Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
خخخــ ووو ااا ررر دددد ننن….  فەرهاد کەریم

خخخــ ووو ااا ررر دددد ننن…. فەرهاد کەریم

Closed
by March 18, 2012 چیرۆک

    
هەندێ جار بە خۆم ده‌ڵێم دە ببە پیاو.. تۆزێ رێز بۆ سەروسمێل و ریشی سپی و گەروگونت دانێ، واز لەو بابەتە سەقەتانە بێنە و خۆ خوێنەر گاڵته‌جاڕی تۆ نین، دوای هەر بە خۆم دەڵێم: ”گوو بە خوێنەر.. من گوو بە کلاوی خۆم ناپێوم ئەوجا نۆبەی خوێنەره‌”، ببوورن هەر بۆ گاڵته‌ بوو، بێ ئێوە من نەک هەر گووم بەلکو گووی وشکی بەر (بببببببببا)شم…
ناوێرم بڵێم هاوووڕێ و هەڤڤڤاڵ با خوێنەر نەڵێ قووون زززەردی کێێێر سسسه‌وزم…
برادەرێک لە کورتە نامەیه‌کدا وای بۆ نووسیوم:
– بنووسە برادەر.. گووەکانی تۆ خۆشششن…
هاوسەرەکەشم هەر جارەی لە ئاودەست بم دەڵێ:
– ئەو پانکە بکەوە.. بۆن گووت گێژی کردم.. با ئەو بۆنە پیسە بباتە دەرەوە. (منیش بێ ئەوەی تووڕە بم دەڵێم):
– بمبوورە.. لە بیرم چوو، لە ناخەوەش دەڵێم بۆنی گووی خۆم خۆشترە لە بۆنی گوویی دەرەوە و گووی نیشششتیمانم..
هەموو شەممان خواردنی وڵاتێک تاقی دەکەینەوە لەگەڵ هاوسەری ئەزیزم، خوووووا.. خاااااک.. خواردننننن.. خێێێێێ، خوا و خاک خواردنە و دەخورێ، گەر مرۆڤ یەک تۆز بە ویژدانتر بایە نە برسی دەبوو نە خوێنیشی دەڕژا و نە خوێنیشی دەرژاند، کەسیش نانی بە خاک و خواوە نەدەخوارد، خێش دەبووە درۆ..
شەمەی رابردوو چێشتخانەی (هۆشی مینە) بوو – خواردنی ڤێتنامی -، ئای کە نەوسنم.. جار وایە حەزم دەچێتە گووی خۆشم! بەڵام بە پرسیار و بە زەوقیشم، چونکە حەز دەکەم بەر لەوەی ببێتە گوو بیناسم، لێرە ئەو سەر ئێشەیەم نییه‌ خواردنت پێدەناسێنن.. برایەکی لە خۆم گەورەترم هەیە خاوەن چیشتخانەیە لە ولات.. رۆژەک لای ئەو مێوان بووم.. ئیتر ئەو دەزانێ کەمخۆرم بەڵام حەزم لة زۆربه‌ی خواردنه‌کانة له‌سه‌ر مێزه‌که‌م هه‌بێ.. خۆم وا چێژ لە خواردن وه‌رده‌گرم، ئیتر هەر خواردن دەهاتوو منیش پرسیار.. تا به‌ پرسیاره‌کانم ماندووم کرد، چەند شیشە گۆشتیان دانا… گۆتم:
– ئەوە گۆشتی چیە؟
– (بە تووڕەییەوە گۆتی): گۆشتی قوزی داکتە دە بخۆ دەی..
– (گۆشتەکەم تامکرد لە سەرخۆ گۆتم): ”گۆشتەکی ناسک و خۆش و بە چێژه‌..
– خواردنی ئۆریانتۆ حەزی لێدەکەم.. زوو زوو دەچمە باژێری چینی (چەینە تاون)، ئەو باژێرە هەر چینی نییه.. ئۆریانتۆی ئاسیایی رۆژئاوان، لەو بازاڕەش چێشتخانە و هەموو جۆرە کاسبیەکی دەکەن، ئیتر لە تەلەی مشکەوە بگرە تا زێڕ و گەوهەر.. بەو واتایە هەموو شتێکی پێویست ئەوەی بیری لێدەکەیتەوە، درۆم نەکردبێ تۆرکە و کاردی و کەنگریش، برادەرێکی گێلۆکەم پێیگۆتم مریشکی کوردیش، بۆ مێژووش زۆر بە دڵ و بە ویژدان و نەرمونیان و بێفەرن، نەک وەک ئێمەی رۆژهەلاتیی بێویژدان و پیسکە و لە هزریشدا دەهۆڵچین و چلکنین، هه‌ڵامه‌تم بوو.. پێویستم بە شۆربایەکی