
ئه‌و قاره‌مانه‌ی بۆ کوردستان بانگهێشت کرا!
ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره2099 ی 31.3.2006 بابه‌تێکی له‌ژێر ناوی (ڕۆبه‌رتۆ جولی له‌کوردستان) بڵاوکردۆته‌وه. بابه‌ته‌که‌سه‌ره‌تا به‌په‌سنێکی بێ مانا‌و ناوه‌ڕۆک له‌سه‌ر که‌سایه‌تی ڕۆبێرتۆ جولی ده‌ست پێده‌کات و پاشان دێته‌سه‌ر ئامانجی هاتنه‌که‌ی بۆ کوردستان، کهگرێبهستێکهلهگهڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێم و گروپی ڕوهر(Ruhr) دا، خاڵێکی تری بابهتهکهشایانی خستنه‌ڕوو بێت، ئه‌وه‌یه: (مامۆستای هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆ ئاماژه‌ی پێده‌دا،’ به‌ڵام داخه‌که‌م وه‌ک هه‌موو جارێک زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر له‌م دیدار‌و کۆڕه‌دا ئاماده‌بوونیان نه‌بوو. جا نازانم هۆکاری ئه‌م ههڵوێستهئهزهلییهچییهو به‌چی لێک ده‌ده‌نه‌وه’)*1، له‌مه‌ش کۆمیدیتر مامۆستا ئه‌رسه‌لان له‌گله‌یی ده‌رده‌چێت و توڕه‌ده‌بێت (که‌به‌ڕاستی ئه‌م هونهرمهندهبهڕێزانهچیتر له‌خه‌می شانۆ نه‌ماون و خه‌ریکن له بواری دیکه بۆ ئامانجی دیکه ئه‌سپه‌کانیان تاو ده‌ده‌ن). مامۆستا به‌شێوه‌یه‌ک خۆی سه‌غڵه‌ت و توووڕهکردووهوهک ئه‌وه‌ی بیرتۆلت برێشت (Bertolt Brecht) سه‌ردانی کوردستانی کردبێت و هونه‌رمه‌ندانیش ڕێز لههونهرو هونهرپهروهران نه‌گرن بۆیهنههاتوون.
هه‌روه‌ها سایتی(په‌یامنێر) له‌رێکه‌وتی 19.03.2006 دا ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌ژێر ناوی “تیر ئه‌نده‌ر روهر”ی شانۆکاری ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری پرتۆکۆلێکی مۆر کرد بڵاوکرده‌وه*1.
سایتی په‌یامنێر چونکهسایتێکهوهک هه‌ر ئۆرگانێکی حزبی ته‌نها ئه‌و ههواڵانهبڵاو دهکاتهوهئیمزای حیزبی له‌سه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سایتهله ڕێگای حیزبهوهههواڵهکان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت خۆ ده‌بێت وه‌ک میدیا حیزبییه‌کانی ترههوالێک به‌رژه‌وه‌نی حیزبی تێدا نه‌بێت بڵاوی نه‌کاته‌وه. ئه‌م سایتهدهنگی حیزبهبهزمانێکی تر چونکهههموو قورساییه‌کانی له‌هه‌ولێره و لهوێوهسهرچاوی هه‌واڵه‌کانی پێده‌گات. ئه‌م سایتهدهنووسێت: (وه‌زیری ڕۆشنبیری دوای مۆرکردنی ڕێکهوتنامهکهبۆ په‌یامنێرمان له‌م بارهیهوهدواو گوتی:” ئه‌م شاندههونهرییهئهڵمانیهماوهیهکهلهکوردستانن و سه‌ردانی شاره‌کانی هه‌ولێر وسلێمانی و دهۆکیان کردووه، له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌ت و شاندی سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان کۆبونه‌ته‌وه، کۆمه‌ڵێ چالاکی هونه‌ری و شانۆییان بیینیوه، ئامانجیش تێکه‌ڵاوی و گفتوگۆکردن له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و ئه‌ڵمانیا زیاتر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیروڕا له‌نێوان هه‌ردولا ئاڵوگۆڕ بکرێت و یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی بزوتنه‌وه‌ی شانۆیی.”
