ئازادی بۆ مەلا کرێکار، ئازادی هەموومانە ..3
“چەپی” کوردی لە دیدگای نوێ- فاشیزمەوە دەڕوانێتە موسوڵمانان
کێشەیەکی دیکەی ئەمڕٶی بەناو “نوێخوازەکانی” کوردستان ئەوەیە کە زەرورەت درووستکردنیی پردی دایالۆگی دیموکراتیاتە نابین بۆ هێنانەمەیدانی دیموکراسییەکەی خۆڕسک و خۆیی لە ژێرەوە، پێدەچێت بەو دیموکراسییە ڕازی بن کە لە نیوۆرک و لەندەن و واشینتۆن و شیکاگۆ ئەمڕۆ چەوساوەکانی ئەو وڵاتانە بایکۆتی دەکەن ؟ هەندێک “ڕووناکبیری” کورد ئەمڕۆ ئەمەندە عاشقی دیموکراسی بۆرژوازین لە جۆرج بۆش زۆر زیاتر پێداگری دەکەن لەسەر گرتن و داپڵۆسینی سیاسییە ئیسلامیەکان بۆیە زۆرجاران کوێرانە بریاری ڕاستەوخۆ دەدەن، وەک ئەو خوێدننەوەیەی کردیان بۆ سزادانەکەی مەلا کرێکار. خۆ ئاسانە تێبگەین کە کێ لە پشتی چاپکردنی کتێبەکانی وەک مەریوان هەڵەبجەیییەوە بوو ، کە دواجار کۆمەڵە کێشەیەکی لاوەکی عەقیدەی و دۆماگیکی بۆ کۆمەڵگەی کوردی درووست کردن و، ماوەیەک خەڵک پێوەی خەریک بوون و ئەو کەسانەش کە موسوڵمانی مەدەنی بوون توندڕەوبوون و دواجاریش هەموو چووە خزمەتکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی “دژە- تیرۆر”ی نێودەوڵەتی بەوەی کە لە هەرێمی کوردستان ئەوەندەی تر بە پێویست ببینرێت لای ئەمریکی و ئەوروپیەکان، بێگومان ئەمەش لە سلێمانیدا بەتایبەتی مانای زیاتر پشتگیریکردنیانە بۆ باڵادەستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو شارەو ناوچەکانی ئەو دەڤەرە . جێگای داخە بەڕاستی”چەپی” کورد لە هەرێمی کوردستاندا توانستی خوێندنەوەی ئەو هێڵە شارەوانەیان نییە ، بەڵام نەک هەر توانستی ئەوەشیان نییە، زۆربەیان بە بیروڕا و تێڕوانینە ڕاستڕەوە نوێ- فاشیەکانی ئەمڕۆی ئەوروپا شاگەشکە بوون و وەک وان تەماشای ئاینی ئیسلام و تەواوی دانیشتوانی موسوڵمانانی دنیا دەکەن. زۆرێکی دیکە لەو بە ناو “چەپ” فیکرانەی ئەمڕٶی دنیای کوردیمان ، سەرباری ئەوەی کە زۆر کورت بینین بەهۆی سروشی ئەو ئۆدیبەگری و خۆ بەکەم زانیەیهەیانە لەبەرامبەر ڕٶژئاوا و دیموکراسی بۆرجوازیدا، وایان لێهاتووە تیڕوانینە باوە فکرییەکانی ڕاستڕەوە فاشیەکانی ڕۆژئاوا لە دنیابینیاندا بە تۆخی ڕەنگبداتەوە، کە خۆیان وەک “نوێخوازی” بۆ خەڵكی هەرێمی کوردستانی پێناسەی دەکەن. تەنانەت لەلای فێمێنستە کوردەکانیش هەر وایە و لای ئەوانەش کە خۆیان بە بەشێک لە بەرەی “ئازادیخوازیدا” دەبیننەوە ، هەموویان گەر لە “کۆمۆنیستە”کان توندڕەوتر و ڕاستڕەوانەتر نەبن لەسەر ئیسلام و موسوڵمانان، ئەوا هەروەک ئەوان تەماشایان دەکەن. بۆ نموونە کاتێک بە نووسینەکانی ژنە نووسەری کورد خاتوو کازیوە ساڵح ئاشنا بووم لە ڕێگای هاوڕێیەکمەوە و ،وەک “ژنە نووسەرێکی نوێخوازی کورد” بە منی ناساند، کەچی دوای خوێندنەوە لەڕاستیدا سەراپا شۆک بووم. لە نوسینێکیدا کە دەکرێت بڵیین وەک زۆرێک لە “چەپی” ئەمڕۆی کورد دەڕوانێتە ئیسلام و ڕەنگدانەوەی ئەو ئۆدیبەگەریەش تەواو پێوەی دیارە، نووسیویەتی: “ئیسلامی سیاسی وەکو فکرێکی چەکدار، تەنها بە چەک توانیویتی وەڵام بداتەوە و ڕووبەڕووش ببێتەوە. ئەو زیادە ڕۆیی و توندڕەوییەش کردوونی بە خاوەنی مێژوویەکی خوێناوی و پڕ لە کوشت و بر. مێژووی تۆقاندن و ڕاوەدوونان و بێ حورمەتی بە مرۆڤ، کە لە سەرەتای بوونیەوە هەتا ئێستا نەیتوانیوە پردی ووتوێژ و گوێ گرتن و مامەڵەکردنی لە گەڵ مرۆڤدا هەبێت، نەیتوانیوە خۆی لە نەرگسیەتی تاکپەرستی و تاکرەوی بپارَێزێت و نرخی بۆ ئەوی بەرانبەر هەبێت.