که‌مال میراوده‌لی ده‌رباره‌ی بانگەشه‌ی ده‌وله‌تی کوردیی:
بزوتنه‌وه‌ی کورد پاشکۆی بیری عه‌ره‌بیی و ستراتیجی ئێرانیی بووه. سه‌رانی دواکه‌وتووی کورد سێ ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌م 30 ساڵی دواییه‌دا دۆڕاندن
لڤین: به بروای تۆ له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کوردی‌دا پرس و خه‌ونی ده‌وله‌تی کوردی له ستراتیژی هێزه سیاسییه‌کاندا بوونی هه‌بووه‌و له ئه‌جندای هێزه سیاسییه‌کاندا ئه‌م پرسه پرسێکی گرنگ بووه؟
که‌مال میراوده‌لی: مرۆڤ به‌وه له ئاژه‌ڵ جیایه که بیرده‌کاته‌وه‌و ده‌توانێ بیره‌که‌ی ده‌ربڕێ و بیکاته بناغه‌ی نه‌خشه‌دانان بۆ به‌دیهێنانی ئامانج و ئه‌نجامه‌کانی. بۆیه هه‌موو کارێکی مرۆڤ سێ لایه‌نی هه‌یه وه‌ک سێ گؤشهیهکی لێک دانه‌براو: بیر، به‌رنامه و به‌رهه‌م. واته: پرینسیپ و پرۆسه‌و ئه‌نجام، یان فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، ستراتیجی سیاسی ، خه‌باتی سیاسی و ئاکامه‌کانی.
له رووی بیر‌و فه‌لسه‌فه‌وه بزاڤی کوردی جگه له وتار‌و بؤچوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی قازی محه‌ممه‌د که به ئاشکرا کوردستانی یه‌و بۆ ده‌وله‌تی کوردستانی کاری ده‌کردو ئه‌مه‌شی له راگه‌یاندنی کۆماری مههاباداو شه‌هیدبوونی خۆیدا نواند، ئه‌وی تر سفرو پاشکۆی بیری ده‌ره‌وه‌یه به تایبه‌تی هی بزوتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بیی به ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ یه‌وه. ئه‌مه تا ده‌رکه‌وتنی په‌که‌که‌و عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان که ئه‌وان دووباره نه‌ته‌وه‌یی بوون و پانکوردستانیبوونی بزوتنه‌وه‌ی کوردیان ژیانده‌وه‌و له چالاکییه‌کانی خۆیاندا ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ک حیزب بۆیان کرابێ به‌رجه‌سته‌یان کردووه به‌لام ئه‌وه‌ی رێگه‌ی له‌وانیش گرت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنن زالبوونی عه‌قڵی حیزبی ته‌سک بوو به سه‌ر عه‌قڵی نه‌ته‌وه‌یی جه‌ماوه‌ری که له سه‌ر پرینسیپی زانستیی و دیمۆکراسی و قبوڵکردنی جیاوازی و پلورالیزم دامه‌زرابێ و جه‌ختکردن له سه‌ر بیری ‘حیزبی قائید’. گه‌ر له هه‌لومه‌رجی سه‌ختی باکووردا ئه‌م حیزبیبوونه وه‌ک زامنی سه‌رکرادیه‌تی و دیسیپلین تا ماوه‌یه‌ک پێویست بووبێ ئه‌وا له ده‌ره‌وه له ئه‌وروپا که فه‌زای فراوانی ئه‌و هێزه‌یه ده‌کرا ئه‌زموونێکی نه‌ته‌وه‌یی تازه دابمه‌زرێنن. تا ماوه‌یه‌کی باشیش کارمان له سه‌ر ئه‌وه کرد یه‌که‌مجار له پشتگیری په‌رله‌مانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌و ولات و دوایی له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی کۆنگره‌ی گه‌لی کوردستاندا. ئه‌و کات له‌گه‌ڵ مامۆستا ئیبراهیم ئهحمهدو مامۆستا هاوارو کۆمه‌لێکی باش له رووناکبیرانی