گڵۆباڵیزم و فه‌یسبووکی کوردان و تورکان..2
گڵۆباڵیزم و فه‌یسبووکی کوردان و تورکان
له‌چاوی ئامار‌و داتایهکاندا!!
(به‌شی دووه‌م)
له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه که‌بۆچی فه‌یسبوک، بهپجهوانهی په‌یامه‌کانی گڵۆباڵیزم مامه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیدار له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد ده‌کات؟
به‌پێی دوا ئاماری پێگه‌ی (internetworldstats)(1) ژماره‌ی دانیشتوانی عێڕاق له ساڵی 2011 (30 ملیۆن و 399 هه‌زارو572 که‌س بووه). به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوورمان داخه له‌خستنه‌ڕووی ئه‌و ئاماره‌دا، ژماره‌ی به‌کاربه‌رانی ئه‌نته‌رنێته له عێڕاق، وڵاتێک دوای 8 ساڵ له‌رووخانی ڕژێمی به‌عس و بوونی زلهێزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌مریکا له‌و وڵاته، که‌چی ئاستی خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێتی به‌و شێوه‌یه بێت!!.
له‌ساڵی(2009) ژماره‌ی به‌کاربه‌رانی ئینته‌رنێت له‌عێڕاق (300) هه‌زار که‌س بووه، له دوای ساڵێک له مانگی (7/2010) گه‌یشته (325 هه‌زار) به‌شداربوو. له‌دوا ئاماری(31/12/2011) ئه‌و پێگه‌یه دا، ژماره‌ی به‌کاربه‌رانی ئه‌نته‌رنێت بۆ (ملیۆنێک و303 هه‌زار و760 که‌س) به‌رزبۆته‌وه. به‌ڵام وادیاره ئاماری به‌شداربوانی فه‌یسبووک، نا ڕۆشهنیهکی پێوه دیاره، چونکه بۆ ژماره‌ی به‌شداربوانی فه‌یس بووک له‌عێراق، هه‌تا به‌رواری (31/12/2011)، هه‌مان ژماره‌ی به‌کاربه‌رانی ئه‌نته‌رنێتی داوینه‌تێ (1303760) به‌شداربوو!!
سه‌باره‌ت به بڕی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانیش له عێراق به‌گوێره‌ی پێگه‌ی بانکی نێونه‌ته‌وه‌یی(2) (ملیارێک و426 ملیۆن و400 هه‌زار دۆلار بووه له ساڵی 2010 ).
له‌کاتی ڕوماڵکردنی ئامار‌و ژماره‌کانی پێگه‌ی ( internetworldstats). بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌شداربووانی فه‌یسبووک له عێڕاق، بابه‌تێکی زۆر سه‌رنج ڕاکێش، که‌وته‌به‌ر جاوم، حه‌زمکرد بیخه‌مه به‌رچاوی ئێوه‌ش، بۆئه‌وه‌ی بهلۆژیکانه، بڕواننه، ڕه‌هه‌نده‌کانی پشت ئه‌و بڕیاره‌ی فه‌یسبووک و هه‌روه‌ها له‌ڕۆلێ هێزی ئابووری تورکیاش بگه‌ن، که ج کاریگه‌ریه‌کی گرنگی بهسهرهوهو به له‌ناوه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی گڵۆباڵیزهکردندا هه‌یه. ئه‌ویش رووماڵکردنی ژماره‌ی به‌شداربووانی فه‌یسبووکی هه‌ر 14 وڵاتی ڕۆژمهڵاتی ناوه‌ڕاسته.
کاتێک به‌رواردی ژماره‌ی هه‌ردوو به‌شداربووانی فه‌یسبووکی هه‌ر (14) وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێکه‌وه و تورکیا به‌ته‌نیا ده‌که‌ین. ژماره‌ی به‌شداربووانی فه‌یسبووکی تورک یه‌ک جار نیو به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی هه‌موو به‌شداربووانی فه‌یسبووکی هه‌ر (14) ووڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته!! هه‌روه‌ک له‌و خشته‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که له پێگه‌ی( internetworldstats)(3) وه‌رمان گرتووه .
ژماره‌ی دانیشوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 2011 دا216 ملیۆن و258هه‌زارو845 که‌سه) .
ژماره‌ی به‌کاربه‌رانی ئه‌نته‌رنێتی تا(31/12/2011) — (78 ملیۆن و620هه‌زارو995 به‌کاربه‌ره).
