ئاوابوون ده‌مپێچێته‌وه
زمکان عه‌زیز ……
له‌م وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌دا نه‌مویست هه‌ر خۆم بم.. بێ تۆ
بێ تۆ بون .. له‌م خه‌ڵوه‌تی چاوه‌ڕوانیه‌دا له‌خۆمم ئه‌سڕێته‌وه
ئهمسڕێتهوه ..که له‌و وێستگه‌یه‌دا.. نه تۆ سوار ده‌بی و نه منیش داده‌به‌زم
هه‌رچی دێت و ده‌ڕوا له‌م وێستگه‌یه‌دا .. تۆی.. منم .
که ویستم من و تۆ بین بێ خۆم بێ خۆت ته‌نها هه‌ر.. من و.. هه‌ر تۆ
نه‌تهێشت و له‌م بێ خۆییهمدا.. منت پڕکرده‌وه له چۆڵبوون
ئه‌و سه‌ری ڕێگاکه زۆر دووربوو پێتوابوو هه‌نوکه ده‌یگه‌ینێ
چیپکه‌م که نه‌هاتی و .. به قه‌د دوری خۆت.. له خۆمت دورخستمه‌وه
تۆ که‌خۆت ئه‌رزێکی سه‌رابیت .. چیبکه‌م
که‌خۆت دوورگه‌یه‌کی پڕ له‌چاوه‌ڕوانیت .. چیبکه‌م
بۆ ئه‌م دهیته ده‌ست ئه‌و قه‌ده‌ره ماندووه‌ی
ڕۆژانه به خاکه‌نازه‌که‌ی بێ تۆییم تێئهڕژێنێ و خۆم پێچۆڵ ده‌کا
کێیه وا تۆم تێده‌کا و له هه‌موو لایهکیشمهوه کون کون ده‌بم
ئیتر من.. چۆن.. له تۆ پڕ ده‌بم
که پڕیشبم تۆله ناوته‌وه.. خۆت دهمڕژێنیتهوه بۆ سهرابێگایهکی تر
نازانم ئه‌م سه‌رابه چییه ئاوا ..
دنیایه له من پڕبوونت تێت ئهمڕژێنێ و
منیش له که‌لاوه چۆڵه‌کانی وونبون .
وای که بێ تۆ‌و بێ من هه‌ر خۆمم ده‌که‌ومه‌وه ناو مه‌یخانه‌ی چۆڵ
وای که بێ تۆ چه‌ند شه‌که‌تم.. چه‌نده ماندووم .
ئیستا له کۆڵانه چۆڵه‌که‌ی تۆدا ئه‌سپێکی بریندارم.. که‌وتووم .
وای بۆ تفه‌نگه‌که‌ی دڵت
فیشه‌کێکی به‌زییانه‌ی تێدا ئه‌ترازێ
ئای..خێراکه زووبه.. که‌ی دێیت.. وه‌ره و زریانهکهت هه‌ڵکه
ئه‌م چۆڵه‌وانییه له بنی بنه‌وه هه‌ڵکه‌نه له‌گه‌ڵ خۆتی بێ تۆدا منیش به‌ره‌وه
بمبه.. بۆ ئه‌زه‌ل بۆ ئه‌به‌د بۆ هیچ.. بیبه‌و مه‌یهێنه‌وه
وه‌ک گێژه‌ڵوکه‌یه‌کی مهستبه ئه‌م جاره هه‌رچی ئاوه‌دانی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆت بیبه ئه‌گه‌ر نا دوێنێ دێت .. سبه‌ی بێ تۆ بێ من.. ئهمانباو
که‌سیش نازانێ بۆ کوێ ….
ئهگهردێیت و ئه‌گه‌ر نیت وئه‌گه‌ر نابیت
ههمووههناومت هه‌ڵچنیوه له هێلانه‌ی چۆڵ .
ئه‌وه‌تا باڵنده بێ پهڕوباڵهکانیش
ڕۆژانه بهجێمدێڵن و
شه‌وانه‌ش تێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بهدهنوکهکانیان ئێسقانم کون کون ده‌که‌ن ههڵمدهکۆڵن و
به‌چنگه پیره‌کانیان لهناوخوێنمدا
چینه ده‌که‌ن .
به‌دووادا گه‌ڕانت پیری کردم و
نازانم له کوێمدا خۆت حه‌شارداوه
ئه‌و شه‌وانه‌ی له چۆڵایی شهوێنێتیدا ئه‌سوێم و.. ئهحیلێنم
ته‌نها قامچییه‌کانیان هێورم ده‌که‌نه‌وه .
من سهدانێکه عه‌بدی مهرقهدێکم پڕیه‌تی له تۆ‌و .. له خۆم و
به‌رده دڵه‌که‌ت .. که‌هیچ بهردهبهختێکی که‌سی تری پێوهنالکێ
کێ بووده‌یوت له‌پشتی ژنێکه‌وه ئاوا ده‌بم
نه‌مزانی ئاوا.. ئاوا ده‌بم..
که له هیچ شوێنێکه‌وه ههڵنههاتوم
ئه‌ڕۆم هه‌ر خۆم له‌و که‌ناره‌وه .. نه‌وره‌سه پیره‌کانیش بهجێیدێڵم
له‌و ڕێگه‌یه‌وه که ته‌نها گۆڕستانی جێپێکانه
ئه‌ڕۆم..له‌دواشمه‌وه لێوه ته‌ڕه‌که‌ی که‌نار وورد وورد ئهمسڕێتهوه
ئه‌ڕۆم بۆ ئه‌و چۆڵگهرایهی
هه‌رای سه‌ماو مهستبونه .. ئێستا
سه‌مای ئه‌و مه‌سته چۆڵانه‌ی وه‌ک خۆمن بێ تۆ له‌م چۆڵستانه
سه‌رگه‌ردانی ڕێگایه‌کن ..
له‌کوێدا خه‌وی مردن بیانباته‌وه
سه‌فه‌ر له‌ناو جانتا ڕزیوهکهیدا ده‌یانپێچێته‌وه و ئیتر نایه‌نه‌وه
با که‌س له‌و وێستگه‌یه‌ش نه‌وه‌ستێ .
ئه‌ڕۆم و پڕپڕم له تۆ..جێیهکیشم
تیا نه‌ماوه بۆ وه‌ستان.
وه‌ستانێ که خۆم و ئه‌م چۆڵه ئاواییه سه‌ری بۆ هه‌ڵگرین.
وه‌ستانێ ئیتر ده‌زانم سبه‌ی له‌و دیو تۆوه ئاوابوون ده‌مپێچێته‌وه .
ئه‌ڵمانیا