کوردستان له ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو کوردستانه‌وه هه‌ولیکی زۆرمان دا، ده‌ستووری کۆنگره‌مان به شێوه‌یه‌کی دیمۆکراتی ئاماده‌کردو ده‌یان کۆبوونهوهومان ئه‌نجامدا تا ئاخری هه‌موو حیزبه‌کان و هێزه‌کان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان به‌شداریان کرد و ته‌نیا پارتی مایه‌وه ئه‌ویش به‌ده‌ر نه‌کرا و کورسییه‌کی به‌تالی بۆ دانرا، ته‌له‌فزیۆنی مید- یش وه‌ک یه‌که‌م ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ورێکی دیمۆکراتی ئازادی له ره‌خساندن و دیباتکردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا بینی و من بۆ خۆم له ده‌یان په‌نێل وکۆبوونه‌وه‌و کۆنفرانس‌دا به‌شداریم کرد. به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یان بێ هۆ راگرت و نه‌یانهێشت له‌دایکبوونی کۆنگره‌که رابگهێندڕێ ئه‌مه وا مایه‌وه تا گیرانی به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌وسا له ناکاو کۆنگره‌که‌یان راگه‌یان و ئۆجه‌لانیان کرده سه‌رۆکی فه‌خری، ئه‌مه‌ش هه‌موو پرۆسه‌که‌ی کرده حیزبیی.و دوایی له جیاتی دروستبوونی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی گشتگرو دیمۆکراسی ئه‌وانه‌ی مانه‌وه له گه‌ڵیان کردیاننه حیزبی هه‌رێمیی سێبه‌ری خۆیان. واته به تایبه‌تی دوای حه‌لکردنی په‌رله‌مانی کوردستانیش له ده‌ره‌وه‌ی ولات هیچ کیانێکی مه‌ده‌نی دیمۆکراتی نه‌ته‌وه‌یی گشتگریان نه‌هێشته‌وه ، له ئاستی رێکخراوه جه‌ماوه‌ری و کۆمهڵگاییهکانێش له ئه‌وروپا فیدراسیۆنه‌کان ته‌نیا فیدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی سه‌ر به‌خۆیانن. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو ، گه‌وره‌تریش ده‌بێ که هه‌وڵ بده‌ن له کوردستانی باکووریش له گه‌ڵ: په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی جه‌ماوه‌ری له شاره‌کان ئه‌م ئه‌زموونه هه‌ڵه‌یه دووباره که‌نه‌وه، ده‌بی چالاکی خۆیان وه‌ک حیزب، له چالاکی خه‌لک وه‌ک جه‌ماوه‌ری کورد، به هه‌موو ره‌نگ و جۆر‌و جیاوازییه‌کانیه‌وه، وک چالاکی په‌رله‌مانته‌ره‌کان و هه‌لبژێردراوه‌کان بۆ ناوچه‌و شاره‌وانییه‌کان، جیا که‌نه‌وه‌و پشتگیری چالاکی جه‌ماوه‌ری سهبهخۆو پرۆسه‌ی دیمۆکراتی و که‌لتووریی و دروستبوونی تاکی سه‌ربه‌ست و ئازادی کورد بکه‌ن.
به نیسبه‌ت پارتی – یه‌وه ئه‌م حیزبه ناوی پارتی دیمۆکراتی کوردستانه: به‌لام قه‌ت نه پارت بووه، نه دیمۆکراتی نه کوردستانی هه‌ر وه‌ک چۆن سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌که‌یان نه دکتۆر بوو، نه که‌مال ، نه که‌رکووکی. حیزب و رێکخراو له هه‌موو دنیادا که‌سانی زانا، رووناکبیری گه‌وره‌و خاوه‌ن فه‌لسه‌فه و دنیابینی و روانگه‌ی ستراتیجی دروستیان ده‌که‌ن نه‌ک که‌سانی جاهیل و بؤشنبیر وه‌ک له ناو کوردا روویداوه.