ژماره‌ی به‌شداربوانی فه‌یسبووک هه‌تا (31/12/2011)—(18 ملیۆن و241هه‌زارو80 به‌شداربووه).
به‌گوێره‌ی رێزبه‌ندی و پۆلێن کردنه‌که‌ی ئه‌و پێگه‌یه، ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له (14) ووڵات پێکهاتووه، که ئه‌مانه‌ن (ئێران، عێراق، سعودیه، کوه‌یت، ئوردن، به‌حرین،عومان. ئیمارات، ئیسرائیل، فه‌له‌ستین. سوریه، لوبنان،قه‌ته‌ر و یه‌مه‌ن). هۆکاری ئه‌و نابهرامبهربوونهش له‌نێوان ژماره‌ی به‌شداربووانی فه‌یسبووک هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که تائه‌مڕۆ فه‌یسبووک له ههردووڵاتی (ئێران و سوریا) قه‌ده‌غه‌یه.
له‌خسته رووی ئه‌و ئامار‌و داتایانه‌دا، ده‌گه‌ینه ئه‌وڕاستیه که پشکی به‌شداربوانی کورد له‌فه‌یسبوک له‌چاو به‌شداربوانی تورک، به‌و په‌ری زیاده‌رۆیش ناگاته (5%) ی به‌شداربوانی تورک. چونکه کورده‌کانی سوریا و ئێران، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری فه‌یسبووک له‌و دوووڵاته، ( وجدو بوونیان نیه). ئه‌گه‌ر ژماره‌ی به‌شداربووانی فه‌یسبووک له عێراق ( ملیۆنێک و 303 هه‌زار) به‌شداربووبێت، (کهههرجهنده ئاماره‌که‌ش ته‌واو نیه) بیکه‌ینه دووبه‌ش ، به‌شێکی کوردستان بێت و به‌شه‌که‌ی تری هه‌موو عێڕاق بێت. واته کورد نیوه‌ی به‌شداربوانی عێراق بێت. ئه‌مه‌له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تر هه‌موو کوردانی نیشته‌جێ بووی هه‌ر چواپارچهکهی کوردستانیش له ئه‌وروپاو ئه‌مریکا بهزیادهڕۆییهوه به (نیو ملیۆن به‌شداربوو) مه‌زه‌نده‌ی بکه‌ین. ده‌مێنێته‌وه کورده‌کانی کوردستانی تورکیا، ئه‌وانیش له‌به‌ر ناله‌باری وکهموکوری ژیانی ئابووری و سیاسی و نه‌بوونی ڕێنووسی کوردی و به‌کارهێنانی زمانی تورکی، له‌لایه‌ن به‌شی هه‌ره زۆریانه‌وه، له‌و باوه‌ڕه دانیم، ژماره‌ی به‌شداربوانی کوردی تورکیا به‌زمانی کوردی لاتینی له‌ژماره‌ی به‌شداربوانی کوردی عێراق زیاتر بێت. هه‌رچه‌نده ناتوانین، ڕاستی و ناڕاستی ئه‌و مه‌زه‌نده‌کردنه سه‌باره‌ت به‌سه‌رجه‌م به‌به‌شداربوانی کورد له فه‌یسبووک بسه‌لمێنین، ئه‌ویش له‌به‌رنه‌بوونی ئاماری ڕاست ودروست. به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا ڕێژه‌که له‌نێوان (5% تا 10%)ی به‌شداربوانی تورک تێپه‌رناکات. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی هه‌ندی ده‌نگوباس، به‌شی زۆری کۆمپانیاکانی ئه‌نته‌رنێتی کوردستان. هێلهکانیان له‌ڕێگای تورکیاوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت، وه‌کو عه‌ره‌ب ووته‌نی (المصیبة اکبر!)، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وکاته تورکیا، به‌شداربووانی کوردستانی عێراقیش، به‌به‌شداربووانی تورک، له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات ولهههڕهشهکهی دژ به فه‌یسبووک به‌کاری دێنێت!! به‌هه‌رحاڵ ئه‌م ئامارانه دوو ڕاستی گرنگمان بۆ دووپات ده‌که‌نه‌وه.
