشینه‌ی لیۆتارد ئه‌و گرووپگیریه ڕادیكاله بوو كه ناوی سۆسیالیزم و به‌ڕبه‌ڕیی (Socialisme au Barbarie) بوو، كه ڕۆڵێكی گرینگی له ساڵانی شۆڕشگێڕی ١٩٦٠ ی فه‌ڕه‌نسادا بینی. ئه‌و گرووپه به ڕوونیی دژ به بیروكراسیی كۆمۆنیزمی خۆرهه‌ڵاتیی بوو، و به‌و شێوه‌یه ده‌بێت بگوترێت كه لیۆتارد هیچ هۆیه‌كی نه‌بوو كه خۆی بخاته ڕیزی ڕادیكالانی چه‌په‌وه كه بێت و داوای به‌خشین بۆ كۆنهگوناهـ بكات. به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ئیتر چیدی شیاو نییه بتوانرێت ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ماركسیزمێكی ئازادانه دروست بكرێته‌وه. هه‌موو جۆره هه‌وڵێكی وا هه‌ر ده‌بێت له ناوئاخنهكهیدا بڕوا به چینێكی كرێكاری تێدا بێت كه له توانایدا هه‌یه خۆی بگۆڕێت بۆ خودێكی شۆڕشگێڕ و كه ئاماده‌یه هه‌موو ئه‌ركی ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی بخاته ئه‌ستۆی خۆی. هه‌موو ئه‌زموونه‌كان نیشانی دا كه چینی كرێكار لێك ده‌ترازێت و ڕێكخراوه سه‌ندیكاییه‌كان دێن و بانگه‌شه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و وڵاته‌كه‌یشیان ده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه پێیان داده‌گرت گوایا نوێنه‌رایه‌تی پرۆلیتاریای شۆڕشگێر ده‌كه‌ن ئێستا وا یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ڕمان. لیۆتارد جه‌خت ده‌كات كه تیزێك سه‌باره‌ت به سه‌رفرازكردنی (ڕزگاركردنی) مرۆڤایه‌تی "ئیتر چیدی ناتوانێت نوێنه‌ری ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ئایدیالیی بێت كه بتوانرێت بهێنرێت و به‌رانبه‌ر به واقیع ڕووبه‌ڕوو بكرێته‌وه".
ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی لیۆتارد دژ به سۆسیالیزم هه‌روه‌ها له كتێبهكهیشیدا، دۆخه پۆستمۆدێرنییهكه: ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به زانیاری Det postmoderna tillståndet: en rapport om kunskap. كه هه‌ر ئه‌و ده‌م ساڵی ١٩٧٩ هاته ده‌ر، ده‌بینرێت. ئه‌و ڕاپۆرته له ڕاستیدا نووسراوه‌یه‌كی ڕاده‌ربڕین بوو له ناو گۆتوبێژی زانستی تیئۆرییدا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌وڵ بوو كه تیایدا پۆستمۆدێرنیزم وه‌كوو دیارده‌یه‌كی زانستی كۆمه‌ڵگایی وه‌ك بابه‌تێك شی بكرێته‌وه، ئه‌وا وای لێهات كه ناڕاسته‌وخۆ ببێت به ڕه‌خنه‌یه‌ك له هه‌موو كاروكرداری ماركسیزم.
