Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
پشت بەستن بەUNبۆ جیبەجێكردنى ماددەى 140 وەهمە.

پشت بەستن بەUNبۆ جیبەجێكردنى ماددەى 140 وەهمە.

Closed
by January 6, 2008 گشتی

 جیابونەوەى كوردستانو پیكهێنانى دەوڵەتیك تەنها وەلامى گونجاوە لە ئیستادا بە چارەسەرى كێشەى كەركوك.

..سامان كەریم……
 
 لە ڕۆژى 5/1/2007دا لە هاوینەهەوارى دوكانو لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا كە هەردوو بەڕیزان تاڵەبانىو بارزانى ئامادەیبوون، لە پەیوەند بە ماددەى 140وە ڕایانگەیاند " سه‌رۆك وه‌زیران ئیمزای جێبه‌جێكردنی كردووه‌ له‌ناو كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یدا دانی پیا ناوه‌و 200 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كردووه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی بۆداناوه‌و پیاوی باشه‌ ئێمه‌ پێی ڕازین‌و مه‌جال دراوه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌و چونی خه‌ڵك یاسایه‌ك ماوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موڵك ئه‌ویش له‌و ماوه‌دا ده‌رده‌چێ‌و ماوه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ویش له‌و ماوه‌دا ده‌كرێ…."
 هەروەها بارزانى جەختى كردە سەر جێبەجێكردنى ئەم ماددەیەو ووتى"خه‌ڵكی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌مومكین نیه‌ ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرێ"…" به‌لام یوئێن هاته‌ ناو مه‌سه‌له‌كه‌و ئیمكان هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنی 2005 بكرێته‌ ئه‌ساس له‌بری ئه‌نجامدانی ڕاپرسی‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌په‌رله‌مانی كوردستانیش ڕای بوو به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌و ….هاتنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ ناو مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌ شه‌رعیه‌تێكی ده‌ولی ئه‌دات به‌مه‌سه‌له‌كه‌و میله‌تی كوردیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌بێت ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێ‌و ئه‌م ماوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماردا ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌."
 ده‌رباره‌ی زه‌مانه‌تی جێبه‌جیكردنی ماده‌ی 140 له‌ 6 مانگی ئاینده‌دا بارزانی وتی " نوێنه‌ری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و پێشنیاره‌ی كردووه‌و زه‌مانه‌تیش ئیراده‌ی كورد خۆی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌."
 لەم كۆنگرەیە ڕۆژنامەوانیەدا دوو پۆینت جێگاى ئەوەیە كە سەرنج بدرێت: یەكەمیان/ هاتنە ناوەوەى یۆئێنە بۆ ناو باسەكە، دووەمیان: جەختكردنێكى زۆرە بۆ جێبەجێكرنى ئەم ماددەیە لەماوەى 6 مانگى داهاتودا":
 یوئێن" نەتەوە یەكگرتوەكان":
 هاتنە ناوەوەى UNوەك بەشێك لە جێبەجێكردنى ماددەى 140 خەیاڵە. ڕیكخراوى نەتەوە یەكگرتوەكان "UN "