گەرم و تیژ و لیمۆی ترش بوو، بۆ هەر خواردنگایەک بچم سەیری قەلەبالغی و چۆلیی دەکەم، شۆربای هۆشی مینە لە هەموویان قەلەبالغ تر بوو لە بەر ناوەکەی (نا) دیارە خواردنەکەی باشە چونکە لێرە بە ئیشە نەک بە ریش، درێژەی نەدەمێ لای من خراپترین شۆربای ڤیتنامی بوو، هەڵه‌ی خۆشمی تێدابوو چونکە خواردنەکە گوندیی بوو بە گەورەییش (کانتری فوود) نووسرابوو، بەڵام لەگه‌ڵ نەوسن چدەکەی، شۆرباکەم شۆربای هۆشی مینە بوو دیارە خالۆم حەزی لێبووە و خواردیتی، لای کوبییه‌کانیش چەندین خواردن بە ناوی هەمنگوایی هه‌یه‌ کە خواردیەتی و پێی خۆشبووە، لە خۆشەویستی هەمنگوای ناوەکەیان گۆڕیوە بۆ هەمنگوای، ماوەیەکی زۆریش لەوێ ژیاوە مام هەمنگوای. هتد، لای هەموو نەتەوەکانی جیهان بۆ مرۆڤی جوان ئەو ناوانانە هەیە.. نەک تەنها خواردن شتی تریشان بە ناوە وەکو هێما و رێز بۆ کارەکانیان و داهێنان و خەباتیان، لای خۆشمان سەگی سەرۆک هەموو شتێک و ولاتیشی بە ناوە، ببوورن دیسان دەستم بە گووخواردن کرد.. ئاخ و ئۆفەمە بە دەست نەتەوەکەم باسی هەر شتێکی بۆ بکەی وا دەزانن گوو دەخۆی…
_لە چێشتخانەی (سایگۆن) نانی لێدەخۆم بەڵام لای خالۆ هۆشی مینە جارێکی تر شۆربا ناخۆم، خواردن چ خواردن هەر وەک سەروپێ (پاچە) ناشرین بوو، پاچەش بمخوا نایخۆم.. بە کورتیی رێزم بۆ خواردن هەیە بەڵام لە رشانەوەی سەگ دەچوو.. منی سەگیش ئێسک و گۆشت و هێلکەی کۆتر و کێشکە و مێروولە و هەموو شتەکانی ناو شۆرباکەم لادا و تەنها رشتەکە و (نودل) سوپەکەم خوارد.. درۆشم نەکردبێ چایەکی سەوزی بەتامیشم له‌گه‌ڵ خوارد، هاوسەرەکەشم لە خۆم ئارامترە لە خواردن بەڵام هەمان بۆچوونی بۆ خالۆ شۆربا هەبوو، جارجارەش دەڵێ:
– گەر پارەم هەبێ خواردنگایەکی بچووککراوەی جیهانیی دەکەمەوە، چونکە تەنها خواردنە مرۆڤەکان کۆدەکاتەوە و جیاوازییه‌کان ریشەکێش دەکا، لە رێگای خواردنیش بە گەلان ئاشنا دەبی، مرۆڤایەتییش له‌گه‌ل خواردن جوانه‌…
– گەر کردتەوە لە بیر نەکەی کوردیش ترخێنە و پیرخەنی هەیە بەڵام مەیخەرە ناو (مانیۆ)کەوە، با گەلان نەڵێن تڕکەنین.
تازە هاتبوومە ئێرە هەمبەرخانەیەک نزیک ئەپەرتمانەکەمان بوو.. ناوی (بورگەر کینگ) بوو (هەمبەرگەری پاشا) هەرزانترین هەمبەرگەری ئه‌وسا و ئێستایه‌، پێنج پاشای گێل بووین، سێ مانگی رەبەق یا ژەمێک یا دوو ژەممان لەوێ بوو.. ئێمەی نه‌دی و بدی به‌ بەراود بە خەلکە رەسەنەکە هیچمان نه‌ده‌زانی، هەمبەرگەری بخۆ و بکە گوو، ئێستاش جار جار گەر بە پێش هەمبەرگەری پاشا رەتبم لووتم دەگرم، نەبادا بۆنی رابردوو بکەم و بتڕم، گەر بمەوێ پاشایەک ببینم هەمبەرگەرێک دەخۆم.. هاوسەرکەم هاوار دەکا و دەڵێ:
– زوو خێراکە فلاش بکە و پانکەکە بکەوە.. با بە بۆنی پاشای گوو نەمرم. (منیش پێکەنبن دەمگرێ و دەڵێم):
– بە هیوام دوا پاشای گووم بێ!
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.