پارتی گه‌ر به‌راستی وه‌ک حیزب، حیزبی نه‌ته‌وه‌ییش، هه‌بووبێ ته‌مه‌نی زیاتر له 65 ساڵه. حیزبێ گه‌ر بۆ سه‌ربه‌خۆیی تێ‌بکۆشێ ، سه‌ربه‌خۆیی سه‌ره‌تا وه‌ک فه‌لسه‌فه، ستراتیجی، به‌رنامه، له په‌روه‌رده‌ی ئایدیۆلۆجی و پراکتیسیشدا خۆی ده‌نوێنێ و له پێوه‌ندی و په‌یمانه‌کانیدا خۆی ده‌رده‌بڕێ و له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا یان ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، یان ده‌گۆڕێ بۆ شتێکی تر یان نامێنێ. مێژووی پارتی زیاتر مێژووی شه‌ری خێڵچێتیی، بنهمالهگهری، ، دواکه‌وتنی فیکریی و نه‌بوونی فه‌لسه‌فه‌و ستراتیج و به‌کرده‌وه‌ش له زۆربه‌ی کاتدا خزمه‌تی رژێمه داگرکهرهکان بووه تا راده‌ی بوون به دارده‌ستیان بۆ لێدان و سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێری کورد، مێژووی ئاشبه‌تاڵ و شه‌ری براکوژیی به‌رده‌وام بووه که باله‌که‌ی تریشی وه‌ک جه‌لالیزم له تاوانی ئه‌م مێژووه ره‌شه بێبه‌ش نییه.
لڤین: هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کان تا ئێستا به‌ربه‌ستێکی سه‌خت و پۆڵایین بوون له به‌رده‌م دروستنه‌بوونی ده‌وله‌تی کوردی‌دا؟ یان بار‌و دۆخی له بار ره‌خساوه‌و سه‌رکرده سیاسیی و هێزه سیاسییه‌کان که‌مته‌رخه‌م بوون، ئاماده‌نه‌بوون له‌و پێناوه‌دا تێ‌بکۆشن و قوربانی بده‌ن؟
که‌مال میراوده‌لی: هۆکاره‌کان ده‌ره‌کی و ناوه‌کی: له ده‌ره‌وه تورکیا و تا شه‌ری کوێت، ناتۆش دژی کورد‌و ده‌وله‌تی کوردی بووه، جگه له ئێران و عێراق و سوریا‌و ولاتانی عه‌ره‌بی به گشتی. له ناوخۆش وه‌ک وتم قه‌ت فه‌لسه‌فه‌و بیر‌و به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه‌و بزوتنه‌وه‌ی کورد له عێراقدا پاشکۆی بیری عه‌ره‌بی و ستراتیجی ئێرانی بووه، بۆیه قوربانییه‌کی بێ سنووریان وه‌ک ئاشبه‌تالی 1975 و ئه‌نفاله‌کان داوه که‌س نازانی بۆچی؟ بۆ دروشمی سه‌خیف و بێ مانای وه‌ک حوکمی زاتی بۆ کورد‌و دیمۆکراسی بۆ عێراق. راستی هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌یی و حیزبیی بووه و له زۆربه‌ی کاتدا، له پرۆسه‌ی ئه‌نفالیشدا که یه‌کێتی دروستی کرد، خیانه‌تێکی ئاشکرای به قڕدانی خه‌لک بووه بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئێستا بهقڕدهرهکان دهیچننهوهو قوربانییه‌کانیش هه‌ر قوربانین.
لڤین: تۆ له شوێنێکی که‌دا باس له‌وه ده‌که‌ی که ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی له رابردوودا ره‌خساوه به‌لام یه‌کێتی و پارتی ئه‌و ده‌رفه‌ت و هه‌له‌یان فرۆشتووه، ده‌کرێ پێمان بلێیت ئه‌و ده‌رفه‌تانه کامانه‌بوون له به‌رمابه‌ر چیدا فرۆشراون؟
که‌مال میراوده‌لی: ئه‌مه باسێکی درێژه: به کورتی سه‌رانی دواکه‌وتووی کورد سێ ده‌رفه‌تی گه‌وره‌یان له‌م 30 سالی دواییه‌دا دۆڕاندن: یه‌که‌م له ماوه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساله‌ی عێراق و ئێران‌دا ده‌رفه‌ت بوو هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی کورد یه‌ک بخرێ و که‌لک له ناکۆکیی و رووخانهکانی ئه‌م شه‌ره وه‌ربگرن نه‌ک یه‌ک بخۆن و ببنه دارده‌ستی ستراتیجی داگیرکه‌ران به تایبه‌تی ئێران که ئاخری ئه‌و له به‌ره‌ی کوردستانی‌دا رێکی خستن تا به‌کاریان بێنێ و ئه‌وه‌بوو یه‌کێتی ئه‌نفالی بۆ خاتری ئێران دروست کرد. من له حوزه‌یرانی 1984 دا پرۆژه‌ی دروستکرنی کۆنگره‌ی گه‌لی کوردستان’ م دا به سه‌رۆکی حیزبه‌کان. ئه‌وان له دنیایه‌کی تردا بوون.
