ئازادی بۆ مەلا کرێکار، ئازادی هەموومانە – 5
، “ئێمە و ئەوان” لە ڕۆژئاوا دوای ١١ی سێپتێمبەرەوە
لە دوای ١١ی سێپتێمبەرەوە ، ئاڵۆزییەکان زۆر زیاتر بوون، کۆمەڵناسەکان ئەمڕٶ ئەم قۆناغەیان ناو ناوە “دنیای دوای ١١ی سێپتێمبەر” ، کە تیا, یدا ، لە ناو میدیاکان و پلاتفۆرمەکانی ڕاگەیاندندا “ئێمە و ئەوان ” زۆر دیارە ,، کە مەبەستە لە ڕۆژئاواییەکان و ڕۆژهەڵاتیەکان، بە تایبەتی موسوڵمانان. ئاشکرایە تەماشاکردنی تەواوی ڕٶژهەڵات و موسوڵمانان وەک “عەرەبی ۆیس” و بە تایبەتی بەیەک چاو تێرامانیان وەک وەک “تیرۆریست” بەرهەمی هەمان عەقڵیەتە کە پلانی سیاسەتەکانی “جەنگ دژی تیرۆر” ی داڕشت لە دوای کارەساتە تراژیدیەکەی ١١ی سێپتێمبەرەوە. ئەمڕٶ، وەک زۆربەی ئەکادیمیەکانیش دەریانخستووە و هەندێک لە نووسەرانی چەپ و لیبڕاڵیەکانیش ئاماژەی بۆ دەکەن ، ئەوانەی کە دەوڵەت بە “تیرۆریست” دەیانناسێنێت، دواجار لە ناو میدیاکانیشدا بەهەمانشێوە لە قاڵبدەدرێن و، “توندڕەون ، شەیتانن، گێڕەشێوێنن، بیرناکەنەوە، نالۆژیکن، ئایدۆلۆژیستن و نامرۆڤن و نامۆن بەم کۆمەڵگایە و ، غەریبن و پەنابەری پەرپوت و بێمێشکن و ، تیرۆریستن “، میدیاکان بەوشێوەیە ناویان دەبەن بۆئەوەی خەڵكی ئاوا ناوەکانیان فێر ببن، و هەر بەو شێوەیەش لێیان تێبگەن و ڕەفتاریان لەگەڵدا بکەن، کە لە ڕووی مێژووییەوە لە تێڕوانینی کۆلۆنیاڵی پیاوی سپی باڵادەستەوە تا ناو هونەری هۆڵی وودی ئەمڕۆ درێژبۆتەوە هەنووکە دەوڵەتیش خوازیاریەتی چونکە لە قازانجی خودی سیاسەتەکانیدایە. وەک مێژوو گەواهی دەدات، لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە ئەوە جولەکەکان بوون کە نازیەکان لە ڕێی سیاسەتی فاشیستی “دژە –جولەکەوە” بانگەوازیان دەکرد هەموو جولەکەکان “تیرۆریستن:” بە حساب چونکە ئاینەکەیان لە ئەزەلەوە “ئاینێکی تیرۆریستییە” ، باشە ئەمە چی جیاوازیەکەی هەیە لەو خۆپیشاندانانەی باڵە ڕاستڕەوەکانی ئەمڕۆ لە ئەوروپا بانگەوازی بۆ دەکەن و من وەک خۆم بیستومە و بینیومە کە چۆن هاواریان کردووە لە کۆبونەوە جەماوەریەکانیاندا، : “موسوڵمانە بۆمبهەڵگرەکان لە شەقامەکانمان بڕۆنە دەرەوە” ، ئەمە هەر ئەو تێڕوانینە نییە کە ئەمڕۆ “نوێخوازانی” کورد لێوەی تەماشای ئیسلام دەکەن، بەوەی کە ئاینێکە هەر لە ئەزەلەوە “تیرۆریستە”، ئەم نیگاکردنە سیاسییە هەر ئەوە نییە نازیەکان بە جولەکەکانیان کرد ؟ لەگەڵ گەشەسەندنی سەرمایەداری ئەمریکی و لە دوای جەنگی جیهانی دووەمیشەوە، کە چیدی نەدەکرا جولەکەکان بچەوسێندرێنەوە، لە ساڵانی پەنجاکان و شەستەکان بەدواوە، ئیدی خەڵكانی بە پێست ڕەش ڕووبەڕوی ئەم چەوساندنەوەیە بوونەوە لە ئەمریکا، هەرچەندە مێژووی بەندایەتیش هەر لەسەر مرۆڤە ئەفریکاییە-ئەمریکاییەکان تۆمار کرابوو و لە ساڵی ١٩٦٠ ەکاندا دوا بەندەی بە پێست ڕەشی چەوساوە ئازاد کرا. ئەم چەوسانەوە و نەژادپەرستییە دژی بە خە:ڵکی ڕەش تا ئەمڕۆ درێژبۆتەوە بۆ تەواوی ئەحزابە کۆنە نازی و نوێ – فاشیەکان لە ئەمریکا. لە ئەوروپاشدا، ئەو کرێکارانەی بانگێشتکرابوون بۆ کارکردن تا وڵاتی دوای جەنگ درووستبکەنەوە، بەتایبەتی کرێکارانی دورگەکانی کاریبیان و وهیند و پاکستانیەکان و تورک و کورد کە وڵاتانی ئەوروپای مۆدیرنیان