Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
با بەخەندەوە 14/4 بگرێنین

با بەخەندەوە 14/4 بگرێنین

Closed
by April 10, 2008 ئەدەب

سەباح عەلى جاف…..
 
 گەرمیان ئێستا پرچى سپى بووە و
 بە چاویلكەیەكەوە بە چاوانى كزییەوە لە عەر عەر
 دەڕوانێت ..
 گۆزەكانى هەزار كانى هەر نەهاتنەوە و
 ئەو داپیرەى كە بە تەماى هاتنەوەى بوو
 مردوو و نەما ..
 هۆرەى قەدپاڵى لاپاڵەكەى
 ئاواى كە مام هۆمەر دەیچڕى
 ئتر كپ بوو , هۆرەكانیان
 لە گەرووى كاكى شواندا بەو
 بەرزیەوە زیندە بە چاڵ كرد ..
 میمكە مەنیج
 ساڵانێكە گوێمان لە گریان و
 فیغانى نیە و خوا نەجاتى دا
 لە دەستى داد و بێدادى ئەم
 كاولستانە ..
 جارێكى تر لاوەكەى ئێستا و
 مناڵەكەى جارانى سمود چاوەڕوانى
 باوكى ناكات لە بازاڕ بێتەوە و
 رۆژانەى پىَ بدات ..
 ئیتر
 ئێرە نایەوىَ هەناسەكانى
 توند بكرىَ و تەنگە نەفەس ببێت ,
 كانیاوەكان لە چاوەڕوانى ژوانى
 كیژەكاندا جارێكى تر تەقینەوە و
 ئێستا پڕ بوون
 لە فرمێسكێكى نوىَ تر ..
 14/4 ئەو رۆژەى كە گەرمیان
 تێیدا سەر بڕا و ئیتر نایەوىَ
 ئەو ژمارەیە لە بەر بكا و بەس !
 ئَێستا لێرە ژیان هەمیشە چرۆیە و
 كانیاوەكان دەم بە خەندەن و
 گوندەكانیش پڕن لە جوانى ..
 ئەم خاكەى وەرزى پێنجەم
 لە پێشوازى كازیوەى
 ئیتر ناژین بۆ ئەوەى بمرینداییە ..
 14/4 ئێستا جیاوازە
 هۆ خەڵكینە
 ئیتر وەرن با چەپڵە بۆ
 5/3 – 21/3 لىَ بدەین و
 ئەنقالیش لە خەندەدا بگرێنین .
 11/3/2008- كەلار
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.