 یوئێن لە دوو باردا دێتە نێو جیبەجیكردنو سەرپەرشتى كردنى  كێشە قوڵەكانەوە: یەكەمیان/ لەحاڵەتى ڕێكەوتنى وولاتانى زلهێزى دونیا لەسەر چارەسەرى كێشەكە، واتە یەك لایەنە بۆ هیچ كام لە زلهیزەكانى دنیا ئەم كێشەیە چارەسەر نەكرابێتو بەناچارى وبەپىَى هەلومەرجى سیاسى دنیا پێویست بێت كێشەكە چارەسەر بكرێت، ئەوكات تەوافقى نێوانیان دەبیتە ڕیگا چارەیەكى ناچارى" تەیمور " نمونەیەكە لەم جۆرە چارەسەرانە… دووەم/ كاتێك كە كێشەكە چارەسەر نەكریت وە ئاسۆیەك نەبێت بۆچارەسەركردنى كێشەكە لە ڕوانگەى وولاتانى زلهێزەوە. لیرەدا ڕۆلى یوئێن بە جیهانیكردنى كێشەكە هەیە بەلام لەسەر حیسابى نەگبەتىو نەهامەتى و چارەسەرنەكردنى كێشەكەو مانەوەى برینو زامە قوڵەكانى خەڵك… نمونەى ئەمەیان كێشەى ئیسڕائیل- فەلەستینە.. كە 60 ساڵى ڕەبەقە UN بە پشتیوانى چەندین بڕیارى شوراى ئەمنى نێونەتەوەیىو كۆمكارى گشتى نەتەوە یەكگرتوەكان نەك هیچى بەهیچ نەكردوەو كێشەكەى بەرەو چارەسەركردن نەبردوە، بەڵكو ڕۆ بەڕۆژ ئەم كێشەیە فراوانترو گەوەرتر بۆتەوە. كێشەى كەركوك پێش ئەوەى كە یوئێن بێت یان نەیەت كێشەیەكى ناوچەیىو جیهانى بوو. لەبارى سیاسیەوە هیچ هێزێكى نیوخۆى عێراق بەجیا لە كوردستان لەگەڵ جێەجێكردنى ئەم ماددەیەدا نیە. ئەمەریكا وە یوئێن خۆیان لەگەڵ جێبەجێكردنى ئەم ماددەیەدا نین. توركیا وە ئێران وە ووڵاتانى دنیاى عەرەب نەك لەگەڵ ئەم ماددەیە نین بەڵكو دژی جێبەجێكردنى ئەم ماددەیەن. ڕۆلى یوئێن لێرەدا تەنها هێور كردنەوەى هەلومەرجى سیاسىو ئەمنى نیو شارى كەركوكو دەوروبەرى دەبێت، كە پیم وانیە بتوانێت.
 بەلام خالێكى دیكە كە پێویستە ئاماژەى پێبكەین ئەوەیە، كە تاكو یەك مانگ لەمەوبەر هەردوو سەركردەى بزوتنەوەى كوردایەتى لە عێراق… جەختیان لەسەر ئەوەبوو كە مەسەلەى كەركوك كێشەیەكى نیوخۆى عێراقیەو هیچ لایەك بۆى نیە كە دەخاڵەتى تیدا بكات… كەچى ئێستا بە شانازییەوە باس لەوەدەكریت كە " هاتنى یوئێن بۆ نیو مەسەلەكە شەرعیەتێكى نێو نەتەوەیى دەداتىَ". ئەم شانازى كردنە نیشانەى بن بەستە نەك هیواو ئومێد. شانازى بەڵام مانەوەى ئەم كێشەیە بە چارەسەرنەكراوى تا ماوەیەكى نادیار، رۆلى یوئێن تەنها ئەوە دەبێت كە هەمیشە رابەرى لایەنە سیاسیەكانى ئەم كێشەیە لە ژیر ناوى كۆبونەوەو ماددەو بڕیارى جۆراوجۆردا كۆبكاتەوە تیشكى كەناڵە ئاسمانیەكانیان لەسەر ڕابگرێت. یوئێن، بەلام  بىَ ئومێدىو چاوەڕوانى، ڕاگرتنى خەڵكى ئەمشارە لە چاوەڕوانیەكى نادیاردا. یۆئێن بەڵام هیچ زمانەیەكى ئامنى بەدەستەوە نیە بۆ ڕیگرتن لە تەقینەوەى ئەم كێشەیە. بەلام پیدەچێت بزوتنەوەى ناسیونالیزمى كورد زۆر مەمنون بیت كە كێشەى كورد بەگشتى وەك كێشەى فەلەستینى لىَبێتو تا دەیان ساڵ خەلكى كەركوكو كوردستان لە چاوەڕوانیدا ڕابگرن!! چ بزوتنەوەو ئەحزابێك ئەو هیوایەى هەیە، ئەگەر ژیانو مانەوەو دەسەلا تى نەبەسترابێتەوە بە بێئرادەیى خەلكى كوردستانو هەژارىو بىَمافى ئەوانەوە. ئەگەر لەسەر سەرەوەت سامانى ئەم كۆمەلگایەوو رۆڵەكانى فەرهود نەكاتو وەك بازارێكى مۆنۆپۆلكراویش بەجیا لە سیاسەت بەرێوەى نەبات. هاتنى یوئین و شەرعیەتى نیو نەتەوەیى لەسەر حیسابى ویژدانو ئاوارەیىو نەبونى وچاوەروانىو نەبونى كارەباو ئاوو شەقامیكى قیرتاو كراو قوڵكردنەوەى رقو كینەى نەتەوەپەرستى…  دەچێتە پێشەوەو پیویستە خەلكى كوردستان بەهیچ شێوەیەك قبولى نەكەن.
