پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ)
له نووسینی ئارام ڕه‌شید
تاهیر ڕه‌حیم………..
سه‌ره‌تا
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام لێکۆڵینه‌وه‌یان کردووه به‌ڵام تا چه‌ند ساڵێک نزیک له‌ناو کورد نووسه‌ران و شارازایان جورئهتئکی ئه‌وتۆیان نه‌بوو به‌ڕاشکاوی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام به‌تایبه‌تی ده‌قه‌کانی ناو قورئان بنووسنه‌وه،بێ گوومان ئه‌وه‌یش به هۆی نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربرین بووه له کوردستان، چوونکه تاوه‌کو ئیستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی به‌کاری ده‌هێنی، له‌لایه‌کی تره‌وه بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که له‌سه‌ر کولتوری داگیرکه‌ر ده‌نووسنه‌وه سیاسه‌تی ترس و تۆقاندنیان به‌کار هێناوه.
تیرۆرکردنی عبدالخالق معروف یه‌کێک بووه له‌و دیاردانه دواییانش فتوای کوشتن بوو بۆ ڕێبوار احمد وه مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجیی
ئێمه هه‌ندێک نووسه‌رمان هه‌یه وه‌کو (فواد مجید مسری،مه‌ریوان هه‌ڵبجه‌یی،حمه سید حسن،ڕفیق سابیر،سه‌لام عبدالله،ته‌ها هه‌ڵه‌دنی،عوسمانی مه‌لا….
به‌داخه‌وه ژماریان زۆر که‌مه و وه کاریگه‌ریان که‌م بووه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌لک له‌چاو ئایینی ئیسلام که سه‌ده‌ها ساڵه کاری له بیر‌و هۆشی کۆمه‌لگای کوردستان کردووه که بوه‌ته مایی نه‌زانی نایه‌کسانی ،دواکه‌وتووی، وه سڕینه‌وه به‌شێکی زۆری کوولتووری کوردی .
نههامهتیهکانامان له داگیرکردن وه به‌کۆیله‌کردنی ژنان ،ئه‌نفالکردن،به‌عه‌ره‌ب کردن سه‌رچاوه‌یکی ئایینی ئیسلام بووه .پیاده‌کردن ئایینی ئیسلام له ناو کۆمه‌ڵگای ئیمه‌دا مانه‌وه وه درێژه پێده‌ری ئهوکارهساتانهیه که به‌سه‌رمان هاتووه.
ئارام ره‌شید که‌نووسه‌ری کتێبی (جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیای هاوچه‌رخ) توانیوتی به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام و دروستبونی محمد وه‌کو پێخه‌مبه‌رێک و بزووتنه‌وه سیاسیه‌که‌ی بنوسێته‌وه وه به‌کارهێنانی ئایه‌ته‌کان له شوێنی شیاوی خۆیدا زیاتر کتێبه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه .
هه‌ر چه‌نده ئه‌م کتێبه له‌سالێ 2002 له چاپ دراوه وه بڵاو بووه‌ته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م کتێبه له لایه‌ن نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانه‌وه سه‌نگ و گرنگیکی ئه‌وتۆی پێ نه‌دراوه له کاتێکدا ئه‌م کتێبه خۆی سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستیه بۆ باس کردن له‌سه‌ر ئایین به گشتی وه ئایینی ئیسلام به تایبه‌تی ،ڕه‌نگه ئه‌م کتێبه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر زمانێکی تر بوواییه وه‌کوو عه‌ره‌بی ئێستا نووسه‌ره‌که‌ی زۆر له نووسه‌رانی وه‌کو هادی عه‌له‌وی یان د.کامل نجار به‌ناوبانگ تر نه‌بوایه ئه‌وه که‌متر نه‌ده‌بوو. گرنگیه‌کی تری ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌ییه که په‌رتوکخانه‌ی کوردی زۆر پێوستی پێیه‌تی، چونکه هه‌ژاره له‌باسی زانستی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام .
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه له ناو کوردستان به‌تایبه‌تی له ناو گه‌نجان ده‌بێته هۆی شۆرشیکی فکری بۆ شاره‌زابوون له ئێسلام و قورئان . هۆیه‌کی تری بایه‌خ نه‌دان به‌م کتێبه ئه‌وه‌یه که ژماره‌یه‌کی زۆری لێ چاپ نه‌کرا وه به ئاشکراش بڵاو نه‌بوه‌وه
که چاپی یه‌که‌می ساڵی 2002 له قه‌باره‌یه‌کی مامناوه‌ندی که 331 لاپه‌ره له خۆی ده‌گرێت که ته‌نها 1000 دانه‌ی لێ چاپ کراوه بێ گوومان بۆ ئهوخوێنهره زۆره که‌مه.هه‌رچه‌نده له له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نترنێت هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه له کوردستان که‌م که‌س به‌کاری ده‌هێنێت ،وه خوێندنه‌وه‌ی کتێب له ئه‌نترنێت ئه‌و تام‌و چێژه‌ی نیه به‌تایبه‌تی بۆ کتێبێکی 331 لاپهریی.
