
به‌زمی خاوه‌ن ده‌هۆڵه‌كه
كورته چیرۆك
ده‌ستكه‌وتی مادی ساڵانه‌ی ئه‌و له‌و مانگهدابوو ، بۆئهوخێرو به‌ركه‌ت بوو ، پێَش ئه‌و مانگه دابێت ، وازی له شتی خراپ ده‌هێنا، وه‌كو خه‌ڵكی تر خۆی ئاماده‌ده‌كرد ، ده‌هۆڵه كۆنه‌كه‌ی دێنا ده‌رو دانه‌یه‌كی نوێشی ده‌كڕی له یه‌كه‌م شه‌وه‌و به گڕو تینێكی زۆره‌وه پێشوازی له‌و مانگه پیرۆزه ده‌كرد.كاتێ له ماڵ ده‌هاته ده‌ر جگهرهیكی داده‌گیرساند و دهۆڵهكهی له مل ده‌كرد ، یه‌كه‌م لێدانی ده‌هۆڵه‌كه‌ی له به‌ر ده‌م ده‌رگای خۆی ده‌ستپێده‌كرد.له گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێك رهمبهی له ده‌هۆڵه‌كه‌ی ده‌هێنا و دونیای ده‌هه‌ژاند ، چه‌ند مه‌ترێك ده‌رۆیشت ، ئه‌وجا راده‌وه‌ستا و به‌ده‌نگی به‌رز (محه‌مه‌د ،،،،، سهڵهوااااااااات!!) كۆَڵان به كۆڵان ، گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك ، به ده‌هۆڵ لێدان به سه‌ری ده‌كرده‌وه ، خه‌ڵكی بۆ پارشێو هه‌ڵده‌ستاند .كاتێ نزیكی پارشێو خواردن ده‌هات ، هه‌ر به ده‌هۆڵ لێدان ده‌گه‌رایه‌وه ماڵ. هه‌موو شه‌وه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌وه كاره‌كه‌ی بوو ، سه‌رمابوون وباران بارین و قوڕو پیسایی و تاریكی كۆڵانه‌كان وترسی له‌رزی چه‌ته‌و پیاوانی به‌عس ، رێچكه‌ی كاره‌كه‌ی نه‌ده‌گۆری . دایكیش هانده‌رێكی سه‌ره‌كیی بوو ، ئه‌م كاره‌ی به خێر و خواپه‌رستی و چاكه‌و پیاوه‌تی داده‌نا ، وایده‌زانی به‌و ده‌هۆڵ لێدانه‌ی كوڕه تاقانه‌كه‌ی ، به‌ره‌كه‌ت وه‌ك باران به‌سه‌ری ده‌بارێت وله هه‌له‌و تاوان پاكده‌بێته‌وه ، له دوارۆژیش ، ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌و به پهریهكان شاد ده‌بێت. رۆژیش داری له سه‌ر به‌رد دانهدهناو تێردهنوست و قه‌ره‌بووی شه‌وی ده‌كرده‌وه. شه‌وانیش له كاتی دیاریكراو دایكی به ئاگای ده‌هێنا، به‌م شێوه‌یه شه‌وه‌كانی ره‌مه‌زانی ده‌ژمارد.. له جه‌ژنیشدا ، هه‌ر له‌دوای ته‌واوبوونی نوێژی جه‌ژن ، به جل‌و به‌رگێكی تازه‌و جوان ده‌هاته ده‌ر به ده‌هۆڵ لێدان یه‌كه به یه‌كه ماڵه‌كانی به سه‌ر ده‌كرده‌وه جه‌ژنانه‌ی ده‌هۆڵ لێدانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرت .له هه‌ر كۆڵانێك به‌ده‌ر كه‌وتبایه ، كۆمه‌ڵێك منداڵ به دوای ده‌كه‌وتن ، به ڕهمبه ڕه‌م ده‌چووه ماڵه‌كان و خاوه‌نی ماڵه‌كانیش پاره‌یان پێده‌دا ، ئه‌ویش به وشه‌ی خوا خێرتان بنوسێت و پاره‌كه‌ی ده‌خسته گیرفانی شڕواڵهكهی ، چه‌ند پاره‌ی زیاتریان پێدابوایه ، به‌هێزتر دهۆڵهكهی ده‌كوتی ، بۆ نیورانه گیرفانه‌كه‌ی وهكوكیسهی جگه‌ره‌ی لێده‌هات ، ده‌نگه ده‌نگی خوردهش گیرفانی ده‌كرده زه‌نگوڵ. جار‌و باریش به ده‌ستی راست پاره‌یه‌كی ئاسنی بۆ هه‌وا فڕێ ده‌دا و كاتێ به زه‌وی ده‌كه‌وت ، منداڵه‌كان پریان ده‌دایێ و گوێ یه‌كتریان راده‌كێشا ، ئه‌ویش له گه‌ڵ ده‌هۆڵ لێدانه‌كه‌ی پێده‌كه‌نی ، به‌ڵام پێكه‌نینه‌كه‌ی ئه‌و زیاتر خه‌ڵكی به پێكه‌نین ده‌هێنا ، جه‌سته لاواز‌و گوێیه قیتهكانی و ددانه خوارو خێچهكانی و ده‌م و چاو ره‌ش و به خوریكهكهی ، زۆر به ناشیرینی ده‌هاته به‌رچاو . رۆیشتنیكی مراوییانهی هه‌بوو ، قسه بێسه‌روبه‌ره‌كانی و خۆش باوهریهكهی هه‌میشه ده‌بووه مایه‌ی پێكه‌نین . هه‌ندێك كه‌س وه‌ك گیڵه پیاوێك سه‌یریان ده‌كرد ، بگره كچ و ژنه‌كانی گه‌ڕه‌كیش شه‌رمیان لێنه‌ده‌كرد هه‌ر به پیاویشیان دانه‌ده‌نا . كه‌س نه‌بوو له‌م شاره ئه‌و نه‌ناسێت . له گه‌ڵ پیره دایكه‌كه‌ی ژیانێكی ناخۆشیان هه‌بوو ، خزم و خیرخوازان پارهوخێرو زه‌كاتیان پێده‌دان.چه‌ند ساڵێك به‌و شێوه‌یه مانگی ره‌مه‌زانی به ده‌هۆڵ لێدان برده سه‌ر ، كار‌و پاره‌ی بۆ خۆی و دایكه‌كه‌ی مسۆگه‌ر ده‌كرد.كه‌سی به خه‌یاڵێ دا نه‌ده‌هات ، ئه‌و ببیته خاوه‌ن ژن و كه‌سێك كچه‌كه‌ی خۆی پێ بدات.ئیدی خوا ده‌رگای خێری بۆكردهوهو كچێكی به ته‌مه‌ن بۆ رزگاربوون له به‌ر ده‌ستی زردایكهكهی ، ئه‌وه‌ی لای ده‌سته خوشكه‌كانی خۆی دركاندبوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سیك بیته داخوازی مێردی پێ ده‌كات و به‌س له دۆزه‌خی زردایكی رزگاری بێت و بچێته ماڵێكی نوێ . ئه‌ویش ئه‌م دهنگوباسهی ئه‌م كچه‌ی ده‌زانێت و ده‌چێته پیشه‌وه ، كاره‌كه سه‌ر ده‌گرێت .بۆیه ژن هێنانی ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه ، هه‌موو خه‌ڵك ده‌یانگوت ئه‌و سه‌رپۆشه بۆ ئه‌م مه‌نجه‌ڵه! له رووخسار و باڵا له یهكدهچوون ده‌تگوت جمكن، ئه‌وه‌نده سه‌یر بوون یه‌كسه‌ر پێكه‌نین دایده‌گرتی . ئه‌و وه‌كو ژن و مێردێك ئاسووده‌بوون ، به‌و ژیانه ساده‌و ساكاره .
