
كتێبی (دوای قه‌یران ) و گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئالان تۆرین
ئالان تۆرین زانای كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی له ساڵی 1925 له دایكبووه
بوو،EHESSتۆرین به‌رێوه‌به‌ری ئێكۆلی هاتوس بۆ خوێندی باڵا له پاریس
جگه له چه‌ندین زانكۆی برۆفیسۆر و دهرسگووتار بووه وه‌كو زانكۆی ناتیخ له پاریس و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورپاو و وڵاتانی بێگانه به تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریكای لاتین ، له سالێ 1956 ناوه‌ندی لێكۆلێنه‌وه زانستی كۆمه‌ڵناسی و كاری له زانكۆی شیلی دامه‌زراند و گرنگی زۆری به بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوه و زۆر شتی له‌مبارییه‌وه نوسیوه ، له ساڵی 1998 خه‌ڵاتی ئهمهلفی ئه‌وروپی بۆ زانستی كۆمه‌ڵناسی وه‌رگرتووه .
Universite saint martin national له‌ساڵی 2004 پله‌ی دكتۆرای فه‌خری له زانكۆی نیشتمانی سانت مارتین
پێ به‌خشرا هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندنی شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
بوو.(CADIS)
له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری كار و سه‌رۆكی پێشووی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسی فره‌نسی بوو ، تۆرین چه‌ندین به‌رهه‌می له بواری زانستی سیۆسیۆلۆجی هه‌یه له نێوانیشیاندا « ره‌خنه گرتن له مۆدێرنیته
»» Critique de la modernité
له‌ساڵی 1998 ، «برادیگمای نوێ ، بۆ تێگه‌یشت له جیهانی ئه‌مرۆ 2005» ،«بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان »، «دیموكراسیه‌ت جیه ؟»، له‌گه‌ل چه‌ندین به‌رهه‌می تر …
و كتێبی ( دوای قهریران ) له ساڵی 2007دا چاپكراوه ، له‌م به‌رهه‌میدا تۆرین پشتی به لێكۆلێنه‌وه سیۆسیۆلۆژیهكانی پێشوو به‌ستووه كه له دوای ساڵی 1955وه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران به‌گشتی و كرێكارانی شیلی به‌تایبه‌تی كراوه ، ئه‌م كتێبه په‌یامێكه بۆ گرنگی دان به دووباره چاوخشاندنه‌وه به چه‌مكه‌كانی گۆران ، و به شێوه‌یه‌كی گشتی بایه‌خ به بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بزووتنه‌وه مرۆییه‌كان و بارودۆخی ژینگه‌ی ده‌دات ، و كۆمه‌لێك پرسیار دهورژێنی له باره‌ی ئایندنی كۆمه‌ڵگه دوای ئه‌و قه‌یرانه دارایی كه له نێوان ساڵانی 2007 تا 2009 ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وروپا هه‌بوو ،ئه‌م كاره‌شی وه‌كو كارێكی فیكری سیۆسیۆلۆجی له ژیانی دوورودرێژی مه‌یدانی وابوو.
تۆرین له‌م به‌رهه‌مه‌یدا بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر سێ پرنسیبی سه‌ره‌كی چڕ ده‌كاته‌وه ، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا تایبه‌ته به كاری كۆمه‌ڵناسی و ته‌وه‌ری دووه‌م تایبه‌ته به ده‌ست تێوه‌ردان له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسیه‌وه و ته‌وه‌ری كۆتایش بایه‌خ ده‌دا به پرنسیپه گشتیه‌كانی چالاكی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .
گرنگی كۆمه‌ڵناسی له‌لای تۆرین توێژینه‌وه‌یه له ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌ستراوه‌ته‌وه به مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كان و ملمڵانێ و چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، به‌ڵام كۆمه‌ڵناسی گرنگی ده‌دات به كرده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان و ململانێ و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ناونراوه به كۆمه‌ڵناسی كرده‌یی ، و كۆمه‌ڵگه له‌لای تۆرین به‌رهه‌مێكی مێژووییه و كاریگه‌ر به بزووتنه‌وه‌كان به هۆی ئیراده‌ی كرده و گۆران ، تۆرین پێشنیار ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی دینامیكی سه‌یری كۆمه‌ڵگه بكرێت له بڕیاردان و پیشه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌رورووبه‌ر و رێساكان .
