ملوانکه‌ی مه‌رگ
ڕزگار گوڵه‌باخ……
کام ڕووباره
پرچی ڕه‌شی مه‌رگ ، به شانه ی سروه‌ی به‌یانیان دادێنێ
کام کازیوه
خه‌ونی به‌یان ، له چاوانی نمه‌ی باران ده‌تۆرێنی
کام باخچه‌یه
عه‌تراوی مه‌رگ به‌سه‌ر شانی هه‌نگی به‌یان ده‌پرژێنێ
ئه‌رێ ئه‌وه ، کامه مانگه
تریفه‌ی ملوانکه‌ی عاشق ده‌نک ده‌نک ده‌وه‌رێنی
کام لوتکه‌یه
دڵی خاک توڕه ده‌کات و بهرزایشی لێ ده‌ستێنێ
هه‌وری ئاسمان
خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌کان
کانی و چه‌م و جۆگه‌له و گشت ڕووباره‌کان
هه‌مووتان ده‌که‌مه شایه‌ت
ئێستا له ووڵاته‌که‌ی من
ده‌هۆڵی مه‌رگ لێده‌درێ
تارای بووکی له‌سه‌ر ڕووی مه‌رگ لاده‌برێ
دهستو په‌نجه‌ی بووکی بووکان
له بری خه‌نه
به‌خوێنی جه‌سته‌ی خووشکه‌که‌ی خه‌نه ده‌کرێ
ملوانکه‌ت مه‌رگ
به‌گه‌ردنی یه‌ک به یه‌کی کیژی شاره‌که‌مدا ده‌کرێ
به‌ڵێنم بێ
نه‌یه‌مه‌وه ، بۆ نێو شایی مه‌رگی کیژان
به‌ڵێنم بێ
نه‌هی بکه‌م له پیاوه‌تی پیاو سالاران
به‌ته‌نها ده‌چمه ناو شارێ
که کیژانی ئاوا بڵێن :
خۆر له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاستم و
مانگیش له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پم
دوو شیلانه‌م به دوو ئه‌ستێره داپۆشم
ده‌ست و په‌نجه‌م
به خه‌نه‌ی گوڵاڵه سووره خه‌نه بکه‌م
تارای سپی ، له پاکێتی کیژی عاشق له‌سه‌ر بکه‌م
تا ئه‌وه‌نده‌ی نووزه‌م تیابێ هاوار بکه‌م :
ژیان بێ مه‌رگ زۆر هیچه
مه‌رگیش بێ مه‌رگی ئاشقان هه‌ر زۆر هیچه
به‌رلین