
حیزب لانکەی گەندەڵییە..!
له سایه‌ی هه‌ر ده‌سته‌ڵات و نه‌زم و نیزامێکی دژ بە خه‌ڵك که ژیانی نا یه‌کسانی و نا عه‌داله‌تی و سه‌رکوت و دزی و گه‌نده‌ڵی و جه‌نگ و کوشتن و توندوتیژی و نا ئارامی بونی هه‌بێت ، وه هه‌ر یه‌ک لهمرۆکان له مافی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌میی خۆیان بێبه‌شبن ئه‌وا بێزاری وناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی و به‌گژاچون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و یاخی بونی خۆڕسک (عفوی) له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا دروست ده‌بێت . وە هەر ئەم نارەزایەتی و توڕەبونەیە دەبێتە هەوێنی خۆئاماده‌کردن و خۆڕێکخستن. خۆڕێكخستنیش بۆ هێزپێدانی ناڕەزایەتی وڕووبەڕووبونەوەکانە دژ بە دەسەڵاتدارانی نەخوازراو و حازر.
وه له‌نێو هه‌ناوی ئه‌م کێشمه کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌لگادا چه‌نده‌ها گروپ و ڕێکخراوی دژ به ده‌سته‌ڵات به پێی ئاستی گه‌شه و هوشیاری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک دروست ده‌بێت ، شکڵ‌گرتنی نارەزایاتییەکان لە ئاستی گروپ و ڕێکخراوەکاندا بۆ ڕێکخستنی توڕەیی و بەگژاچونەکان دروست دەبێت کە حیزب یەکێکە لە جۆری ڕێکخراوەکان، وە رێکخاروەکانیش هەر یەکەیان بۆ مەهام و بەرنامەیەک هەم وەهمی هەم بەدیهێنەر بۆ خەڵک و کۆمەڵگا دروست دەبن. ده‌توانین ڕێکخراوەکان لە سەر چۆنیەتی نیاز و مەهام و ئامانجەکان پۆلێنیان بکەین بۆ سێ جۆر لە ڕێکخراوبون:
گروپی یه‌که‌م : به نیازی گۆڕانکاری و کۆتایی پێهێنانی سته‌م و چه‌وسانه‌وه و نا عەدالەتی دروست دەبێت، گروپێکی ڕادیکاڵ وشۆرشگێڕە. گروپی دووه‌م: ئەم گروپەیان لە چوارچیوەی هەمان سیستەم و نەزم و نیزامدا هەموو توانای خۆی بۆ ریفۆرم تەرخان دەکات، وە ڕێکخەرانی ئەم گروپە دەیانەوێت هەمان دەسەڵات بە کە مێک ڕیفۆرم وگۆڕانکاریەوە بەردەوام بێت، وە دەیانەوێت شەریک بن و بەشیان لە دەسەڵاتدا هەبێت، وە هەرگیز نایانەوێت نەزمی مەوجود لە خۆیان بشێوێنن، تا بێبەش نەبن لە مشەخۆری و گەندەڵی..! بەڵام گروپی سێیەم : نیازێکی هه‌لپه‌رستانه‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له نێو ئه‌م کێشمه کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی حازردا به گؤڕانکاریهکی زۆر که‌مه‌وه وه‌ربگرێته‌وه بۆ خۆی..!
ئه‌م سێ گروپە هەندێ کات دەتوانن نیازه‌کانیان هەم لەیەک نزیک بکەنەوە هەم بە تەواوی سنوربه‌ندی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان لەگەڵ یەکدیدا پیشان بدەن و هه‌ر یه‌که‌یان به جیا لە یەکدی لە کۆمه‌ڵگادا خۆیان بناسێنن و بە چالاکی جۆرا و جۆر نمایشی سیاسەت و بەرنامەی خۆیان بکەن، وه هه‌ندێ کاتیش یه‌کیکیان نیازی ئه‌وانی دی به‌دوای خۆیدا کێش ده‌کات و هه‌موو نیازه‌کان تێکه‌ڵ ده‌کات بەیەک، به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان به به‌رژه‌وه‌ندی و مەهامی تایبه‌تی خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته بە هەلومەرجەکان و ئاستی کارایی هه‌ر گروپێکیانەوە ، که تا چه‌ند ده‌توانێت مەهامی ئه‌وی دی به مەهامی خۆی پەیوەست بکاو به جه‌سته‌ی ئەندامەکانی ئه‌وی دی هێزی ئۆرگانی تایبه‌تی خۆی به‌هێز بکات و بەکاریبهێنێت بۆ بەدیهێنانی مەهامە تایبەتییەکانی دواڕۆژی ده‌سته‌ڵاتی خۆی.