نامه‌وێت له‌ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی وه‌زیر هیچ بڵێم چونکهڕۆبێرتۆ جولی ده‌ڵێت:” نامه‌وێت قسه‌کانی وه‌زیر دووبارهبکهمهوهچونکهبیروڕامان هه‌یه”3.
به‌ڕاستی سهیرهکهسێکی وه‌ک ڕۆبێرتۆ جولی هه‌مان بیروڕای وه‌زیرێکی حکومه‌تی کوردستانی هه‌بێت، خۆزگهڕۆژنامهنووسێکی ئازا‌و شاره‌زا له‌وێ ئامادهبوایهت و ئه‌و پرسیاره‌ی له‌جه‌نابی وه‌زیرو ڕۆبێرتۆ جولی بکردایه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان ڕوون ببوایه‌ته‌وه، که‌جه‌نابی وه‌زیر و ڕۆبێرتۆ جولی هه‌مان بیروڕایان به‌رامبه‌ر به‌عس، سه‌دام، هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال هه‌یه!.
ڕۆبێرۆ جولی (Roberto Ciulli)کێیه؟
ڕۆبێرتۆ جولی شانۆکارێکی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌گه‌ز ئیتالی 72 ساڵه به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی شانۆی ڕوهر(Theater an der Ruhr) له‌سه‌ردانێکدا بۆ به‌غداد چاوی به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس ده‌که‌وێت له31.3.2001 له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنبیریی و پڕوپاگه‌نده‌ی عێراق گرێبه‌ستێک وه‌ک ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری هه‌رێمی کوردستاندا به‌ستی ده‌به‌ستێت به‌مه‌ستی خستنه‌سه‌رپشتی ڕاگه‌یاندنی عێراق له‌ده‌ره‌وه. په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عسدا هه‌بووه‌و به‌رده‌وام سه‌ردانی به‌غدادی کردووه‌و تیپهشانۆییهکانی به‌عسی بۆ ئه‌ڵمانیا بانگهێشت کردووه‌بۆ پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ ڕژێم له‌ڕێگای میدیاکانی ئه‌وروپاوه. په‌یوه‌ندی ئه‌م پیاوهدهگاتهئهو ئاسته‌ی هونه‌ر لهڕاستبێژییهوهبکاتهئامرازی پڕوپاگهندهبۆ حیزبی به‌عس، له‌کاتێکدا هونه‌ر به‌تایبه‌تی هونه‌ری شانۆ بهوهناسراوهکهدهتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی و له‌ڕێگای ئاماژه‌ی جووڵه، مۆسیقا و زمانهوهزۆر شتی نهێنی و قهدهغهبهبینهر بگه‌یه‌نێت.
له‌ساڵی 2001 شانۆی عێراقی شانۆی (بنووسهبهناوی خودا”اکتب باسم ربک”) له‌نووسینی فه‌لاح شاکر و ده‌رهێنانی محسن العلی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی ڕوهر له‌شاری مویلهایم(Mülheim) پێشکه‌ش ده‌کات و ڕژێمی به‌عسیش هه‌موو ئاسانکارییه‌کی له‌ده‌ره‌وه‌بۆ ده‌کات. راجی عبداللهدهڵێت: سه‌رۆکی ڕژێمی عێراق له‌نمایشێکی تایبه‌تدا ئاماده‌بووه،*4 جگه‌له‌وه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی العراقیهبهئاشکرا باس و پشتیوانی له‌نیشاندانی ئه‌م شانۆیهکردووه.