درووستکرد، لگەڵ هاتنیان ڕاستوخۆ ڕووبەڕووی کاردانەوەی فاشیانەی کۆمەڵگەی پیاوی سپی بوونەوە لە سەرانسەری ئەوروپادا. هەنوکەش لە دنیای دوای ١١ی سێپتێمبەرەوە، زۆر بەرجاوتر و توختر ئەوە موسوڵمانەکانن بوونەتە سەردێڕی ئەو جۆرە هەواڵ و سیاسەتە زینۆفۆبییە فاشیانە ، کە سەرباری ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی فاشیزم و ڕاستڕەوەکان خۆیان ، کە هەمیشە پێویسیستیان بە جیاکاری و ئەو پێکدادانە نەژادپەرستیانەیە تا لە دەسەڵاتدا بمێنن، لە هەمانکاتدا، بنچینەکەی بەرهەمێ تیڕوانینی لەمێژینەی کەلتووری پیاوی سپی ڕۆژئاواییە بەرامبەر خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی و ئەو وڵاتانەی باوباپرانیان بە کۆڵۆنیاڵی داگیریان کردبوون و ئەمڕٶی وڵاتانی خۆیان پێ بنایتنا، کە ئێمە داوای پەنابەرینان لیدەکینو باڵەخانەکانیان وا خەریکە ڕابردووی خۆمانمان بیر دەبەنەوە، تێڕوانینیك، کە لە سیاسەتەکنی “جەنگ دژی تیرۆر” ی ئێستاشدا بە تۆخی ڕەنگیانداوەتەوە. دیارە هەموو شێوازێکی چەوساندنەوە، ڕەگەزپەرستی، نەژادپەرستی، جیاکاری ئاینی و ئایدۆلۆژی و ڕۆحی و جێندەری و چەوساندنەوەی نەتەوایەتی و هتد، وەک مێژوو نیشانی داوە، تێکڕا خزمەت بە کەڵەکەکردنی سەرمایە دەکەن بۆ ئەو سەرمایەدارانەی لە %١ی ئەم دانیشتوانەی دنیا پێکدەهێنن و کۆنترۆڵی هەموو سامانەکانی گۆی زەوی دەکەن. ئەمڕٶ ئەو سەرمایەدارە زۆر کەمینەیە لە ئیدارەی ئەمریکیدان یان بە سەر حکومەت و ئەحزابە ڕاستڕەوەکانی دیکەی ئەوروپادا دابەشبوون، ئەمەش بوو وای کرد خەڵکی خودی ئەو وڵاتە ، چەوساوەکانیان، کە لە خۆپیشاندەرەکانی “بزووتنەوەی داگیرکاری” لە نیوۆرۆکدا بوون پار ساڵ بانگەوازیان بۆ جیهان کرد :”ئێمە لە %٩٩ کەین”، واتە تەواوی مرۆڤایەتی کە کۆنتڕۆڵی هیچ ناکەن و هیچیان لەدەستدا نییە و لە سایەی ئەم “دیموکراسییە” ئەم کەمینەیە کۆمتڕٶڵی دەکەن بەڕێوە دەبرێت قەدەریان لەلایەن ئەو لە %١ەوە دیاری دەکرێت کە لە ناو ژووری بانکەکان و کوشکە سپییەکاندا ئەمڕۆ دانیشتوون .
بۆ فاشیزم و ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە ڕۆژئاوادا ئەمڕۆ گرنگ نییە تۆ موسوڵمان بیت یان نا یان چۆن بیردەکەیەوە، گرنگ ئەوەیە بە سیما لە موسوڵمان بکەیت، ئیدی تۆ “تیرۆریستیت”. لە ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ پۆلیسە ڕاستڕەوەکانیشدا، دەستگیرکردن و پشکنین لە شوێنە گشتیەکاندا دەبێتە شتێکی ئاسایی و ڕۆتین بۆت لە ژیانی پەنابەری لە “دیموکراسی” ئەوروپادا لە ساتە ئاڵۆزو نائارەمە سیاسییەکاندا. بەڕاستی، سوکایەتییە کاتێک لە فرۆکەخانەکاندا کاژێرێک ڕاتدەگرن لەسەر ئەوەی کە چەندجاران دەچیت یان ناچیت بۆ مزگەوت، ئایا بین لادینت خۆش دەوێت یان نا گەرچی موسوڵمانیش نەبیت، ئەم نموونانە لە میدیا ئەڵتەرناتیفخوازەکاندا بە ئاشکرا دیارن. هەنووکە زۆر بەدواداچونی ڕەسمی دەریانخستووە کە گەنجان ئاگریان لەلەندەن بەردا لە دەرەنجامی ئەو “ڕاگرتن و پشکنین” و “جاکاری” و “نەژادپەرستیانەی” کە پۆلیسی لەندەن ئەنجامی دابوون لەم چەند ساڵەی ڕابردودا لە دوای ١١ی سێپتێمبەرەوە بەتایبەتی لە دژی گەنجانی کەمە نەتەوەکان، ڕەش و ڕۆژهەڵاتیەکان، ئەوانەی کە شکی موسوڵمانبونیان لیکراوە.