 6ى مانكى دیكە :
 لە ژمارەى پێشووى ئۆكتۆبەردا من بە ڕۆشنى باسى ڕیگا چارەى خۆم كردوە بۆ كێشەى كەركوك هەروەها بەڕۆشنى باسى ئەوەم كردوە كە ئەم ماددەیە وێراى ئەوەى چارەسەرى ئەم كێشەیە ناكات لە هەمانكاتدا جیبەجێناكرێت. جیبەجێناكرێت، چونكە چارەسەرێكى نەتەوەییە بۆ ئەم كێشەیە، چارەسەرێكە یەك لایەنەیە بە قازانجى ناسیونالیزمى كورد لە نیو لایەنەكانى دیكەى كێشەكەدا. چارەسەرى كێشەكە ناكات چونكە مافى دەیان هەزار خیزانو ئینسانى دیكە هەلدەلوشێت لەسەر پایەى نەتەوەپەرستى. جێبەجێناكرێت، چونكە ئیسلامى سیاسى شیعىو مالكى هاوپەیمانیان ناتوانن جێبەجیكردنى ئەم ماددەیە لە چوارچێوەى بەرنامەى سیاسى خۆیاندا بگونجێننو ئەمە بە ئاشكرا ڕادەگەیەننو دەڵین جارى كاتى جێبەجێكردنى نیە. جێبەجیناكرێت، چونكە ئیسلامى سیاسى سوننىو تاریق ئەلهاشمى هاوپەیمانى بارزانىو تاڵەبانى ناتوانێت ئەم ماددەیە جیبەجێبكات نە بەرنامەكەى ڕیگاى پێدەدات نە هەلومەرجى سیاسى، بەتایبەت لە ئێستادا كە ئیسلامى سیاسى سوننى لە هاوپەیمانیەكى ناموقەدەسدایە لەگەڵ ناسیونالیزمى عەربدا. جێبەجیناكریت چونكە ئەمەریكاو توركیاو وولاتانى عەرەبى هەمو دژین یان لایەنى كەم ئەمەریكا لە گەڵ جیبەجێكردنى ئەو ماددەیەدا نیە، ئەویش لەسەرى زوعف لاوازى فەشەلى خۆیەوە لەلایەكو لە لایەكى دیكەوە لەسەرى نارازاى بوونى وولاتانى عەرەبىو توركیاوە بەم ماددەیە… مالكى نەك ماددەى 140 بەڵكو بەرۆشنى لە چاوپیكەوتنى لەگەڵ حەیاتى لەندەنیدا دەڵى" ئێستا كاتى جێەجیكردنى فیدرالێەت نیە لە عێراقدا". ڕۆلى یوئێن رۆشنە كەبۆ ڕاگرتنى هەلومەرجى مەوجودە واتە ئیدارەكردنى كێشەكە نەك چارەسەركردنى.
