
گلۆباڵیزم و لیبرالی نوێ و قه‌یرانی سۆسیال دیموکراته‌کان!
تائێستائیمهی کوردخویندنهوهیهکی جیدیمان بۆ رهههدهنده ئابووریه‌کانی گڵۆباڵیزم نیه‌و نه‌کردوه. گه‌ربێت و پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزه‌کردن له‌چوارچیوه‌ی سیاسیه‌تی ئابووریی لیبرالیزمی نوێ‌دا پازبداو ببێته سیسته‌مێکی ئابووری جیهانی، ڕه‌نگه گۆرانکاری زۆر گه‌وره‌و کاریگه‌ر به‌دوای خۆیدا بهێنێت، که ببێته‌مایه‌ی سهرواوگێرکردنی گشت چه‌مکه سیاسی و ئایدۆلۆجیاو رێبازه فکری و تیۆره ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌لایه‌ک و جوگمهکانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و دهوڵهتداریهتی و حوکومرانی و به‌رێوه‌ربردن ، تا شۆر ده‌بێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کان و حهزوئارهزوهکان و خۆشگورهرانی تاک وخێزان و کۆمه‌ڵگاکان له‌لایه‌کی تر. هه‌ڵوه‌رینی یه‌ک له‌دوای یه‌کی پارته سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپا، سه‌ره‌تای ئه‌و قه‌یرانه‌یه، که‌چیتر ده‌وڵه‌ت ناتوانێ به‌رده‌وامی به‌چه‌مکی (خوشگوزه‌رانی ده‌وڵه‌ت) بدات. له‌مه‌دوا ده‌وڵه‌ت ناوانێت خۆشگوزه‌رانی بۆ تاکه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکات، لیبرالی نوێ هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی لێدهستێنێتهوهو، چه‌مکی (خۆشگوزه‌رانی کار) واته دابینکردنی کار بۆ تاکه‌کان، ده‌کاته پرنسیپی له‌مه‌ودوای به‌ره‌وپێش بردنی پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزه‌کردن. بۆئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ودوا ببێته، ئه‌داتێکی پرۆسه‌که، نه‌ک بریارده‌رو رێنیشانده‌ری پرۆسوکه . قه‌یرانی سوسیال دیموکراته‌کان، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که‌له‌مه‌ودوا جۆن مامه‌له له‌گه‌ل پرسه‌کانی سۆلیداریه‌تی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی وهاوکاری نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ل دابڕێژێته‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تری بۆ بدۆزیته‌وه. ئه‌مه ئه‌و پرسانه‌یه که سوسیال دیموکراته‌کان بهدیاروه داماون. به‌دوای فۆڕمهلهکردنێکی نوێ‌دا ده‌گه‌رێن، که‌بتوانن جۆرێک لهبهڵانس له‌نێوان چه‌مکی (خۆشگوزاره‌نی ده‌وڵه‌ت و خۆشگوزانی کاردا) بدۆزنه‌وه.
بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونی بابه‌ته‌که،و تێگه‌یشتن و شێکردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م دوو چه‌مکه (خۆشگوزاره‌نی ده‌وڵه‌ت و خۆشگوزانی کار) بزانین تیۆری ئابووری لهچوارجیوهی ئایدۆلۆجیاو هزرو بۆچوونه سیاسی و فیکریه‌کاندا، چۆن ده‌روانیته سه‌رجه‌م سیکته‌ره‌کانی جالاکیه ئابووری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی مرۆڤ هه‌روه‌ها چۆن پهیوهندهکانیی نێوان ئه‌و سێکهتهرانه رێکبخرێن و کێش به‌ریوه‌بردنیان ببات. سه‌رجه‌م چالاکیه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کانی مرۆڤ خۆی له سێ سێکته‌ردا ده‌دۆزێته‌وه، که‌ئه‌مانه‌ن:-“1”
* سێکته‌ری که‌رتی گشتی و خزمه‌تگوزاری و په‌روه‌رده وته‌ندروستی، ئه‌منیه‌ت و به‌رگری. کهبهسێکتهری ده‌وڵه‌ت ناسراون، وه‌ک خوێندن و خوێندگاکان، نه‌خۆشخانه‌کان، رێگاوبان، ئاو زێرابه‌کان، ئاودیری، پۆلیس و سوپا. لێره بۆوه‌رگرتنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه، مه‌رچ نیه، پاره‌و دراو بده‌یت، تاو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه، وه‌رگریت، ده‌وڵه‌ت له‌رێگای بودجه‌ی گشتیه‌وه، ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌کات.
* سێکترهی که‌رتی تایبه‌ت و بازار‌و، بازگانی. کۆمپانیاکان وچێشخانهکان وسینه‌ماو. سوپه‌رمارکێته‌کان.. هیتد. مه‌رجی به‌کارهێنان و سوود وه‌رگرتن، له‌و بوارانه، به به‌رامبه‌ره (وه‌ک کڕین، یا فرۆشتنی هیزی کاری خۆت). واته به‌خۆرایی نیه.
* سێکته‌ری چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کانی تاک. خێزان، هاورێیه‌تی، خزمایه‌تی، جالاکیه وه‌رزشیه‌کان، رێکخراو سه‌ندیکاکان، یانه‌و کۆمه‌ڵه‌کان.. هتد. کهبهسێکتهره ئازاده‌کانی مرۆڤ داده‌نرێت. مرۆڤه‌کان تیایاندا ئازادن له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و چالاکیانه. له‌م سێکته‌ره بوون و نه‌بوونی دراو بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئهوچاکاکیانه گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نیه.
لێره‌وه تیوره ئابووریه‌کان، له‌چوارچیوه‌ی ئایدۆلۆجیاو فه‌لسه‌فه‌و و ئایدیا جیاجیاکان و رێبازه فکری و سیاسیه‌کاندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. . له‌ڕێگای ململانێنی نێوان ئایدۆلۆجیاو رێبازه فکیری و سیاسیه جیاوازه‌کانیشدا، بۆ گه‌یشتن بهئیدارهدان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، پارت و کۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیکاو ئۆرگانهجیاجیاکانی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌دایک ده‌بێت. له رێگای به‌رنامه‌ی سیاسی و تیوری ئابووریهکانیشیاندا سیسته‌م وشێوازی ئیداره‌دانی کۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت ده‌ستنیشان ده‌کرێت. له‌وێوه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و سێکته‌رانه دیاردهکرێرت ، که‌کامیان پێویستی به ده‌ستگرتنه، هه‌روه‌ها جۆنیش به‌ڕێوه‌ببرێن و کێش به‌ڕێوه‌ی ببات، ده‌وڵه‌ت یا تاکه‌کان یا گۆمه‌ڵگا!
