ئه‌مانه خه‌ریكی چیین؟ … ئـاری عوسمان خه‌یـات
له‌كاتێكدا ئه‌مه هیچیان نییه، بۆیه من نازانم ناوی چی لێ بنێم، چونكی شیعر نازانم بنووسم و هه‌رچییه‌كیشم كرد، بۆم نه‌بوو به چیرۆك، بۆیه پێم باش بوو، بێم ئه‌م قه‌شمه‌رییاته‌ی خۆم، به ناونیشانی (چیرۆكێك به تاقه‌تی شیعر)، به خوێنه‌رانی خۆم –كه نیمه– بفرۆشمه‌وه، هه‌ركێ لێی تێده‌گا، فه‌رموو بیخوێنێته‌وه، ئه‌وه‌شی لێی تێناگا، تكایه با باسی ڕه‌خنه و تیۆری ئه‌ده‌ب و چێژی ده‌ق و شتی له‌و جۆره‌م بۆ نه‌كا، ئه‌وه‌تا وه‌خته تووكی قوونم له‌و قۆڕییاته‌یا سپی ده‌بێ و هێشتا فێره هیچ نه‌بووم… بگێڕنه‌وه و بنووسن، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن، ئه‌وه‌ی نووسیوتانه سه‌ر به چ ژانرێكه، ئه‌وه‌تا منیش وا ده‌كه‌م.
چارلز دیكنز = له‌نده‌ن
فلۆبێر = ئه‌پۆن ڤێل
به‌لزاك = سۆمۆر
جۆن شتاینێك = فرانسیسكۆ
ماركیز = ماكۆندۆ
لۆرانس درایل = ئه‌سكه‌نده‌رییه
خوان ڕۆڵفۆ = خالیسكۆ
ئه‌لبێرتۆ مۆرافیا = ڕۆما
كازانتزاكیس = كریت
تۆفیق فیكرت + ئۆرهان پاموك = ئیستانبۆل
نه‌جیب مه‌حفوز = قاهیـره
به‌در شاكر ئه‌لسه‌ییاب = جه‌یكور
یه‌شار كه‌مال = چوقوراوا
ئه‌تاهیر وه‌تار = جه‌زائیر و تونس
غه‌سسان كه‌نفانی = حه‌یفا
غائیب تعمه فه‌رمان = به‌غدا
عه‌بدوڵلا سه‌ڕاج و جه‌لیل كاكه‌وه‌یس = كه‌ركوك
شێرزاد حه‌سه‌ن و كاروان كاكه‌سوور = هه‌ولێر
حسێن عارف و به‌ختیار عه‌لی = سلێمانی
منیش، ته‌نیا و ته‌ینا خـۆم و كفری و دنیایه‌ك نه‌گبه‌تی..
ئـاری عوسمان خه‌یـات
ari.xeyat@yahoo.com