لە ساڵی ٢٠٠٦دا، تەمەنم ١٧ ساڵان بوو و سەرەتاکانی نوسینم بوو، هەرچەندە ئینگلیزیەکەی باشیش قسەم نەدەزانی، لە هەفتەنامەی “سۆسیالیت” لە لەندەنی پایتەخت ڕاهێنانم وەرگرتبوو . لەگەڵ کوردێکی دیکەی هاوتەمەنی خۆمدا لە ناو پاسێکدا بووین و بەرەو لەندەن دەچوینەوە، لە ناکاو پۆلیس و سەرباز لە شاری لیستەری ئینگلتەرە پاسەکەیان ڕاگرت و بە کەلەپچەکراوی بردیانینە زیندان بە تۆمەتی “تیرۆریزم”، چونکە سەرنشینێکی پاسە بە دزییەوە پەیوەندی بە هێزەکانی پۆلیسی “دژە – تیرۆر” کردبوو و پێی گوتبوون “دوو عەرەب لە پاسەکەدا بە پەشۆکاوی ئاخاوتن دەکەن و لەوەدەچێ بۆمبیان پێ بێت.” لە کاتێکدا بە کوردی ئاخاوتنمان کردبوو. دوای دوو کاژێر پرسیار و وەڵام، ئینجا ئازادیان کردین. پاشان کە لەناو لەندەن ڕاهێنانم دەکرد و لە ناوچەی هاکنی و دۆڵستۆن دەژیام ئەو هاوینە، پۆلیسەکانی ناوچەکە شەوانە ئەوەندە دەیانوەستاندین بۆ پشکنین، لەگەڵیاندا ببوینە هاوڕێ. جار جارە لە کاتی پشکنیندا بە گاڵتە و گەپ نوکتەمان لەیەکدی دەگرت و ڕەخنەمان لیدەگرتن کە بەس نییە، چونکە یەکدیمان تەواو دەناسی. بەڵام ئەمانە کاریگەری و جیاکارییە کۆمەڵایەتیە ناوخۆییەکان بوون کە ئەم جەنگە بەناو ” دژی تیرۆرە” بۆ ناو جەرگەی ژیانی ئەوروپا هاورد و خوازیاربوو بە داپڵٶسین و تەنگەشە درووستکردن، ئێمەی گەنجانی کەمە نەتەوەکان لە کۆمەڵگە جیابکاتەوە، ئەمەلایەنە هەر زۆر ڕوون و ئاشکرا بوو لە بەریتانیا کە من ئەزموونم کرد ئەو کاتانە، بەتایبەتی کاتێک گەنجە سپی پێستەکان و ئەوروپییەکان بە ئاسانی دەسوڕانەوەو، ئێمەش بەردەوام بە بەرچاویانەوە پشکنین دەکراین . دیارە ئەمەی سەرەوە نمونەیەکی زۆر شەخسیانەیە بۆ کاریگەریەکانی ئەم سیاسەتە لەناو دڵی ئەوروپادا، بەڵام تراژیدیا گەورەکە ئەوەیە دەرەنجامە دەرەکیەکانی ئەم جەنگە نا عەدالەتە تەرازوو لارە، بۆ وڵاتانی دیکە لە ڕۆژهەڵات زۆر دژوارتر شکایەوە بەسەر خەڵکە هەژارەکاندا، وەک سۆماڵیا بۆ نموونە کە بەهۆی ڕیگرتن لەچوونی خۆراک بۆ ئەو ناوچانەی کە ڕێکخراوی ئەلشەباب تیایدا دەجەنگن لەگەڵ هێزەکانی یەکێتی ئەفریکا و سوپای سۆماڵی دەسکەلای ئەمریکادا، وایکردووە ئێستا نزیکەی ٥٠٠،٠٠٠ خەڵکی بێتاوان و سڤیل لە برساندا گیان لەدەست بدەن، بەپیێ ڕاپۆرتەکانی کەناڵی ئەل-جەزیرەی ئینگلیزی ، زۆربەشیان ژن و منداڵن، چونکە وەک باسمان کرد پێشتریش لە نموونەی ڤێتنامدا، لەم ساتەوەختانەدا، پیاوان و ئەوانەی توانایان هەیە بەرگری بکەن لە بەرەکانی جەنگدان.
ئەگەر لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئەوروپا و ئەمریکاش ئێستا تەماشا بکەین ، ئەوە پارتە ڕاستڕەوەکانن کە گەورەترین تیرۆریستن گەر قسە لەسەر ئەو پێوەرانەیە کە ئەمڕۆ “تیرۆریزمی” پێ خانە کراون، چونکە ئەوان هێرش دەکەنە سەر خەڵكی بێتاوان بۆ مەرامە ناسیۆنالیستە سیاسیە ڕاستڕەوەکانیان، وەک پارتە نوێ- نازی و نوێ – فاشیستەکان، کە ئەمڕۆ لەسەر شەقام و لە ناو پەرلەمانەکانیشدا جێگای خۆیان هەیە و ڕۆشنفکرانی دنیا وەک سلاڤۆژ ژیژێک بە گەورەترین هەڕەشە بۆ دیموکراسی و داهاتووی مرۆڤایەتی دەیانبینێت. هەنووکە لە ڕووسیا پارتێکی فاشی زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ ئەندامی هەیە و ئەندامەکانیشیان چەکدارن و تەنیا کاریان هێرشی جەستەییە بۆ سەر موسوڵمانان لە شوێنە گشتیەکاندا ، یاخود موسوڵمانی کاوکاسیا کە لە ڕووسیا ئێستا نیشتەجێن. مۆسکۆ پیشتر ماڵی زانکۆی ناوداری جیهان ‘ زانکۆی لۆمۆمبا’ بوو. کە بەناوی شۆڕشگێری ئەفریکایی وڵاتی کۆنگۆ پاتریک لۆمۆمباوە ناونرابوو کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوشتنیدا دەستی هەیە و گیڤارا لە ناو نەتەوە یەکگرتووەکاندا گرتنو کوشتنەکەی ڕیسوا کرد، ئەو زانکۆیە کە بە ناوی لۆمۆباوە ناوی نرابوو زیاتر خوێدنکارانی جیهانی سێهەم لێیان دەخوێند، کەچی ئێستا، وەک لە هەواڵە جیهانی و فیلمە دۆکومێنتەریەکانیش ئاشکرایان کردووە، خوێنکارە موسوڵمانەکان، ڕەشەکان، پاکستانیەکان، کاوکاسیەکان ناوێرن لە حەرەمی زانکۆی مۆسکۆ بڕۆنە دەرەوە لەبەر ترسی هەڕەشە و هێرشی ئاژەڵئاسای فاشیە راستڕەوەکان کە دوژمنی هەموو بنەما سەرەتاییەکانی دیموکراسین، وەک فرە- کەلتووری و فرە-ڕەنگی و فرە-دەنگی و هتد ، لەسەروو هەمووشیانەوە کینەیەکی لەبنەهاتوویان هەیە لەبەرامبەر مارکسیزم و سۆسیالیزم و شٶرشگێڕە چەپەکان ، چونکە ئەو تێکەڵیە زۆر کەمەی کە لەهەندێک ناوچەی ئەوروپیدا ئەمڕۆ بەدی دەکرێت، لە چاوی مارکسیزمی دەبینن نەک فیستیڤاڵە لیبڕاڵییەکان و بۆ ئەمەش ئەم فاشیانە بەهانەی هێرشە جەستەییەکانیشیان بۆ سەر بزووتنەوە کرێکاریەکان و پارتە مارکسیستەکان ئەوەیە کە ئەم لایەنە چەپڕەوان بەگری لەم فەرە- کەلتووریەی ئێستا دەکەن و ئەوان خوڵاندویانە ، لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی تر لە ئەوروپا زیاترە ئەوە چەپەکانن ئەمڕۆ لە پاڵ موسوڵماناندا تێکۆشان دەکەن بۆ فرەکەلتووری و ڕێزگرتن لە مافی کەمینەکان چونکە پارتە ناسیۆنالیستە توندڕەوەکان لە ئەوروپا ئەمڕۆ “ئیسلامۆفۆبیا”، واتە ترس لە ئیسلام کە موستەڵەحێکی جیاکاری و چەوسێنەرە ، پێناسەی پمانیفێستی سیاسەتی زینۆفۆبیان دەکات و ، پارتە ڕاتسڕەوە نەرمەکانی دیکەش لەبەر بازاڕی “ئازاد” ئاگایان لە دنیا نەماوە.
