پاش كۆچی تۆ … كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
پاش كۆچی تۆ هه‌نگاوه‌كان دژی یه‌كن
به‌یانیان خۆردره‌نگ ده‌ردێت…
شه‌وان ئه‌ستێره‌كان گه‌ش نین
باڵنده‌كان سه‌رلێشێواو ده‌فڕن سه‌رشێت …
پاش كۆچی تۆ ره‌نگه‌كان ره‌ونه‌قی خۆیان
له‌ده‌ست داوه…
شاری ئاوه‌دانی دڵم
كۆنده‌په‌پۆلێ ی خوێندووه‌و
سه‌رتاپای بۆته كه‌لاوه…
پاش كۆچی تۆهه‌رچی مۆسیقای ژیانه
لای من ئاوازی ماته‌مه…
خه‌نده‌و قاقای من هه‌نسكه‌و
خۆشی و شادی‌م
سه‌رچۆپی و گاوانی خه‌مه…
پاش كۆچی تۆسه‌ره‌تاكان
به‌چه‌شنی په‌یڤی كۆتایین…
هێزی بینایی دیده‌كانم كزبووه و
جوانیه‌كان وه‌كو تارمایین…
پاش كۆچی تۆناخ دارستانێكی چڕی گڕگرتووه…
جوله‌ی ژینم وه‌ك بێ رۆحی
قوڵای ده‌ریای مردووه…
پاش كۆچی تۆ به‌هارم خه‌زان ئاوه‌ره و
ئاراسته‌ی روو له پاییزه…
رۆژگارسه‌خته‌و
گه‌ردوون بیانوو به من ده‌گرێ وله‌من زیزه…
پاش كۆچی تۆهه‌رچی ووشه‌ی خۆشه‌ویستین
تۆله‌گه‌ڵ خۆتابردووه…
هه‌رچه‌نددڵم له لیدانه
باوه‌ڕبكه به‌بێ تۆ دڵی مردووه…
1/7/2007