گه‌ر نیازی گروپی یه‌که‌میان هێزی کۆکردنه‌وه‌و ڕێکخراوکردنی مرۆی به تواناتر بێت و وە له سه‌ر مه‌تنی داوای ئەسڵی و سروشتی خۆیان ڕێکیان بخات ئه‌وا ده‌توانێت گۆڕانکاری ڕیشه‌یی بەدیبهێنێت و سیسته‌مێکی جیاواز‌و باشتر له سیسته‌می پێش‌و دابمەزرێنێت و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ژیانێکی نوێ ببات و مەهام و ئامانجی کۆن و نه‌گۆڕاوی هه‌لپه‌رسته‌کان ههڵبوە شێنێته‌وه. به‌ڵام ئەگه‌ر نیازی گروپی دووەم و سێیەم بە تایبەت گروپی سێیەم واتا نیازی هه‌لپه‌رسته‌کان به‌هێزتر بوو وە توانی وەهمێکی وەها بە کۆمەڵگا ببەخشێت و بتوانێت بەرەی ناڕازی دژ بە دەسەڵات بە درۆ ودیعایەکانی خۆی گۆش بکات، ئەوا دەشتوانێت یەک بەیەکی هاولاتیان یان زۆرینەیان لە نێو ئۆرگانەکەی خۆیدا ڕێکبخات و بە دوای بەرنامە ئابوری و سیاسی و فەرهەنگییەکانی خۆیدا کێشیان بکات بە مەبەستی کورسی ودەسەڵات بۆ بەشی سەرەوەی حیزب بۆ بەڕێوەبردنی هەمان دەسەڵات و سیستەمی کۆن و پێش‌و بە خاوەنداری خۆیی و کەمێک گۆڕانکاری ڕووکاریەوە، وه هێز و گڕوتینی ناڕەزایەتی هاوڵاتیانیش وەک سەرچاوەی هێزێکی گەورە دەکاتە پاڵپشتی دەسەڵاتی تازەی خۆیی‌و به‌کاریان دەهێنێت بۆ گه‌یشتن به مه‌هامه تایبه‌تییه‌کانی .
لە سەر بنەمای ئەم ڕوونکردنەوەی سەرەوە دەتوانین بڵێین زۆرینەی حیزب لە کوردستان لە سەر درێژکراوەی هەمان تێڕوانینی گروپی سێیەم دروست بون، بۆیە دوورن لە حیزبێکی مۆدێرن ومەدەنی و خاڵی لە گەندەڵی، وە لە سەر درێژکراوەی هەمان پەیوەندی هۆز و خێڵ و بنەماڵە درووست بوون.. وە لەسەر مەتنی کێشە ئابوری وسیاسی و نەتەوەیییەکان کار دەکەن بۆ کۆکردنەوە و بەسیجکردنی زیاتری هێزی هاوڵاتیان بۆ دەسەڵاتێكی تایبەت، بۆ دەسەڵاتێکی دیکە لە جێگای ڕووخساری دەسەڵاتی کۆن.
حیزبە هەلپەرست و دەسەڵاتخوازەکان چەند ڕوویەکی حازر و ئامەدەیان هەیە، بە پێی بۆشایی هەلومەرجە سیاسییەکان هەڵوێستەکانیان نەرم و توند دەکەنەوە و هێرش و بەرگری خۆیان پیشان دەدەن، حیزبە تەقلیدیەکان نە لە پێناوی گۆڕانکاریەکی ریشەیی خەبات دەکەن، نە بڕوایان بە رزگاری و گۆڕانکاریی ڕێشەیی هەیە، چونکە هەر گۆڕانکاریەکی ریشەیی دەسەڵاتی ئاییندەی ئەوانیش دەخاتە مەترسیەوە، هەر لەم پێناوەدایە کە حیزبە تەقیلیدیەکان کە بەردەوام ڕوویان لە بزووتنەوە و گروپ و هۆزە کۆنسەرڤاتیڤەکانە ، ڕوویانە لەو کەس و گروپە کۆمەڵایەتیانیە کە دەتوانن بیانکەنە پاشکۆی ڕەوتی سیاسی خۆیان یان دەتوانن بیانکەنە زەخیرەی بەهێزکردنی هێزی تایبەتی خۆیان..!
حیزبە تەقلیدی و هیرارکیەکان دەیانەوێت هەموو ناڕەزایەتی و ڕەخنەیەک کە بونی هەیە بە پێی بیرکردنەوە و ستراتیجی خۆیان لە قالب بدەن و نایانەوێت خواست و ویست‌و داوای کۆمەڵگا زیاترلە ئاستی خواستەکانی خۆیان بەرز ببێتەوە وتێپەڕ ببێت، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەی خواستەکانی ئەوان ڕوویدا ئەوا کارەکتەری هەیمەنەو دەسەڵاتداریەتی ئەوان لە دەست دەدات، بۆیە لە چوارچێوەی هەمان سیاسەت و نەزمی حکومەت و دەسەڵاتی حازردا حیزب دوو کار‌و ئەرکی ستراتیژی لەسەرە، یەکەمیان ئەوەیە کە بەردەوام ڕەخنە لە دەسەڵات بگرێت ولە ڕێگای ناڕەزایەتی کۆمەڵگاوە فشار بخاتە سەر دەسەڵات کە بیکاتە شەریکی بەشە گەورەی خۆی، دووەم ئەرکی ئەوەیە کە ڕێگا بگرێت و لەمپەڕ دروست بکات تا ئاستی توڕەیی و ناڕەزایەتییەکان و ئاستی خواست و داواکاری‌و هوشیاری هاوڵاتیان بەپێی مەهامەکانی خۆی لە قاڵب بدات و نەیەڵێت بەرەو ئاستی بەرزی خۆی بچێت..!