ئەم پارتانە هەنوکە بە ئاشكرا هانی ئەندامانیان دەدەن هێرشی جەستەیی و کوشندە بکەنە سەر موسوڵمانەکان و نموونەش لە ئەرشیفی میدیکان تا کوشتنی ئەو ژنە عێراقیە لە ئەمریکا لەم چەند ڕۆژەی دوایدا ڕوویدا، گەواهی ئەوە دەدەن، هەمووش بە بیانووی ئەوەی هاتوون وەک پەنابەر کار و ماڵ و هتد لە خەڵكی ڕەسەنی وڵاتەکە زەوت دەکەن، ئەمە خۆی بۆچونێکی گاڵتەجاڕییە، “خەڵكی ڕەسەن” کێیە لە بەریتانیا بۆ نموونە؟ لە کاتێکدا شاژنی وڵاتەکە ئەڵمانییە ؟ ، پاشان خۆ هەر هیچ نەبێت، پەنابەران بە پێچەوانەی سەربازەکانی ئەوانەوە، ئێمە بە چەک و بۆمب و تفاق و تەیارە و چەکی لێزەر وفسفۆڕ و ئەتۆم و چەکی کیمیاوی و جلوبەرگی سەربازییەوە نەهاتوینەتە ئەو وڵاتانەوە و وەک ئەوان ، تەنها داواش وەک پەنابەرێک بچوکترین مافی سەرەتای ژیانە، بەلآم نا، ئەم جیاکارییە بەشێکی لێنەبڕوایە لە فاشیزم خۆی و چونکە سیاسەتەکانی لەسەر ئەمە دەژی. ئەم ڕاستڕەوانە تیرۆرستن ئەگەر قسە لەسەر ترس و هەڕەشە و هێرشی توندوتیژی سیاسی ڕاستییە، بەڵام بەربەستیش لەبەردەمیاندا دانانرێت و دەرگای میدیا و سیاسەت و ئابووری لەبەردەمیاندا هەمیشە واڵایە لە شاشەکانی هەواڵ لە ڕۆژئاوادا. بەتایبەتی لە ناو باڵە ڕاستڕەوە بۆرژوا دەسەڵاتدارەکانی ئەو وڵاتانە، وەک بێرلسکۆنی ئیتاڵیا، هەروەها لە ناو کەنیسە توندڕەوە ڕاستڕەوە ئاینیەکانیشدا، وەک راستڕەوە ئێڤانجێلیکەکان لە ئەمریکا کە جۆرج بۆش و سەرۆکی هێزەکانی داگیرکاری ئەمریکی لە عێراق ئەندامیانن و لەناو کەنیسەی کاسۆلیکی توندڕەوە راستڕەوەکانیش لە ئەروپا و نووسەر و میدیا ڕاستڕەوەکانیان بە ڕاشکای هاوسۆزی و هاوپشتی بۆ ئەو باڵە فاشیانە دەردەبڕن، تەنها لەپێناوی یەک ئامانجی چەوسێنەر کە هەموویانی کۆکردۆتەوە، ئەویش وەستانەوە لە دژی موسوڵمانانی پەنابەر لەو وڵاتانەدا، کە بەرلە هەمو شتێک تێرکردنی ڕٶحی بەرزەمنی کۆنە کۆلۆنیالیانە. ئەمڕٶ هەر کەسێک موسوڵمان بێت بە “توندوتیژ و توڕە و تڕۆ و توندڕە و” دواجار “تیرۆریست” سەیری دەکەن و ڕەفتاری دژ دەکەن. بەم بیرتەسکەیەوە چاوکردن لە ئیسلام لەلایەن باڵی ڕاست و کەنیسە ڕاستڕەوەکانەوە لە ڕاستیدا ڕەگەزپەرستی و چەوساندنەوەیە و جیاکاریەکی نادیموکراتی ڕووتە کە بەرامبەر بە موسوڵمانان ئەنجام دەدرێن. هەر منیم وادەڵێم، تەنانەت ئەمە بروای کەنیسە چەپڕەوەکانیشە، وەک بزووتنەوەی کرێکارانی کاتۆلیکی بۆ نموونە. هەندێک لەو ڕاستڕەوا “نەرمانەش” کە بە دەسەڵات دەگەن، وەک بوش و دارودەستەکانی کە لە کۆشکی سپیدا بە ” شێتەکان@ ناسرابوون، شکی تیادا نییە کە “جەنگ دژی تیرۆریزم’ بەرهەمی بیرکردنەوەیانە، کە چۆن ئەمڕۆ هەمووان بە شێوەیەک لە شێوەکان لە تەواوی دنیادا باجەکەی دەدەین جارێ بە کۆمیدیا و جارێکی دیکە بە تراژیدیا. تەنانەت خەڵكی بەریتانیا و ئەمریکاش باجی تراژیدی و دووفاقەی و نێگەتیڤی ئەم جەنگەی ئەمریکا و دەسەڵاتە هاوپەیمانەکانی دەدەن، بەوەی کە پارەی باجی کارکردنی ڕۆژانەیان بۆ خەرجی سەربازی و داگیرکاری وڵاتانی دیکە سەرف دەکرێن لەلایەن دەوڵەتەکانیانەوە ، لە کاتێکداخوێندن و تەندروستی و تەواوی کایەکانی دیکەی ژیانیان لەناوخۆی وڵاتدا بەتایبەتیکراون و لە بازاڕی “ئازادا” مافەکانیان هەراج دەکرێن و بە ملیۆن خەڵک بێکار دەکرێن و پارەت نەبێت خوێندن نییە، پارەت نەبێت چارەسەر نییە ، زۆرینەی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە بەتایبەتی هەژارەکانیان لەو مافە سەرەتاییانەی تەندروستی و خوێدننی بێبەرامبەر بێبەشکراون دوای ١١ی سێپتێمبەر بۆ نموونە لە بەریتانیادا ئەمە سەرباری ئەوەی زۆرینەشیان لەگەڵ ئەم جەنگەدا نین و لە دژی جەنگی عێراق ٣ ملیۆن خەڵک کە بە گشتی چەپ بوون لە شۆڕشگێڕەوە بۆ ریفۆرمیستەکان خۆپیشاندانیان کرد لە لەندەنی پایتەخت و ئەم “جەنگە بەناو دژە تیرۆرە”یان ریسوا کرد.