دۆخه پۆستمۆدێرنییهكه جیاوازیه‌كی له شێوازی ئێمه‌دا بۆ ڕووانین له زانیاری و زانست نیشانی لیۆتارد دا. له كۆمه‌ڵگای مۆدێرندا چیرۆكگه‌لی زانستیی جێگایه‌كی پێزانراوی به‌نرختری درابوویه وه‌كوو بۆ نموونه له‌و چیرۆكگهلانهی دیكه كه له گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ماندا هه‌ن. [به پێی دۆخه پۆستمۆدێنرییهكه] زانست بریتی نییه له كۆكراوهیهك له فاكتاگهل و له پێداگرتنگهلی جیاواز، به‌ڵكو ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی به ڕه‌وا بسه‌لمێنێت، ئاماژه به شتێك له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكات: چیرۆكێكی به‌رفراوان (داستانێكی مه‌زن). زانستی مۆدێرن له‌سه‌ر دوو دانه چیرۆكی مه‌زنی وا له‌نگه‌ری گرتبوو. له یه‌كه‌م ڕووانگه‌دا كه ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی، مرۆڤایه‌تی خۆی ڕۆڵی پاڵه‌وان ده‌گێڕێت كه له ڕێگای ڕۆشنگه‌رییه‌وه ڕزگاریی خۆی شیاو ده‌كات. فه‌یله‌سوفی ڕۆشنگه‌ریی، ئیمانۆیل كانت، ڕوونی كرده‌وه كه ڕۆشنگه‌ریی بریتیه له "چوونه‌ده‌ری مرۆڤ له‌و ناگهیویهی كه ده‌ستكردی خۆیه‌تی"، ناگهیویهك كه هه‌ر خۆی سه‌رئه‌نجامی "ناتوانایی به‌كارهێنانی هزری خۆ" بوو. وهدهستخۆخستنی ئه‌م ئازایه‌تیه و ئه‌م باوه‌ڕه به هزر كرۆكی ساكاری ڕۆشنگه‌ریی بوو و ته‌نها شیاوكارییهكیش بوو بۆ ڕزگاریی. چیرۆكه‌كه‌ی دیكه ڕه‌گی له ئایدیالیزمی ئه‌ڵمانییدا بوو و باسی گه‌شه‌ی هێدی هێدی ڕۆح و ڕاستیی ده‌گێڕایه‌وه ڕووه‌و ئازادیی و خۆناسین.
هاسانه ببینین كه ئه‌م تیئۆرییه سه‌باره‌ت به دۆخێكی پۆستمۆدێرنیستی چۆن هه‌روه‌ها ده‌توانرێت دژ به شێوهتێگهیشتنی ماركسیزم له مێژوو به‌كاربهێنرێت. ماركسیزم له‌سه‌ر چیرۆكێك [داستانێك/ گێڕانه‌وه‌یه‌ك] سه‌باره‌ت به ڕزگاریی چینی كرێكار له‌نگه‌ری گرتووه. ئێمه ده‌بینین چۆن مانیفێستی كۆمۆنیستیی توانی ڕووداوی مێژوویی وه‌كوو ڕاپه‌ڕینی كۆیله‌كان، شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی و مانگرتنه ئهوساییهكان، بكات به چیرۆكێك سه‌باره‌ت به خه‌باتێكی هه‌میشه به‌رده‌وامی چینایه‌تی. تۆب ـ ـی Tåbb بێكار ده‌بێت بتوانێت، به ئاماژه به‌و چیرۆكه مه‌زنه‌ی كه مانیفێست نه‌خشاندبووی، له ئه‌ركی مێژوویی خۆی حاڵی بێت. له مێنفێستدا هه‌روه‌ها توانرا دۆزینه‌وه‌ی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا، سه‌رهه‌ڵدانی كارگا و شیركه‌ته‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ماشێنی هه‌ڵمیی پێكه‌وه گرێ بدرێن