هەر بیرو باوەریەکیش چەک، توندووتیژی، تیرۆری جەستەیی و رۆحی ئامرازی پەرەپێدان و مامەڵەکردنی بێت، وەکو گرووپە ئیسلامگەرەکان بەرەو پوکانەوە وناچڵێسەی بەهاو تێڕوانین دەچێت لای خەڵک و لای خۆشیان بە هۆی چەق بەستنیان لە یەک خاڵی دەستنیشانکراودا. ساکارترین نموونەش لە سەرەتای بوونیانەوە هەتا ئەمڕۆ نەیانتوانیوە فاکتەرێکی کارا، نیمچە کارا یان تەنانەت فاکتەرێکی ئامادەی هەر کۆرانێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی شارستانیانە بن، نەیانتوانیوە دامەزرێنەری هیچ دام و دەزگایەکی مەدەنیانە بن کە مۆدرینانە نەوەی نوێی تێدا پەروەردە بێت.تەنها وەکو فاکتەرێکی ئیستهلاکی ئامادەییان هەیە، هەر ئەو بێهودەش کردوونی بە خاوەنی شەرمهینەرترین دیاردەی جیهان، ئەویش دیاردەی گروپی تیرۆرست و ریکخراوی ئەلقاعیدە و و هاوکارانیەتی، کە ئەمرۆ ترسناکترین دڵەڕاوکە و دوو بەرەکی، درندانەترین کوشتن و ئەتک کردن و بێ بەزەییانەترین مامەڵەیان لە گەڵ مرۆڤدا و لە گەڵ بێ تاوان و منداڵدا فەراهەم هێناوە. “من ئەم بۆچوونانم لە نوێ – فاشیەکانی ئەوروپاوە بیستەوە، کە هیچ ئازادیخوازییەکی بۆ دەرمان تیادا بەدی ناکرێن، چونکە سەراپا بێبنەمان و لە ڕاستییەوە دوورن. ئەم بۆچوونانە ڕەنگدانەوەی دنیابینی فاشیستە ڕاستڕەوەکانی ڕۆژئاوایە کە تاکە ئامنجی سیاسیان سەرداری پیاوی سپی و کەلتوور و و ئاینە موحافزکارەکانیانە بەسەر هەموو مرۆڤایەتییەوە . پاشان، ئەو بۆچوونەی لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کرد زۆر بیرتەسک دەڕوانێت و گومانی ئەوە درووست دەکات مەرامی سیاسی لە پشتیەوە بن، باشەبا ئاین مەسیحییەکان چەک بەکارناهێنن؟ یان گەورەترین هێرشی خۆیانویان بۆ سەر موسوڵمانان نەکردووە لە مێژوودا ، یان لەوڵاتی لوبنان لە حەفتاکاندا جەنگی گەریلاییان نەدەکرد و بەشێک نەبوون لەو جەنگە ناوخۆییەی ١٥ ساڵی خایاند، یان ئایا تەواوی فاشیەکانی دنیا لەهتلەر و مۆسۆلۆنی ئیتاڵیاوەبگرە تا دەگاتە فرانکۆی ئیسپانیا و پینۆشێی چێلی هەموو بە ئاین مەسیح نەبوون و پاڵپشتی سیاسی و مەعنەوەی کەنیسەیان لە پشت نەبوو، یان ئێستا جۆرج بۆش و تۆنی بلێر کە جەنگی ئەفگانیستان و عێراقیان ڕاگەیاند بەر لەوە نەچوون بۆ کەنیسە هەردووکیان پیکەوە نوێژ ببکەین؟ یان با بپرسین ئاینی جولەکەکان و ئەوانەی پشتگیری سیاسی و مەعنەوی دەوڵەتی زایۆنی ئیسرائیلی ئەمڕۆ دەکەن ، خاوەنی چەکی ناوکی نین و خاوەنی نوێترین چەکی تەکنەلۆژی نین کە ئەمڕٶ منداڵانی غەزەو لوبنانی پێ کۆمەڵکوژ دەکەن ؟ باسنەکردن لەمانە و تایبەتیانە تارگێتکردنی ئیسلام بەو تێڕوانینە ئیسلامۆفۆبیانە، پێموایە گوتاری ناوبراوی بە دووجۆر گوماناوی دەکات:- ئەوەیە زۆر بیرتەسکە و لەسەر ئاین و مێژوو و تاوانکاریەکانی مەسیح و جولەکە و ئاینەکانی دیکە و ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەگوزەرێ ئەو هیچ زانیاریەکی لەبارەیانەوە نییە، یان بە مەرام و ئەجیندەی سیاسی ڕاستڕەوانە پرۆپاگەندە بۆ دیموکراسی بۆرژوازی ئیمپریالیستی ئەمریکی دەکات؟ ئەوە “دیموکراسییەی” هەنوکە بە جەنگ و ماڵوێرانی و کوشتن و بڕینی بە کۆمەڵ ئامانجە سیاسییەکانی دەپێکیت و لە ڕێگای هاوپشتی لۆکاڵیشەوە کە ئەم تیڕوانینە ئیسلامۆفۆبیانە درووستی دەکەن لە گۆرەپانی بیرکردنەوەی خەڵکدا، ئیدی بەم ئەو زلهیزەی نوێنەرایەتی ئەو “دیموکراسییە” دەکات زیاتر ئەجێندە ئابووری و سیاسیەکانی لە ناوچەکەدا فراوانتر دەکات، کە دواجار خەڵکی بێتاوان بەتایبەتی موسوڵمانان تارگێتی یەکەمیانن، وەک لە ئەفگانیستان و عێراقدا بینیمان. ئەم بیروبۆچونانە هێندە پوچن پێویست بە بیرکردنەوە ناکات تا پرۆپاگەندەکەی ببینیت، چونکە هەر نموونەی مالیزیا کە وڵاتێکی ئیسلامییەوە مەدەنیترین وڵاتی دنیایە لە ئاسیای ئەمڕۆ، لەگەڵ وڵاتە ئیسلامییەکانی دیکەدا ئەم بۆچونەی سەرەوە لەگەڵ ڕێزم بۆ نووسەرەکەی، بەدرۆدەخەنەوە. ئاخر وڵاتی زۆر گچکەی دار السلام بە خاڵی یەکگرتنەوەی ئاشتی هەموو جیهان دەناسرێت ئەمڕۆ و تەواوی دانیشتوانەکەشی موسوڵمانن و یاساکانی دەوڵەتەکەش” شەریعەتی سەردەمن”؟ ئەی ئەو ئیسلامییە سیاسیانەی دیکە کە ئەمڕۆ لەناو دیموکراسی ئەوروپا و ڕۆژئاوادا سیاسەت دەکەن و لۆبی دەکەن و لە ناو ئەحزابە ڕۆژئاواییەکاندا ئەندام پەرلەمان و ئەندام شارەوانی و بەرپرسی سیاسی گشتین و نوێنەرایەتی دانیشتوانی هەموو نەتەوە و ئاینەکان دەکەن وتێکڕا موسوڵمانیشن ؟ ئەی مۆدێرنە و مەدەنیەت و “شارستانی” کە ئەو نووسەرە لێی دەدوێت لە ئەسەمبوڵی تەنیشتمان بەڵگە نییە خۆ تورکانیش ئیسلامن؟ یان کۆمەڵگە مەدەنیە ناودارەکەی ئەمڕۆی خۆرهوڵاتی ناوین کە وڵاتی مەراکیشە چی یان لوبنان کە بە “پاریسی خۆرهەڵاتی ناوین” پێناسە دەکرێت؟ هەروەها هەر مرۆڤێک ئەمڕۆ ئازایدیخوازانە و نێونەتەوەخوازانە بڕوانێتە بابەتەکان دەزانێت چۆن ئەمڕۆ شٶڕشەکانی میسر و تونس لە سەر دەستی جەماوەی بە ئاین زۆر موسوڵمانان بوونە نوێترین بڵندگۆی جارێکی دیکەی شٶڕش و سەرهەڵدان و تێکۆشانی نێونەتەوەخوازی بۆ ئازادی و دیموکراسی لە تەواوی دنیادا. بەڕاستی ئەوە شۆڕشی ئەو شٶڕشگێڕانە بوو کە زۆرینەیان بە ئیسلام ئاین بوون ، مێژوویەکایان تۆمارکرد ئەمڕۆ وەستانەوە و بەگری زیندووتر ببێتەوە لەبەرامبەر ئەوەی کاپیتالیزم کۆنتڕۆڵی دەکات و دەیبەخشێ و ناوی لێناوە “دیموکراسی”. ئەگەر ئەو تۆمەتە بێبنەما و دوور لە ڕاستیانەی سەرەوەی خاتوو کازیوە و هاوفکرانی تۆسقاڵێک ڕاستیان تێدا بێت بۆ نموونە، ئەمڕٶ لە جیهان دەبوو یان هەموومان ئەلقاعیدە بووینایە یان کۆمەڵکوژکراباین و بەڕێزیشیان هەرگیز دەرفەتیان نەدەبوو گوتارێکی لەوجۆرە بنووسن بە زمانی نەتەوەیەک کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئەمڕۆ بە ئیمان موسوڵمانە یان بۆ خوێنەرانێک کە زۆربەیان ئیماندارن. ئەو “چەپ” و “لیبڕاڵە” کوردانە بەتایبەتی ئەوانەی لە ڕۆژئاوا ژیان دەکەن و بەو شێوەیە ڕابردووی خۆیان بیرچۆتەوە کە زۆربەیان لە خێزانی بە ئاین ئیسلام پەروەردە بوون، خۆ دەبێت بزانن ئەگەر ئیسلام و موسوڵمانان بەوشێو ەبوونایە کە ئەم نووسەرانە وێنای دەکەن بە پروپاگەندەی راستڕەوانە، دەبوو هەموو ڕۆژێک ئۆتومبێلێک لە ناوجەرگەی ئەوروپادا بتەقێندرایەتەوە و کردەیەکی خۆکوژی لە ناو سەنتەرەکانی شاردا هەموو ڕۆژێک ئەنجام بدرانایە؟ ئاخر تەنها لە وڵاتی فەڕەنسا بۆ نموونە نزیکەی ٦ ملیۆن موسوڵمان ژیان دەکەن و لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاواشدا، ڕێژەکە کەمترە یان زیاترە، دەی باشە بۆچی دەرەنجامە واقعیەکان پێچەوانەی ئەوەن کە ئەم ڕۆشنبیرانەی ئێمە ە پێشبینیان کرد و ئەمڕۆش بەوشێوەیە وێنای دەکەن؟ من ناڵێم ئیسلامی سیاسی توندوتیژی نییە و توندڕەوی تیادا نییە، چونکە مێژوو گەواهی ئەمانە دەدات، وە ناشێڵم هیچ لایەنێک کاری” تیرۆریستی” نەکردووە، بەڵام هەموو ئاینەکانی دیکەش وەک ئیسلام کردویانە و هەنووکەش لێوان لیون لە توندڕەوی و توندوتیژی ، هەروەها هەموو لایەنە سیاسیەکانی دیکەی دنیا هەنووکە کردەوەی توندوتیژ و ” تیرۆریستی” دەکەن بە دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمریکاشەوە ، هەرچەندە ئەمڕۆ زۆرێک لە ڕۆشنفکرانی کورد ئەوەی ئەمریکا لە فۆکۆیاما زیاتر بە “دیموکراسی” دەزانن و پێی دەنازن. تەواوی وڵاتانی دنیا “تیرۆریستن” گەر بە پێوەری کوشتن و کوشتار و توندوتیژی بێت، بەڵام ئێستا لە بۆ مەرامی سیاسی و بەهۆی پرۆپاگەندەی جەنگی بە ناو “دژە –تیرۆرە” ناوی سیاسییە ئیسلامییەکان بەناوە . ئەو منداڵانەی کە خاتوو کازیوە باسیان دەکات لە درێژەی ئەو گوتارەیدا ، زۆرینەیان بە بۆمبی ڕٶژئاواییەکان و ناتۆ دەکوژرێن ڕۆژانە لە ئەفگانیستان و عیڕاق و پاکیستان و بەلوچستان و باکوری کوردستان. بەپێی زانیاری ڕێکخراوە خێرخوازیەکانی وڵاتی ەبریتانیا بێت هەنووکە هەموو ٤ چرکەیەک جارێک لە کیشوەری ئەفریکا منداڵێک لە برساندا گیان لەدەست دەدات بەهۆی هەژارییەوە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی خواردنەکان دەخرێنە ڕووبارەکانەوە لە ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی نرخیان لە بازاڕدا دانەبەزن، باشە ئەمە کەمپینێکی پلان بۆ دارێژڕاوی ئابووری تیرۆریستی و کۆمەڵکوژی نییە لەسەردەستی جێبەجێکەرانی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا کە ئەمڕۆ دەرحەق بە منداڵە ئەفریکاییەکانی دەکەن؟ بۆیە ئەگەر مەرامی چەوساندنەوە و ناوزەدکردنی ئەم و ئەو نییە ، واقیعی ئەمڕۆ گەواهی دەدات کە چاوکردن لە ئیسلام بەو دیدگا تاکڕەوە توندڕەوە نوێ- فاشییە، کە زۆرێک لە “ڕۆشنفکرانی ئازادیخوازی” بەناو “چەپ” لە کوردستانیش دەیکەن ، تژییە لە چەوساندنەوە و لەبۆ تێرکردکنی ڕۆحێکی ئۆدیبگەرییە کە لە ناو ڕوناکبیرانی ئێمەی کورددا بەربڵاوە، بەتایبەتی لە بەرامبەر ڕۆژئاواو ژینی رۆژئاوای و کەلتووری باوی رۆژئاوی ئەمڕۆ ، کە سەرەنجامیش مەرامە سیاسیەکانی ئەمریکا بەتایبەتی توندڕەوانی باڵی ڕاستی ڕۆژئاوا دەپێکێت لە ناوچەکەدا. ڕاستیەکەی ئەوەیە ئەو جۆرە تێڕوانینانە لە پرۆپاگەندەیەکی ڕووت زیاتر بۆ سیاسەتی جیاکاری جیهانی چی دیکە نین، پێشم وایە ئەمە کارەساتە ئەزەلییەکەیە و ئەم دنیابینیەی زۆرێک لە “ڕۆشنفکرانیشمانە” وای کردووە توانستی ئەوەیان نەبێت گەردوونیانە بیربکەنەوە، ئێمەش لە بابەتەکان هێندە بێئاگا بین.