فاشیزم هەڕەشەیە بۆ دیموکراسی نەک موسوڵمانان
“تیرۆریزم” گەر بەو پێوەرانە بێت یان بەو پێناسە ئەکادیمی و ڕەسمیانە بێت کە شرۆڤەمانکردن، دەوڵەتانی ڕۆژئاواش دەگرێتەوە. بێگومان ئیسلام توندڕەوی تیادایە، وەک تێکڕای ئاین و ئایدۆلۆژیەکانی دیکە، وەلێ ئەمە مانای ئەوە نییە تەواوی موسوڵمانان توندڕەون و گێڕەشێوێنن و شەیتان و “تیرۆریست” ن وەکو ئەوەی ڕاستڕەو و فاشیەکان لێی دەدوێن، یان وەک چۆن کەنیسە توندڕەوەکان و دەوڵەتە ڕاستڕەوەکانی ئەوروپا و لایەنە ئیمپریالیستەکان وێنای دەکەن لە ڕێگای پرۆپاگەندەکانیانەوە و “ڕوناکبیرانی” کوردیش شوینیان کەوتوون و چاومان دەبەستنەوە. ئیسلام، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی ئیماندارانی هەیە لە چاو تەواوی ئاینە ئاسمانیەکانی دیکەی دنیادا، کەواتە زۆرترین دانیشتوانی گۆی زەوی موسوڵمانن و خیراترین ئاینیشە کە لە چاو تەواوی ئاینەکانی دیکەدا بەربڵاو دەبێتەوە ، گەر ئەم ئاینە بە ڕاستی ئیماندارانی “تیرۆریست” بن و دنیابینیان توندڕەوانە بێت، وەک ڕاستڕەو و لایەنە دواکەو توو و ئیمپریالیستەکان بانگەوازی بۆدەکەن،، دەبوو ئێستا هەموومان یان ئیسلامی بوینایە یان مردباین، ، چونکە موسوڵمانان زۆرینەن لە دنیادا، بەڵام ئەمە ڕاست نییە و بە ڕوونی پرۆپاگەندەیەکی سیاسییە و هەرچەندە لە میدیاکانی ڕۆژئاواشدا زۆر بڵاوە ، وەلێ کەمپینێکی سیتەماتیکییە لەبۆ سیاسەتی ئەحزابە ڕاسترەوەکان و دەسەڵات ، هەم بۆ پارە و پشتگیری ماددی بۆ ئەو دەزگا ڕاگەیاندنە ڕاستڕەوانە کە پارەیەی خەیاڵی دەچیتە بەردەمیان لەبۆ ئەو پروپاگەندانە، وە هەم بۆ تێرکردنی ڕۆحی بەرزە پیاوی- سپی زۆربەی سەرنووسیارە ناسیۆنالیست-ڕاستڕەوەکانی ئەو میدیا و ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە ڕۆژئاواییە موحاڤزکارە کە ئیستەش مووی لەشیان بە چیرۆکە کۆنە کۆلۆنیالییەکان بەرز دەبێتەوە و ڕۆژانە بە گوتار و گفتە پڕ چوسێنەرەکانیان ، بەسەر مرۆڤایەتی و مرۆڤبوون و موسوڵماناندا دەڕشێنەوە.