1- کۆڵه‌واری وهه‌ژاری ونامهعریفی ودواکهوتی ئێمه ده‌سه‌لمێن، که‌ئێمه‌ی کورد لهپهیوهندیکردنمان له‌گه‌ڵ یه‌کتری چه‌ند له‌یه‌ک دوورین، ده ئه‌وه‌نده‌ش به‌رابه‌ر له‌جیهان دوورین. که‌چی عه‌قڵی سیاسی کوردیش، له کوردستانی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سکه‌وتی حزبی (تاکه‌سی!!) له‌لایه‌ک هێلی ئه‌نته‌رنێت، له‌خه‌ڵک داده‌خات و له‌ولاش به هه‌مان لۆژیک. رێگا لهکردنهوهو واڵاکردنی خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت ده‌گرن!! پرسیاری هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه. ئایا ئێمه میله‌تێکی نه‌زان و نه‌خوێنده‌وارین، که‌کۆمه‌ڵێک نه‌زان و نه‌خوێنده‌واری سیاسی ڕابهڕایهتیمان ده‌کات؟ یانیش میله‌تێکی هه‌ژارین، که کۆمه‌ڵێک بازرگانی (شۆڕشگێر)ی چه‌ک له‌شانی (ماڤیایی) مامه‌ڵه‌مان پێ ده‌که‌ن؟
2- نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی و خیتابێکی ناسیۆنالیزمی سه‌رده‌میانه‌ی و نه‌بوونی زمانێکی هاوبه‌ش و یه‌کگرتوو وداگیکردنی بازاره‌کانمان له‌لایه‌ن ئه‌و ووڵاتانای له‌نێویاندا دابه‌ش بووین . هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م پهرتهوازهییهمانه. ئه‌مه چاره‌نووسمانه و ئه‌مه‌ش حاڵمانه. سه‌یرکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵمان بێت،له بواری تهکنهلۆجیاوی په‌یوه‌ندیکردندا که یه‌کێکه له ئازادترین و ساناترین و هه‌رزانترین کایه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهانی گڵۆباڵیزمه. ده‌بێت حاڵمان لهبوارو کایه سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی وسه‌ربازی وزانست و خوێندن وفه‌لسه‌فه و هتد،، چۆن بێت؟!
له‌ده‌رئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و داتا‌و ئامارانه، تاڕاده‌یه‌ک ده‌گه‌ینه ئه‌وڕاستیه، که فه‌یسبووکیش، له‌ژێر ناوی ئازادی و دیموکراتیدا ، وه‌ک هه‌ر کۆمپانیاکی تر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵپه‌ی قازانج و ده‌سکه‌وتی بازرگانی و مادیه، ئه‌وه‌نده خه‌مخۆری ئازادی تاکه‌کان و گه‌له ژێرده‌سته‌کان نیه. هێنانه‌دی دیموکراسی ودادپهروویش، له‌به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستدانی قازانج و کهلهکردنی سه‌رمایه‌دا، ئامانجێکی هه‌نوکه‌یی نیه و مامه‌ڵه‌یه‌کی زه‌ره‌رمه‌ندو شه‌ڕێکی خۆتڕێنه!!.
به‌رای ئێوه ئه‌و لێدوانه‌ی بیل کلنتۆن، که‌له‌سه‌ره‌تای به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ووتاره‌دا ئیشاره‌تمان پێدابوو، تاچه‌ند ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنی، که په‌یوه‌ندیه‌کی ئۆرگانی دانه‌بڕاو له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکانی سه‌رووی گۆی زه‌وی، به ئازار‌و و ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی خوار گۆی زه‌وی هه‌یه. به‌واتایه‌کی تر خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان له‌سه‌ر چه‌رمه‌سه‌ری ودابه‌شکردن و داگیرکردن وکۆشتن و تواندنه‌وه‌ی ده‌یان گه‌لی وه‌ک کورد بنیاتنراوه. یا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش، تا ئه‌م ده‌رده‌سه‌ری و ئازار‌و مهنهتیانهی خه‌ڵکانی خوارووی گۆی زه‌وی به‌رده‌وام بێ. خۆش گوزه‌رانی و ئه‌منیه‌تی ئه‌وانیش هه‌رگیز جێگیرنابێت. ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه له‌بۆچونێکی ئایدۆلۆجی خۆمه‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی شرۆڤه‌کردنی دیارده‌و ده‌رهاویشته‌کانی پڕۆسه‌ی گڵۆباڵیزمهکردندا به‌رجه‌سته بووه.