کۆمۆنیسته‌کان پێیان وایه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ته‌واوی ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر سێکته‌ره ئابووریه‌کان و جاڵاکیه کۆمه‌ڵاتیه‌کاندا هه‌بێت، له‌ڕێگای پلانی ئابووری سه‌نتراڵی دهوڵهوتهوه بهڕیوهبردێ. بۆئه‌وه‌ی بنبڕی جیاوازازی چینایه‌تی بکات و دادپه‌روی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی و دڵنیایی کۆمه‌ڵایه‌تی بیته‌دی. هه‌موو تاکه‌کان گه‌ره‌نتی خوێندن وکارو خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و دایینگهی منالانان ومسۆگه‌رکردنی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونیان هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه به‌هۆی پڵاندانی زۆره‌وه، تووشی چه‌ندین گرفت ده‌بێته‌وه وه، وه‌ک بیرۆکراتی و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی دیموکراتی. هه‌رچی کهپیتالیزمهکانیشه، پێیان وایه نابێت ده‌وڵه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر چالاکیه ئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌بێت. ده‌بێت بازار، یاسا‌و رێسا ئابووریه‌کان به‌دوای خۆیدا بهێنێت، له‌ڕێگای ململانێشه‌وه، مانه‌وه بۆ باشتریان ده‌بێت و له‌سه‌ر پرینسیپی، (خستنه‌ڕوو و خواست… عرض و طلب ) یش. تاکه‌کان ده‌بنه خاوه‌نی باشترین و ههرزارتیرین کاڵا. ئازادیه‌کان و دیموکراسیش له‌چوارچیوه‌ی ململانێی مانه‌وه بۆ باشترین، به‌شێوه‌یه‌کی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پرۆسه ئابووریه‌که گه‌شه ده‌که‌ن. به‌ڵام له‌ئه‌نجامی پرینسیپی ململانێی نێو‌و سیسته‌مه ئابووریه‌که مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی مۆنۆپۆڵکردن و ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری هه‌مووکاتێک له‌ئارادایه و هه‌ڕه‌شه‌ی جیدین له‌سه‌ر بازار‌و کار‌و خۆشگوزه‌رانی تاکه‌کان و دادپه‌روی کۆمه‌ڵایه‌تی. که نابێت ڕوڵی ده‌وڵه‌ت له‌ئیداره‌دانی سێکته‌ری ئابووری فه‌رامۆش بکرێت. له‌ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریدا، کاتێک ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سێکته‌ری ئابووری نه‌بێت. به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌وترێت. ده‌وڵه‌تی پاسه‌وانی (حه‌ره‌سی) شه‌و و ئیش و کاری ده‌وڵه‌ت، ته‌نیا ده‌بێته پاسه‌وانی کردنی شه‌وانه‌ی خه‌ڵک و سهرمایهکهنیان.
له‌ولاوه‌ش له‌نێوان ئه‌م دوالیزمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان و کهپیتالیزمهکاندا بۆ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر سێکته‌ره ئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگا. چه‌ندین و دیدو بیر‌و بۆچونی سیاسی و فکیری و ئایدۆلۆجی ریفورمخواز سه‌ریهه‌ڵدا. که خۆی له سوسیال لیبراڵ و سوسیال دیموکرات و سوسیال نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان ده‌دۆزێته‌وه. هه‌وڵده‌ده‌ن تێکه‌ڵێک و پارسهنێگێک له‌نێوان پریڤاتکردن و دهوڵهداریدا بۆ خاوه‌نداریه‌تی سێکته‌ره ئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگا په‌یره‌و بکه‌ن. که تیایدا هه‌ردوو چه‌مکی خۆشگوزه‌رانی تاکه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ تاکه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی و دارشتنی مۆدێلی ئابووری لیبرالی نوێ له کۆتایی ساڵی1989 که به (10) راسپارده ئابووریه سیاسیه‌که‌ی (هاوده‌نگی واشنتۆن) ناسراوه. خاتوو مارگرێت تاتشه‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ناوی له‌و 10 ڕاسپارده‌یه ناوه ( جگه له‌مه.. هیچ ئه‌لته‌رناتیفێکی تر نیه .. ئه‌مه ته‌نیا رێگه چاره‌سه‌ری سیاسیه)”2″. له گرنگترین ڕاپاردهکانی ئه‌و گردبوونه‌وه ئه‌مانه‌بوون، بۆکه‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی ده‌وڵه‌ت وکه‌مکردنه‌وه‌ی ریژه‌ی بی‌کاری، که ده‌کرێت و به‌شێکی زۆری چالاکیه ئابووریه‌کانی سێکته‌ری ده‌وڵه‌ت، وه‌ک په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاریه‌کان بدرێته که‌رتی تایبه‌ت، و هه‌روه‌ها بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بی‌کاری و هه‌ڵنه‌هاتنی کۆمپانیاکانی ووڵات، رێژه‌ی (باج) وه‌رگرتن که‌مبکرێته‌وه. ئه‌مه جگه له لابردنی گومرگ لهسهرکالاکان وههلوهشاندنهوهی یاسا ئابووریه‌کانی که کۆت وزنجیری له‌ملی بازار‌و پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان کردووه..هتد. ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ یهڵکاکردنهوهی پرسی خاوه‌نداریه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ سێکته‌ری ئابووری و کارێکته‌رو کاری له‌مه‌ودوای ده‌وڵه‌ت. ئه‌م ڕاسپاردانه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ڕزگارکردنی ده‌وڵه‌تی کهپیتالیه لیبرالیه له مه‌ترسیی روودانی قه‌یرانه ئابووریه‌کانی نێو پرۆسه‌ی گڵۆباڵیزم، ئه‌وه‌نده نیه بۆ ده‌ستبه‌رکردنی کار‌و نه‌هێشتنی بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌ت.