ئەرکی هەمووانە بەرگری لە ئازادی کرێکار و سیاسیە موسوڵـانەکان بکەین
بۆ تێگەیشتن لەوەی چەپ و عەلمانیە دیموکراسیخوازەکان بۆچی پێویستە ئەمڕۆ پشتگیری لە مافە دیموکراتیکەکانی مەلا کرێکار بکەن وەک چەوساوەیەک، گەر ڕاستە یەکسانیخواز و ئازادیخوازن، پێویستە بگەڕێننەوە بۆ خوێندنەوەیەکی دیکە . خوێندنەوەیکی گەردوونی بۆ مەلا کرێکار بەر لەهەموو شتێک وەک مرۆڤێک ئینجا وەک سیاسییەک، دەبێت بڕوانینە پێناسە و بابەتەکانی سیاسەتی “جەنگ دژە تیرۆر”ی ئەمڕۆی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا کە چاویانبڕیوەتە ستراتیژیەتی ناوچەکە و سامانە سروشتیەکانی، کە بۆ هەژمونی سیاسی و سەربازی خۆیان لە دوای ١١ ی سێپتێمەرەوە، لە تەواوی دنیادا لەم شێوە سزادانە جێبەجێ دەکەن کە بەسەر مەلا کرێکاریاندا. ئێمە بۆ ئەوەی لەمڕۆمان تێبگەین دەبێت ڕابردووی نزیکمان لێکبدەینەوە و شرۆڤەیەکی مێژوویی ئەو پێشێلێکرایانەش بکەین کە لە دیموکراسی نوێنەرایەتی بۆرژوازی ڕۆژئاوادا باوە. بەداخەوە، پێێدەچێت ئەمڕۆ “کۆمۆنیستەکان” لە هەرێمی کوردستان لە بیریان کردبێت کە فرەکەلتووری و فرە- دەنگی و فرە- بۆچوون “ئەگەرچی توندڕەویش بن” وەک مارکس دیگوت، داینەمۆی بنیاتنانی بنەماکانی دیموکراسی ڕاستەقینەن. بیریارانی شۆڕشی فەرەنسا، وەک ڤۆلتێر پێیان وابوو؛ “گەر چی لە گەڵ بیروبۆچونەکاندا نایەمەوە، وەلێ بۆ دەربڕینیان ئامادەم خۆمت لەسەر بکوژم.” یەکێک لە هەرە گرفتەکانی دەوڵەتە بەناو “سۆسیالیستەکانی” سەدەی بیستەم و سیستەمی ستالینیزم، نەبوونی دیموکراسی ڕاستەقینە بوو، ئەوەی مارکس زۆر زیاتر لە ڤۆڵتیر پێداگری لەسەرکردبوو و زێدە خۆڕکستر بوو لەوەی ڤۆڵتێر ومارکس ناوی نابوو “دیکتاتۆری پرۆلیتاریا” یان “دیموکراسی کرێکاران” ، کە ستراتکتۆری دیموکراسیەکەی لە ژێرەوە لە ناو گروپ و کۆمەڵە خۆڕسکەکانەوە بنیاتدەنێت بە پێچەوانەی بۆرژوازییەوە، کە هەیکەلی سیستەمی “دیموکراسییە” نوێنەرایەتیەکەی لەسەرەوە بۆ خوارەوە درێژبۆتەوە و بەسەر کۆمەڵگەوە دەسەڵات دەکات و ئەمڕۆ لە ڕۆژئاواوە بە جەنگ بەسەر ڕۆژهەڵاتدا دەیسەپێنێ. چەپ لە جیهان بە گشتی ئەمڕۆ وەک ئەلەرناتیڤ لە دژی جەنگ و چەوسانەوە و سەرمایەداری جیهانی و یاریکردن ەب چارەنوسسی مرۆڤ لەبۆ ازانجی مادی، هەوڵدەدەن بە هەموو هێزە کۆمەڵایەتی و حزبیەکانیانەوە ببنە نوێنەرانی خەڵك لە کۆمەڵە و گروهەکانی ژێرەوە، بۆیە تایبەتیانە ئەمڕۆ لە ئەوروپا ئەوە چەپەکانن کە خوازیارن نوێنەرایەتی کەمینەکانی کۆمەڵگە بکەن، تا ئەو دنیابینیەی ڤۆڵتێڕ و مارکس وەک ئەڵتەرناتیڤ بۆ سیاسەتی باڵی ڕاستی کەلتووری پیاوی سپی لە ڕۆژئاوا ئەمڕۆ بخەنە پراکتیکی سیاسی ڕۆژانەیانەوە. ئاخر دیموکراسی بەتایبەتی بۆ مارکسیستەکان زۆر جیاوازە لەوەی بۆرژوازی ئەمڕٶ پیادەی دەکات و بەملاو بەولا بەسەر وڵاتاندا بڵاوی دەکاتەوە، بۆ چەپە شۆرشگێر و دیموکراتەکان و مارکسیستەکان، نوێ – فاشزیمی لێدەرچیت، هەمووان دەبێت پێگەی خۆمان لەناو سیستەمدا هەبێت بە تەواوی جیاوازیەکانمانەوە