 
	ئه‌نفال ئێستاش به‌رده‌وامه… نیگار عینایه‌تی
من به مردووی له دایکبووم و
شیری خه‌می دایکمم ده‌خوارده‌وه
به ناز و لاواندنه‌وه‌ی ده‌سته قهڵهشیوهکانی دایکم 
به داره داره‌ی هه‌وراز و نشێو و بێڕهحمییهکان گه‌وره‌بووم و 
تاڵی دنیام ناسی
له‌نێو حیکایه‌ته‌کانی شه‌وانی باوکمدا
بۆنی خوێن و شه‌رو کوشتارگاکاننم به‌سه‌ر داده‌هات 
له‌گه‌ڵ لاشه رهقههڵاتووهکان یاریم ده‌کرد
ئیدی سه‌رم ده‌نایه سه‌ر باسکی ژیان
خه‌ونم ده‌دی!
له خه‌ونمدا 
تارمایی باڵی به ئاسماندا ده‌کێشا و
ژه‌هر ده‌باری،
ئه‌ستێره‌کان ده‌بوونه ته‌یاره و 
ژه‌هریان ده‌چاند، 
ئاگریان ده‌باراند!
راده‌چڵه‌کیم و هه‌تا به‌ری به‌یان
به ئاوازی سارد و سڕی به‌فرانبار
رادهژام و 
به ته‌مومژ خۆم داده‌پۆشی.
له جه‌وانیمدا به خه‌ونی هه‌ڵاتووی رێبوارانی رێگای دوور
به‌یانی باشم ده‌گوت و
له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆر ده‌بوومه رێبواری رێگه‌ی درێژی ته‌مه‌ن
هه‌ر له‌م رێگایه‌شدا ده‌ست له‌ملانی مانگه‌شه‌وی ته‌زیوو بووم و 
له‌سه‌ر پێڵووی به‌هاری وشکهه‌ڵاتووی خه‌ونه‌کانمدا داوه‌ریم
ئه‌مێستاش
چاوه‌ڕێی گزینگی خۆره‌تاوم 
که سه‌ر له‌نوێ رۆح به‌به‌ری له‌شی وشکهه‌ڵاتووی داری ژینم بکاته‌وه
دیسان باڵنده‌کان به‌ئازادی له‌نێو دڵی ئاسمان
بفڕن و
مژده‌ی ئاسۆی روونم به‌خه‌ڵات بهێننه‌وه
13.04.12

 
			 
			 
			