ده‌رفه‌تی دوووه‌م: دوای شه‌ری کوێت و ڵێدانی عیراق: ده‌کرا له ده‌ره‌وه کاری بۆ بکرێ ئێمه له دوای هه‌له‌بجه‌وه له له‌نده‌ن کارێکی زۆرمان کرد تا به پشتگیری حکومه‌تی جۆن مه‌یجه‌ر بریاری دامه‌زراندنی (ناوچه‌ی ئارام) سه‌یف هه‌یڤن ده‌رجوو. له‌و کاته‌دا 36 رووناکبیر‌و که‌سێتی سیاسی دنیا بانگه‌وازێکیان بلاو کرده‌وه داوای سه‌به‌خۆیی کوردستانیان کرد له‌وانه لێخ ڤالیسای پۆله‌ندا و رای گشتی دنیا پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی کوردی ده‌کرد. به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو که به‌ره‌ی سۆڤیه‌ت هه‌ره‌سی هێناو هه‌موو گه‌لانی ئه‌وروپای رۆژهه‌لات وه‌ک ئه‌ستۆنیا، لاتڤیا، پۆله‌ندا، لیتوانیا، ئۆکرانیا، و ولاتانی تری وه‌ک ئازربایجان، هتد سه‌ر به‌خۆ بوون. به‌لام ماچه‌که‌ی سه‌ددام و حیکایه‌تی حوکمی زاتییهکهو بێ بیری و بێ به‌رنامه‌یی ئه‌وان، هه‌مووی هێنایه‌وه سه‌ر سفر. تا ئێستاش مه‌سعود بارزانی به خه‌لکی کوردستانی نه‌وتوه بۆچی و چۆن 42 رۆژ لای سه‌ددام مایه‌وه.
سێیه‌م: نه‌ک هه‌ر ده‌رفه‌ت حه‌قیقه‌تی سه‌ربه‌خۆیی دوای رووخانی سه‌ددام و عێراق له 2003 دا هاته به‌رده‌ستی خۆمان. ده‌وله‌تانی نوێ له سه‌ر که‌لاوه‌ی یان دوای رووخان و هه‌ره‌سی ده‌وله‌تانی کۆن و دامه‌زراو دروست ده‌بن. که ئه‌و ده‌وله‌تانه ده‌ڕوخێن قوربانییه‌کانیان و گه‌لانی چه‌وساوه ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرن تا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بستێننه‌وه‌و بسه‌لمێننه‌وه. ئاوا گه‌لانی ئه‌وروپای رۆژهه‌لات و ژێرده‌ستی سۆڤیه‌ت هه‌موو دوای هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت بوونه‌وه ده‌وله‌ت یان گه‌لانی یۆگۆسلاڤیا دوای هه‌ره‌سی سربییه‌کان به هۆکاری شه‌ڕی ده‌ره‌وه. هی سه‌ددام و عێراقێش زۆر له‌مانه پوختتر بوو،. عێراق هه‌ره‌سی هێنا وه‌ک ده‌وله‌ت و کۆمه‌لگاش. ئێمه له کوردستان حکومه‌ت و په‌رله‌مان و له‌شکرو هه‌موو شتێکمان هه‌بوو، تاقه هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکاش بووین که له به‌ختی ئێمه تورکیا هاوکاری نه‌کرد، عێراق رووخا‌و سیکۆچکهی دژ به کورد له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شا. ئێمه ته‌نیا پێویستیمان به‌وه بوو له که‌رکوک و کوردستانی تا ئه‌و کاته داگیرکراو به خێرایی هه‌لبژاردن بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجام بده‌ین یان سه‌ره‌تا خه‌لکه‌که خۆی هان بده‌ین و ریکی بخه‌ین ئه‌نجومه‌نی کاتی دروست کاو ئه‌وسا سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یه‌نین ئه‌مریکا بیه‌وی یان نه‌یه‌وێ. ئێمه بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌مریکا که تاکه هێز بوو گه‌ر رازی نه‌بوایه ته‌نیا پێویستیمان به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی هه‌بوو که ئه‌و کاته کورد ئه‌و حه‌ماسه‌ی هه‌بوو له هه‌موو شوینێک بیکات. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌س بوو بلیین ناچینه‌وه ناو ده‌وله‌تێک که جێنۆسایدی کردووین. ئه‌مه داوایه‌کی یاسایی یه به پیی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌لی جێنۆسایدکراو ئۆتۆماتیکی نه‌ک مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه داوای سزادانی ده‌وله‌تی جێنۆسایدکهرو قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تاوانی کوشتنی 182000 که‌س و وێرانکردنی 4000 گوند‌و شار بکات. به‌لام سه‌رانی کورد قه‌ت پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی یان ته‌نانه‌ت ئازادی و خۆشی و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤی کوردیان نه‌بووه‌و دارده‌ستی هێزی ده‌ره‌وه‌یی بوون. برێمه‌ر له‌و پاره‌یه‌ی عیراق که له ده‌ره‌وه مابووه‌وه 1300 ملیۆن دۆلاری به کاش دا به سه‌رانی پارتی و یه‌کێتێ: 600 ملیۆن به پارتی و 500 به یه‌کێتی و به هێلیکۆپته‌ر پاره که بردرا بۆ هه‌ولێر. پارتی ویستی وه‌ک پاره‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی پێشوو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێ و ماوه‌یه‌ک خه‌ریک بوو گرژی و شه‌ڕ له نێوانیان دروست بێته‌وه. سه‌فیری ئه‌وکاته‌ی ئه‌مریکا له عیراق و به‌رپرسی کۆنی سی.ئای،، ئه‌ی جۆن نێگرۆپۆنتی خۆی سه‌فه‌ری کرد بۆ هه‌ولێر و له وێ مایه‌وه تا 500 ملێۆنهکهی یه‌کێتی گه‌یشته ده‌ستی تاڵه‌بانی. له‌مه‌وه پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وله‌تی رووخاوی دوژمنه‌که‌ت و له‌باربردنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد. نه‌ک هه‌ر باسی ئه‌نفال و جێنۆساید نه‌کراو تفیان له ئێسک و پروسکی 182000 کورو کچی زیندهبهچالکراوی کورد کرد‌و وێرانکردنی ولاتێک و شارستانی و ئابووری گه‌لێکیان وه‌ک سه‌یرانێکی سه‌ددام سه‌یر کرد، ئه‌وه‌نده بی ئابروو بوون بۆ پاکانه‌کردن بۆ تاوان و خیانه‌تی دروستکردنه‌وه‌ی عیراق ده‌یان وت: ئه‌وه خۆ عێراق ئه‌وه‌وی نه‌کردووه رژێمی سه‌ددام کردوویه‌تی، خۆ ئه‌ویش هه‌ر کوردی جێنۆساید نه‌کردووه شیعه‌شی جێنۆساید کردووه! ئه‌مه‌یه فه‌لسه‌فه‌و بیر‌و به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی سه‌رانی کورد و ئه‌مه‌ش ئه‌م ولات و کۆمه‌لگایه‌یه که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه!