هه‌روه‌ها له15.9.2002 هه‌مان تیپی شانۆی عێراقی، که‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی عێراقی به‌عسن له‌لایه‌ن ڕۆبێرتۆ جولی وه‌بۆ ڕوهر بانگهێشت کران بۆ پێشکه‌شکردنی شانۆی سێوی دڵ (Der Apfel des Herzens) ئه‌م شانۆیهسنوری هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌کانی به‌عسی بڕی، چیرۆکی ئه‌م شانۆیهلهسهرو به‌ندی ئه‌و کاتانه‌دا بوو ئه‌مه‌ریکا نیازی ڕوخانی حیزبی به‌عسی هه‌بوو، ئه‌و کاته‌ی ئه‌مه‌ریکا باسی کاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌کردو حکومه‌تی به‌عسی به‌ڕه‌شه‌کوژی له‌دژی گه‌لانی عێراق به‌گشتی و کورد به‌تایبه‌تی تاونبار ده‌کرد ئه‌م شانۆیهدهیهویست هه‌موو ئهوانهبهدرۆ بخاته‌وه‌و به‌جیهان له‌ڕێگای ڕوهرو ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئهڵمانیاوهبڵێ: سه‌رۆکی عێراق سهرۆکێکهڕهگی ژیان و خۆشه‌ویستی له‌ناو خه‌ڵکدایه، ئهمهکورتهی چیرۆکه‌که‌یه'( پاشایه‌ک ده‌بێت دڵی نه‌خۆش ده‌که‌وێت و پێویستی به‌دڵێکی گهنجهبۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرێت، کچێکی گه‌نج دڵی خۆی پێشکه‌ش به‌پادشا ده‌کات، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پاشا نه‌مرێت، پاشان چیرۆکی خۆشه‌ویستی له‌نێوان کچ و پاشادا ده‌ست پێ ده‌کات) ناوه‌ڕۆکی ئه‌م چیرۆکهسهلماندنی ئه‌و دروشمه‌ی بهعسهدهیگوت: (گیان وخوێنمان فیدات ده‌که‌ین سه‌دام “بالروح , بالدم , نفدیک یا صدام’). ڕۆژێک دوای نمایش‌کردنی ئه‌م شانۆیه واته‌له19.9.2002 کۆڕێک سه‌باره‌ت بهشانۆکهڕێکدهخرێت بۆ په‌سن و پیاهه‌ڵدانی ڕژێمی به‌عس، هه‌ر له‌و کۆڕه‌دا شانۆکاری کورد ‘هاوڕێ زه‌نگه‌نه’ هه‌ڵده‌ستێت وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و باس له‌شانۆی عێراقی ده‌کات و باس له‌و نههامهتییانهدهکات هونه‌رمه‌ندان به‌ده‌ست ئه‌و ڕژێمهوهبهسهریاندا هاتووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌کۆڕه‌که‌دا موخابه‌راتی عێراقی ئاماده‌بوون، ڕۆبێرتۆ جولی توڕه‌ده‌بێت و داوا ده‌کات سانسۆر بخه‌نه‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌و بێ گوێدانهقسهکانی جولی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ڕه‌خنه‌و قسه‌کانی. جولی جگه‌له‌وه‌ش له‌ڕۆژنامه‌ی Die Freitag ی 4.4.2003 بهشانو باڵی سه‌دامدا هه‌ڵده‌دات هێرش ده‌کاته‌سه‌ر بوش و پێی ده‌ڵێت: که‌سێکی فاشیل و داکه‌وتووه(ساقط)و سه‌دام به‌دیموکرات و هونه‌ردۆست په‌سن ده‌کات. له‌کاتێکدا ڕۆژنامه‌ی Junge Welt ی3.1.2003 پرسیار لهکۆنستانتین ڤێکهر (Konstantin Wecker) ده‌کات و ده‌ڵێت:’ ئایا نیازت ههیهبهشێوهیهکی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ببینی؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: من هیچ پێویستییه‌کم به‌بینینیان نییه. ئێمهسهربهخۆین و به‌پاره‌ی گیرفانی خۆمان ده‌چین و داوا له‌که‌س ناکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد وسه‌رفراز بمێنینه‌وه.’ له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی تردا ده‌ڵێ: من ده‌ڵێم سه‌دام حوسێن دیکتاتۆره، ئهمهموناقهشهی نییه، سه‌دام تاوانی زۆر ترسناکی به‌یارمه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام داوه’. هه‌روه‌ها رۆژێکی دواتر ڕۆژنامه Abendzeitung ی 4.1.2003 له‌چاوپێکه‌وتنێکدا ئه‌م پرسیارهلهکۆنستانتین ڤێکهر ده‌کات:” تۆ چۆن ڕژێمی عیراق ده‌بینی و سڵ ناکهیتهوهلهوهی ئه‌و ڕژێمهتۆ بۆ خۆی بقۆزێته‌وه؟.