ئه‌م کتێبه( ڕێبوار احمد)پێشه‌کیه‌که‌ی نووسیوه باسێکه له‌سه‌ر ئایین به گشتی وه ئیسلام به‌تایبه‌تی ،چۆنێتی سه‌رهه‌ڵدانی ئایین وه به‌کار هێنانی ئێسلام له لایه‌ن بلۆکی غه‌ربه‌وه به‌رمبه‌ر بلۆکی شه‌رق هۆیه‌کی تر بووه بۆ درێژه پێده‌ری ئه‌م ئایینه.
وه ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی ئایین تووند کردنه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه بووه بۆ سه‌ره خه‌ڵكی کرێکار وه زه‌حمه‌تکێش له پێشه‌کی ئه‌م کتێبه هاتووه
( دیینی ئیسلام وه‌کو جۆرێک له جیهانبینی هه‌میشه له هه‌موو قۆناغه‌کاندا پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی چیینی چه‌وسێنه‌ر ده‌کات وه له دژی چینی چه‌وساوه ههڵدهسورێ)( هه‌میشه لایه‌نگرو پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی چینی سه‌رده‌ست و چه‌وسێنه‌رو کۆنه‌په‌رست بووه وه دژی مافی ئینسان بووه)
هه‌روه‌ها ڕێبوار احمد له پێشکیکهدا باسی ئه‌وه ده‌کات که ئیسلام ئاینێکی پیاوسالارانه و دژی ژنه‌و به توندی پارێزگاری له کۆیله‌یاتی ژنان ده‌کات ، له ئیسلامدا ژن له چاو پیاو پله‌و پاییه‌کی خوارتر‌و ده‌رجه دووی هه‌یه له به‌شێکی تردا به کورتی باسی ئه‌وه ده‌کات که ئیسلام دژی زانست و ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه،دیینی ئیسلام له سه‌ر علم ته‌نها ئه‌وه‌یه رێگا له هه‌وڵ ۆ کۆششی بیرکردنه‌وه‌ی ئینسان بگرێت
له کۆتایی پێشکیهکدا (ڕێبوار أحمد) نوسوێتی (خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه زۆر هاوکاری ده‌کات بۆ تێگه‌یشنی واقعی له دین به گشتی وه ئیسلام به تایبه‌تی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه).
ئه‌م کتێبه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه وه به‌سه‌لیقه‌یه‌کی زۆره‌وه نووسراوه له هامان کاتدا یه‌کێکه له‌و کتێبانه‌ی که وه‌کو ڕۆمانێک حه‌ز ده‌که‌ی به‌رده‌وام بیت له خوندندنهوهی وههێنانهوهی ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌یه مانددوو بونی نووسه‌ری پێوه دیاره
نووسه‌ر ڕاسته‌و خۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه گرتن له ئیسلام خودی ئایه‌ته‌کانی هێناوه‌ته‌وه توانای نووسه‌ر له‌وه‌دایه که توانێوێتی به رێگه‌یه‌کی کورت وپوخت ئایینی ئیسلامان پێ بناسێنی بێ ئه‌وه‌ی خۆی له رێبازیکئ تایبه‌تی ناو ئیسلام بدا.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه ده‌بێته هۆی پرسیاریکی فکری و بیرکردنه‌وه‌یکی خۆناسین له لایه‌ن خوێنه‌ر وه به تایبه‌تی ئه‌و خوێنه‌ره‌ی تاوه‌کو ئیستا بڕوای به ئیسلام هه‌یه که ده‌بێته هۆی هۆشیاری وه ڕۆشنکردنه‌وه‌ی .
ئه‌م کتێبه له‌و کتێبانه‌یه که ئیسلامیه‌کان له کتێبخانه‌کاندا ده‌یکڕن وه دوای ده‌یسووتێنن ! چونکه ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌نده به زانستی نووسراوه جێگه‌یه‌ک ناهێڵیته‌وه بۆ به‌رگری کردن له قورئآن،دووباره بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه به ته‌نها ئه‌رکی نووسه‌ر نییه به‌ڵكو ئه‌رکی هه‌موو ڕۆشبیران وه ڕووناکبیرانه که ده‌یانه‌وه‌ێت کۆمه‌لگا له خورافاتی ئایین رزگار بکه‌ن ،وهکۆمهڵگا بگه‌یه‌نێته ئاستیک که حورمه‌تی مرۆڤه‌کانی تێدا پارێزراو بێت.گرنگی ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یه ئیسلامیه‌کان نه‌یان توانیوه تاوه‌کو ئێستا ڕه‌خنه‌یه‌کی لێ‌بگرن.