،
لڤین: کورد‌و سه‌رکرده سیاسییه‌کان ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هه‌لێکی باشتر له هی ئێستا بکه‌ن یان بار‌و دۆخی له مه باشتر ده‌سازێ بۆ راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی؟
که‌مال میراوده‌لی: ده‌رفه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌ی رووخان و نه‌مانی عیراق له چه‌ندین سه‌ده جارێک دووباره نابێته‌وه. ئه‌و کاته ئه‌وانه‌ی ئێستا باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن خۆیان به بلێۆنهکانی برێمه‌ر فرۆشت و عێراقیان وه‌ک سوپا، ده‌ستوور، ئیداره، پێوه‌ندی جیهانی و مه‌رکه‌زی به پێی یاسای نێوده‌وله‌تی و نه‌ته وه یه‌کگرتۆکان و ده‌سه‌لاتی مه‌رکه‌زی به سه‌ر خاکی کوردستان و ئاسایش و ئابووری کوردستاندا دروست کرده‌وه.. تا ئه‌مریکا له عێراق بوو ده‌کرا هه‌ر نه‌بێ پێداگریان له سه‌ر جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 و دیاریکردنی سنووری کوردستان بکردایه، به‌لام ئه‌وان 8 ساله خزمه‌تکارێکی بێ نووکهو نقه‌ی ئه‌مریکا بوون به بێ ئه‌وه‌ی تاقه یه‌ک به‌لگه‌نامه و به‌لێننامه‌ی نووسراوو رێکه‌وتنی یاسایی نیوده‌وله‌تی بۆ ئه‌و خزمه‌تکارییه هه‌بێ جگه له ده‌وله‌مه‌ندبوون و گه‌نده‌ڵبوونی خۆیان. له نهتهوهیهکگرتۆکاندا ده‌سه‌لاتی کوردی له شه‌خسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیدا بوونه ده‌نگی دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی ئه‌نفال و خنکاندن و بێده‌نگکردنی ده‌نگ و ره‌نگی کوردی. و هاواری قوربانییه‌کانی جێنۆساید. ئێستا که ئه‌مریکا کشاوه‌ته‌وه‌و هیچ پرۆسه‌یه‌کی جگه له عیراق و عێراقچیتیی له ئارادا نه‌بووه، وه‌ک عه‌ره‌ب ده‌لێ حهلیمهکانی کورد گه‌راونه‌وه سه‌ر عاده‌ته کۆنه‌که‌یان: پێشبركی کردن بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌لاته ناوچه‌ییه‌کان. ئه‌مرۆ تورکیا و ئێران پێکه‌وه یان دژ به یه‌ک، به چاک یان خراپ ده‌توانن بریاری چاره‌نووسی عێراق بده‌ن. سه‌ربه‌خۆیی کورد ئه‌و کاته ده‌بێ که ئه‌و دوو ده‌وله‌ته به ئاشکرایی و ره‌سمی و به پێی یاسای نێوده‌وله‌تی هه‌ردوو رازی بن ئه‌گینا کوردستان ده‌بێته‌وه به مه‌یدانی خوێن و خیانه‌ت و ئه‌نفالی نوێ. ئێستا گه‌ر سوریاش بروخێ سوریاش ده‌بێته مه‌یدانی شه‌ری تایه‌فی و ده‌وله‌تیکی تری فاشیل وه‌ک عیراق و هیچ له وه‌زعه‌که ناگۆڕێ گه‌ر ئێران وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه. ئه‌و کاته به‌ربه‌ره‌کانی سوننه‌و شیعه له لایه‌ک و شه‌ری سارد و شه‌ڕی قۆچی قوربانی نوێی نێوان به‌ره‌ی غه‌رب و به‌ره‌ی شه‌رق: روسیا و ئێران و چین ده‌ستپیده‌کا. کورد وه‌ک جوگرافیا‌و نه‌وت و سیاسه‌ت له ناوقه‌دی ئه‌م هه‌راو بهربهرهکانییهدا ده‌بێ. هه‌ر باسێکی سه‌ربه‌خۆیی به بێ پشتیوانی جیهانی و رازیبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکان خه‌یاڵ و هه‌ڵخه‌له‌تاندنه. گه‌ر سه‌رانی کورد شه‌ره‌فمه‌ندن با ئازادی و داپه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن به‌و خه‌لکه کورده‌ی به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه گیری خواردووه، با واز له خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵیی و تاوان بێنن و ده‌ستورێکی دیمۆکراتی دابنێن و هه‌لبژاردنی ئازاد بکه‌ن و لیگهرێن دامه‌زراوه‌و موئه‌سسه‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی راسته‌قینه‌مان هه‌بن. با جادده‌کان بکه‌ینه دوو سایدو هێنانی سه‌یاره و مردنی هه‌زاران له سه‌ر جادده‌کان بوه‌ستێنین. با هێنانی ده‌رمان و خواردنی ئێکسپایه‌ر بوه‌ستینین و پاره‌که بۆ دروستکردنی ژیرخانی کشوکالی و سنعه‌تی و به‌رهه‌می خۆمان به‌کار بێنین. با باوه‌رمان به گه‌نجان و گه‌لی خۆمان بێ و ئه‌و په‌ری ئازادییان به یاسا بۆ مسۆگه‌ر بکه‌ین.. با، با…ه