ڕه‌نگه پرسیارێک رووبه‌ڕووم ببێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بێت، ئایا مه‌به‌ست له‌خستنه رووی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی له هه‌ریه‌که له تورکیا‌و عێراق تا چ ڕاده‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌باسی فه‌یسبووکه‌وه هه‌یه؟ بێ شک زۆری وکه‌می سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنی بیانی له هه‌ر ووڵاتێک، په‌یوه‌ندی به‌ڕاده‌ی زۆری به‌رهه‌م و که‌ڵه‌که‌بوونی کاڵاکانهوهن هه‌یه، به‌تایبه‌تی تورکیایه‌ک که‌به وڵاتێکی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی (ته‌حویلی و ته‌جمیع)ی که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌سازیه‌کان داده‌نرێت. بوارهپیشهسازیه گرنگه‌کانی تورکیاش خۆی له پیشه‌سازی (رستن و چنین، خواردنی ئاماده‌کراو، ئۆتۆمبێل، توانه‌وه‌ی مس وخهلوزی به‌ردین وکرۆم وپۆڵاو، که‌ره‌سته‌ی بیناسازی ودارو کاغه‌ز) ده‌دۆزێته‌وه.
هه‌روه‌ها تورکیا خاوه‌نی پێشهسازیهکی گه‌وره‌ی به‌روبوومی کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری گرنگیشه له‌ناوچه‌که، به‌رهه‌مه كشتوکاڵی و ئاژهڵداریهکانی زۆربه‌ی بازاره‌کانی ناوچه‌که‌و ئه‌وروپای کۆنترۆڵ کردووه. گرنگترین به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانی تورکیا، به‌رهه‌مهێنان و چاندی تۆتن ولۆکهودانهوێلهو زه‌یتون وشه‌کر و تورشیات و بهروومی ئاژه‌ڵیه.(4)
جگه له‌م دوو بواره، بواری که‌رتی گهشتوگوازی له‌تورکیا. به‌گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ئابووری تورکیا ده‌ژمێردرێت. ته‌نیا له‌ساڵی(2010) دا ( 28 ملیۆن و632 هه‌زار204) تۆریستی بیانی سه‌ردانی تورکیای کردووه. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئاماره‌کان، له‌ساڵی پار ژماره گه‌شتیاران له‌سه‌روی (31 ملیۆن گه‌شتیار بووه). له‌نێوو رێزبه‌ندی ووڵاتانی گه‌شتوگوزاردا، له‌پله‌ی (10) مدایه (5). ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تر، ساغکردنه‌وه‌و فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه چ له‌ناو تورکیا‌و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی، هه‌روه‌ها بۆ پێشبڕکێ و ململانێ کردنی بازاره‌کانی ده‌وروبه‌ری، پێویستی به ڕێکلامێکی میدیای زۆر هه‌یه. بۆزیاتر به‌رچاو ڕوونی سه‌باره‌ت بهرێکلام ، نموونه‌ی ڕێکلامێکی (هێڵی ئاسمانی Turkish Airlines ) تان ده‌خه‌مه به‌رده‌م. که نرخی تێچونه‌که‌ی له ملیۆنێک دۆلار تێپه‌رده‌کات. ئه‌ویش گه‌شتێکه به هه‌ره یاریزانه باشه‌کانی یانه‌ی وه‌رزشی مانشستریونایتدی ئینگلیزی، وه‌ک ( واین رونی، دارین فلیتشر،کریس ساملین، نانی و ڕافائێل و فابیۆ داسیلفا)، که‌وا چۆن ئه‌م یاریزانانه ئاسوده‌و دڵخۆشن له سواربوونی فرۆکه‌کانی (Turkish Airlines )دا (6).