نوسه‌ر له‌م کتێبه‌دا ته‌نها باس له ئاییهتهکان ناکات باڵکو دلیلی زانستی و مێژوویی له گه‌ڵیدا ده‌هێنێته‌وه که خوێنه‌ری پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات. خوێندنه‌وه‌ی کتێب له‌سه‌ر ئایین ره‌نگه نه‌فس درێژێیهکی زیاتری بووێت وه‌ک له خوێندنه‌وه‌ی کتبێکی تر ،به‌ڵام تایبه‌ت مه‌ندێتی ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یه که‌سه‌رنجی خوێنه‌ر زیاتر راده‌کێشێت که بگات به کۆتایی که تام‌و چێژێکی زۆری تێدا ده‌بینێته‌وه.
وه ناوی کتێبه‌که (جه‌هاله‌تی ئیسلام وه دنیای هاوچارخ) ئه‌م ناونیشانه زیاتر ناوه‌رۆکه‌که‌ی ده‌ۆڵه‌مه‌ند تر کردوه ،واتا باس له دوو دنیای جیاواز ده‌کات،باس له مه‌رگ و ژیان،کۆت و به‌ند و ئازادی،کۆیله‌کردنی ژنان وه یه‌کسانی مرۆڤه‌کان .به‌کورتی باس له دوو دنیای جیاواز دنیایی ئایین وه دنییای عه‌قڵ که هه‌موو کات له کۆتاییدا عه‌قڵ ده‌یباته‌وه.
تاوه‌کو لاپه‌ره‌ی 130 باس له درووست بوونی ئایینه‌کان به‌گشتی ده‌کات وه ئه‌و هه‌ڵوو مه‌رجه مێژووی و ئابووری و سیاسی وه کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات که ئیسلامی تێدا درووست بووه ،که بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێی فکری بووه.
هیوادرام له داهاتووتدا نووسه‌ران زیاتری له‌سه‌ر بنووسن چوونکه ئه‌م کتێبه زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ که من له‌سه‌ری نووسیومه.
ئه‌وه‌ی جێگای تێبینی بێت له‌م کتێبه‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک ئایه‌ت نووسراوه و نه‌کراوه به کوردی.وه تێ نه‌گیشتنی کورد زمان له زمانی عاره‌بی خۆی بووه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی ئیسلام له ناو کورده له کاتێکدا ئه‌م کتێبه خۆی بۆ خوێنه‌ری کورده که هۆشیارمان ده‌کاته‌وه له خورافاتی ئایینی. له هه‌ندێک شوێندا ئایه‌ته‌که ئه‌و مه‌به‌سته ناگه‌یه‌نێ که نووسه‌ر مه‌به‌ستێتی،وه له هه‌ندێک شوێنی تردا ژماره‌ی ئایه‌ته‌کان به هه‌ڵه نووسراوه ،هه‌رچه‌نده ئه‌م چه‌ند هه‌ڵه‌یه له نرخی کتێبه‌که که‌م ناکاته‌وه ڕه‌نگه هه‌ندێکیشیان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌ی هونه‌ریه‌وه بێت هیوادارم ڕچاوه‌ی ئه‌م که‌موو کوڕیانه کرابێت.که ئێستا چاپی سێهه‌می که‌وتوه‌ته بازاڕه‌وه ژماره‌ی ڕاسپارده‌ی پێ دراوه له کوردستان.
به‌شی یه‌که‌م
به‌شی یه‌که‌می په‌ڕتوکه‌که به‌ناوی(بنچینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بیروباوه‌ری ئایین له کۆنه‌وه) که سێ بابه‌تی له خۆ گرتووه و باس له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌کات که‌چۆن کاری به‌کۆمه‌ڵیان ده‌کرد به‌شێوه‌یه‌کی ساکار بۆ به‌رهه‌مهێنانی بژێوی ژیانیان و ته‌نیا پێوستیان به‌ده‌ست و نینۆکیان بووه، و به‌رهه‌می زیادیان لێ نه‌بووه که ببێته هۆیه‌ک بۆ خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت.