(دوای قه‌یران ) ئه‌و هه‌ڵبژارده كۆمه‌ڵناسیه له نۆ به‌ش كه دابه‌شی سه‌ر دوو ده‌روازه بووه جگه له كۆتایی و كورتكراوه و پێشه‌كی ، بیبلۆگرافیا ، زۆر له زانایانی كۆمه‌ڵناسی له ناونیشانی كتێبه‌كه ده‌پرسن بۆ (دوای قه‌یران ) ؟ ئایه ئه‌مه به‌و مانایاییه كه قه‌یران كۆتایی هاتووه ؟ كاتی كه چاومان به ئالان تۆرین كه‌وت له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ “ئێمه باس له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه داراییه ده‌كه‌ین كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكا به‌گشتی و ئه‌وروپا به تایبه‌تی دووچاری هات به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌رزی گشتی و زیادبوونی قانزانج (ارباح) .ئه‌م ناوه بۆ ئه‌وه زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه چونكه قه‌یران به‌رده‌وامه و قه‌یرانی 2008 جیاواز له قه‌یرانی 2010 …هتد.
تۆرین ده‌ڵی ده‌توانین باس له قه‌یرانه‌كان بكه‌ین , چونكه یه‌ك قه‌یران نه‌بوو، ئه‌و قه‌یرانه دارایی هه‌ر هێنده‌ی
نه‌مابوو ئابووری جیهان به گشتی برووخێنێ وبووه هۆی دابڕانی ته‌واوی له نێوان ئابووری و كۆمه‌ڵگه ، ئالێره‌دا پێویست بوو به‌دوای ئه‌و هه‌نگاوانه بكه‌وین كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگه و ئابووری له‌سه‌ر بونیادنراوه ، تۆرین له‌و كتێبه‌یدا ده‌پرسێت چی Pathologies له پشت دیارده‌ی پاتۆلۆجی
ئه‌و قه‌یراندا هه‌یه ؟
له باسكردنی ئه‌م گرفته یان هه‌ر بابه‌تێكی تر ئه‌و ده‌وه‌ستێته سه‌ر نوسه‌ره‌كه‌ی ، ده‌بینین زانایانی كۆمه‌ڵناسی له‌م گرفته‌دا ئه‌ركی شیكردنه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی ده‌گرنه ئه‌ستۆ ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی مێژوو نوسانی ئابووری له‌و قه‌یرانه‌دا كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چه‌مكی نوێ و گۆرانكارییه رۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگییه له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ن .
كرۆكی لێكدانه‌وه‌كانی تۆرین له‌و كتێبه‌دا دوو لایه‌ن له خۆ ده‌گرێت ، لایه‌نێكی ئابووری هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ڵێ من ئابووری ناس نیم و لایه‌نێكی كۆمه‌ڵناسیه . باس له ئاماده‌نه‌بوو ئه‌كته‌ری سیاسی ده‌كات به‌وه‌ی كه نه‌یانتوانی كۆنترۆڵی ئه‌و قه‌یرانه قوڵه دارایی و نهختیه بكه‌ن .
له لاپه‌ڕه13ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه تۆرین ده‌ڵیت” كۆمه‌ڵگه ته‌نیا له نه‌خشه‌و وێنه‌ی جوڵاوی ره‌نگاو ره‌نگ نیه به‌ڵكو له قه‌یرانیش پێك هاتوو ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لێكدابران له نێوان سیسته‌می ئابووری و ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی” ، هه‌روه‌ها به‌هۆی شیكردنه‌وه‌كانی تۆرین بۆمان به‌دیار ده‌كه‌وێت كه له ئه‌نجامی به پیشه‌سازی بوونی كۆمه‌ڵگه ،ئه‌وا كۆمه‌ڵگه پێویستی به بارودۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تر هه‌یه ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت .
ئه‌و قه‌یرانه په‌یوه‌ندنی به‌لایه‌نی ئه‌خلاقی و یژدانیهوه هه‌یه له‌لای تۆرین دروستبوونی ئه‌م قه‌یرانه ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌سته به‌و دوو چه‌مكه‌ی سه‌ره‌وه پێ وایه پێویسته هه‌موو مرۆڤێك ته‌واوی مافه‌كانی خۆی هه‌بێت به‌ڵام له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت وه‌كو (حه‌نا (hors de la loi )ئهرنهدت ) ده‌ڵی ، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و قه‌یرانانه فرێماندهداته ناو بارودۆخێكی نا یاساییه‌وه واتا له ده‌ره‌وه‌ی یاسا
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له قه‌یرانی 2007 دا یه‌كه‌م به‌ركه‌وته‌و زه‌ره‌رمه‌ندن بوو ، ئه‌و قه‌یرانه هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی نه‌گرته‌وه كه سه‌رمایه‌دا بوون ، ئالان تۆرین له ڵاپه‌ره‌كانی 18-19 دا ئاماژه به بانكه‌كانی ئه‌ورپا ده‌كات كه ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بوو ، له به‌شی دووه‌می ئه‌م كتێبه تۆرین باس له قه‌یرانی كۆمه‌ڵگه و سه‌رمایه‌داری ده‌كات لاپه‌ره 32 لێره‌دا به‌دوای پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌وێت و ناوی ڵی ده‌نێت كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی و قۆناغی دوای پیشه‌سازی ، له‌م به‌شدا تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێ له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی لێدانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له كۆمه‌ڵگه‌دا ، تۆرین ڕه‌خنه له كاراكته‌ری سه‌رمایه‌دار و كۆمه‌ڵگه ده‌گرێت به‌وه‌ی كه‌وا كاره‌كته‌ری سه‌رمایه‌دار كۆنترۆڵی سه‌روه‌ت وسامانی كۆمه‌ڵگه‌یان كردووه داهات و سه‌رمایه له‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سانێكن له‌كۆمه‌ڵگه ئه‌وانیش به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان كار به‌و داهاتانه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی (افتراچی) چونكه پێشتر سهرمایهدارایی پیشه‌سازی كڕین و فرۆشتنی دیار و به‌رجه‌سته‌كراو بوو، به‌ڵام ئێستا ته‌وژمێكی سهرمایهدارایی په‌یدابووه كه ئه‌و پێ ده‌ڵی ئالوگۆری خه‌یالێ له سهرمایهدارایی گواستنه‌وه‌ی پاره له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر communication ، كه ده‌لێت خه‌یاڵیه چونكه له ده‌روه‌ی وه‌زیفه و میكانیزمی ئابووری رووده‌دات ، ته‌نیا له رێگای په‌یوه‌ندیكردنه‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆرین كاتێك ره‌خنه له كۆمه‌ڵگه ده‌گرێت به‌وه‌ی كه بێ ده‌نگه له كه‌موو كورییه‌كان و به هوشیارییه‌وه مامڵه‌یان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا نه‌كرد، تا گه‌یشته قوڵایی قه‌یران ، لێره‌دا بۆمان به‌دیار ده‌كه‌وێت كه‌وا تۆرین باس له هه‌ره‌سهێنانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی ده‌كات له‌لایه‌ن سیسته‌می سهرمایهدارایی (دارایی)ه‌وه چونكه دووره له پرنسیپه‌كانی ئابووریی زیاتر گریمانیه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه له كاراكته‌ری سه‌رمایه‌دار ده‌گرێت كه به‌رژه‌وه‌ندیخواز ، گووتمان مامۆستا ده‌توانین به وان بڵین (هه‌ڵپه‌رستن ) تۆرین وه‌ڵامدا گووتی زیاتر له هه‌ڵپه‌رستن و نزیكترن له دز
(Les voleurs )
هۆكارێكی تری دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانه له‌لای تۆرین په‌یوه‌ندی به مه‌عریفه‌وه هه‌یه زۆربه‌ی رۆشنبیران به‌رانبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه بێ ده‌نگ بوون ، بێ دهنگبوونیشیان واتای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند كه ناتوانرێت هیج شتێك بكرێت !!! ، ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌ره‌و ڕاوه‌ستان و ئیفلیجبوونی فیكر و كوشتنی سیاسه‌تمان ده‌بات ، له كتێبه‌یدا تۆرین باس له هه‌ڵه‌ی ئه‌زموونی رۆشنبیران له رابردوودا ده‌كات ، به پشتگیركردنیان له سیسته‌می سۆفیه‌تی و ماوی تا ئه‌و ئاسته‌ی كه رۆڵ و ئه‌ركی خۆیان وه‌ك رۆشنبیرێك له‌ده‌ستدا ، تۆرین ده‌ڵی نیگه‌رانی ته‌نیا له بێ ده‌نگی رۆشنبیران نه‌بوو به‌ڵكو بێ ده‌نگ بوون له قوربانیه‌كانی ئه‌و قه‌یران كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تر بوو .