ئەمە ئەگەر قسە لەسەر سیستەمێکی دیموکراسییە، وە نابێت لە بیریکەین کەبۆ مارکس و ڤۆڵتیر ،”دیموکراسی بیستن و ڕووبەڕوبوونەوەی تیۆر و دیالۆگ بوو، ئەوانەی کە لەگەڵ ئەو دنیابینیەی تۆ نایەنەوە ،” مارکس گوتەنی :” لەوانەیە ” جار جار بە گفتار تەوهیناوئامێزیش بن”. بۆ مارکس کۆمەڵگە پێویستیە بە ڕوونی و بە ڕاشکاوی لە کەسی یەکەمەوە بیروڕاکان تێکڕا ببیستێت، بۆ ئەوەی لێیان تێبگات، بۆ ئەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە بتوانن دیموکراتیکانە دایالۆگیان لەسەر درووستبکەن و بە ڕاشکاوانە لە بەردەم کۆمەڵگا لەبەریەک لۆژیکیانە لە گۆرەپانی بیرکردنەوەیاندا شیتەڵی بکەنەوە، لەوەش زیاتر، هەمووان دەبێت نوێنەرایەتی بکرێین لەلایەن خودی خۆمانەوە بە تەواوی جیاوازیەکانمانەوە. ئەمەیە مارکس پێداگری لەسەر کردووە کە دواجار پێیوابوو مانیفێستی ژیانی ئاشتەوانی و دیموکراسی ڕاستەقینەمان بەرهەم دەهێنێت بە بەشداری هەموو قەوارە جیاوازەکان لە کۆمەڵگەیەکی سۆسیالیستیدا، کە “دیموکراسی کرێکاران” بە بڕوای ئەو ڕێکی دەخات لە ژێرەوەی کۆمەڵگەوە نەک لە سەرەوە. بۆ وێنە، بە پێچەوانەی مارکسەوە، لە دنیای دیموکراسی سەرمایەداری ئەمڕۆدا، تەنانەت پاپا لەگەڵ سەکردە ئیسلامیەکانی وەک قەرزاوی کێشەیەکیان نییە و دیموکراسی بۆرژوازی ئاشتەوانی لەتەک یەکتردا بۆ درووستکردوون، زۆرجاران زۆر تەبان پێکەوە تەنها بەهۆی ئەو پرۆسە بیرۆکراسییەی هەردوولایان دەبێت پیایدا بڕۆن بۆ ئەوەی دووپاتیبکەنەوە کە ئەمان بەڵێ کەسانی”دیموکراتن” ، بەڵام خەڵکەکەی ژێرەوە لەسەر بیرۆبۆچوونی ئیمانی ئەودووانە شیر و تیریان لە یەکدی هەڵگرتووە و ژیانیان لەیەکدی جیا بۆتەوە ماڵویرانی بۆ ملیۆنان هێناوە ، بۆ نموونە لە ئەوروپا ئیماندارە توندڕەوەکان تێکەڵ نابن و ڕێز لە فرە – کەلتووری ناگرنو تەواو دژین، هەندێک لە کاتۆلیکەکان زۆر سووک سەیری موسوڵمانان دەکەن و هەندێک موسوڵمانانیش بە پێچەوانەوە، بەڵام بۆ درووستکردنی ئەو تەباییە لە خوارەوە بۆ سەرەوە، بۆ درووستکردنی ئەو ئاشتەوانییە لە خوارەوە لە ناو خەڵکدا ، مارکس ئەو شێوە دیموکراسییە خۆڕسکە سۆسیالیستیەی کرێکارانی ژێرەوەی کردە ئەڵتەرناتیڤی دیموکراسی بۆرژوازی، ئەوەی چوار ساڵ نوێنەرایەتی دەکاتئەمڕۆ لە سیستەمی سەرمایەداریدا. لە دیموکراسی مارکسدا لە ڕووی تیۆریەوە، هەڵبژێردراون بەپێی دەنگی زۆرینە هەمووکاتێک دبەێت ئامدەبن بگۆڕدرێن بۆیە ماوەی دیاریکراو نییە بۆ پۆستەکان، ئەمەش دواجار بە قازانجی دیموکراسی زۆرینەوەی خەڵک دەشکێتەوە بەوەی کە هەر کات خوازیار بن فەرمانڕەواکانیان دەگۆڕن و ، ئەمەش لە تێڕوانینی دایالیکتی ماتریالیستی مارسیستەکانەوە نوێنونەوەیەکی خێرا و بەردەوام بە پرۆسە دیموکراسیەکە دەبەخشێت و دواجار هەر ئەمەشە کە دەکرێت بە زیندوویی ئەو دیموکراسییە دەیهێڵێتەوە. ئەم بۆچون و پرەنسیبی شۆرشگێڕییە دیموکراتیانە تێروانینی بنیاتنەری سەرەتای ئەمریکا بوون، وەک ئەبراهەم لینکن و هتد، گەرچی ئەمڕۆ ئەمریکا نەک لە بیری کردوون بەڵکو لەپێی ناون. دوای مارکس خۆشی، لەناو بزووتنەوەی مارکسیستی ئەڵمانیادا بۆ نموونە ، کارڵ کاوتسکی گەورە