
په‌یامێک له ڕێگا دا
سۆهرابی سپێهری …..
له فارسیه‌وه : رۆژدین راد….
رۆژێک دێم و
په‌یامێک دێنم .
نوور ده‌ڕژێنمه ناو ڕه‌گه‌کان و
بانگ ده‌که‌م : ئه‌ی سهوهتهکانتان پڕ خه‌و ! سێوم
هێناوه ، سێوی سووری خۆر .
دێم ، گولێکی یاس ده‌ده‌م به گه‌دایه‌ک .
گواره‌یه‌ک ،دهبخشم به ژنێکی جوانی گوول .
به کوێرێک ده‌لێم : چ تهماشاییه باخ !
ده‌بمه کۆچه‌رێک ، شه‌قامه‌کان ده‌گه‌ڕێم . جاڕ
ده‌ده‌م : ئای شه‌ونم ، شه‌ونم ، شه‌ونم .
ڕێبوارێک ده‌لێت : به ڕاستی ، شه‌وێکی تاریکه ،
کاکێشانێکی پێده‌ده‌م .
له سه‌ر پرد کێژێکی بێ لاقه ،نووشتویهکی ئاوێزانی
گه‌ردن ده‌که‌م .
هه‌ر چی جنێوه ، له سه‌ر لێوه‌کان دیچنم .
هه‌ر چی دیواره ، له ڕیشه ههڵیاندهکهنم .
به ڕێگهرهکان ده‌لێم : کاروانێک هات باری پێکه‌نین!
هه‌وره‌کان ، ده‌دڕێنم .
گرێده‌ده‌م ، چاوه‌کان به خۆره‌وه ، دڵه‌کان
به ئه‌شقه‌وه، سێبه‌ره‌کان به ئاوه‌وه ، له‌قه‌کان به باوه .
خه‌ونی منداله‌کان ، پیوه‌ست ده‌که‌م به زمزه‌مه‌ی سیسرهکان .
کۆللارهکان ، هه‌ڵده‌ده‌م بۆ ئاسمان .
گوڵدانه‌کان ، ئاو ده‌ده‌م .
دێم ، له پێش ئه‌سپه‌کان ، گایه‌کان ، سه‌وزه‌ی سه‌وزی نه‌وازش
داده‌نێم .
سهتلهیهک شه‌ونم ده‌ده‌م به ماینه‌کانی تینوو .
که‌رێکی که‌نه‌فت له ڕێگه‌دا ، مێشه‌کانی ده‌رده‌که‌م .
دێم و له سه‌ر هه‌ر دیواریک ، میخهکێک ده‌ڕوێنم .
له که‌نار هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ک ، شیعرێک ده‌خوێنمه‌وه .
به مار ده‌لێم : چ شکۆیه‌کی هه‌یه بۆق !
ئاشت ده‌که‌مه‌وه .
ئاشنا ده‌که‌م .
ڕێگا ده‌برم .
نووریان پێده‌ده‌م .
خۆشه‌ویستیان پێدهبخشم .