و بكرێن به چیرۆكێك سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی چینی بورژوا به هۆی گه‌شه‌ی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه ماركسیستێكی وه‌كوو لیبكنێختیش هه‌روه‌ها توانی ئه‌و ماتۆڕه ئهلكتریكیه بهێنێت و بیئاخنێته ناو ئه‌و چیرۆكه كه چۆن گۆڕانكاریه‌كان ڕووه‌و دۆخێكی شۆڕشگێڕیی دهبزوێندرێن. به پێی لیۆتارد به پێوهڕاگرتنی ئه‌م چیرۆكه مه‌زنه مۆدێرنانه نه‌شیاوه. له دۆخه پۆستمۆدێرنیهكهدا زانیاری بوو بوو به "كاڵایه‌كی ئاگاهیدهر/ كاڵایه‌كی زانیاریبه‌خش"، سه‌رمایه‌یه‌ك له ده‌وراندا [له خولانه‌وه‌دا]، كه له هیچ چیرۆكێكی ڕزگارییبهخشدا ڕه‌وایه‌تی پێ نادرێت. لیۆتارد جه‌خت ده‌كات كه "له چاخی كۆمپیوته‌ردا مه‌سه‌له‌ی زانیاری، زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه مه‌سه‌له‌ی حوكمكردنه [خۆسه‌پاندنه]". له جیهانی زانكۆدا دیسپلینگهلی سونه‌تیی بابهتهكان له‌یه‌كتر ترازان و جێگایان به مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییدا گیرایه‌وه، بانكه‌كانی زانیاریی (خهزنهكانی زانیاریی) چوونه جێی ئێنسایكلۆپێدیه كۆنه‌كان. گه‌ڕان وه‌دووی ڕاستییدا جێگای به گه‌ڕان وه‌دووی كاریگهرییدا گیرایه‌وه:
"ئه‌و پرسیاره (جا ئاوه‌ڵه بێت یان په‌نهان) كه خوێندكارێك، ده‌وڵه‌ت یان دامهزراوهگهلهكان سه‌باره‌ت به خوێندنێكی باڵاتر ده‌یكه‌ن، ئه‌وه نییه بپرسن 'ئایا ڕاسته'، به‌ڵكو ده‌پرسن 'چ سوودێكی لێ ده‌بینین؟'. ڕووانین له‌مه له ڕووانگه‌یه‌كی به بازاڕكردنی زانیارییه‌وه ئه‌م پرسیاره فره زۆر له‌گه‌ڵ پرسیاری 'ئایا ئه‌مه له فرۆشتن دێت؟' ده‌گۆڕدرێته‌وه. و بینینی ئه‌مه له ڕووانگه‌ی زۆربوونی بڵندئارهزوویی ده‌سته‌ڵاته‌وه ده‌بێت به‌م پرسیاره 'ئایا ئه‌مه كاریگه‌ره؟'.
له كۆمه‌ڵگای پۆستمۆدێرندا سه‌رمایه‌داریی ده‌توانێت ئازادانه بڵاوبێته‌وه. دژپرسیارهكه له لیۆتارد بێگومان ئه‌وه‌یه كه مه‌گه‌ر سه‌رمایه‌ش پێویستی به‌وه نییه له ڕێگای جۆرێك له چیرۆكه‌وه خۆی ڕه‌وا بسه‌لمێنێت. له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا لیۆتارد ده‌ڵێت كه بێگومان سیسته‌مه‌كه عه‌وداڵی دوای جۆرێكی وا له ڕه‌وابوون نییه. ته‌نها شتێك كه سه‌رمایه پێویستی پێی بێت مه‌یدانێكی ئازاده كه تیایدا به‌رفراوان بێت. هاوكات كه فۆكۆیاما خۆی سه‌ركه‌توو نیشان ده‌دا به‌رانبه‌ر به ڕمانی كۆمۆنیزم و سه‌ركه‌وتنی نه‌مری لیبرالیزم، ئه‌وا لیۆتارد په‌یدابوونی دۆخی پۆستمۆدێرنیزم به بێده‌ربه‌ستیه‌كی ڕوونه‌وه بهخێردههێنێت.