مارکسیست و سەرۆکی بزووتنەوەی سۆسیالیست – دیموکراسی ئەڵمانیا، کە هاوڕێی نزیکی ئەنگلس بوو و پێکەوە بزووتنەوەکەیان سەرکردایەتی دەکرد، وەک مارکس ئەوانێش پیداگریان لەسەر دیموکراسی دەکرد و ڕەنگدانەوەی ئەو دیموکراسییەش بە پارتی سۆسیال- دیموکراسی ئەڵمانیەوە دیار بووە ، کە بە سەدان فراکسیۆنی جیاوازی سیاسی دژ بە یەکی لە خۆ گرتبوون و بە ئاشكرا دایالۆگی جیاوازییان لە رۆژنامە و گۆڤارە جیاوازەکانیاندا دەکردە باسی سەرەکی کۆمەڵگەی ئەڵمانی ئەوکاتە، هەمووشیان لە رێگای دیموکراسی نێوخۆیی سۆسیالیستانەی حزبەکە و یەکسانیخوازیان لە یەکڕێکخراودا و لە حزبێکی جەماوەریدا خۆیان کۆکردبۆوە. کاوتسکی ناوبانگە بە زۆر گوتنەوەی مارکس لەسەر دیموکراسی و ماناکانی ئازادی سیاسی، بە بڕوای ئەو:” ئازادی سیاسی رووناکی و هەوای بزووتنەوەی چینی کرێکارانە.” چونکە بزووتنەوەکە دەتوانێت بە ڕاشکاوی خۆی ڕێکبخات، پێداگریەکەش لەو ڕوانگەیەوەیە کە پرۆسەی بەردەوامی دیالێکتیکی (دایالۆگرکدن) کە مارکسیزم بڕوای پێیەتی بۆ دیموکراسیەکەی راستی دەردەخات، بۆیە گەر سیاسەتیش تەواو بەدیموکراتیەت و ڕاشکاوانە بە کراوەیی لەبەردەم کۆمەڵگەدا لێکبدرێتەوە، سیاسەتی مارکسیزم دەیباتەوە، چونکە بە قەناعەتی وان، ئارگومێنتی ڕاستی و مۆڕالی سیاسی ئەو فەلسەفەیە لە هەمووان زیاتر لە ڕاستی دەکرێت نزیکمانبکاتەوە و لەهەمووان تۆکمەترە ئارگومێنتەکانی بۆ رێکخستنی کۆمەڵگە، هەر بۆیە، لەم دیدگایەشەوە ئارگومێنتەکە ئەوەیە گەر هەرلایەنێکی دیکە ر بڕوای بەوەیە بیروڕاکانی ڕاسگۆن و لە قازانجی خەڵكدان لە ڕاستەوە بۆ چەپ با ئامادەبن لەبەردەم کۆمەڵگە بە ئاشکرا بانگەوازیان بکەن و شرۆڤەیان بکەن، تا هەمووان لێی تێبگەین پێکەوە، بەڵام ئەوە شۆرشی ئۆکتۆبەر و هەلومەرجە دژوارەکانی دواتری ئەو قۆناغەیە کە شکستیان بە شٶرشەکە هێناو ، ئەو شکستەش دواجار ستالینیزمی بەرهەمهێنا و گۆڕانکاری تەواوی کرد لەو تێڕوانینە لەمێژینەیەی کە مارکسیستەکان بۆ دیموکراسی و ئازادی سیاسی هەیانبوو، هەرچەندە بەر لە شۆڕشی ئۆکتۆبەر، بەلشەفیەکانیش بۆ ئازادی سیاسی بەهەمانشێوە پێداگریان لەسەر کردبوون هەم لە تیۆر و هەم لە پراکتیکدا. هەنووکە، بە بڕوای زۆرێک لە تیۆریزانان لە ڕووی مێژووییەوە ئازادی سیاسی مارکسیزم دەشیت بکرێتە دوو قۆناغ : قۆناغی بەر لە شٶڕش و قۆناغی دوای شۆڕش. بیریشمان نەچێت، ئەو مارکسیزمەی کە “چەپی” ئێمەی کورد پێێ ئاشنا بووین و بناغەی فیکری و دنیابینی “چەپی” ئێمەی لێوە درووست بووە تا ئەمڕۆ، لە حزبی شوعییەوە بگرە ، تا کۆمەڵەی ڕەنجدەران و شوراکان و ڕەوتی کۆمۆنیست و یەکێتی کۆمۆنیستەکان و هەتاوەکو دەگاتە ئەوەی ئەمڕۆ ناوی خۆی ناوە “کۆمۆنیزمی کارگەری”، دنیابینیان تێکڕا بەرهەمی تیروانینەکانی ئازادی سیاسی بەلشەفیەکانی قۆناغی دوای شۆرشی ئۆکتۆبەرە، واتە ئەو دنیابینیە فاشیلەی لە ئەزەلەوە شکستی بە شٶڕش کرد و دواتریش ستالینیزمی لێ بەرهەمهات، ئەوەی کە فراکسیۆنەکان و دەنگە جیاوازەکانی ناو حزب و سەندیکایان دوا شۆرش تێکڕا کپرد. پرۆفیسۆر لارس تی لی کە کەسایەتیەکی ناسروای چەپی ئەمڕۆیە و خەڵكی کەنەدایە و لە بازنەی چەپی ئەمریکا