ڤێکهر له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:”من بهوهناوبانگم ده‌رکردووه، که‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێت کاریگه‌ری بخاته‌سه‌ر هه‌ڵوێستی من چ له‌عێراق و چ لێره، ڕژێمی عێراق ڕژێمێکی دیکتاتۆرهئهمهشتێکهموناقهشهی له‌سه‌ر نییه’. ئه‌م هونهرمهندهپێش ئه‌وه‌ی بۆ عێراق سه‌فه‌ر بکات ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد. دیارهناو زۆرن، که‌هه‌ڵوێستی زۆر مرۆڤدۆستانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌کورد هه‌بووه‌و یه‌کێک له‌وانه‌ش بانگهێستی کوردستان نه‌کراون وه‌ک ساراکان، هارۆلد پێته‌ر، داریوفو، ماریاناو زۆری تر ئه‌مه‌ش به‌ڕای من له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ناو حیزبه کوردییه‌کاندا کارده‌که‌ن ته‌نها کۆنه‌به‌عسی یان ئهوانهدهناسن په‌یوه‌نییان بهبهعسهوهههبووه، ئه‌گینا بێ ئاگایی بگاتهئهو ئاسته‌ی گه‌زیزه‌عومه‌ر پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری مویلهایم ی ئه‌ڵمانیا ده‌کات و په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ جولی دروست ده‌کات و پاشان بانگهێستی ده‌کات بۆ پێشانگایه‌کی تایبه‌ت له‌شاری سلێمانی بۆ شانۆکارێکی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌گه‌ز ئیتالی، که‌تا پێش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کردو پێنج ڕۆژ پێش ڕۆخانی په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دام له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی Die Freitag دا ده‌ڵێت: (ئێمهکهمتهرخهمیمان کردووه، که‌دوو ملێۆن که‌سمان نه‌برد بۆ عێراق، وهبهرگریمان له‌ماف و ژیانی ئه‌و خهڵکهنهکرد)*5. ئایا گهزیزهخان له‌ڕابردووی ئه‌و پیاوهبێ ئاگایه، له‌کاتێکدا سه‌ردانی مویلهایمی کردووه‌و بهشداربووهلهکۆڕو سیمینارانی ئێواران له‌و شاره؟، گهزیزهخان یه‌کێک نییهلهوانهی ئیمزای به‌یاننامه‌که‌ی کرد، به‌بێ هیچ به‌شداریکردن و گفتوگۆیه‌ک له‌سه‌ر به‌یاننامه‌که؟. ئایا حیزبه کوردییه‌کان نا به‌ڵکو ده‌زگا به‌ناو ڕۆشنبیرییه‌کانی ناو حیزبه‌کان ئاگایان له‌و بابه‌ت و نووسینانهنییهلهسهر ئه‌م قارهمانهنووسراون، فرمێسک مسته‌فا ده‌ڵێت: (وه‌ک ده‌زانرێت که‌ڕژێمی عیراق نه‌ک هه‌ر له‌ناوه‌وه‌ی وڵات به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش توانی به‌هۆی پاره‌و سهروهتهوهخهڵکانی هونه‌رمه‌ند چ عێراقی و چ ئه‌وروپی بۆ خۆی بکرێت که‌خزمه‌تی پروپاگهندهبۆ ئه‌و دهسهڵاتهبکهن، وه‌یه‌کێک له‌و شانۆ کارهئهوروپییهڕۆبیرتو جولییه، که‌بوو بهبڵند گۆی ڕژێمی به‌عس)*6.
