Skip to Content

Friday, December 6th, 2024
توندوتیژیی وده‌ركردنی ئه‌وی جیاواز له‌ ئێمه‌دا

توندوتیژیی وده‌ركردنی ئه‌وی جیاواز له‌ ئێمه‌دا

Closed
by May 7, 2012 گشتی

 

دیسان ڕقی مزگه‌وته‌كان هه‌ڵسایه‌وه‌ بڵندگۆكان به‌رزتر هاواریان كرد له‌ولاشه‌وه‌ زۆربوونی گۆڤارو رۆژنامه‌كان وای كرد نووسین حورمه‌تی نه‌مێنێت هه‌موو هه‌ڵچوون وقسه‌كردنێك بكرێت به‌ نووسین دوو به‌ره‌ بكه‌ونه‌وه‌ جه‌نگ به‌ره‌ی توێژێك كه‌ كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجێك به‌ناوی نووسین سوكایه‌تی به‌ ئاین وبیبروباوه‌ڕی به‌شێكی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا مه‌لاكان و گه‌نجه‌ خوێن گه‌رمه‌كانی ئاین خۆیان به‌ خاوه‌ن هه‌ق ئه‌زانن ودیسان هاوار ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌وان زوڵم له‌ خۆیان و ئاینه‌كه‌یان كرا ئه‌وه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ش وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر حكومه‌ت هاته‌ ناو ململانێیه‌كه‌وه‌ هه‌میشه‌ كه‌ حكومه‌ت به‌شداری له‌شه‌ڕی مه‌لاكان و ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كات ڕووبه‌رێكی ترسناكتری فه‌زای ئاینی درووست ده‌كرێته‌وه به‌وه‌ی حورمه‌تێك بۆ فیكر نامێنێته‌وه‌ ئازادی ئینسانه‌كان سه‌ر له‌نوێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه‌ گه‌نجان چه‌نده‌ هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن له‌وه‌دا سوكایه‌تی به بیروباوه‌ری به‌شێكی دیاری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن له‌ولاشه‌وه‌ گوتاره‌ ئاینیه‌كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر پرسیاری لێ ناكرێ چونكه‌ خۆی به‌ میراتگری ئیسلام سه‌یر ده‌كات له‌و نێوه‌نده‌دا حكومه‌ت ناتوانێ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ بكات ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی جار دێته‌ ژێر فشاری داوای پیاوانی ئاینی به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ بۆچی هه‌میشه‌ شه‌ڕی ئاینی وئه‌و گوتاره‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات؟ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌نێوان مه‌لاكان و هه‌ولێره‌ له‌چیه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌؟هه‌ڵبه‌ت ده‌شێ بڵێین په‌یوه‌ندیی گوتاری مه‌لاكان به‌ هه‌ولێر په‌یوه‌ندیه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ تێگه‌یشتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و شاره‌وه‌، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌میشه‌ له‌ناو ئه‌و شاره‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌و سه‌ره‌نجام تراژیدیای ترسناكی لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، گوتارێكه‌ به‌ درێژایی مێژوو ده‌سه‌ڵات له‌ ئاستیدا بێده‌نگه‌ چونكه‌ گوتارێكه‌ له‌ رۆحی ئه‌م شاره‌وه‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و گوتاره‌ له‌پێناو ململانێ‌ كانی خۆی به‌كار بێنێت. گوتارێكه‌ له‌ وه‌عزی نوێژی هه‌ینی به‌كار دێت به‌واتای مه‌عریفه‌ی مزگه‌وت حوكم به‌و گوتاره‌ ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌عریفه‌یه‌كه‌ كاره‌كته‌ری مه‌لا ئه‌توانێ‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوار كردنێكی سه‌رنجی ئه‌وانیتر ڕابكێشێت ئیشكالیه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی له‌ مزگه‌وت ئه‌ووترێت و مه‌لا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌كات كه‌لامی خوایه‌ و ئه‌بێت پیاده‌ بكرێت. بۆیه‌ مه‌لاكان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م