سه‌رجاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاتی فه‌یسبووکیش، ڕیکلامی کۆمپانیاکانه . به‌پێی دوا ئاماری کۆمپانیای ( eMarketer Digital Intelligence) له‌بواری خزمه‌تگوزاری بازاری میدیا و ئه‌نته‌رنێت، که‌باره‌گاکه‌ی له نیویورکه، ده‌ریده‌خات که ده‌سکه‌وت و داهاتی ساڵی (2011) ی فه‌یسبووک (4 ملیار‌و270 ملیۆن دۆلار) بوو، ئه‌مه‌ش دوو به‌رابه‌ری، ده‌سکه‌وتی وداهاتی ساڵی پاری (2010) ده‌کات، که 2 ملیار دۆلار بوو . دریژه‌ی پێده‌دات و ده‌لێت؛- له‌و داهاته‌ی ساڵی (2011) ی‌دا ( 3 ملیار‌و800 ملیۆن دۆلاری) ته‌نیا داهاتی رێکلام بوو، وه (470 ملیۆنیش) داهاتی یاریه‌کانی ناو فه‌یسبووک بوو، کهبهشداربووان له‌ڕێگای (کریدیت کارد) کڕیویانه. ئه‌و کۆمپانیایه وا مه‌زه‌نده ده‌کات که ئه‌مساڵ (2012) داهاتی فه‌یسبووک له ڕێکلام بگاته (4 ملیار‌و 50 ملیۆن دۆلار) (7). بێ شك بوونی30 ملیۆن لاپه‌ڕه‌ی به‌شداربووانی فه‌یسبووک له‌وڵاتێکی وه‌ک تورکیادا، په‌نجه‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ دیتن و ساغکردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له زۆره‌کانی نێو‌و بازاری تورکی. لێره‌وه ده‌بێت له‌و ڕاستیه بگه‌ین که (به‌لای فه‌یسبووکه‌وه)، هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی فه‌یسبووک له‌تورکیا، له‌لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه ، زۆر گه‌وره‌تره له‌و بڕیاره‌ی فه‌یسبووک بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی بابه‌ته‌کانی کورد له پێگه‌که‌ی خۆیدا. چونکه فه‌یسبووک چاک ده‌زانێ که تورکه‌کان، زۆر به‌لایانه‌وه سانایه که ماڵپه‌ری فه‌یسبووک دابخه‌ن و به‌ده‌ردی ماڵپه‌ری (YouTube ) ی ببه‌ن. به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ له‌تورکیا مشتومڕێکی زۆر له‌سه‌ر بوونی فه‌یسبووک که‌وتۆته سه‌ر ڕووی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانی تورکیا، کهفهیسبووک به‌هۆکارێکی سه‌ره‌کی (زۆربوونی لێک جیابوونه‌وه‌ی (طلاق) خێزانه‌کانی تورکیا داده‌نرێت). فه‌یسبوک نایه‌وێت چیتر بیانووی زیاتر بداته ده‌ست تورکه‌کان، بۆداخستنی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان له‌تورکیا. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له ئازاری ساڵی 2008 به‌ڕه‌سمی و به‌بڕیاری دادگای تورکیا به‌ماده‌ی (301)(8) ماڵپه‌ری (YouTube ) یان داخست، کاتێک یۆنانیه‌کان له ماڵپه‌ڕی (YouTube )دا چه‌ندین فیلمی گاڵته‌جاریان ده‌رهه‌ق به که‌مال ئه‌تاتورک تیا بڵاوکردبۆوه. هه‌رچه‌ند له دوا هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا، یه‌کێک له به‌ڵێنه‌کانی ره‌جب ته‌یب ئه‌ردوغان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا بوو، تا جارێکی تر (YouTube ) بۆ تورکه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵکانی بێ هوده‌یه، سه‌باره‌ت به‌و پرسه (9).
……………………. (ته‌واو)
دڵشاد مه‌جید/ سوید
dilshad.majeed@gmail.com
(1) http://www.internetworldstats.com/middle.htm#bh
(2) http://data.albankaldawli.org/indicator/BX.KLT.DINV.CD.WD
(3) http://www.internetworldstats.com/stats5.htm#me
(4) http://go.hrw.com/atlas/norm_htm/turkey.htm
(5) http://en.wikipedia.org/wiki/Tourism_in_Turkey
(6) http://www.dagensmedia.se/nyheter/tv/article3197445.ece
(7) http://www.bloomberg.com/news/2011-09-20/facebook-revenue-will-reach-4-27-billion-emarketer-says-1-.html
(8) ماده‌ی 301 ئه‌و ماده‌یه له‌ده‌ستوری تورکیا، بۆبهگژاچونهوهی ئه‌و سوکایه‌تی پێکردنانهیه که له‌ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌نجام بدرێت له‌به‌رامبه‌ر کۆماری تورکیا.
(9) http://www.ui.se/nyheter/turkiet-censurerar-sociala-medier.aspx