ئه‌وه ئه‌و بێدهربهستییهیه كه به‌شێكی زۆری گۆتوبێژی سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگای پۆستمۆدێرنیستیی خهسڵهتدار ده‌كات. پۆستمۆدێرنیزم ناتوانرێت له مانایه‌كی سوننهتییدا وه‌كوو ئایدیۆلۆژیه‌كی سیاسیی ببینرێت. له ڕاستیدا گۆتوبێژی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پۆستمۆدێرنه هه‌ر خۆی له خۆیدا بهرهنگاربوونهوهیهكه دژ به هه‌موو ئایدیۆلۆژیگهله سیاسیه‌كان كه هه‌ن. كۆنسه‌رڤاتیزم چیرۆكێكی سه‌باره‌ت به به‌هاگه‌لی گشتیانه بره‌ودار پشتگیریی لێده‌كرد، ئه‌و به‌هاگه‌له گشتیانه‌ی كه له هه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی وه‌كوو كڵێساكان (دیرهكان)، ده‌وڵه‌ت و خێزاندا خولاسه ده‌بنه‌وه. لیبرالیزم له‌سه‌ر ئه‌و چیرۆكه گیرسابووه‌وه كه سه‌باره‌ت به مافگه‌لی مرۆڤایه‌تی گێتیگیرانهیه. بۆ هه‌ردوو ئه‌م ئایدۆلۆژییه سیاسه‌ت شتێكه له‌سه‌ر ئه‌و پرسیارانه ده‌دوێت كه سه‌باره‌ت به‌وه‌ن كه باشه و كه دروسته. به پێی ئه‌م پێكهاته تیئۆریه پۆستمۆدێرنیسته ئیتر چیدی شیاو نییه بێین و ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگایی ببه‌ستینه‌وه به چیرۆكی وا ڕهووشتییهوه (ئه‌خلاقییه‌وه) سه‌باره‌ت به مافگهل و كردارگهلی باش. له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵه‌یه پۆستمۆدێرنیزم و نیولیبرالیزم (لیبرالیزمی نوێ) هاوئاست دابنێین. نیولیبرالیزم هه‌ڵگری دۆكترینێكی ته‌واو ڕوون ڕهووشتییه، و له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌ك له‌نگه‌ر ده‌گرێت سه‌باره‌ت به مرۆڤی ئازاد و مافی ئه‌و بۆ خاوه‌ندارێتی و بۆ كاركردن و كردارنوواندن كه نابێت قابیلی ده‌ستتێوه‌ردان بێت. به‌ڵام پۆستمۆدێرنیزم له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریی گێتیگیردا وه‌كوو ده‌سته‌وانه‌ی ده‌ست دێته‌وه، چونكه په‌سه‌ندكردنی دۆخه پۆستمۆدێرنیستیهكه ڕێگایه‌كی شیاو بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له سیسته‌م ناهێڵێته‌وه. جۆرێكی وا له دژسهرمایهداریی هه‌ر ده‌بێت خۆی له‌سه‌ر جۆرێك له چیرۆك سه‌باره‌ت به ڕزگاریی ڕابگرێت.
بۆ به‌ره‌ی چه‌پ ئه‌م بێدهربهستبوونه بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌و دروشمگهلانهدا كه هه‌یانه نایه‌ته‌وه. چه‌پ هه‌میشه پێویستی به چیرۆكێك بووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن خه‌باتی چینایه‌تی به‌ره‌و ئه‌و "دوا جه‌نگه" ده‌ڕووات، وه‌كوو له سروودی ئینته‌رناسیونال دا ناو ده‌برێت. له چه‌پدا پیاو پێویستی به‌وه بووه كه ناكۆكیه ناوخۆییه‌كانی سه‌رمایه‌داریی وه‌ك نیشانه‌یه‌ك ببینێت كه سیسته‌مه‌كه هه‌ر ده‌بێت ڕووه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی مل بنێت. ته‌نانه‌ت سۆسیالیزمی ڕیفۆرمیستییش هه‌ر وابه‌سته‌ی هه‌بوونی چیرۆكێك بوو، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مرۆڤ له ڕێگای هاوكاریكردنه‌وه له نێوان چینه‌كاندا، و ڕیفۆرمی هه‌نگاو به هه‌نگاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌و ڕێگایه‌وه كه زانست بخاته خزمه‌تی خۆیه‌وه، ده‌توانێت مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و قۆناخێكی باڵاتر ببات. له‌به‌رئه‌وه چه‌پێكی خاوه‌ن كاردانه‌وه ده‌بێت بێت و ئه‌و ڕه‌خنه پۆستمۆدێرنیستییه به جیددی وه‌ربگرێت. ڕه‌خنه‌كه به‌ره‌نگاری بیرێكی گه‌شه‌ی نه‌فام ده‌بێته‌وه، كه سۆسیالیسته‌كان چه‌ندین جار كردوویانه به هی خۆیان، و له‌به‌رئه‌وه ڕه‌خنه‌كه چه‌پ ناچاری له خۆڕووانینێكی خۆڕه‌خنه‌كردن ده‌كات.