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئابووری و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م دروستكردنی كۆمهڵگهییكی نوێ ، بۆ ئه‌مه‌م مه‌سته تۆرین كاری له‌سه‌ر چه‌ند گریمانێك كردووه له ده‌روازه‌ی دووه‌می ئه‌م به‌رهه‌مدا له‌ژێر ناوی ( توانای كۆمه‌ڵگه )
له‌یه‌كه‌م گریماندا ، تۆرین ده‌لێت (مانه‌وه‌ی له باردۆخی قه‌یراندا تا ده‌گاته كۆتایی مه‌به‌ستی كاره‌ساتی كۆتاییه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا كویێ ئه‌و « catastrophe finale » قه‌یرانه ده‌ڕوات
ئه‌و ده‌ڵێ به‌داخه‌وه ئه‌و گریمانه زۆر له واقیعه‌وه نزیكه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی بۆ نه‌نرێت ، چونكه ئاینده له‌لای ئه‌و روون نیه ، ده‌گه‌رێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك كه چۆن بتوانرێت زیانه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه كه‌مبكرێته‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:- ده‌بێ ئه‌وش له یاد نه‌كه‌ین كه ئێمه بۆ نه‌وه‌كانمان كه‌مترین ئاستی گوزه‌رانیان بۆ دابین ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش به هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌رزی گشتی ، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كه ناسیبوومان ئیستا بوونی نیه ،
له گریمانی دووه‌مدا ده‌ڵی پێویسته ده‌ست به چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت ، ئه‌ویش له‌سه‌ر پرنسیپێك له‌سه‌رووی كۆمه‌ڵگه‌وه بێت كه پرنسیپی مافی مرۆڤه ،له پێناوی دووباره بونیادناوه‌ی كۆمه‌ڵگه پێویسته ڕه‌چاوی سروشتی پێداویستیه‌كان بكرێت ، به‌لای تۆرین چه‌ند بتوانرێت كار له‌سه‌ر خود و ده‌ورووبه‌رمان بكه‌ین ئه‌وه‌نده ئه‌ركمان فراوان و قورس‌تر ده‌بێت .
له سێه‌م گریماندا له (تۆكڤیل) وه‌رگیراوه تۆكڤیل له سالێ 1805 له‌سه‌رده‌می ( ناپلیۆن پۆناپه‌رت ) له‌دایك بووه ، رووناكبیرێكی سیاسیه له فه‌ره‌نسا وبه گه‌وره داهێنه‌ری فه‌لسفه‌ی دیموكراسیه‌تی رۆژئاوا ده‌ژمێردرێت . له‌و گریمانه‌دا پێی وایه ئه‌گه‌ر به ڕێنمایه‌كی ئابووریانه له شۆرشی فه‌ره‌نسی بكۆڵینه‌وه ، ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌ره‌نسیه‌كان هه‌ستیان به‌وه‌ده‌كرد كه خۆیان ده‌توانن ئایندهی خۆیان دیاری بكه‌ن .
به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌و هه‌سته به جۆرێكی تر ده‌ر ده‌بریێت له رێگای چه‌ند بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ند كه داواكاریه‌كی شه‌رعیان هه‌یه . به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئابووری ناسه‌كان بتوانن چاره‌سه‌رێكی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئیستا بدۆزنه‌وه.
به‌لای ئه‌م نوسه‌ره‌وه ئه‌م سێ گریمانانه‌ی هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، هیچكامیان دروستكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ر له نوێیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی پێشكه‌ش نه‌كردووه.
له ئه‌نجامدا ئالان تۆرین كۆتایی به باسه‌كه دێنێت و چواره‌م گریمان ده‌خاته به‌رده‌ست ، ئه‌مه‌ش به دوو شێوه‌ی جیاواز ، یه‌كێكیان دوا رۆژ به ره‌ش ده‌بینێ و ئه‌وه‌ی تریان به كراوه‌یی . به‌لای (ئالان تۆرین)ه‌وه بۆ ئیستای ئه‌م قه‌یرانه چواره‌مین گریمان به‌كه‌ڵكه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌ماكه‌ی به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌وه لكێنراوه . له‌لایه‌كی دیكه‌وه فرهلایهنێك و جۆرێك له نه‌رمی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تێدا ده‌بینرێت له هه‌مانكاتیشدا رێكخستنێكی به‌هێز و تونده كه بتوانرێت به‌ره‌نگاری ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی ببێته‌وه . تۆرین ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازی نه‌بوایه و دوای پیشه‌سازیش ، ئه‌وا ده‌كه‌وتینه به‌ر دروستبوون و ده‌ركه‌وتنی هێمایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێ . كه به‌ند بوو به راگه‌یاندنه‌وه.