له‌م به‌شه‌دا باس ئه‌وه ده‌کات که مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا وه‌کو کۆرپه‌یه‌ک ته‌نیا ڕوانیوهیهتیه ده‌وروپشتی خۆی و پرسیاری بۆ درووست کردووه، له کاتێکیشدا که وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی خۆی وه‌رگرتوه‌ته‌وه ئیتر ئه‌و وه‌ڵامه به‌هه‌رجۆرێک بێت ئهرامیهکی به ده‌روونیدا داوه.
مرۆڤی کۆن به هۆی ئاستی هۆشیاری وزانیاریوه لێکدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی نه‌بوه بۆ سه‌رچاوه‌ی دیارده‌کانی ده‌وروو پشتی خۆی، له ترسی هه‌میشه‌یدا ژیاوه هه‌روه‌کو نوسه‌ر ئاماژه‌ی پێده‌کات (ترسی دایکی یه‌که‌می خوداکانه) واته (ترس) هۆکاری یه‌که‌مه بۆ درووست بوونی خودا. و له‌م به‌شه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی جوان باس له دیارده‌ی مردن و زیندووبونه‌وه و ڕوح ده‌کات له ڕوانگه‌ی زه‌رده‌شتیه‌کان و عێراقی و میسرییه کۆنه‌کانه‌وه، که زانیاری به سوودی تێدایه و وا له خوێنه‌ر ده‌کات که به‌رده‌وام بێت له خوێندنه‌وه‌ی. باس له‌وه ده‌کات که مرۆڤی سه‌ره‌تایی مردووکانیان له ده‌رگاوه ده‌رنه‌کردووه به‌ڵکو له کونێکی ده‌رگای ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مردووه‌کان سه‌ریان لێ بشوێت و نه‌گه‌رێنه‌وه یان وه‌ک چۆن لای په‌یڕه‌وانی ئایینی زه‌رده‌شتی ئه‌هریمه‌ن خوای خراپه و درووستکه‌ری مار و مێرووله بووه،چونکه کوشتنی مار وه مێرووله ئه‌رکێکی ئایینی بووه و زیان له دانوێڵه‌ی جووتیاران ئه‌دا و زیانی پێ ده‌بخشێ ،له کاتێکدا مێرووله له ئێسلامدا سوپای خوایه و کوشتنی حه‌رامه.
به‌ڵام هندۆسه‌کان لاشه‌ی مردوویان ده‌سووتێنن بۆ ئه‌وه‌ی خاک پیس نه‌کات وه زه‌رده‌شتیه‌کان مردووکانیان له شوێنێکی به‌رز داده‌نێ تاوه‌کو قه‌ل و داڵ مردووکانیان بخۆن و ئێسقانهکیان ده‌که‌نه ناو گۆزیهکهوه له ژێر خاک ده‌یان شارنه‌وه .
خه‌و بینین به مردوه‌وه لای مرۆڤی کۆن ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت که مردوو زیندوو ده‌بێته‌وه، زه‌رده‌شتیه‌کانیش که چه‌ند هه‌زار ساڵێک پێش ئیسلامن ئه‌وانیش بروایان به رۆژی زیندووبونه‌وه وه سزادان هه‌بووه. مرۆڤی کۆن بڕوای وابووه که نه‌خۆشی بۆ ئه‌وکه‌سانه‌یه که خودا خۆشی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له دنیادا ئازار بدرێت، ئه‌م بیرۆکه‌یه وه‌کو نووسه‌ر باسی کردووه تاوه‌کو ئێستا ماوه لای مووسڵمانه‌کان و کاتێک ده‌چنه لای نه‌خۆش پێی ده‌ڵێن (کفاراتی گوناحت بێت).
هه‌روه‌ها نووسه‌ر باس له گه‌لێک داب‌و نه‌رێتی کۆن ده‌کات که تاکو ئێستا له ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا پیاده ده‌کرێت وه‌ک دوعاکردن بۆ نه‌خۆش یان دانانی چه‌قۆ له ژێر سه‌رینی منداڵ که له دایک ده‌بێت له‌گه‌ڵ داگیرسانی چرا و گڵۆپ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌یتان زه‌فه‌ری پێ نه‌بات و تووشی شه‌وه‌ی نه‌کات که له راستیدا مندال توشی شه‌وه (نه‌خۆشی گزاز) ده‌بێت له ئه‌نجامی ناووک بڕینی به چهقۆۆ یان گوێزانی ژه‌هراوی. له قورئانیشدا هاتووه که خوا ئه‌ستێره‌ی درووست کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌یتان ڕه‌جم بکات وه‌ک له سووره‌تی مولک- ئایه‌تی 5 هاتوه (ولقد زینا السما‌ء الدنیا بمصابیح وجعلناها رجوما للشیاطین) واتا ئاسمانمان به ئه‌ستێره ڕازاندووه‌ته‌وه بۆ ڕاوه‌دونانی شه‌یتانه‌کان). سووڕی مانگانه (حه‌یز)ی ژنانیش به شتێکی پیس دانراوه له بیر‌و باوه‌ڕی کۆندا و به‌هه‌مان شێوه‌ش ئیسلام ڕێگا نادات به ژن له کاتی سووڕی مانگانه‌ی خۆیدا ده‌ست له قورئان بدات!.
