Skip to Content

Monday, April 15th, 2024

خۆم … به‌ندی عه‌لی

Closed
by March 30, 2012 هۆنراوە

هه‌ر ئه‌مه‌وێ
ڕۆژێ فرسه‌ت له‌خۆم بێنم
تا دوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م
ئه‌ویش تادێ
له‌نێو ئاپۆڕه‌ی ژیانا
وونتر ئه‌بێ
ئاخر ئه‌و له‌زه‌نگیانه‌ ئه‌چێ
له‌ئۆقیانێکی بێ بندا
ئاخۆ ئه‌ویش چه‌ند گه‌ڕابێ
به‌دوی مندا

خه‌یاڵ

زۆر تامه‌زرۆم ، خوا ببینم
یان هیچ نه‌بێ
گوێم له‌سۆلفێجی ده‌نگی بێ
ئاخر جۆرێک له‌قسه‌ هه‌ن
به‌میلۆدی و ڕیتمی دووان
ماناکه‌یان ڕوون تر ئه‌بێ
لێم ببوورن
ئه‌مشه‌و خه‌یاڵم مه‌ستێکه
هارو ‌به‌رباد
چونکه‌ له‌کۆنه‌ ده‌فته‌ری عه‌یامێکا
بیره‌وه‌ریه‌کانی .. ئه‌نفالم
هاته‌وه‌ یاد

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.