و ئەوروپاشدا بەتایبەتی لە وڵاتی بەریتانیا ناوێکی دیارە و ئێستاش ناسنامەی سیاسی خۆی بە “لینینیست” دەناسێنێت، پار ساڵ، نوترین کتێبی بە ناوی “لینین جارکی دیکە” بڵاوکردەوە و تیایدا لە رێی چاوخشاندنەوەیەک بە بەرنامەی سیاسی بەلشەفیەکان لەمەر ئەوەی چۆن بۆ ئازادی سیاسی تێکۆشاون، دەڵێت: بۆ لینین و بەلشەفیەکان ئازادی سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین مانای دەربڕینی بۆچوونە جیاوازەکان بوون، مانای کۆبونەوەی سیاسی جیاواز و مانای ئازادی ڕادەڕبڕین بوون، تەنانەت بۆ پروپاگەندەی سیاسی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بوون و بۆ ئەم داوا و مافە سیاسییەش تێکۆشاون.” لارس باس دەکات بەلشەفیەکان بەرگریان لەمانە بە پرەنسیب کردووە لە زەمانی قەیسەردا و فیداکاری زۆریان بۆداوە، “چونکە ئازادی سیاسی لە ژێر دەسەڵاتی قەیسەردا ئازای ئەمان بووە و ڕێگەدان بە کاری سیاسی ئازادانە رێگەدان بووە بە کاری سیاسی ئەمان، ئەمەش ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ ئەوەی بەلشەفیەکان خۆیان زۆر تۆکمەتر رێکخراو بکەن لە ناو بزووتنەوەی کرێکاران وجووتیارانی ڕووسیادا.’ هەروەها بە بروای ئەو پرۆفیسۆرە: ” بنچینەی فکری ئەم بەگریکردنە لە جیاوازیەکان دەگەڕێتەوە بۆ کاوتسکی و پیشتریش بۆ مارکس، کە بڕوایان تەواو وابووە هەبوونی ئازادی سیاسی ڕێکخراوبونی چینی کرێکاران فراوان دەکات و ڕاگەیاندنی ئایدیا و ئایدۆلۆژیەکانی بزووتنەوەی چینی کرێکاران بەربڵاوتر دەکاتەوە…. لێرەوە مارکس و کاوتسکی بەرگریکردن لە ئازادی سیاسی لایەنە جیاوازەکان بەوانەشەوە کە لە ناو چینی کرێکارادان ، بە بناغەی کەمپینی شٶڕشگێڕانەی دیموکراسیخوازی بزووتنەوەی سیاسی کرێکاران دەناسێنن .” دیارە دوای مردنی لینین و دروستبوونی باڵفراوانی بیرۆکەی ستالینیستی بەناو “سۆسیالیزم لە وڵاتێکدا” کە لە دەرەنجامی هێرشەکانی ٢٣ وڵاتی ئیمپریالیست و بۆشایی سیاسی و شکستی ئابووری دوای ئەو جەنگانە درووست ببوون، ترۆتسکی وەک زۆرێک لە مارکسیستەکانی ئەو کاتەی رووسیا کە بە “ئۆپۆزسیۆنی چەپ” ناسرابوون، پێشبینی ئەوەیان کرد : “دەوڵەتێکی سۆسیالیستی گەر دیموکراسی تیادا نەبێت، وەک جەستەیەک وایە بەبێ دڵ، ئەمڕۆ یان سبەی دەڕزیت” ، ئەوە بوو لە ساڵی ١٩٩١ دا ئەم پێشبینیە دوای چەندین ساڵ هاتە دی و ، گۆربادشۆڤی دوا سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەتیش دانی بەوەدا نا کە ترۆتسکی “سۆسیالیستێکی ڕاستگۆ” بووە و ئەوان “زۆر بە هەڵە ، مێژوویەکی شێواوی کۆمۆنیزمیان لە وڵاتی ڕووسیاوە تۆمارکرد.” وادیارە “چەپ” لە هەرێمی کوردستانی خۆشماندا ، بەپێی ئەو هەلهەلە لێدانەی زۆرێکیان بێت بۆ سزادانەکەی مەلا کرێکار و فاشیانە ڕوانین لە ئیسلام، لەم مێژووە زۆر بێئاگان ، لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە کە تیروانینی وان بۆ ئازادی سیاسی و دیموکراس نەک هەر لەگەڵ ئەو بۆچونانەی سەرەوەی مارکسیستەکاندا نایەنەوە، بەڵکو فیت بە سیاسەتەکانی ئەمڕۆی نوێ- فاشی و ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی دیکەی ئەمریکا و ڕۆژئاوان.
ماویەتی …