تۆرێن پێمان ده‌ڵیت دوو پرنسیپی گرنگ كاریگه‌رییان به‌سه‌ر بارودۆخی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بێت ، یه‌كێكیان بریتیه له گشتیی بوو و ئه‌وه‌ی تریان په‌یوه‌ندی به مافه‌وه هه‌یه هه‌ر دووكیان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه رۆشنبیرییه‌كان (Globalisation )(گلۆبالیزاسیۆن )
پشتگیری‌یان لێ ده‌كرێت ، ئه‌م دوو پرنسیپه پشت به هوشیاری تاك ده‌به‌ستێت له هێنانه‌دی مافه‌كانی ئه‌م هوشیارییهش له‌لای تۆرین مانای بوونی مرۆڤه ، چونكه له‌لایه‌ك خود هه‌یه كه هه‌ڵگری مافه ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به جیهانیبوون هه‌یه كه پێویسته رێكبخرێت.
بزووتنهوهكانیش پێك دێن له پێكهاته جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه كه زۆر بێ باكانه ده‌سه‌ڵاتێ سیاسی ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه . هه‌روه‌ها ده‌ڵی ده‌بێ چالاكوانی كۆمه‌ڵگه هه‌ستێكی به‌هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌لای خۆیان دروستبكه‌ن ، بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان به‌مه‌رجێ له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت ، بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش پێویستیان به باوه‌ڕبه خۆبوون و توانا هه‌یه ، وه‌كو لێهاتوویی و شاره‌زایی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌كانی كرێكارانن .
كۆتایی په‌رتووكه‌كه‌ی نوسه‌ریش خۆی له پێج ده‌رئه‌نجام ده‌بینێ كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه :-
یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجام :-نه‌بوونی ئامانج له‌لای چینه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه ، چونكه قه‌یران جۆره دابرانێكی دروستكردبوو ، به‌تایبه‌تی له نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بانك و پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان له‌لایه‌كی دیكه‌وه .
دووه‌م ده‌رئه‌نجام گه‌رانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی پێشوو كه ئه‌سته‌مه ، چونكه ئه‌م قه‌یرانه دوور له سیسته‌مێكی عه‌قڵانی دروستبوو ، گه‌رانه‌وه بۆ بارودۆخی پێشوو به‌كارهێنانێكی عقڵانی نیه .
سێیه‌م ده‌رئه‌نجام ئالان تۆرین ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات : په‌نا بردن بۆ جۆرێكی تر له ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
چواره‌م ده‌رئه‌نجام :- تۆرین ده‌ڵێ تاكه هێزێكی به‌رگریكه‌ر هه‌بێت ، ده‌بێ له سه‌رووی بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بێ .
له كۆتاییدا پێنچه‌م ده‌رئه‌نجام ده‌خاته روو پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه به‌زووترین كات ئه‌و چه‌مكانه‌ی په‌یوه‌ندیان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه بگۆردرێن بۆ رێزلێنان له مافی مرۆڤ ، نه‌ك ته‌نیا له ئاستی قانونیه‌وه ، به‌ڵكو له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ش .
له كۆتاییدا ده‌توانین ئه‌وه دیاری بكه‌ین كه شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه داراییه وا له نوسه‌ر ده‌كات ، ره‌شبینی ڕه‌تبكاته‌وه و یان گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و سیسته‌مه سهرمایهداراییه كه دروستكراوه ، له كۆتایی ئه‌م لێكۆلێنه‌وه‌یه سیۆسیۆلۆجیه تۆرین چه‌ند پێشنیارك بۆ چاره‌سه‌ر ده‌خاته به‌رده‌ست ، له‌وانه هێزی سیاسی له كۆنترڵكردنی قه‌یران ، مه‌به‌ستی له‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانه واتا ئه‌كته‌ری سیاسی كه له نێو پارته سیاسیه‌كان كارده‌كه‌ن ، ئه‌و باس له بیری كۆن ده‌كات له سیاتكردنی ئه‌مرۆ كه نه گونجانێك دروست ده‌كات و ناتوانن كۆنترۆلی بارودۆخی قه‌یران بكه‌ن ده‌ڵی ده‌بێ كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان له ئاستی گۆرانكارییه كاندا بن ، و هێزی دووه‌م لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیه لێره‌دا ئاماژه به توانا و رۆڵی ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌نێو سه‌ندیكا و ریكخراوانه كار ده‌كه‌ن و هیزێكی كاریگه‌رن له پێناو گۆرانكاری كۆمه‌ڵگه و زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا .
شه‌ونم یه‌حیا
پاریس
Après la crise
Alain Touraine