گوتاره‌وه‌ توندوتیژیی ئاینی له‌و شاره‌ به‌رهه‌م دێنن، ئه‌وه‌ش ململانیبَی نێوان مه‌عریفه‌ی نووسین و مه‌عریفه‌ی مزگه‌وت به‌ خوێن یه‌كلایی ئه‌كرێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ كه‌ توانای گفتوگۆی نووسین بوونی نه‌بێت مه‌عریفه‌ی مزگه‌وت ئه‌كه‌وێته‌ وه‌عزی به‌رهه‌م هێنانی توندوتیژیی دیاره‌ ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌ك نیه‌ تایبه‌ت بێت به‌م شاره‌وه‌ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی دواكه‌وتنی كولتوریی ئه‌م شاره‌ كاریگه‌ریه‌كی ترسناكی هه‌یه‌ له‌بڵاو بوونه‌وه‌و به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و گوتاره‌، هه‌میشه‌ ئه‌و گوتاره‌ توانیویه‌تی مۆدی مه‌لاكان بێنێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ هه‌ر مۆدێك له‌زۆربه‌ی كاته‌كان مزگه‌وت ئه‌بێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی كوشتنی نووسه‌ری تیا ئه‌كرێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیتر بتوانن داكۆكی له‌خۆیان ومه‌عریفه‌كه‌یان بكرێت ئه‌و بێده‌نگیه‌ خه‌سڵه‌تێكی تری به‌و شاره‌ به‌خشیووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ گوتاری خوێن له‌بڕی خوڵقاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی كه‌چی ڕه‌وایه‌تی به‌ گوتاره‌ ئاینیه‌كه‌ داوه‌ له‌ڕێگه‌ی دیدێكی ئه‌خلاقی و كولتوریی شاره‌كه‌ كه‌ وای كردووه‌ هه‌مووان له‌ته‌ك گوتاری مزگه‌وته‌كان هاوڕابن. مزگه‌وت له‌م شاره‌دا ده‌بێته‌ ڕووبه‌رێك بۆ شوناسی كولتوریی ململانێكان وبڕیاره‌كان له‌وێوه‌ ده‌درێت نه‌ك له‌ئاستی توێژی رۆشنبیران به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتیش به‌هه‌مان پێوه‌ر ڕه‌فتار ده‌كات ئه‌و ده‌مه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ نووسه‌ران ئازادن و كه‌س بۆی نیه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌ بكات به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا قسه‌ له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ كه‌س بۆی نیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاین بكات وقسه‌ی له‌سه‌ر بكات، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌وه‌ی بیر ده‌چێت كه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاین قسه‌ ده‌كات به‌ره‌نجامی ئه‌و گوتاره‌ توندوتیژیه‌ی ناو مزگه‌وته‌كانه‌ كه‌ مه‌لاكان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن به‌ڵام كاتێ‌ ڕێگه‌ نادرێت قسه‌ له‌و گوتاره‌ ئاینیه‌ بكرێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حكومی له‌ته‌ك گوتاری مه‌لاكان هاوڕا ده‌بن له‌سه‌ر به‌خشینی وێنه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌و شاره‌ به‌وه‌ی هه‌ولێر وه‌ك ڕووبه‌رێكی جوگرافی بۆ عیباده‌ت و خواپه‌رستی سه‌یر ده‌كرێت ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕووبه‌رێك بۆ ده‌نگی جیاواز بوونی نه‌مێنێت حورمه‌تێك بۆ ئازادی مرۆڤه‌كان سه‌خت بێت ئه‌و ڕاستیه‌مان بیر ده‌چێت ئێمه‌ چۆن ئازادیمان بۆخۆمان ده‌وێت ده‌بێت ئازادیمان بۆ ئاینپه‌روه‌ره‌كانیش بوێت ئه‌وانیش ڕۆڵه‌ی ناو كۆمه‌لگای ئێمه‌ن ناكرێ ئێمه‌ ئه‌وانه‌ی وه‌ك خۆمان بیریاهن نه‌كرده‌وه‌ به‌ دوژمنی خۆمانیان بزانین ئه‌بێت توانای قبووڵ كردنی جیاوازی یه‌كتریمان هه‌بێت هه‌ر قبووڵ نه‌كردنی جیاوازیشه حورمه‌تی بۆ فیكرو نووسین نه‌هیشتۆته‌وه‌ هه‌موومان ڕه‌هایانه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین وموماره‌سه‌ی توندوتیژی زمان ده‌كه‌ین بۆ كوشتنی ئه‌وانیتر له‌كاتێكدا ده‌بێت ده‌نگی ئه‌وانیتر به‌ ده‌نگی جیاوازی نێوانمان سه‌یر بكه‌ین ‌

نیهاد جامی

Previous
Next