 بۆیە جەختكردنەوەى بارزانى لەسەر 6 مانگ بۆ  جێبەجیكردنى ئەم ماددەیە .. لەگەڵ واقعیەتى سیاسى ئەمرۆى عێراقدا نایەتەوە. ناسیونالیزمى كوردو سەركردایەتى ئەم بزوتنەوەیە  لە وەهمێكى مێژوویى خۆى دا دەژیت. بارزانى ئەم ماددەیەى بۆ جیبەجیناكرێت نەك لەماوەى 6 مانگى داهاتوودا.. بەڵكو هەر جێبەجێناكرێت.بەڵام سەڕەراى ئەم واقعیەتانە كە بۆ بارزانىو تاڵەبانى ڕۆشنە، ئەوان جەختى خۆیان دوپات دەكەنەوە لەسەر جیبەجێكردنى ئەم ماددەیە. ئەم جەختكردنە جگە لە هەر خراندنى هەستى نەتەوەیى لەلایەكو لەلایەكى دیكەوە شاردنەوەى بن بەستى سیاسى خۆیان كە چەند ساڵە بە شانو باڵى پرۆسەى سیاسىدا هەڵدەدەن و بەم پێیە خەوف لە ناڕەزایەتى خەلكى كوردستان شتێكى دیكە نیە.
 جارێكى دیكە چارە چىیە"!
 چارەسەرى كەركوك لە ئاسۆوى سیاسى جیابونەوەى كوردستانو پێكهینانى دەوڵەتیكى سەربەخۆوە لە كوردستان ئیمكانى هەیە لە هەلومەرجى ئێستادا. بەبىَ جیابونەوەى كوردستان  شەڕ لە سەر كەركوكو نانەوەى كێشەى گەورە جگە لە فراوانكردنەوەى پانتایى دەسەلاتى ناسیونالیزمى كورد هیچى دیكە ناگەیەنێت. بەلام ئێستا تا ئەوكاتەى كوردستان جیادەبێتەوە، پێویستە كەركوك شاریكى سەربەخۆ بیت، شارێك كە ئیدارەیەكى سەربەخۆى هەبێت. سەر بەخۆ بێت لە "حكومەتى هەرێم"و لە حكومەتى تائیفىو میلیشایى بەغدا. شارى هەمووان بیت شاریك بیتَ كە پرنسبى مافى هاوولاتى بونى یەكسانى تێدا جێبەجێبكرێت. شارێك بێت نەعراتو هوتافاتو دروشمى نەتەوەپەرستى تیدا قەدەغە بكرێت، شارێك بیت بە خیرایى كێشەى ئاوارەكانى تیدا چارەسەر بكرێت….. لەمبارەوە لە ژمارەى پێشودا بەرۆشنى نەخشەیەك خراوەتە ڕوو.
 خەلكى كوردستان پیویستى بەوەهەیە لە چوارچیوەى ئەم ماددەیەدا بیر نەكاتەوە ئەم ماددەیە تەواو بوو بە بن بەست گەیشت. ناسیونالیزمى كورد چارەسەرى پێنیە بۆ كێشەى كەركوك… خەڵكى كوردستان پیویستیان بەوە هەیە كە جیابونەوەى كوردستانو پیكهینانى دەوڵەتیكى سەربەخۆ بكەنە پەرچەمى خەباتى خۆیان، خۆیان دور ڕابگرن لە شەرى قەومىو نەبنە سوتەمەنى شەڕیك كە هیچ بەرژەوەندییەكى تیدانیە بۆیان، بەڵكو خەباتى خۆیان لە چوارچێوەى فكرو سیاسەتێكى دیكەدا ڕیكخراو و یەكگرتوو بكەن. كۆمۆنیزمى كرێكارى ئەو مەیدانو چوارچێوە فكرو سیاسییەیە كە وەلامێكى گونجاو ئینسانى خستۆتە ڕوو هەم بۆ گشت كۆسپەكانى خەلكى كوردستان وە هەم بۆ كێشەى كەركوك. 5/1/2008
 zaryak@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.