كاتی مانگی ره‌مه‌زانیش داهات ، خه‌ڵك له‌وه ده‌ترسان واز له ده‌هۆڵ لێدان بهێنێت و ماڵ و ژن وپیرهدایكهكهی به‌جێ نه‌هێلێت ، به‌ڵام پێشبینی خه‌ڵكه‌كه ده‌رنه‌چوو ، ئه‌مجاره‌یان نه‌ك هه‌رخۆی ئاماده‌بوو ئه‌م كاره درێژه پێبدات و ژنه‌كه‌شی له گه‌ڵ خۆی ده‌برد . ئه‌و ده‌هۆڵی لێده‌داو ژنه‌كه‌ش فانۆسی بۆ راده‌گرت و رێگای بۆ رووناك ده‌كرده‌وه.به‌م شێویه ده‌گه‌ڕان و ده‌هات و ده‌چوون .هه‌ندێك جاریش له لایه‌ن دۆست وخزمان بۆ پارشێوخواردن بانگیان ده‌كردن و لێیان پاڵ ده‌داوه و كاتێ بانگیشی ده‌دا به‌روه ماڵ ده‌گه‌ڕانه‌وه.ئه‌وكچه له ماڵی زردایكی ئه‌وه‌نده ناخۆشی و ئازاری بینی بوو ، به هه‌موو شتێك رازبوو ، له لایه‌كیش له پڕته و بۆڵه‌ی خهسووهكهشی به دوور ده‌كه‌وت .سه‌رباری ئه‌و كێشانه‌ش نه‌بوونی ژووی نووستن ، كه هه‌ر سیكیان له یه‌ك ژوور ده‌نووستن ، هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌فته ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه دان و ئاویان له گه‌ڵ یه‌ك ناكورێت . ئه‌و پێ خۆش بوو له گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بگه‌رێت نه‌ك له ماڵه‌وه بێت له دیار ده‌م و چاوی خه‌سووه‌كه‌ی.
چه‌ند ساڵێك به‌م شێوه‌یه تیپهری و دایكی مردو شه‌ری براكوژیش به‌ڕۆكی شاری گرت و ترس و له‌رزو گرتن و كوشتن ، په‌یدابوو، چیتر ده‌هۆڵ لێدان باوی نه‌ما . ئه‌ویش وازی له‌و كاره‌ی هێنا كه چه‌ندین ساڵ بوو ، ده‌یكرد. دیسان پاش چه‌ند مانگێك خوا ده‌رگایه‌كی بۆكرده‌وه له لایه‌ن كه‌سێكی نزیكی خۆیان دوكانێكیان بۆ دانا ، تا ژیان وگوزه‌رانی خۆی پێ بسورێنێ ، ئیدی بوو به دوكاندارو زۆرجاریش كه شتی نه‌ده‌فرۆشت ، به براده‌ره‌كانی خۆی ده‌گوت : له‌وه‌ته‌ی ده‌هۆڵ لێدان براوه ، به‌ره‌كه‌تیش له‌م شاره نه‌ماوه.
له‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌سه‌رهاتی سه‌یرو سه‌مه‌ره له سه‌ر ده‌هۆڵ لێدانه‌كه‌ی ئه‌و بڵاوبوونه‌وه ، ئه‌ویش به ددان پێدانی خۆی بوو ، كه له لایه‌ن هاوڕێیه‌كانی خۆی باسكردووه ئیدی تێروانین و هه‌ڵوێستی خه‌ڵك له سه‌ر ئه‌و گۆڕا ، ئه‌مه‌ش وایكرد به‌هاو خۆشه‌ویستی جارانی له ده‌ست بدات قسه‌و كرداره‌كانی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بوونه به‌ڵگه.به‌تایبه‌تی هه‌ر قسه‌یه‌كی ده‌كرد ، سوێندو ته‌ڵاقی له‌سه‌ر ده‌خوارد .شه‌وانی ره‌مه‌زان و ده‌هۆڵ لێدانه‌كه‌ی ئه‌و بوونه جۆرها گاڵته‌و به‌سه‌رهاتی سه‌یروسه‌مه‌ره . ناوه ناوه‌ش قسه‌یه‌كی نوێی ئه‌وله بازار ده‌كه‌وێته سه‌ر زاران .ئه‌و سوێندی خواردووه كه زۆربه‌ی شه‌وان ئاره‌قه‌ی خواردۆته‌وه‌و تاسهرمای نه‌بێت و له گه‌ڵ وتنی (محه‌مه‌د سه‌ڵه‌وات ) ده‌نگی خۆش بێت ، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هاورێیه‌كی خۆی بۆی دابینكراووه كه ئه‌وی زۆر خۆش ویستووه .كردنی میز به پێوه‌و بردنی چه‌ند مریشكێك له ماڵێ پیره‌ژنێك ، به‌رد هاویشتنه ماڵان و چوونی بۆ ئه‌و ماڵانه‌ی كچی جوانیان هه‌بووه ، به بیانووی سه‌رمابوون و وه‌ڕگرتنی شخارتهو نانخواردن .دزینی پێڵاوێكی خزمێكی خۆی ، جاریكیش له كاتی دڕانی ده‌هۆڵه‌كه‌ی ، توره بووه‌و جنێوی به خه‌ڵك و مه‌لایه‌كان داوه.زۆر شه‌و كه گه‌یشتۆته به‌رده‌م ماڵی دۆستێكی خۆی ، دهۆڵی له ده‌رگایه‌كه نزیك كردۆته‌وه وبه‌هێز ڕهمبهی له دهۆڵهكه هێناوه ، ئه‌وجا به ده‌نگێكی نزم وتویه‌تی : هه‌سته ، هه‌سته ،خۆ بشۆ، پارشێوه !!!