دیارهناکرێت باسی ئه‌و نووسینهیهاوڕێ زه‌نگه‌نه‌ش نه‌کرێت، که‌به‌زمانی ئه‌ڵمانی له‌گۆڤاری Theater Der Zeit ی 12.12.2003 له‌ژێر ناوی (حه‌سره‌تێکی پڕ لهموینشنهوهبۆ که‌رکوک Voller Sehnsucht von München nach Kirkuk) بڵاوبۆته‌وه، نووسینه‌که‌ش باس له‌قاره‌مانێتی جولی و حزبهدیموکرات و هونه‌ردۆسته‌که‌ی به‌عس ده‌کات. من بۆ خۆم نامه‌وێت هیچ شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نووسینهبڵێم، ته‌نها ئاماژهبهنامهی خوێنه‌رێکی ئه‌ڵمانی ده‌که‌م بۆ گۆڤاره‌که‌ی ناردووه، هه‌تا له‌ڕیگای گۆڤارهکهوهبههاوڕێ زهنگهنهبگات، ده‌ڵێت: ئه‌و بابهتهزۆر سه‌رنج ڕاکێش بوو کاتێک خوێنده‌مه‌وه” گرنگی ئه‌و بابهتهلهوهدایهسکرتێرهکهی جولی ڕێناتهگریمالدی (Renate Grimaldi)که‌ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵی بۆ کوردستان ڕۆشته‌وه بهپهلهنامهیهک بۆ گۆڤارهکهدهنووسێت و نووسینه‌که‌ی زهنگهنهبهجنێو و بریندارکه‌ر ناوزهندهدهکات و ده‌ڵێت: 20 ساڵهلهگهڵ جولی کارده‌که‌م وشه‌ی سانسۆرم له‌ده‌م نه‌بیستووه، کهئهمهجێگای باس نییه، که‌چۆن پێشتریش جولی سانسۆری خسته‌سه‌ر قسه‌ی هونه‌رمه‌ندێکی ئێرانی له‌کۆڕێکدا ده‌می پێ داخست، له‌وه‌ش کۆمیدیتربانگهێشتی بۆدانیشتنێکی تایبه‌ت، (که‌بێگومان موخابه‌راتی به‌عس و پیاوانی ڕژێم ئاماده‌ده‌بوون) ده‌کات، به‌ڵام مهردانهزهنگهنهئهو بانگهێشتهڕهتناکاتهوهبهمهرجێک داخراو نه‌بێت و کراوه‌بێت، به‌ئاماده‌بوونی میدیاکانی ئه‌ڵمانیا، چونکهئهمهلهبهرژهوهندی جولی نه‌بوو ڕه‌تی کرده‌وه. بۆیهپرسیارهکهئهوهیهکێ بهرپرسیارهلهبهردهم دروستکردنی په‌یوه‌ندی ئه‌م جۆرهمرۆڤانهدا؟ کێن ئه‌وانه‌ی به‌ناو ڕۆشنبیریی کوردییهوهقسهدهکهن و ئاگایان له‌م په‌یوه‌ندی و مهسهلانهنییه، بۆ کورد خاوه‌نی خه‌ڵکی به‌تواناو شاره‌زای نییه؟ یان ته‌نها مهسهلهکهئهوهیهدهبێت بۆ جیهانی بسه‌لمێنین که‌کورد بێگانه‌په‌رسته.
په‌راوێزه‌کان
*1- ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ژماره2099 ی 31.3.2006 لاپه‌ڕه9
*2- سایتی په‌یامنێر (www.peyamner.com) 9.march.2006
*3- هه‌مان سه‌رچاوه
*4- راجی عبدالله. مسرح الرور الی این!؟ برلین. 2003
*5- ئه‌نوه‌ر قادر ڕه‌شید. شانۆکارانی عێراق و علوجهکانی سه‌حاف له‌ئه‌ڵمانیا. کوردستانپۆست
*6- فرمێسک مسته‌فا، له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێم شانۆی کوردی به‌ره‌و کوێ ده‌چێت، گۆڤاری زانستی شانۆ، ژماره، 2005
یاسین بانیخێڵانی