یەکێک لەو ڕووداوانەی کە بەردەوام روودەدات لە ئەوروپا ئەوەیە زۆرجاران دوای ئەوەی فاشیەکان هێرشی جەستەی دەکەنە سە رکەسێک کە بەبڕوای وان لە موسوڵمانە پەنابەرەکانیان داوە، کەچی دەدەکەوێت قوربانیەکە ئاینی دیکەی هەبووە و موسوڵمان نەبوو، ئەم کەیسە زۆر باوە کە وربانیەکان یان جولەکە بوون یان هیندو و سیغ بوون هتد بەڵام چونکە ئەوانیش ڕیشێان هەبووە لێدراون. بۆیە ئەم فاشیستانە هیچ سنورێکیان بۆ بەرامبەر نییە لە ڕاستید ، کەچی هێشتا یاسا زیاتر لە چەوساوەکان زیاتر لەو سیاسیە ئیسلامییانەی وەک مەلا کرێکار کە تەنها گوتنیان هە ڕێزیزیان لێ دەگرێت لە ڕۆژئاوادا . هێرشی ئەم ڕاستەڕەوانە چەپەکانیش بە گشتی دەگرێتەوە و کەمنین ئەو چەپانەی فاشیەکان دەچنە ماڵەکانیان بۆ لیدان و کوشتنیان، زۆرجار کۆبونەوەی ئەو سەندیکا کرێکاریانە پەلامار دەدەن کە بە یاسای نێوخۆییان دژی فاشیزم و ڕەگەزپەرستین و ئەندامی نەژادپەرست بە یاسای نیوخۆییان دەردەکەن. ئەوەش بەگرگریکردنە لە مافی کەمە نەتەوە و ئاینیەکان، وایکردوە ئەمڕۆ ئەو رێکخراوە چەپە جەماوەریانەی ڕۆژئاوا ببنە هەدەفی یەکەمی فاشیەکان، تەنانەت بەر لە موسوڵمانان و پەنابەرانێش. لە چەندین شەری دەستە و یەخەدا لە زۆربەی شارەکانی بەریتانیا ڕوبەڕووی ئەم فاشیستانە بومەتەوە. لە دڵی دیموکراسی ئەوروپادا لە ڕێپیوان وخۆپیشاندانەکانی بزووتنەوەی کرێکاراندا بۆ فرە- کەلتووری و یەکسانیخوازی و بەرگری لە موسوڵمانان لە نزیکەوە بینیومن، هەرکاتێك هێرشێکی جەماوەریان کردبێتە سەر موسوڵمانەکان و مزگەوتەکان و ناوچە پەنابەرنشینەکانی بەریتانیا، هەرچەندە موسوڵمان نیم، بەوەی لەتوانامدا بووە بەرگریم کردووە چونکە ئەمڕٶ ئەوە موسوڵمانەکان لە ئەوروپا وەک قەوارەیەکی کەمینە هەموو بەچاوی سوکەوە لە دەوڵەتەوە تا میدیای ڕاستڕەوی باو سوک سەیریان دەکەن و باسیان دەکەن و تۆمەتیان بۆ هەڵدەبەستن. لە بەرامبەر فاشیزمیشدا، ئەوە هەمیشە چەپە شۆڕشگێڕە دیموکراسیخوازەکان و مارکسیستەکان بوون بەرگریان لێ کردووون . لە وێنەی میدیا و ڤیدیۆ ئەنتەرنێتەکاندا ئاشکرایە چۆن چەپە شۆرشگێڕەکان بە ژن و پیاو و گەنجەوە هەموو ئامادە بوون و لەبەردەم ئەو مزگەتەکانەی خەریک بووە هێرشیان بکرێنە سەر، وە دەستەویەخە لەگەڵ فاشیەکان لە بەریتانیاو وڵاتانی دیکە جەنگاون بەتایبەتی لە ڕەمەزاناندا کە فاشیەکان لە کاتی نوێژکردندا زۆرجاران هێرش دەکەن ، بەڵام ئەوە چەپە بەرگری دەکات لەدەرەوە تا خەڵكی موسوڵمان نویژی خۆیان بکەن و بەرگری لە مزگەوتەکەانیان دەکەنکاتێک موسوڵمانان لە ژوورەوە سەرقاڵی کڕنوش بردنن بۆ ئەو خودایەی کە بروایان پێیەتی. ئەمانە بۆ بۆ پاراستنی مافی موسوڵمانەکان بوون، بۆ ئەوەی بە ئازادی وەک هەموو کەسێکی دیکە ئاینەکەیان پراکتکیک بکەن لە کۆمەڵگەدا.
تەواوی ئەو پارتە ڕاستڕەوانە ئەمڕٶ بە پارە و سەروەت و سامانی دەسەڵاتدارانی ئابووری و سیاسی لە ڕۆژئاوادا بەڕێوە دەبرێن . هەرچەندە کەمپینی سیاسی جەماوەری توندڕەو و توندوتیژانەی لەوشێوەیەش بەڕێوە دەبەن لەبەرامبەر چەپ و موسوڵمانەکاندا، کەچی کەس ناپرسێت ئەرێ بۆ ئەمانە ” تیرۆریست:” نین و وا ناویان نابرێت لە میدیاکاندا؟ ئەوان “تیرۆریست” نین لەبەر ئەوەی خوازیاری زیاتر سەپاندنی بازاڕی بە ناو “ئازاد” ن لە کۆمەڵگەدا و بەشێکی لێنەبڕاوەن لە کاپیتالیزمی توندڕەو، بۆیە زۆر لە سیاسەتماداران و نوێنەرانی دەوڵەت هاوسۆزیانن، چونکە لە ڕووی ئابووریەوە یەک ئامانجیان هەیە.
سیاسەتی ئەم فاشیانە وەک چۆمسکی و هێرمانیش باسی لێوە دەکەن، قازانجە مادییەکانی سەرمایەداران دەپارێزن لە ڕووی سیاسییەوە، بە بڵاوکردنەوەی کینە و جیاکاری لەسەر بنەمای ئاینی و ڕەگەزی و نەژادپەرستی.. “دیموکراسی” وڵاتانی ڕۆژئاواش ئامادە نین باسی ئەم تیرۆریستیەی ناوخۆیی خۆیان بکەن بە هیچ شیوەیەک لە شیوەکان، تیرۆریزمی خۆیان یان هەمیشە دەخرێتە ژێر بەڕەوە یان بەپێی”یاسا” ئەنجامی دەدەن وەک جەنگە خوێناویەکانیان کە لە لە میدیاکانیشدا بە نیشتمانپەروەری و نەژادپەرستانە بەسەریدا هەڵدەدەن و خەڵكی پێ گەمژە و توندڕە و تڕۆ دەکەن. کاتێک تەقینەوەکەی نەرویژ بەدەستی تیرۆریستێکی ڕاستڕەو ئەنجامدرا، میدیاکانی جیهان یەکسەر گوتیان شکیان لە موسوڵمانانە، ئەمە ئەو عەقڵیەتەیە کە وەک “کۆمۆنیستەکانی” کوردستان ڕاستەوخۆ بڕیار دەدات بەهۆی کورتبینیەوە یان ئەجێندە سیاسییەکەیەوە.