زۆر جاریش ، ئه‌گه‌ر دۆستێكی خۆشه‌ویستی بێته لای ، باسی ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌كات ، كه چۆن له رێگا‌و كۆڵانه ته‌سك و تاریكه‌كانی شار ، ئامێزی له ژنه‌كه‌ی خۆی وه‌رێناوه و ده‌می خستۆته نێو ده‌می و مه‌مكی گرتوون.چه‌ندی شه‌وی به رامووسانی ژنه‌كه‌ی له كۆڵانه‌كان بردۆته سه‌رو ئه‌مه‌ی به كڵاو خستنه سه‌ر خه‌ڵك له قه‌ڵه‌م ده‌دات ، ئێستاش كه ده‌گاته ئه‌و شوێنانه سوێند بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌خوات كه له گه‌ڵی دایه ، ده‌ڵێت “لێره ژنێكم ماچ كردووه !”.زۆر كه‌سیش هزری بۆ ئه‌وه ناچێت كه مه‌به‌ستی ژنه‌كه‌ی خۆیه‌تی .هه‌ر خۆشی ئه‌مه‌ی دركاندووه ، له كۆڵانه‌كان ئه‌و داره‌ی ده‌هۆڵی پێ لێداوه بۆ نێو گه‌ڵی ژنه‌كه‌ی خۆی درێژكردووه (كافر كافر ، بتخۆم !!! ئه‌و به‌زم و رهزمه هه‌موو بۆتۆیه تا تێر بیت!! ” بۆ گه‌واهی قسه‌كانیشی ده‌ڵێت “ئه‌وه ژنم ماوه نه‌مردووه ، برۆن لێی بپرسن ئه‌گه‌ر درۆ بێت رووم ره‌ش كه‌ن!”.
ئێستا ته‌مه‌نی ئه‌و له هه‌ڵكشان دایه‌و تا پێده‌چێت ناشیرینتر ده‌بێت و قسه قۆروِبێ ماناش دێنێته به‌رهه‌م ،كهچهڵبوونیش هاتۆته سه‌ر و تالهموویهكی به‌سه‌ری نه‌ماوه ، كه‌سی بێگانه‌ش چاوی پێبكه‌وێت پێكه‌نینی دێت . شه‌وانی ره‌مه‌زان و ده‌هۆڵ لێدانه‌كه ، لای ئه‌و خۆشترین كاتی ژیانی ئه‌ون .ناوی كه‌وتۆته مێژووی شار و كه چه‌ند ساڵێك به ده‌هۆڵ لێدان خزمه‌تی خه‌ڵكی كردووه . چه‌ند ساڵێكه له سه‌ر ئه‌م دوكانهیه ، فلوسێكی پاشكه‌وت نه‌كردووه .ژیانێكی ساده‌و ساكار به‌سه‌ر ده‌بات وبه درێژایی رۆژ خه‌ریكی دوكانهكهیهتی و ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له قسه‌و گاڵته‌و گه‌پی ئه‌وه ،دێنه لای و گفت‌و گۆی گه‌رم ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ پێكه‌نین ده‌ستێكی راستی له سه‌ره كه‌چه‌ڵه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت “كافر ئه‌و به‌زم و رهزمه هه‌مووی بۆتۆیه!!
یاسین برایم — رواندز
R_xarand@yahoo.com