به‌ڵام یه‌که‌م قوربانی قه‌یرانه ئابووریه‌کانی ئه‌وروپا هه‌ڵوه‌ڕینی و داڕمانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی پارته ریفورمخوازهکانی وه‌ک سوسیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپا بوو. چونکه هه‌روه‌ک مارگرێت تاتشه‌ر ده‌ڵێت( هیچ ئه‌لته‌رناتیفێکی تر نیه)، ده‌بوایه سوسیال دیموکراته‌کان، ئه‌و (10) ڕاسپارده سیاسیه ئابووریه‌ی (هاوده‌نگی واشنتۆنیان) له‌نێوو پرۆگرامه سیاسیه‌کانیاندا ڕهنگیدابوایهتهوه، تا کێشه‌کانی دوای قه‌یرانه ئابووریه‌کانی بێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن!! ده‌بوایه وازیان له‌پرسی دادپه‌روه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی ده‌وڵه‌تی هێنابایه!! چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت پارسه‌نگی نێوان یاساکانی بازار‌و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕابگیرێت، کاتێک هه‌موو کایه ئابووریه خزمه‌تگوزاریه‌کان له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت ده‌ربهێنرێت و گشتی نرخی له‌سه‌ر دابنرێت. به‌ڵام پرسیاری هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سوسیال دیموکراته‌کان ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نابایه، هیچ شێک ده‌ما پێی بڵێن سوسیال دیموکرات؟
هه‌روه‌ها ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه ده‌یان پرسیاری گه‌وره‌تری لێ دروست بوو، کهلهمهودا گوزه‌رانی تاکه‌کان و هاونیشمانهکان چی به‌سه‌ردێت، کاتێک هه‌موو سێکته‌ره ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا، ده‌بێته کاڵاو نرخیان بۆ داده‌نرێت؟ ئایا گیرفان و جزدانی هاوڵاتیان ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م هه‌موو کڕینانه دێت؟ ئایا دابینکردنی خوشگوزه‌رانی و ته‌ندروستی وخوێنده‌واری بۆ هاونیشتمانان و تاکه‌کان چۆن ده‌سته‌به‌ر بکرێ؟ هه‌روه‌ها پرسه‌کانی هاونیشتمانی و ئینتمابوون، چ مانا په‌خشێک ده‌دات، که‌هه‌موو شته‌کانی ووڵاته‌که‌ی ببێته کاڵاو پێی بفرۆشرێته‌وه؟ ئایا پرۆسه‌ی دیموکراسی و میانڕه‌وی چین و توێژه‌کان ، لهبهرامبهرکاری زۆر‌و خه‌رجی زۆری تاکه‌کان وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌مانه‌و ده‌یان پرسیاری تر… هه‌وڵده‌ده‌ین له نووسینه‌کانی تر وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه. له‌نووسینی داهاتووشدا درێژه به باسی لیبرالی نوێ و قه‌یرانی سوسیال دیموکراته‌کان ده‌ده‌ین.
(1) Anika Agebjörn och Annika Elmqvist. Sänkt pris kort datum.Filand. 2004. s33.
(2) Manfred B.Steger. Kort om Globalisering. Svenska språk. 2011.
دڵشاد مه‌جید/ سوید
dilshad.majeed@gmail.com