بەڵێ حیزبە تەقلیدی و کۆنسەرڤاتیڤەکان بەردەوام چەند ڕوویەکی حازر و ئامادەیان هەیە بۆ سەوداو مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتانی دژ و ناڕەزایەتی مەوجودی هاوڵاتیان و کۆمەڵگا.
ڕووی یەکەمیان: ئەوەیە، کە تەنها وێنەی دەسەڵاتی خۆیان لە ململانێکاندا دەبینن، بەردەاوم لە هەوڵی ئەوەدان کە هەموو جۆرە بزووتنەوەکانی دیی کۆمەڵگا لە بەرامبەر خۆیاندا بچوک بکەنەوە و لە قاڵب بدەن.وە تەنها لە ساتە لاوەزەکانی خۆیاندا چاویان لە هێز و ئیرادەی جەماوەری ناڕازیە و لەم کاتانەشدا دەیانەوێت ئەم هێز و ئیرادە سەربەخۆیە بە قازانجی خۆیان هەڵسوڕێنن..!!
ڕووی دووەمیان: ئەوەیە؛ کە هەمیشە چاویان لە هەمان نەزم و چوارچێوەی دەسەڵات و حکومەتی کۆن و حازرە، بۆیە نایانەوێت هیچ حکومەتێک نە بە بەهێزی لە دژیاندا بمێنێتەوە نە توانای هێرشیان هەبێت، بۆ ئەوەی لەم بۆشاییەدا پێگە و دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن.
ڕووی سێهەمیان ئەوەیە: حیزبی دابڕاو لە کێشە ئەسڵیەکانی هاولاتیان یان بۆ خۆجێکردنەوەی پێگەی سیاسی و ئیمتیازی- سیاسی زیاتر کار دەکات لە چوارچێوەی هەمان دەسەڵاتدا، یان بۆ بەدەستهێنانی دەستەڵاتە لە هەمان نەزم و مۆدێلی حکومەت و دەسەڵاتی پێشودا، بە هەندێ دەستکاری بچوکەوە..!
ڕووی چوارەمیان: کاتێک حیزبی تەقلیدی هەستی بە توانای هێز و ئیرادەی سەربەخۆی هاوڵاتیان کرد و زانی ئاستی هوشیاری و داخوازیەکانی لە ئاستی خۆی باڵاتر و لە پێشترە، ئەوا لەم کاتەدا حیزب لە خەمی ئەوەدا دەبێت کە نەبێت بە ژێر پێی هوشیاریەکانی کۆمەڵگاوە..!
بەڵێ حیزبە هیرارکی و تەقیلدیە دەسەڵاتخوازەکان کاردەکەن بۆ گەیاندنی فێڵبازەکان بۆ سەر کورسی دەستەڵات..وە لە دەسەڵاتیشدا گەورەترین و زۆرترین ئیمتیاز بە سەرکردە فێڵباز و ڕیاکارەکان ببەخشن، وە ئێمەی هاوڵاتیانی هەژار و ستەمدیدە تەنها دەبینە سوتەمەنی دەینەمۆی دەستەڵاتی هەموو حیزبێکی تەقلیدی..!
بۆیە دەتوانم بڵیم حیزب درێژکراوەی هەمان پەیوەندی خێڵ و هەڵگری هەمان هێزو نفوسی عەشرەت و خێڵەکانە، حیزب لە ولاتی ئێمەدا نەک ئامرازێک نییە بۆ پراکتیزەکردنی هونەری سیاسی و گۆڕانکاری و ئیدارەی نوێ بە دەستهێنانی مافەکانی هاولاتیان ، بە ڵکو حیزب دەبێتە لانکەیەکی گەورە بۆ بە دەستهینانی پێگەی سیاسی و ئابوری تەنها دەسەڵاتی خۆی، لە دواجاردا بۆ گەندەڵی..! ئەوکات تاکەکانی کۆمەڵگا لەبەردەم دەسەڵاتی حیزب و پیاوە گەورەکانی حیزب‌دا هەر بە بچوکی و بە بێ بونی هیچ بەهایەکی مرۆیی دەمێنێتەوە..!
ئەمڕۆ چۆنیەتی دەسەلاتی گەندەڵ وناشیرینی حیزبەکان فاکتەرێکی سەرەکییە لە بێئومێدکردنی هاوڵاتیان بەرامبەر بە حیزبی بون ، وە حیزبی نەبون و دیدی لاحیزبی بە ڕوونی لە دەروونی هاوڵاتیانی ئەم وڵاتەدا دەخوێنرێتەوە و تەنانەت خۆشیان لە زۆربەی جۆری ڕیکخراوبونەکان دەپارێزن، سەرەڕای ئەوەی بێمافی و کێشە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هەر بەردەوامە…!
کامەران عەزیز
١٦/٤/٢٠١٢