ئەمڕٶ لە بەریتانیادا، ڕێکخراوی چاقەوەسووی فاشیتی “ئیدیئێل” زۆر بەناوبانگە ، ئیدیئێڵ ڕێکخراوێکی دژە – موسوڵمانی فاشیەو، ئی دی ئێڵ کورتکراوەیە بۆ ” بزووتنەوەی بەرگری لە ئینگلیزەکان”، کە ئەمڕۆ لە فەرەنسا و هۆڵەندا و دانیمارک و سەرانسەری کیشوەری ئەوروپادا بەربڵاون و ئامانجیان هێڕشکردنی توندوتیژانەیە بۆ سەر هەموو دانیشتوانی موسوڵمانانی ئەوروپا “بۆ وەدەرنانیان” لە ڕێگای بزووتنەوەیەکی پان – ئەوروپای نیشتمانپەرەوەری راستڕەوەوە ، لەوان توندڕەوتر و بە پلانتر دیارە پارتە نەتەوەییە راستڕەوەکانن، وەک پارتی نیشتمانی بەریتانی و بەرەی نەتەوەیی فەڕەنسی و ئیتاڵی و هتد، ئەم ڕەوتەیان ترسەکەی زیاترە چونکە ئەوەیە خۆیان بەناو ” مۆدێرن” کردووە و لە ناو پەرلەمانەکاندا کار دەکەن، بەڵام ئاشکرایە کە پۆستاڵ پۆشاکە سەربازییە فاشیەکە لەژێر چاکەت و پانتۆڵ و بۆینباخەکانەوە شاردراونەتەوە. ترسنکان ئەم هێزە سیاسییە فاشیانە لە پەرلەمان چونکە وەک هیتلەر وان لە ڕاستیدا و هیچ شتێکی ونێان نەکردووە وەک ئەوەی دەڵین ” نا ئیستا لە پەرلەماندان” چونکە ڕاستیەکەی ئەوەیە کە هیتلەریش بە “دیموکراسی” هات و هەڵبژێردرا، بەڵام چونکە ئەمانیش بڕوایان بە بیرۆکراسی دەوڵەتەکانی خۆیان هەیە و هەیکەلی سەربازی پارتەکەشیان وەک دەزگاکانی پۆلیس ستراکتۆر کردووە، لەبەرئەوە بڕواشیان بە میتۆدی داپڵۆسینی پۆلیس و دەزگاکانی تری “پاراستنی ئاسایشیش” هە ، بۆیە ئەو نەمتەی تر لە ڕاستڕەوی توندڕەوەکان کە هێرش ناکەن، جێگەیان لە پەرلەمانەکانی ئەوروپادا زۆرە و ڕێزیس لە پیگە ەپرلەمانیەکانیان دەگیردرێت ، هەر زۆر نەڕۆینە باسەکەوە بیرلسکۆنی ئیتاڵیا کە خۆپیشاندانی جەماوەری دەستی پێلەکاركێسشیەوە هەرچەندە فاشیستی رووت نەبوو بەڵام خۆ حکومەتەکەی شتێ لەوەی مۆسۆلۆنی دوێنی و سیاسەتەکانی نوێ – فآشیزمی ئەمرۆ گەڕابۆوە. تیرۆریستی ڕاستەقینە ئەو ڕاستڕەوە توندرەوانەن لە ئەوروپا، ئەمانەن هێرشن بۆ سەر دیموکراسی کە فرە ڕەنگی و فرە دەنگی و جیاوازی رەتدەکەنەوە، بەڵام ئاشكرایە ئەمە ئەلف و بیی زیندووڕاگرتنی دیموکراسییە.
لە ئەمریکاش ئەو ئەمریکییە فاشیانەی کە پێیان دەوترێت “ڤیجیلانتێ” و ، لە سەر سنوورەکان بە چەکەوە پەنابەرە مەکسیکیەکان دەکوژن و لێناگەڕێن بەسەر شەمەندەنەفەر و لۆریەکانەوە یان بە ڕاکردن بە ناو سەحراکەدا بگەنە خاکی ئەمریکا. ئامانجی ئەو پەنابەرانە کە لەمەکسیکەوە دێن بۆ ئەمریکا، یەک شتە، گەڕان بەدوای کارکردندا، گەیشتنە بەناوچەیەکی ئەمریکی ئارام کە تیایدا وەک کارەکەر یان کرێکارێکی نایاسایی بتوانن کاربکەن بە دڵەڕاوکێ و ترسێکی لێنەبڕاوەوە، تەنها بۆ ئەوەی بژێوی خێزانە بەجێماوەکانیان بەدەستبهێنن، بەڵام ئەمە وەڵامی “ڤیجیلانتێ” تیرۆریستە ڕاستڕەوەکانە، کوشتن. بۆیە کی “تیرۆریستە” و کێ “هەڕەشەیە” بۆ سەر دیموکراسی ؟ لەوەش زیاتر گاڵتەجرایەکە ئەوەیە هیچ کەسێک “ئەمریکی ڕەسەن” نییە بەڵکو ئەمریکییە ڕەسەنەکان ئەوانەن کە ئێمەی کوردیش لە فیلمەکانی هۆڵیودەوە و لە ئەدەبیتای “رووناکبیرەکانمانەوە” ڕەنگپەرست و نەژاد پەرست و چەوسێنەرانە پییان دەڵیین “هیندییە سوورەکان” هەرچەندە هیندی نین . باشە ڕێدەن بپرسین، بۆ حکومەتی ئەمریکی و دەوڵەتە “دیموکراسیخوازەکانی” هەوپەیمانی تاکو ئێستا کەمپینێکی سەربازییان بەرێوە نەبردووە بۆ ئەوەی ئەم بەناو “ڤیجیلانتێ” تیرۆریستانە سزا بدەن؟ باشە ئەمانە کە بە ڕۆژی ڕوناک هاوڵاتیانی بێتاوانی چەوساوەی پەنابەر دەکوژن، هەڕەشە نین بۆ سەر دیموکراسی ئەمانە دژی هەموو بنەماە سەرەتاییەکانی تێکەڵ بوون و فرە – کەلتووری و دەنگی جیاواز نین؟ بەڵام کەس نییە لە میدیاکاندا بەمانە بڵێت “تیرۆریست” چونکە زۆربەی میدیاکان بەتایبەتی باوەکان لە دەستی ڕاستڕەوەکان خۆیاندان ، چونکە لە هەمان میدیادا جیاکارییە جەوهەرییەکە ئەوەیە کە تێگەێشتن یان هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەوەی منداڵێکی ئەفگانی کە خانەوادەکەی و دایک و باوکی بە بۆمبەکانی ناتۆ گیانیان لەدەستاوە، بریار دەدات بچێتە ناوهێزە سیاسیە ئیسلامیەکانەوە کە لەو وڵاتە تاکە ئەڵتەرناتیڤی داگیرکارین ئەمڕۆ، لە هەمان میدیادا ئەمە بە تێڕوانینێکی “تیرۆریستی” لە قەڵەم دەدرێت. کەم نین ئەوانەی ئەمڕۆ میدیای باوی ڕاستڕەو پێیان دەڵێن”تیرۆریست” لە جیهاندا، تەنها لەبەرئەوەی ئەو تیڕوانینانەیان هەیە و هۆکارە ماتریالی و مێژووییەکانیان لە بیر نەکردووە کە ئەو لاوە جیهادییەی درووست کرد، وەک ڕۆبێرت فیسک بۆ نموونە، نۆم چۆمسکی کە خۆی جولەکەیە و ئیسرائیل ڕێگای نەدا بچێتە ئیسرائیلەوە چونکە بەرگری لە فەڵەستینیەکان دەکات ، جۆن پیلجەر و هتد. و . ئەمڕۆ “ئێمە و ئەوانە” ئەو سیاسەتی جیاکارییەی ڕاستڕەوەکان و میدیا توندڕەوەکانە کە بە هیستریا درووستیان کردووە بۆ مەرامە سیاسیەکانیان و لە پێناویشێدا جەنگی بۆ رادەگەیەنن و ڕۆژهەڵاتیەکان بەگشتی و موسوڵمانان بەتایبەتی باجەکەی دەدەن. ئەمەیە “ئێمە و ئەوان” ، ئەو دوو فاقەییە کە سیستەمی بەڕێوەبردندی جیهانی ئەمڕۆی لەسەر بەندە لە سەردەمی سەرمایەداری نوێ- لیبرالیزمی گڵۆباڵدا، ئەو سیستەمەی ئەمڕۆ جەنگ و تیرۆریزم تیایدا لە لوتکەدایە و باڵادەستانی سیاسی تیایدا ئیمپریالیستێکی سەربازی رووتە و، لە ڕێگای بەناو “پرۆسەی دیموکراسیشەوە”، بێگوێدانە بچوکترین ماناکانی ویژان ، بازاڕی بە ناو “ئازاد” بەسەر هەموو کایە گشتیەکانی ئەو کۆمەڵگەیەوە دەسەپێنێت کە داگیری دەکات و بەبێ ئەوەی بچوکترین هاوکاری کۆمەڵایتی ، تەندروستی، پەروەردەیی و مەدەنی هتد بێبەرامبەر پێشکەشبکەن بە خەڵکی ئەو ناوچانەی داگیری دەکەن.
لەدوای سیاسەت و ڕەگەزپەرستی، بازاڕی ئازادیش، ئەو داگیرکاریانە ئەجێندەیەکی لێنەبڕاوەی دیکەی کاپتیتاڵیزمی گڵۆباڵییە کە چەوساندنەوە ئابوورییەکان دەسەپێنێتە سەر تەواوی جومگەکانی کۆمەڵگە، لە ئەفگانستان جەنگێکیان بەرپاکرد بۆئەوەی خەریکی گواستنەوەی گازنبن بۆ ئەوروپا لە ڕێگای کۆمپانیا تایبەتیەکانەوە،کەچی ئێستاش ئاوی پاک بە گران بەدەست دەکەوێت بۆ ئەو دانێشتوانەی لەسەر وێرانەی ئەو جەنگە ئەمڕۆ ژیان دەکەن. لە هەرێمی کوردستانی عێراقی خۆشماندا، هەموو ئابووریمان ئیستا ئەمریکییە، شێوەی ژیانمانە ئەمریکییە، تەنانەت یادکردنەوە و بۆنەکانمان، ئەو ئابوورییەی ئەمڕۆ ئیفلاسی بە یۆنان و وڵاتانی دیکەی دنیا هێناوە ئەمڕٶ لای ئێمە دەخوات ، سەپاندنی ئەم ئابوورییە لە هەرێم بە “پیشوەچوونی دیموکراسی” و پرۆژەیەکی “ئازادیخوازی ئەمریکی” ناوی لێنرا، کەچی سەنتەرێکی هاوفەرهەنگی بێبەرامبەری ئەمریکی هەتاوەکو ئێستا لە گوندەکانی کوردستاندا نابینیت، یان دەزگایەکی خوێندن کە بەبێ بەرامبەر خەڵكی ناوچەکە فێری زمانی ئینگلیزی بکەن وئەمریکی یان بەریتانی بێت، ئەمەیە ئیمپریالیستی ئابووری، یان باشترە بڵێێن، سیستەمی سەرمایەداری لە فۆرمە گڵۆباڵەکەیدا کە ڕەگەز پەرستی، دیماگۆگی ئاینی نەژادپەرستی و جیاکاری و وچەوساندنەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژی بەرهەمەکانیەتی بۆ مرۆڤ لە سەدەی بیست و یەکەمدا، ئیدی دیارە ئەوە ئەم سیستەمە زەبەڵاحە و نوێنەرە ئابووری و سیاسیەکانین گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر خودی مرۆڤایەتی ئەمڕۆ ، نەک ئیمانداری و موسوڵمان بوون.
ماویەتی…
بەشێ پێنجەم
ڕۆژ ئەحمەد