![بۆ سه‌رده‌شت عوسمان …به‌ندی عه‌لی .. بۆ سه‌رده‌شت عوسمان …به‌ندی عه‌لی ..](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/bandiAli2_411207349.jpg)
بۆ سه‌رده‌شت عوسمان …به‌ندی عه‌لی ..
Closed
گوڵێک خه‌وی بهسهرسنگی
کچی سوڵتانه‌وه بینی
به‌یانی زوو
هێشتا له‌خه‌و هه‌ڵنه‌سا بوو
دایان له‌به‌رۆکی پاییز
په‌روانه‌یه‌ک
خه‌وی بهشهمعهکهی ژووری
شازاده‌یه‌که‌وه بینی
به‌یانی زوو
هێشتا له‌خه‌و هه‌ڵنه‌سا بوو
دایانه ده‌ست باڕه‌شی مه‌رگ
کێشکهیهکش
خه‌وی به‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌ی
کچه‌که‌ی والیه‌وه بینی
به‌یانی زوو
هێشتا له‌خه‌و هه‌ڵنه‌سا بوو
خۆیان گرت و ڕێگه‌یان دا
روحی بفڕێ