سه‌باره‌ت به دروستبونی مرۆڤ، نوسه‌ر لای وایه لای سۆمه‌ریه‌کان له قوڕ و لای بابلیه‌کان له قوڕ و خوێن و لای ئیسلامه‌کانیش له قوڕ یان له قوڕی سوره‌وه‌کراو دروست کراوه وه‌کو له سوره‌تی- سجد، ئایه‌تی 7 (خلق الانسان من طین).
نووسه‌ر به شێوه‌یه‌کی جوان باس له دروستبوونی ئاسمان و زه‌وی لای سۆمه‌ری و بابلی و میسرییه کۆنه‌کان ده‌کات که هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ بۆچونی قورئاندا به‌رامبه‌ر به دروستبوونی ئاسمان که له شێوه‌ی ده‌واره‌وه هاتووه که‌عه‌ره‌ب تێدا ژیاون وه‌کو له سوره‌تی انبیاء- ئایه‌تی 32 هاتوه ( وجعلنا السما‌ء سقفا محفوظآ ) واته ئاسمانمان کردوه به بنمیچێکی پارێزراو، به‌ڵام ده‌واری عه‌ره‌به‌کان کۆڵه‌گه‌ی هه‌بوو و کۆڵه‌گه‌ی ئاسمانیش خوایه هه‌روه‌کو سووره‌تی حچ- ئایه‌تی 65 ( ویمسک السما‌ء أن تقع علی الارض الا بآذنه) واتا خوا ئاسمانی ڕاگرتووه تا نه‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی مه‌گه‌ر به فه‌رمانی خۆی بێت).
هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا باس له مردن، درووستبوونی مرۆڤ، بوومه‌له‌رزه، بۆرکان، لافاو، خۆرگیران، مانگ گیران، هه‌وره تریشقه ، ڕه‌شه‌با، نه‌خۆشی و منداڵ بوون ده‌کات، که چه‌نده‌ها نموونه و زانیاری به پێزی تێدایه له کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ی جیاوه‌زه‌وه وه‌ری گرتووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین نموونه‌ی زیندوو و دیارده‌ی خورافاتی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی له ناو کوردا هێناوه‌ته‌وه، که ئه‌وه‌نده‌ی تر کتێبه‌که‌ی پێ ڕازاندووه‌ته‌وه، که هه‌ندێک له‌و نمونانه تاوه‌کو ئێستا پیاده ده‌کرێن وه‌ک ئه‌وه‌ی کاتێک باران نه‌بارێت له کوردستان بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان نوێژی باران بارین به خه‌ڵک ده‌که‌ن که ناسراوه به (صلات اسقاء) که له سه‌رده‌می پێش ئیسلام ئه‌م نوێژه کراوه و هه‌مان ناوی هه‌بووه و ئه‌م نوێژه له هه‌موو ئایینێک و ناوچه‌یه‌ک هه‌یه بێجگه له ئه‌وروپا که بێ بارانی به خۆیه‌وه نه‌دیوه تا خه‌لکه‌که‌ی په‌نا به‌رنه به‌ر دوعا و پاڕانه‌وه.
مرۆڤی کۆن وه‌ک نوسه‌ر باسی لێوه ده‌کات، لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی جۆراوجۆری هه‌بووه بۆ دیارده سروشتی و فه‌له‌کی وبایولۆجیهکان و سه‌رچاوه‌کانیشی به‌ستوه‌ته‌وه به‌و هێزانه‌وه که مرۆڤ نه‌یدیون و وه‌ک هێزێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر و خارق لێیان ڕاماوه کهپێێان وتووه (خوا) .
له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا نوسه‌ر باس له چۆنێتی درووست بوونی خوا و نوێژ و عیباده‌تی په‌رستگا و قوربانیدان لای ئایینه‌کان ده‌کات، که به‌بۆچونی من پێویسته وه‌کو وانه‌یه‌کی ئایینی له قوتابخانه‌کان بخوێنرێت.
*ئه‌م نووسینه چوار به‌شه له پاڵتاڵک له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ له 27/9/2006 پێشکه‌ش کرا.