كاتێك كه كۆمۆنیزم ڕما له‌وه ده‌چوو بای ناو بزووتنه‌وه سۆسیالیستیهكه ده‌ر چوو بێت. مێژوو كۆتایی پێهاتبوو و ئه‌وه‌ش بووبووه هۆی كۆتاییهاتن به چیرۆكه مه‌زنه‌كانیش. چه‌پ هه‌ر هێنده‌ی بۆ مابووه‌وه ئه‌و داخه هه‌ڵبكێشێت كه چیرۆكه‌كه كۆتاییه‌كی شادی نه‌بوو. سه‌رمایه‌داریی حوكمی كرد و سۆسیالیزم مرد و به مستێك دۆلار تۆ ده‌توانی له لێنین بڕووانیت كاتێك كه مۆمیا ده‌كرایه‌وه. تۆب مێنیفێستی خۆی له كیس دابوو.
٭ بۆ ئه‌م به‌شه كه پێنج سه‌ردێڕی هه‌یه نووسه‌ر ئاماژه‌ی به ٤٣ سه‌رچاوه كردووه من به پێویستی نازانم دووپاتیان بكه‌مه‌وه.
ڕێبوار ڕه‌شید
له سوێدیه‌وه كردویه به كوردی
١٤/٣/٢٠٠٨
(ئه‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه لێره‌دا ته‌واو ده‌بێت. له به‌ر نه‌بوونی كات له به‌رنامه‌دا نییه به‌شه‌كانی دیكه وه‌ربگێڕدرێت).
تێبینی:
خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌و چه‌مكانه‌دا قووڵ ببێته‌وه كه نووسه‌ر ئاماژه‌یان پێ ده‌كات، بۆ نموونه نیوكۆنسه‌رڤاتیزم، نیولیبرالیزم، چه‌پ به گشتیی و نووسه‌ران فۆكۆیاما و لیۆتارد و هتاد. ئه‌م به‌شه یارمه‌تیمان ده‌دات تێبگه‌ین كه سێ كوچكه‌ی چه‌پ له كوردستان له ڕاستیدا دوو كوچكه‌ی، یه‌كێكیان له جیهانبینیی ڕاستدا، بڕووانه ئاغایه‌تیی و ده‌ره‌به‌گیی (ئه‌ڵبه‌ت به مورید و ڕه‌عیه‌ته‌وه) و ئه‌وی دیكه‌یان له جیهانبینیی میتافزیكی شێخ و مه‌لایاندا له‌نگه‌ری گرتووه. كوچكه‌ی سێهه‌م حه‌زی له چه‌پدا هه‌یه به‌ڵام ڕه‌گی له چه‌پدا نییه. ئه‌مه به زۆر مانا دێت، به‌ڵام به‌و مانایه نایه‌ت كه له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س "چه‌پ" كه‌مه، به‌ڵكو به‌و مانایه دێت كه هه‌م كهمئهژمارده، هه‌م ناڕێكخراوه له‌به‌رئه‌وه‌ش بێهێزه.